٧ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

عەشقی حەقیقی لێرەیە!!


هیچ خۆشی و تام چێژێك ناگاتە زەریای ئەو ئاسودەیەی كە كەشتی دڵ تیدا گەشت دەكات , لەو ساتانەی كە دڵ دەبێتە فەرمانرەوای زمان و خۆشەویستی و ئەوینی پەروەردگار لە ئامێز دەگرێت و لە چوارچێوەی عشقێكی حەقیقی و ئەبەدیدا دەتوێـتەوە , بێگومان ئەو ساتانە شەرەفی ئەوەیان هەیە پییان بوترێت بە هەشتی سەر زەوی , هێندەش بزانم ابن تیمیە یەكێك بوە لەو عارفانەی كە هەستی بەم مەسەلەیە كردوە بۆیە فەرمویەتی ( لەم ژیانەدا بە هەشتێك هەیە , ئەوەی نەچێتە ناویەوە ناش ڕواتە بەهەشتی دوا ڕۆژ ) .3ashq

كۆمەڵێك لە پیاو چاكانی ئومەتیش فەرمویان ( هەندێك سات و كات بەرێ دەكەن و دەڵێن : ئەگەر خەڵكی بەهەشت بەم شێوەیە بژین لە ڕاستیدا ژیانێكی خۆشیان هەیە) .

عاشقانی نوری حەقیقەت دەیانگووت:

+ ئای خەڵكی لە دوونیا دەرچوون و تامیان لێ‌ نەچەشت ؟

- وتیان : تام و خۆشی دونیا كامەیە ؟

+ فەرموویان : ئەو كاتانەیە كە گفتو گۆ لەگەڵ خوا دەكرێت و كەسیش لە نێواندا نیە .

ئەوەش ڕاستیەكی سەلمێنراوە كە ژیانەوەو زیندووبونەوەی گەلان پەیوەستە بە ژیان و زیندووبونەوەی دڵەكان و گەشە كردن و بەردەوام بوون وبەدەست هێنانی ئامانجەكان , لەگەڵ چۆنێتی دڵاندا دەنرخێنرێت و هەڵدەسەنگێنرێت , چونكە هەر دڵە دینەمۆی بەخشینی وزەیە بۆ بەڕێوە بردنی بانگەواز ...

لەبەر ئەمە زۆر پێویستە لەسەر هەڵگرانی بانگەوازی خوا , ماندویەتی و كارووباری دەرەكی و درك و داڵی رێگا , خۆیانیان لە بیر نەباتەوە چونكە ئەوەی جڵەوی نەفس خۆی لێ‌ ون بوبێت جڵەوی كەسانی دیكەی بۆ ناگیرێت , خوای گەورەش دەفەرموێت: ( ولا یكونوا كالذین اوتوا الكتاب من قبل فطال علیهم الامد فقست قلوبهم و كثیر منهم فاسقون ) الحدید /١٦

بابا تاهیری هەمەدانیش دەڵێت :

ئەی نەفسی بەدكار بەسە تاكەی مەیلی دووری خوا ئەكەی

بەسە تا كەی بێ‌ ئەمری خوا لە من داوا ئەكەی

خەڵكی بە نەفسی سێبەری باخی بەهەشتی كری

تازە تۆ خەریكە جەهەنەم بە من ئاوا ئەكەی !

ئەو هۆكارانەش كە مرۆڤ لە مەبەستی سەرەكی خۆی لا دەدەن :

١. خەو : ئەگەر لە سنووری خۆی دەرچوو كات بە فیڕۆ دانە , خۆ خەڵەتاندنە , دڵ مردنە , بۆیە پیاوچاكانی ئێمە زوو دەخەون و خێراش ماڵئاوای لێ‌ دەكەن خوای گەورەش فەرمویەتی ( كانوا قلیلا من الیل ما یهجعون و بالاسحار هم یستغفرون ) .

٢. خواردن : مەبستمان لە حەرام و زۆر خواردنە خوای گەورەش دەفەرموێت ( كلوا واشربوا ولا تسرفوا..).

٣. تێكەڵاوی : هەموو كارێك چواچێوەیەكی ناسك یاخود پۆڵاینی هەیە, گەر هاتوو ئەو چواچیوانە بە بێ‌ هوو و ئامانج كە لە هەندێكیاندا هەر دروست نیە , شكێنرا ... ئەوە دڵ پێش هەموو شتەكانی تر مەرگی خۆی تیدا دەبینێتەوە !!

خوشكی ئازیزم , برای شیرینم ....

ئەمانە كۆمەڵە هەنگاوێكی كردارین بۆ بنیات نان و پێگەیاندن , ئەگەر هات و بوونی خۆتت دییەوە , ئەوا مژدەت لێ‌ بێت كە دوونیاو قیامەتت بردوەتەوە , خۆ گەر هات واش نەبویت ئەوە بزانە خاوەنەكەت دەفەرموێ‌: ( یوم لا ینفع مال و لا بنون الا من اتی الله بقلب سلیم ) .

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics