٧ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

خوێندنەوەیەك بۆ كتێبی وەڵامی پرسیارەكان(ڕەواندنەوەی كۆمەڵی گومان سەبارەت بەڕاستیەكانی ئیسلام)

ئیسلام هەر لەهاتنیەوەو لەهەموو سەردەمێكدا توشی دوژمنایەتیەكی زۆر بۆتەوە تا‌وەو ڕادەیەی هیچ دین وبەرنامەیەك لە سەر زەویدا هێندەی ئیسلام توشی دوژمنایەتی نەبوە،بێگومان لەم سەردەمەی خۆشمان بەهەموو شێوەیەك دژایەتی دەكرێت،یەكێك لەو شێوازانە گومان خستنە دڵی رۆڵەكانی ئیسلامە سەبارەت بە راستیەكانی ئیسلام،بەتایبەت چینی گەنجان كەبەداخەوە شارەزایمان لە دینەكەمان زۆر كەمە،هەربۆیە دوژمنان ئەم هەلەیان قۆستۆتەوەو لەم ڕێگەیەوە ئیشی خۆیان دەكەن،وە بەجۆرێك تێڕوانینی ئیسلام بۆهەر بابەتێك بەگوێی ڕۆڵەكانیدا بدەن زۆرجیاواز لە تێڕوانینی راستەقینەی ئیسلام.341 509 035walamiprsiarakan Preface

كتێبی:وەڵامی پرسیارەكان نوسینی:د.كەریم احمد،لەبڵاوكراوەكانی پرۆژەی (تیشك)ە ژمارە 35.ئەم كتێبە هەوڵ وكۆششێكی زۆر گەورەیە بۆ لابردنی ئەو گومانانەی سەبارەت بە تێروانینی ئیسلام بۆبابەتە سەردەمیەكان و وەڵامدانەوەی ئەوپرسیارانەی كە ئامانجیان گومان دروست كردنە وشێواندنی وێنەی ئیسلامە لەبەرچاوی ڕۆڵەكانی.

بێگومان ئەو گومانانە كاتێك ئاراستە دەكرێن وەك ڕەخنە لەسەر ئیسلام دوای ئەوەی وەڵامدانەوە و شیكردنەوەیەكی وەهایان بۆ دەكرێت دەبنە بڵقی سەرئاوو نەك نابنە ڕەخنە لە سەر ئیسلام بەڵكو جوانی ئیسلام دەردەخەن،

نوسەر لەم كتێبەدا توانیویەتی زۆر سەردەمیانە ئەو گومانانە لابەرێت وئەوە لە خوێنەر بگەیەنێت كە پرسیارو گومانی زۆر بێبایەخن.

ئەوەی نوسەر ویستویەتی بیسەلمێنی گونجاوی شەریعەت بۆ هەموو سەردەمێك و پێویستی مرۆڤایەتی بەو شەریعەتە ولێبوردەیی ئیسلام وتێڕوانینی ئیسلام بۆ مرۆڤ وە ئافرەت و مافەكانی وبەراورد كردنی لەگەڵ ماف ورێزی ئافرەت لەبەرنامەو دینەكانی تردا وشیكردنەوەی هەندێ‌ دابو نەریت كە هیچ پەیوەندیان بە ئیسلامەوە نیە،وە تێڕوانینی ئیسلام بۆ هاوسەرگیری وسێكس وچەند ژنی وچەند بابەتێكی باوی سەردەم.

بێگومان ئیسلام بۆ هەر سەردەم و بارودۆخێك تێڕوانین حوكمی خۆی هەیەو لە هیچ كاتێكدا پەكی ناكەوێ‌،چونكە نوری پەروەردگاری جیهانیانە لە سەر زەوی وەك نوسەر لە پێشەكیەكەیدا ئاماژە بەمە دەكات و دەڵێ‌:(ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە كە ئیسلام لە هەموو جارێكدا كە ڕوبەڕووی ‌واوها هێرشێك دەبێتەوە بە هێزتر لە جاران تۆكمە تر دێتە دەرەوە لە مەیدانی ململانێكە،ئەویش لەبەر ئەو بەڵێنەی كەخوا داویەتی كە كۆتا ئاینێتی و كۆتا چرایەتی بۆ سەر زەوی وسەرەڕای هەموو هەوڵ و تەقەلایەك بۆ كوژاندنەوەی خوا هەر بە ڕۆشنی دە یهێڵیتەوە دەیگە یەنێتە ئەنجانم و هەموو دوژمنانی ڕوو رەشیان بۆ دەمێنێتەوە "یریدون لیگفئوا نور الله بأفواههم والله متم نوره ولو كره المشركون"..."ولو كره الكافرون" ئەویش لە رێگەی زانایانە كە پێغەمبەر دەربارەیان دەفەرموێ‌"یحمل هذا العم فی كل حلف عدو له ینفون عنه تعریف الغالین، وانتحال المبطلین،وتأویل الجاهلین"رواه احمد وصححه

د.كەریم كاتێك ئەو بابەتانە شی دەكاتەوە دەیانبەستێتەوە بە نمونەی واقعی وسە ردەمیانە تێگەیشتنی ئیسلام دەخاتە ڕوو بەتایبەت ئەو بابەتانەی پەیوەندیان بە مافی ئافرەتانەوە هەیە هەندێ‌ نانی پێوە دەخۆن وكردویانەتە كاڵاو بازاڕی خۆیانی پێ گەرم دەكەن ئافرەت دەكەنە هۆكاری گەیشتن بە ئامانجەكانیان، وە تەنانەت هەندێ‌ لە نەریتە نا شیرینەكانی ناو كۆمەڵگە لە سەر ئیسلام حساب دەكەن،بۆیە پێویستە ئەوەندە شارەزاییمان لە دینەكەمان هەبێ جیاوازی لە نێوان نەریتی كۆمەڵگە وئیسلامدا بكەین و نەكەوینە ئەو داوەوە.

وەك نوسەر ئاماژە بەمە دەكات ودەڵێ‌:(هەندێ‌ كەس دەیانەوێ‌ هەرچی نەریتی نە شیاوی ناو كۆمەڵگە هەیە بیدەنە پاڵ ئیسلام بۆ نمونە بە چاوی سوك ڕوانینە ئەو ئافرەتانەی لاقە دەكرێن،یا كوشتنی ئافرەت لە سەر ناموس ، یا ستەم لە ئافرەت بە شێوەیەكی گشتی وهتد...

هەڵەی ئەو كەسانە لەوێدایە كە یەكەم نازانن مە رج نیە هەرچی نەریتی كۆمەڵگە هەیە دروستكراوی دەستی ئاین بێت بێئاگان لەوەی كە زۆر جار هۆكاری تر ڕۆڵی هەبوە لە دروستبونی ئەو نەریتانە،لەوانە عە قڵیەتی عەشایەری پیاوی زاڵ و باڵا دەست لە كۆمەڵگەدا.

وە نوسەر ئاماژە بەوە دەدات كە ئیسلام هۆكارەكانی بەردەوامبونی لەناو خۆیدایە و جار دوای جار بەهێزتر دێتە دەرەوە و كۆمەڵێكی تر لە نهێنیەكانی بەتایبەت قورئان دەردەكەوێ‌ چونكە خوای گەورە بەڵێنی پاراستنی داوە و دەفەرموێ‌ ):انا نحن نزلنا الذكر وانا له لحافظون )الحجر9

بەڵام ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێبدرێت ئەوەیە كە رونكردنەوەو ڕەواندنەوەی ئەو گومانانەی كە لە سەر ئیسلام دروست دەكرێن پێویستی بە هەوڵی خەمخۆران وشارەزایان هەیە. ئەم كتێبە هەوڵێكی ناوازەیە لەو بوارەدا.

دەتوانین بڵێین ئەم كتێبە پێویستە بەتایبەتی بۆ ئەو چینە خوێندەوارەی دەیەوێت وەڵامی هەموو گومان و پرسیارە پێویستەكانی لا بێت تاوەكو نەكەوێتە داوی ناحەزانی دین وئەوانەی هەوڵی لە خشتەبردنی گەنجانن.

 

لێدوان زیادکە


بابەتە پەیوەندیدارەکان

هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics