٢٩ سەفەر، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

خوێندنەوەیەك بۆ كتێبی : دەوڵەتی خیلافەت – بوژاندنەوەی كۆمەڵگەو گەشەسەندنی شارستانی وەڵامێك بۆ كتێبی ( كۆمەڵگا لەسایەی دەوڵەتی خەلافەتدا )...

د.ئاسۆ هەڵەبجەیی

Xilafat

ئەم كتێبەی كە ناساندنی بۆ دەكەین كتێبی زنجیرە ١٣ ی پرۆژەی تیشكە ،كە لە نوسینی توێژەرو نوسەری كوردی ئیسلامی ماموستا ئیكرام كەریمە, چاپی یەكەمی ساڵی ٢٠٠٨ كەوتوەتە بەر دەستی خوێنەران , جگە لە بەرگ پێكهاتوە لە ٣٩٤ لاپەرەی قەبارە گەورە,

وەك لە ناوەكەیدا دەردەكەوێت ئەم كتێبە وەڵامێكە بۆ كتێبی (كۆمەڵگا لەسایەی دەوڵەتی خەلافەتدا)ی فوئاد مجید میسری ...

گرنگی ئەم كتێبە لەوەدا لەگەڵ ئەوەی بە تەواوی هەڵەو تەزویرەكانی كتێبەكەی فوئاد میسری ئاشكرا كردوە , لە گەڵ ئەوەشدا ناساندنێكی تەواوی بۆ هەموو كایەكانی سەردەمی خیلافەت كردوە ...

هەڵسەنگێنەرانی پرۆژەی تیشك بەم دەستەواژانەی خوارەو ئاماژەیان بە گرنگی كتێبەكە كردوە دەڵێن " گەر دەتەوێت بزانیت لەسەردەمی خیلافەتی ئیسلامدا خەڵك چۆن بوە , پرسەگەورەكانی ئازادی , مافی كەمایەتی , مافی مرۆڤ , كێشەی كۆیلە , هەژاری , كێشەی بیر لە چ ئاستێكد

ا بوە , بزانیت سیستمی ئابووری ئیسلامی چۆنە , بزانیت پرسەكانی : گەنج , ژنهێنان , ماڵ پێكەوە نان , خوێندن ... لە خیلافەتی ئیسلامیدا چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە , بزانیت حەلاج , بابەك , مەزدەك كێن , بزانیت كتێبەكەی فوئاد مەجید میسری چەند نەزانی و ئارەزووكاری و هەڵە و گزی تێدایە , ئەوا ئەم كتێبە بخوێنەرەوە ".

ئەم بەرهەمەی نووسەر كە ئەم خوێندنەوەی لەسەر دەكرێت جگە لە پێشەكی و چەند تیروانینیكی گشتی بۆ كتێبەكەی فوئاد مجید میسری , پێك هاتوە لە پێنج بەشی سەرەكی و هەر بەشێكیش چەندین بابەتی گرنگی لە خۆ گرتوە ...

ئەو رێگەیەی كە ئێمە دەیگرینە بەر بۆ خوێندنەوەی ئەوەیە زۆر بە كورتی بچین بەسەر ناوەرۆكی بەشەكاندا و بەخیرای بتوانین رۆحی كتێبەكە بخەینە روو ...

سەرتای كتێبەكە بە چەند تیروانینَك دەست پێ‌ دەكات كە بەلای منەوە هیچی كەمتر نیە لە بەشەكانی كتێبەكە و بگرە هەر زوو خۆینەر كەسایەتی و ماهیەتی نوسەری بەرامبەر (فوئاد مجید میسری ) بۆ دەردەكەوێت ...

ماموستا ئیكرام لە یەكەم تێروانینیدا دەنوسێـت ( فوئاد مەجید میسری هەر لە ناونیشانی كتێبەكەید

ا كەوتوەتە هەڵەیەكی زمانەوانی زەقەوە و ئەڵێت "خەلافەت" بەڵام راستیەكەی لە زمانی عەرەبیدا " خیلافەتە" كە بە مانای ئیمارەت و نوێنەرایەتی كردنی خەڵك و رابەرایەتی كردنیان دێت ) پاشانیش نا دروستی چەند برگەیەكی تری ناونیشانی بابەتەكەی فوئاد مجید میسری دەخاتە روو , كە هەر زوو خۆینەر یەكەم تێبینی لەسەر كەسی بەرامبەر بۆ دروست دەبێت بەوەی كەسێكە لە رووی زمانەوانیە تەواو نیە , كە بێگومان ئەمەش نیشانەی پرسیار دەخاتە سەر هەموو ئەو دەقانەی كە فوئاد میسری وەریگراونەتە سەر زووبانی كوردی...

پاشان و لە تیروانینێكی تردا ماموستا ئیكرام ئەوە ئەخاتە روو كە فوئاد مەجید میسری زۆر بێوژدانانە تەماشای مێژوو شارستانیەتی ئیسلامی دەكات رەنگە رۆژهەڵاتناسەكانیش كە زۆرینەیان بە دیوی نێگەتیڤ تەماشای مێژوی ئیسلامیان كردوە , هێندەی ئەم نوسەرە بی ئینصاف و بێ‌ ویژدا نەبن , چونكە رۆژهەلاتناسەكان زۆر كات دان بە گەورەی شارستانی ئیسلامیدا دەنێن با ئەو دانپیدانانەش قورس بێت لایان و لە بارەی بێ‌ ویژدانی فوئاد میسری دەنوسێت :"نوسەر (فوئاد میسری) ئەو هەموو پێشكەوتنە شارستانیەی مێژووی ئیسلامی نەدیوە یان دیویەتی بەڵام ویژدانی بە خەرج نەداوە !, ئەو هەموو پیاوە بەرزو گەورانەی لە مێژووی ئیسلامیدا نەیدوە كە هەركەسەی لە مەیدانێكی (مەعریفەدا) باڵە خانەیەكی دیارو بەرچاوی هەڵساندوەتەوە " بۆ ئەم وتەیەش چەند نمونەیەك دێنێتەوە كە بێگومان كورد واتەنی مشتێك لە نمونەی خەروارێك ... لەو نمونانەی كە ماموستا ئیكرام هێناویەتەوە " یاسا ناسانی وەك : ئەبوو حەنیفە و شافیعی و ئەحمەدی كوری حەن

بل و ئیبن تەیمیە و ئیبن خلدوون ..هتد , مێژوونوسانی وەك : تەبەری و ئیبن كەسیرو ئیبن ئەسیرو ئیبن هیشام و ئیبن ئیسحاق ...هتد, پێاوانی چاك خوازی وەك : جونەید و عبدالقادری گەیلانی و حارسی موحاسبی و حەسەنی بەسری و ...هتد , بیرمەندانی وەك : غەزالی و ئەشعەری و ئامێدی و ...هتد" دەهێنێتەوە...

پاشان چەندین نمونەی پێشكەوتنی شارستانی ئیسلامی دەهێنێـەوە لە نمونەی دروستكردنی شاری گەورە و هەڵكەندی رووبارو دروستكردنی بەندا و رووباری گەورە گەورە ..

ئەوجا ماوستا ئیكرام لە تێروانینێكی تردا ئەو سەرچاوانەی كە فوئاد میسری كردونی بە بەڵگە بۆ كتێبەكەی دەخاتە بەر تیشك , و بە نارەسەن و كۆڵەوار دەیاندا لە قەڵەم وئەوەش دەخاتە روو كە فوئاد مجید لە دەمی دوژمنانی ئیسلام قەسی وەرگرتوە , كە ئەوەی شتێكی حاشا هەڵنەگرە تۆیژەری حەقیقی و ئەكادیمی نابێت بەو شێوەیە رەفتار بكات و لەدەمی دوژمنانی كۆمەڵێكەوە مێژوویان بخاتە بەردەست بەڵكوو دەبێت بە بێ‌ هیچ پەرگیری و دەمارگیریەك و لە دەمی ئەو مێژوونوسانەی كە هی ئەو وڵاتە بوون مێژوەكەی بخاتە بەردەست , گەر ئەوەش دەڵێن كە ئەو مێژوو نوسانە بە قازانجی ئەو كۆمەڵەی خۆیان ئەو مێژوەیان نوسیوەتەوە من بۆ میژوو دەیڵیم و زۆر روژهەڵات ناسیش دانیان بەوەدا ناوە كە تەنها مێژوو نوسانی ئیسلامین چاكە و خراپەی مێژووی ئیسلامیان نوسیوەتەوە و لەوەدا هیچ جۆرە سازشێكیان نەكردوە..

هەر لە درێژەی ئەو تیروانینەدا ئەوە دەخاتە روو كە فوئاد خۆی شتی زیاد كردوە و لەم بارەیەوە دەڵێت " خۆی (مەبەستی فوئاد میسریە) هەندی شتی بۆ زیاد و كەم كردوە وەك ئەوەی بڵێت خوایە كەس پێم نازانێت!ئەمە جگە لەوەی نوسەر فێڵێكی تری كردوە بۆئەوی خەڵك بڵێن سەرچاوەی زۆری بەكار هێناوە و بۆ یەك كتێب جاری وا هەیە دوو ناو بەكار دەهێنێت بونمونە بۆ مێژووی تەبەری جاری وا هەیە دەڵێت سەیری (تأریخ الرسل ) بكە و جاری وا هەیە دەڵێت سەیری (تأریخ الطبری ) بكە, لە كاتێكدا ئەو دوو ناوە یەك كتێبن , ئیتر نازانم لەوانەیە وا بزانێت دوو كتێبن!!! ئاگای لە مەسەلەكە نەبێت !..

هەروەك لەسەرەوەش ئاماژەمان پێ‌ دا ناكرێت مێژووی گەلێك لە دەمی دووژمنانی بگێرێتەوە , بەڵاًم وەك ماموستا ئیكرام هێناویەتی فوئاد مجید نەك هەر ئەوە بەڵكوو چوە لەدەمی ئەو رۆژهەڵات ناس و غەرب زەدانەی كە زۆر قینە لە دڵ بوون مێژووی ئیسلامی هێناوە لە نمونە (جورجی زیدان و جورج گرابشی و بلیخانوف و كتێبێك كە وەك خۆی دەڵێت دانراوی جماعە من الاساتژە السوڤێت!!!)...

پاشان و لە شوێنێكی دیدا ماموستا ئیكرام دەربارەی بابەتێكی گرنگ دەدوێت و دەنوسێت " فوئاد میسری نەئەبوو تێكەڵی لە نیوان گەلانی ئیسلامی و كاربەدەستانی ئیسلامیدا دروست بكات , چونكە نكۆڵی لەوە ناكرێت زۆرێك لەو كتێبانەی لەسەر مێژووی ئیسلام نوسراون مێژووی كاربەدەستانی ئیسلامین نەك مێژوی گەلانی ئیسلامی , لەگەڵ ئەوەشدا نكۆڵی لەوە ناكرێت كە خاڵی رەش لەو مێژوەدا هەیە,بەڵام بە بەرانبەریەوەی ئەوەندەش خاڵی گەش و ئیجابی هەیە تا ئەمرۆش مرۆڤایەتی بە خۆیەوە نەدیوە,كە مێژوو نوسان بە درێژای باس لە روداوەكانی ساڵ بە ساڵی ئەو خیلافەتە ئەكەن كە چۆن بەرنامەیان داناوە بۆ قەلاچۆكردنی هەژاری و نەبوونی و ئەو هەموو شەفافیەتەی كە هەبوە لە مەسەلە دارای و ئیداریەكان و بەو ماوە كەمە بەتەواوی قەلاچۆی هەژاری و بێژنی و قەرزاری كرا كە ئێستاو لەگەڵ ئەم هەموو پێشكەوتنەدا ... هەژاری رۆژ بە رۆژ لە زیاد بووندایە".

پاشان و لە تیروانینێكی تردا چەندین هەڵەی زەقی وەرگیرانی فوئاد مجید میسری دەخاتە روو كە هەركەس توزقاڵێك لە زمانی عەرەبی بزانێت ئەو هەڵە زەقانە ناكات, ئیتر نازانرێت چۆن بەناو نوسەرێك زووبانی عەرەبی بەباشی نەزانێت و دەقەكان بە هەڵە وەربگێرێت و راڤە بكات , چۆن توانای ئەوەی هەیە باس لە مێژووی ئیسلامی بكات ! اللهم لەم زەمانەدا نەبێت كە ئێمەی تێ‌ كەوتوین و هەركەس كە بیوێت بە دوای شوهرەت و ناودا بگرێت و با هیچیش نەزانێت دەست دەكات بە وەرین لە مێژووی ئیسلامی وەك ئەوەی بلێت پاروی دەمیان بە وەرین لەو مێژوە وەدەست دەهێنن ...

ماموستا ئیكرام بۆ ئەمە زیاد لە چەند نمونەی كتێبەكەی فوئاد میسری دەهێنێتەوە كە جگە لە عەرەبی نەزانی فوئاد میسری هیچێكی تر روون نابێتەوە ...

لێدوان زیادکە


بابەتە پەیوەندیدارەکان

هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics