٧ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

ئایا پێناسەی شتەكان نەگۆڕن؟

Wtakan3

بۆ توێژەر قورس نیە بیری پەتی زانستی بزانێ، چونكە زانست هەمیشە جێی گۆڕان و گەشەسندنە، ئەو گەشەسەندنە بەردەوامەش چەند لایەنێك دەخاتەروو كە پێشتر نەزانراو یان كەموكورت بوون و واتای تەواویان لەو بوارەدا نەبەخشیوە، دیاردەی گۆڕان وگەشەسەندن هەموو زانستەكان دەگرێتەوە تەنانەت زانستە پەیڕەوكاریەكانیش كە گەیشتووەتە ئاستێكی چەسپان‌و سنووردا و خەڵكێ وا دەزانن ئیتر گۆڕان و گەشەسەندنیان بەسەردا نایەت.

لەم روانگەوە پێدانی پێناسێك بۆ زانستی رۆژهەڵاتناسی شتێكی بڕواە و یەكلایی نیە، هەر پێناسەیەكیش كە ئێمە هەوڵ ئەدەین بیخەینەروو گشتگیر و تەواو نیە وەك ئەوەی مەنتیقگەراكان ئەیڵێن، پاشان پێمان وایە پەنا نەبەینە بەر ئەو پێناسە ئامادانەی كە زۆر جار بێ ئەملاولا توێژەر دەخەنە ناو بازنەیەك و مەیدانی بڕێ كێشەی هونەری و زانستی بێ كۆتاوە، چونكە بیریاری رۆشنبین دەبێ لە پێناسەی هەر زانستێ دووربگرێ و لەو پێناسە بەستوانە رزگاری بێ، چونكە هەرگیز لەو بوارەدا نابێ بە دیلی ئەرستۆ بمێنێتەوە، زۆرجاریش پێناسە ئەو مەرجانەی تێدا نیە كە پێویستن هەبن تا گشتگیر بێ بۆ هەموو تاكێك تا وا نەزانرێ هەندێ‌ لە تاكەكانی ئەوێ لەوان نین، رێگریش بێ لە هاتنەناوی تاكێ‌ كە لەوێ نەبووە، ئەگینا ئیتر ئەوە شتێكی مەحاڵ دەخوازێ‌ وەك خولانەوە و زنجیرەبەندی و كۆكردنەوەی دو نەگونجاو، دەبێ پێناسەكە گەورەتر بێ لە پێناسەكراوەكە تا بۆ عەقڵ روونتر و ئاسانتر بێت، هەروەها بیگەیەنێتە نیازێ كە بۆ پێناسەكە دانراوە.

كێشەی زۆرمان هاتە ڕێ تا دانەرانی نامە زانستیە زانكۆییەكان و سەرپەرشتیارانیان قەناعەت پێ بكەین تا سەیرێكی ئەو پێناسانە بكەن ە سەبارەت بە باسەكەیان هەیە، زۆرجار ئەو مشتومڕانە چەندین كاتژمێر بێسوود بەردەوام بون، خوێندكارانی خوێندنی باڵاش سەریان سوڕدەما كاتێ ئێمە داوامن لێدەكردن پەنا نەبەنە بەر پێناسەكان لەبەر نەبووی روونی و وردەكاری لە پێناسەكاندا. بۆیە دەبوو چارەسەری ئەو بابەتە بكەین و ئەو نارەحەتیانە بخەینەروو كە دێنەڕێ تا بەڵگەی زانستی بخەینەروو بۆ راستی ئەو شتەی كە دەیڵێین.

پێناسەی هەر شتێ خستنەروی لایەنە سەرەكیە پێكهاتەكانیەتی، لێرەوە بەپێی سروشتە كاتیەكەی سەختی پێناسە دەبینین، ئێمە ناتوانین پێناسەی هەموو شتێ بكەین چونكە ناتوانین تایبەتمەندیە حەقیقیەكانی ئەو شتە بزانین، زۆرجار پێداچوونەوە دەكرێ بۆ پێناسەی شتەكان و بە بەردەوامی راستكردنەوە و دەستكاری كردن لەو پێناسانەدا دەكرێ، هەمیشە چەمك و واتی شتێ بەلایەنی كەمەوە سەرەتای پێكهاتنی دێنێ، بەڵام بە تێپەربوونی كات و گۆڕنای بارەكان و نوێبوونەوەی زانیاریەكان ئەو پێناسەیە فراوان یان بەرتەسك دەبێتەوە، زۆرجار تەواو جیایە لەوپێناسەی پێشتر هەیبووە، پەیڕەوی كرداری پێمان ئەڵێت چەند زانست هەبون پێناسەكانیان گۆڕاون چونكە لەسەر بنەمای نادروست پێناسە كروان.

لەوانەیە كەسێك بڵێت ئەی چی ئەڵێیت سەبارەت بە پێناسەكانی تایبەت بە زانستی بیركاری؟ مەگەر تەواو راست نین و ناكرێ بگۆڕێن؟ لە وەڵامدا دەڵێن ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ چەسپاوی ژمارە وشێوەكان، بەڵام ئەگەر پێناسەكە لەسەر دەق و تایبەتمەندیە هونەریەكانی تر و ئەو رەگەزە سەرەكیانە وەستابێ كە لێی پَكهاتووە، ئایا ئەوكات زانستی بیركاری بەدوور دەبێ لە بوونی هەڵە لە پَناسەكانیدا؟

لێرەدا سەختیەكی تری هونەری هەیە كە پاڵپشتی بیرۆكەكەی ئێمە دەكات لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پێناسە، ئەویش ئەوەیە دەبێ توێژەر بە وردی و وریایی جیاوازی بكات لە نێوان ئامانجی پێناسە لەلایەك و لەلایەكی تریشەوە لە رێگەكانی پێناسەكردن، چونكە تێكەڵكردنی ئەو دوانە هەڵە وناروونی دروست دەكات، بۆیە ئەگەر نووسینی دوو نووسەر لەسەر یەك باس بخوێنیتەوە ەبینیت هەركامیان دەگاتە ئامانجێكی جیا لەوی تر و هەركامیان بە پێناسەكەی نیازێكی دیاریكراوی هەیە، سەرچاوەی ئەو جیاوازیەش ئەوەیە ئایا مەبەستمان لە پێناسەكە ئەوەیە ئایا ئەو شتە چۆن پێكدێ؟ یان دەمانەوێ‌ واتای ناوەكەی بخەینەرو؟ ئەگەر مەبەستمان یەكەم بوو ئەوكات سەیری هێما یان ئەو ناوە ناكەین ە بۆی بەكاردێت، چونكە ئێمە زیاتر مەبەستمانە ئەو شتە لە چی پێكدێ؟ئەگەر مەبەستمان واتای ناوەكە بێ ئەوكات هەوڵ دەدەین هێمایەكی دیاری كراو دیاری بكەین با تەنانەت لە جیهانی واقعدا شتێكی وا نەبێ كە ئەو هێمایە ئاماژەی پێدەكات.

 

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics