٢٩ سەفەر، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

تێڕوانینی ڕۆژئاوا بۆ ئیسلام

تێڕوانین و بیركردنەوەی زۆریك بەرانبەر یەكتر مەرج نیە بەو شێوە بێت كەتێی دەڕوانیت وە یان بیری لێدەكەینەوە وەك لە سەرئەنجامی ئەم باسەدا دەردەكەویت.بوگەیشتن لەTerwnen Islamتێڕوانینی ڕۆژئاوا بەرانبەر بە ئیسلام و لێ تێگەیشتنی دەبیت بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی حوكمڕانی كەنیسە وپیاوانی كەنیسە لە ڕۆژ ئاوادا,وە دروست بونی عەلمانی تێیدا دژی ئەو فیكرەیە.كاتێك دەڕوانینە میژووی ڕۆژئاوا لە سەردەمی حوكمڕانی كەنیسە تێیدا زۆر زوڵم و ستەمی تێدا دەبینین كە بەناو دینەوە دە كرا! وەچۆن ئەو خەڵكەیان چەواشە دەكرد لە پیناو بەرژەوەندیە كانی خویاندا بەناو دینەوە!كوشتو بڕیان لە سەر بنەمایەكی هیچ بە ناو دینەوە! دورخستنەوەو لادانی خەڵك لە زانست و زانیاری لە ژێرهەمان دروشمدا! نەبونی ئازادی بە هەموشێوەكانیەوە هەر بەناو دینەوە! قواستنەوەی گشت مەرامیكیان دیسان بەناو دین! بۆ ئەوەی ئەوپرسیارەتان بۆدروست نەبێت بڵَێن باشە بۆ ئەو هەموو ستەمە بەناو دینەوە؟خومان ئاماژەی پیدەكەین ئەویش گۆڕین و تێك و پێك دانی بوو بەشێوەیەكی واكە كەس نە زانێت ڕاست و چەوت لە یەك جیا بكاتەوە,جگە لەوەی ئاینی مەسیحی كە هەمان سەرچاوەیە لە گەڵ ئیسلامدا و هەمووی لای خوای پەروەردگارەوە هاتووە,بەڵام خودای گەورە خوی زاناترە كە ئاینی ئیسلامی بو كۆتا ئاین داناوە لە بەر ئەوە دە بینین زۆرگشتگیر ترو تێرو تەسەلە و بۆ هەموو سەردەمەكان گونجاوە لە گەڵ ئەوەشدا خواخۆی بەڵێنی پاراستنی داوە,بەپێچەوانە ڵەگەڵ ئاینی مەسیحی دا كە تەنها بۆسەردەمێك بوو,وە بەڵێنی پاراستنی نەدابو وە بۆیە دەبینین بەوشێوەی بەسەر هات... وەهەروەها زیاتر جەختی لەسەر خۆبەكەمگرتن و زوهدی دەكرد چونكە خەڵكەكە لەو سەردەمەدا زۆر خۆی بەزل داناوە.بۆیە. زۆرخۆبەكەم گربووە و كەلو پەلە كانی هەموو پینە بووە بۆپەروەردە كردنیان لە سەر خۆ بەزل زانینیان...لێرەدا لادانێك بەبابەتەكەوە كە وە دیارە بە ڵام لەڕاستیدا بۆ تێگەیشتن لەو بارە وەدە بێت بزانین ئیسلام چیە؟مەسیحی چیە؟عەلمانی چیە؟كەسەرەنجامی بابەتەكەی پێوە بەندە.جاهۆی لادان و گۆڕینی دینە كەو هەواو ئارەزوی پیاوانی كەنیسە و ئەو هەموو زوڵم و زۆرەی دروست كرد,نەیان دە هێشت كەس سەر بەرزبكاتەوەو هەموو كەسیان كرد بوو بە پیاو و خزمەتكاری خۆیان و كاریان بە خەڵك دەكرد ڕۆژ تا ئێوارە وەك وابێت بەپارە گیرابن! وە هەموو داهاتەكانیان دەبوایە بدایە بە پیاوانی كەنیسە,نەیان دەهێڵا خەڵك بخوێنێ‌َ! وەفێیری زانیاری ببێت! هەموو هەوڵەكانی خەڵكیان بە ئەوپەڕی توانایانەوە دەخستە گەڕ بۆ ورگ زل كردنی خۆیان! خۆ ئەگەر كەسێك سەری بەرز بكردایەتەوە جۆرە نارەزاییەكی بنواندایە بە شێوەیەكی وا دە یانكوشتن و ئازاریان دەدا دەتوانم بڵێم لە ئستادا نیە! ئامێری ئازاردانی مرۆڤ! چەقاندنی چەقۆ بەتەواوی لە جەستەدا لەیەك كاتدا! وەزۆرێكی تر....

باسكردن لە سیستەمەكانی كەنیسە لەهاوڵاتیانی رۆژ ئاوا ئێستاش دایك بۆكۆرپەی خۆی دە گێڕێتەوە... هەروەك چۆن دایكانی ئێمە ستەمی سەدامیان بۆدەگێڕاینەوە بەڵام بیگومان ستەمی پیاوانی كەنیسە زۆر لەوەگەورەترو بەرفراوانتربو!!! سەرەنجامی ئەو هەموو ستەمانەی كە دە كرا دەتوانم بڵێم پێوستی عەلمانی هێنایە ئاراوە, وەدە توانین سەركەوتن بەدەست بێنن و وەدینی مسیحیان كردە ئەو دینەی كە خۆی بۆ خۆی بەوشێوەی لێهاتبوو ئەمانیش دینیان جیاكردەوە لە دەوڵەت وەك یەكێك لە ئامانجەكانی عەلمانی... ئەوان خۆیان بۆ خۆیان زۆر باش نەبون پەڕوباڵیشیان كرا! جا هۆی سەركەوتنی عەلمانی لە كۆمەڵگەی ڕۆژ ئاوادا دە گەڕێتەوە بۆ پڕی خەڵك بەرانبەر پیاوانی كەنیسە و وەهەروەها زۆری ستەمی پیاوانی كەنیسە لە هاوڵاتیان... ئەو هەموو ستەمەی پیاوانی كەنیسە لە هاوڵاتیان ئەو بۆشاییەی بۆ عەلمانی دروست كرد... جالێرەدا سەرەنجامەكەیمان بۆ دەردەكەوێت تێڕوانینی ڕۆژئاوا بەرانبەر بە ئیسلام....ئەویش ئەوەیە بە چاوی پیاوانی كەنیسەوە دەڕواننە ئیسلام و موسوڵمانان بۆیە هەردەم لە هەوڵدان بۆ لەناوبردنی، كە بە راِستی زۆرنادادگەرانە یە چونكەخۆ ئیسلام ئەو ستەمەی نەكردوە؟! بەڵام ئەوان كە دە ڵێن دین بە یەك چاو سەیریان دە كەن... خۆ ئەگەر ئێمەش بەراوردێكی ئیسلام و مەسیحی بكەین بێگومان جیاوازیەكی یەكجار دەبینین چونكە ئەحكامە شەرعیەكانیان جیاوازیان هەیە بۆنمونە لە ناو پیاوانی كە نیسەدا كاتَێك حوكمێكیان دەهاتە بەردەست نەیاندەزانی چون مامەڵەی لە گەڵدابكەن, چونكە دەقێكی وایان لە بەردەستا نەبوو! دەچون پرسیاریان لە پیاوە پیرەكانیان دەكرد و پێیاندەوتن ئەگەركێشەیەكی بەم شێوەیەتان بهاتایەتە بەردەست چۆن دادگەری دەكرا؟! ئەی چۆن دەكرێت چارە نوس و كێشەی خەڵكی واچارە سەربكرێت؟.بەڵام ئەگەربێین سەیری ئاینی ئیسلام بكەین دەبینین هەموشتەكانی ئەحكامی خۆی هەیە، وەپیاوانی كەنیسە ڕێگربون لە بڵاوكردنەوەی زانست و زانیاری بەڵام یەكەم ئایەتی دەردەكەوێت كەتێڕوانینی ڕۆژ ئاوا بۆ ئیسلام چۆنە، وە هۆی ئەمەشە دەبینین ناتوانن ئەو فكرەی خۆیان سەربخەن لە وڵاتانی ئیسلامی چونكە ئیسلام لەوڵاتانی ئیسلامی ئەو زوڵمەیان لە هاوڵاتیانی نەكردووە لە سەردەمی حوكمڕانیدا.هەر لەبەرئەوەشە دەبینین حوكمی عەلمانی لەوڵاتانی ئیسلامیدا جێَگەی گلەیو گازندەی هاوڵاتیانن وە هەتا عەلمانیەكانیش ناتوانن تەمسیلی ڕاستەقینەی خۆیان بكەن و لە خەڵكی دەشێوێنن!! ئێرە جێگەی ئەو گفتو گۆیانە نیە هەرچەندە هەموو پەیوەستن پیكەوە.بەڵام وائێستا وردە وردە خەریكە ڕاستكردنەوەی دروست دەبیت، دەبینین لە وڵاتانی ڕوژئاوا لە دەسەڵاتداران و ناودارانی خۆیان داوای حوكمی شەرعی دە كەن بۆناو دەستورو پڕۆگرامە كانیان... وەئێمەش لەهەوڵاین و بەهیوای ڕاستكردنەوەیان.

لێدوان زیادکە


بابەتە پەیوەندیدارەکان

هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics