٤ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

تۆیش زەردەخەنەیەك بكە

كچێكی بچوك پیاوێكی نامۆی خەمباری بەرچاوكەوت,بەڕویەكی وەك گوڵەوە زەردەخەنەیەكی بەڕوودا كرد,پیاوەكە كە زەردەخەنەی ئەو كچەی بینی هەستی بە خۆشیەك كرد لە ناخیدا و بوەهۆی ئەوەی كە هاوڕێیەكی كۆنی یاد بخاتەوە كە یارمەتیەكی دابوو بەڵام سوپاسی نەكردبوو,هەربۆیە بە خێرایی نامەیەكی سوپاسكردنی بۆ نارد,هاوڕێكەی كە نامەكەی Zardaxanaبەدەست گەیشت ئەوەندە هەستی بەدڵ خۆشی كرد كە بەخششێكی زۆرباشی بۆ خزمەتگوزاری ئەو چێشتخانەیە بەجێ‌ هێشت كە هەموو نیوەڕۆیەك نانی تیا دەخوارد,خزمەتگوزارەكە یەكەم جاری بوو كە بەخششێكی لەو جۆرە وەربگرێت و زۆر خۆشحاڵ بوو,پارەكەی كرد بە دوو بەشەوە و بەشێكی خستە نێو كڵاوی ئەو پیاوە هەژارەی كە هەمیشە لەسەر ڕێگاكەیدا دەیبینی,پیاوە هەژارەكەش دوو ڕۆژبوو تەنها پارچە نانێكیش لە گەرووی نەچووبوە خوارەوە,بەو پارەیە خێرا چوو سكی تێر خواردن كردوو و بەڕوویەكی گەش ودڵێكی خۆشەوە گەڕا تا ژوورێكی لە ژێر زەمینی باڵەخانەیەكدا بە كرێ‌ گرت,لەوكاتەدا چاوی بە بێچوە سەگێك كەوت كە لە ژێر پاسارێكدا لە سەرماو برسیەتی دا دەلەرزی,ئەویش یارمەتی داو بردیەوە بۆ ژوورەكەی و خواردنی پێدا تاوەكو تێربوو,بەچكە سەگە بچكۆلانەكە بەوەی كە لەو شەوە ساردە و لەو برسیەتیە ڕزگاری بو بوو زۆر دڵخۆش بوو بەنێو ژوورەكەدا هەر خەریكی ڕاكردن و گەمەكردن بوو...

لە نیوە شەودا بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لە باڵەخانەكەدا ئاگر و دووكەڵ خەریكبوو تەواوی باڵەخانەكە داگیر بكات,بێچوە سەگەكە هەستی بە كەوتنەوەی ئاگرەكە كردو دەستی كرد بە وەڕین,پیاوە هەژارەكە خێرا لەخەو ڕاپەڕی و پاشان تەواوی خەڵكی باڵەخانەكە لەدەنگەكە بەخەبەر هاتن.

لە دووەم نهۆمی باڵەخانەكە دایك وباوكی كچێكی بچووك گوێیان لە دەنگی وەڕینی بێچوە سەگەكە بوو,خێرا بەرەو ژووری كچەكەیان چوون وباوەشیان پیێدا كردو ڕزگاریا بوو,ئەو كچە بچوكە هەمان ئەو كچەبوو كە بەیانی ئەو ڕۆژە زەردەخەنەی بەڕووی پیاوە خەمبارەكەدا كردبوو.

دەبینین هەموان بەهۆی زەردەخەنەیەكەوە چۆن دڵیان ڕووی لە ئارامی وخۆشی كرد وبوە هۆی ڕزگاركردنی چەندین گیان.

*عن ابی ذر (رض) قال: قال رسول الله (صلی الله علیه وسلم ) {تبسمك فی وجه اخیك لك صدقە ...}رواه البخاری والترمذی

لە ابی ذر ەوە (رض) دەفەرموێت:پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی{پێكەنینت یان زەردەخەنە كردنت بەڕووی براكەتدا (دەوروبەرت) بە چاكە بۆت دەنوسرێت...}.

*عن جابر بن عبدالله البجلی(رض) قال:{ما راّنی رسول الله(صلی الله علیه وسلم) منذ اسلمت الا تبسم فی وجهه} رواه البخاری

جابری كوڕی عبدالله دەڵێت هیچ كاتێك نەبووە كە پێغەمبەری خوام بینیبێ‌ ئیللا دەم بە خەندە بووە.

*عن عبدالله بن الحارپ بن جز‌و (رض) {ما رایت احداً اكثر تبسماً من رسول الله(صلی الله علیه وسلم)} رواه الترمذی

عبدالله ی كوڕی حارپ دەڵێت هیچ كەسێكم نەبینیوە كە زۆر دەم بە خەندە بێت جگە لە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم).

دەی كەواتە ئەگەر خۆت بە شوێن كەوتووی پێغەمبەر (د.خ) دەزانیت ئەوا با هەمیشە دەم بە خەندە بیت چونكە پێغەمبەر (د.خ) هەمیشە دەم بە خەندە بووە.

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics