هەینی، ٢٨ سەفەر، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

نیگایه‌ک له‌ ئێستای حاڵه‌تی ئیسلامی.. پڕۆژه‌یه‌ک بۆ داهاتوو

مامۆستا حسن شه‌مێرانی

بەرێز مامۆستا حسن شه‌مێرانی له‌ساڵی (١٩٥٢)له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌دایك بووه‌ ،ده‌رچووی كۆلێژی شه‌ریعه‌یه‌ ،له‌ ساڵی ١٩٨٧ له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ وبه‌ ١٥ ساڵ حوكم دراوه‌، پاشان له‌ساڵی ١٩٨٨ به‌ لێبوردنێكی گشتی ئازاد بووه‌ ئێستا پێش نوێژ و ووتار خوێنی مزگه‌وتی (حرا‌و)ه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌ له‌ دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردوستانه‌وه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌یه‌ تائێستا .

الحمد لله والصلاه‌ والسلام علی‌ رسول الله وآله وصحبه وأتباعه

پێشه‌كی‌ سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌و دوعای‌ خێرمان بۆ گۆڤار‌و پرۆژه‌كه‌تان.

به‌ نیسبه‌ت ئه‌م پرسیارانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ رووی‌ مێژوویی‌و رای‌ زانایان باس بكه‌ین ئه‌وه‌ ئه‌ڵێم زانایان بوونه‌ته‌ سێ ده‌سته‌ له‌ باره‌ی‌ بوونی‌ چه‌ن حزب‌و لایه‌نێ‌ له‌ناو موسڵماناندا: یه‌كه‌م: دروسته‌، دووه‌م: نادروسته‌، سێیه‌م: ره‌واو موباحه‌، به‌ڵام ئینشائه‌ڵڵا مه‌به‌ستان ئه‌و رووه‌ مێژووییه‌ نییه‌ و به‌ گوێره‌ی‌ پرژه‌كه‌تان ئه‌تانه‌وێ‌ بچنه‌ ناو باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سوود به‌م حاڵه‌ته‌ ئیسلامییه‌ی‌ موسڵمانانی‌ تیائه‌ژی بگه‌یه‌نن كه‌ بوونه‌ته‌ چه‌ن لایه‌ن‌و گرووپ‌و حزبی ‌و چۆن ئه‌م حاڵه‌ته‌ بكه‌ینه‌ حاڵه‌تێكی‌ ئیجابی ‌و له‌ سنووری‌ قورئانی‌ ‌و سوننه‌تا هه‌موان هه‌نگاوی‌ بنێن خێری‌ دونیاو دوارۆژی‌ تیابێت.

جا ئێستا له‌وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیارانه‌دا ئه‌ڵێم: ئه‌بێت ئێمه‌ی‌ موسڵمان ‌و به‌تایبه‌ت كه‌سایه‌تی‌‌و زانایان ‌و رۆشنبیره‌ دڵسۆزه‌ ئیسلامییه‌كان، له‌و حاڵه‌ته‌ خۆمان ده‌رباز بكه‌ین كه‌ مێشكمان‌و مه‌جلیسمان ‌و نووسینمان به‌وه‌وه‌ مه‌شغوڵ‌ كه‌ین كه‌ ئایا ته‌عدودی‌ پارت‌و لایه‌ن‌و جه‌ماعات‌و حزبی ئیسلامیی جائیزه‌ یان نا؟ چونكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێ وابیربكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م واقیعه‌ی‌ موسڵمانانی‌ تیائه‌ژی‌ ‌و به‌ش به‌ش بوون به‌سه‌ر چه‌ن جه‌ماعات ‌و حزب‌و لایه‌نێكا ‌و زۆربه‌یشی بێلایه‌نه‌، به‌نادروست ‌و ناجائیزی‌ بزانێ‌ نه‌بێت ئه‌ویش جه‌ماعه‌ت‌و لایه‌نێ‌ دروست بكات‌و به‌ناوی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌مانه‌ دروست نین به‌پێی شه‌رع، دواتر ئه‌وان نافه‌وتێن ‌و ئه‌میش ئه‌بێته‌ لایه‌ن‌و جه‌ماعه‌تی‌ ترو یه‌كێ‌ تر زیاد ئه‌كات، بۆیه‌ من رام وایه‌ كه‌ بوونی‌ ئه‌م جه‌ماعات و لایه‌ن‌و حزبه‌ ئیسلامییانه‌ له‌ كۆن‌و تازه‌دا حاڵه‌تێكی‌ دروست صه‌حیحه‌ ‌و ئه‌بێت هه‌روابێت سروشی ئاینه‌كه‌مان ئه‌وه‌ ئه‌خوازێ‌.

بۆ زیاتر روونكر دنه‌وه‌ی‌ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌ڵێم:

له‌ سه‌رده‌می‌ پێغه‌مبه‌را درودى خواي له سه ربيت كه‌ خودی‌ خۆی‌ هه‌م وه‌ك پێغه‌مبه‌ر درودى خواي له سه ربيت ئیسلامی ئه‌گه‌یاندو هه‌م وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كیش هه‌وڵی‌ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئه‌داو سه‌ركردایه‌تی‌ جه‌نگه‌كان ‌و هه‌موو بواره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ ئه‌كرد، ئه‌و مه‌رجه‌عی‌ هه‌موان بوو وه‌ك پێغه‌مبه‌ر درودى خواي له سه ربيت له‌بواری‌ گه‌یاندنی‌ وه‌حیدا (معصوم) بوو وه‌ له‌ بواره‌ دونیاییه‌كانا مشاوه‌ره‌ی‌ به‌ موسڵمانان ئه‌كردو پێویست به‌وه‌ نه‌بوو له‌ناو موسڵماناندا ‌و له‌ كاتی‌ ئه‌ودا حزب ‌و لایه‌ن‌و معاره‌زه‌ دروست بێت‌و خوای‌ گه‌وره‌ داوای‌ ئه‌كرد له‌ موسڵمانان له‌ قسه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌رنه‌چن‌و له‌ هه‌موو بواره‌كانا ئه‌و مامۆستاو سه‌رمه‌شقتانه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێ سه‌رپێچی بكردایه‌ ئه‌وه‌ به‌ گوناهبارو یاخی‌ ئه‌درایه‌ قه‌ڵه‌م.

ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌رده‌وام بوو هه‌تا وه‌فاتی‌ پێغه‌مبه‌ر درودى خواي له سه ربيت ، به‌ڵام كه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا وه‌فاتی‌ كرد ئیتر كه‌سێ نه‌ما (معصوم) بێت ‌و هه‌موو كه‌سێ ئه‌كرا قسه‌ له‌ قسه‌یدا بكرێت، بۆیه‌ یه‌كه‌م كاری‌ گرنگ رووبه‌ڕووی‌ هاوڕێكانی‌ پێغه‌مبه‌ر درودى خواي له سه ربيت بوویه‌وه‌ دانانی‌ خه‌لیفه‌ بوو، وه‌له‌و كاره‌ گرنگه‌دا موسڵمانان ‌و هاوڕێ نزیكه‌كانی‌ پێغه‌مبه‌ر( درودى خواي له سه ربيت) رایان جیاواز بوو و راوبۆچوونی‌ مه‌ده‌نییه‌كان جیاواز بوو له‌ مه‌كه‌ییه‌كان ‌و پاش گفتوگۆو مشتومڕێكی‌ زۆر خه‌لیفه‌ ئه‌بوبه‌كر دانرا، كه‌وابوو جیاوازی‌ راوبۆچوون شتێكی‌ سروشتییه‌ له‌ نێو موسڵمانانا، لێره‌دا پێویسته‌ ئه‌وه‌ روون كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ یه‌ك دینمان هه‌یه‌و هه‌ركه‌س دینێكی‌ تر جگه‌ له‌ ئیسلام قبوڵ‌ بكات لای‌ خوای‌ گه‌وره‌ لێی وه‌رناگیری‌‌و له‌ قیامه‌تدا خه‌سارۆمه‌نده‌، به‌ڵام ئه‌م ئاینه‌ی‌ ئێمه‌ دوو به‌شه‌، یه‌كه‌میان: سه‌وابیت‌و شته‌ نه‌گۆڕه‌كانه‌، دووه‌م: موته‌غه‌یرات‌و ئه‌و شتانه‌ی‌ قابیلی گۆڕانن، بواری‌ عه‌قیده‌‌و ئیمان به‌ خوای‌ گه‌وره‌ ‌و باسه‌كانی‌ قیامه‌ت به‌و شێوه‌ی‌ له‌ قور ئان‌و سوننه‌تی‌ پێغه‌مبه‌را باس كراوه‌و باسی مه‌لائیكه‌و جن‌و واجب بوونی‌ نوێژو رۆ‌وژووی‌ ره‌مه‌زان ‌و زه‌كات ‌و حه‌ج ‌و ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ كه‌ باس له‌ ئه‌حكامه‌كان ئه‌كات كه‌ قورئان بڕیویه‌تییه‌وه‌ ئه‌مانه‌ هه‌موو موسڵمانان كۆن له‌سه‌ری‌‌و یه‌ك ران‌و یه‌كی‌ دینی‌ ‌و یه‌ك بۆچوونن‌و ته‌فره‌قه‌و جیاوازی‌ نییه‌ له‌ نێوان گرووپ‌و حزبه‌ ئیسلامییه‌كان هه‌ر گرووپ‌و لایه‌ن‌و حزبێكی‌ ئیسلامیی جیاوازی‌ هه‌بێت له‌م بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییانه‌دا ئه‌وه‌ به‌لایه‌نی‌ ئیسلامیی دانانرێ‌‌و له‌ دائیره‌ی‌ ئیسلام ئه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌لام بوونی‌ رای‌ جیاواز له‌ نێوان موسڵمانانا له‌ به‌شی دووه‌می‌ ئایینه‌كه‌مانایه‌ كه‌به‌شی (متغیرات)‌و ئه‌وه‌ هه‌ڵئه‌گرێ‌ كه‌ زانایان ‌و پسپۆڕان قسه‌ی‌ جیاوازی‌ له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وه‌ش مه‌یدانێكی‌ فراوانه‌ ئایینه‌كه‌مان خۆی‌ مه‌جالی‌ تیایه‌و خوای‌ گه‌وره‌ خۆی‌ ویستوویه‌تی‌ ئه‌وه‌ بهێڵێته‌وه‌ بۆ ئیجتیهادی‌ زانایان‌و رۆشنبیران‌و رۆشنبیرانی‌ موسڵمان تا هه‌ریه‌ك یان هه‌ر لایه‌نه‌و به‌ گوێره‌ی‌ تێگه‌یشتنی‌ خۆی‌ له‌ سنوری‌ شه‌رعدا قسه‌ی‌ خۆی‌ تیا بكات به‌ره‌چاوكردنی‌ بارودۆخی‌ سیاسیی‌و واقیعی‌ میلله‌ت، ئالێره‌داو به‌ گوێره‌ی‌ زیادو كه‌می‌ ئه‌و راوبۆچوونه‌ جیاوازانه‌ مه‌زاهیبی فیقهی‌و مه‌زاهیبی حه‌ره‌كی‌ ‌و گرووپ‌و لایه‌ن‌و حزبه‌ ئیسلامییه‌كان به‌ درێژایی مێژوو دروست بوون، هه‌ندێ‌ له‌و گرووپ‌و جه‌ماعه‌تانه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ زیاتر گرنگی‌ داوه‌ به‌ بوارێكی‌ ئایین وه‌ك سه‌له‌فییه‌كان كه‌ زیاتر گرنگییان داوه‌ به‌ بواری‌ (عه‌قیده‌)و هه‌ندێ‌ زیاتر گرنگییان داوه‌ به‌ بوای‌ ته‌زكیه‌ی‌ نه‌فس وه‌ك سۆفیییه‌كان جیاوازییان پێوه‌ دیاره‌ ئه‌مانه‌ مانای‌ (تفرقه‌) نییه‌ له‌ ئاینا، به‌ڵكو هه‌موو یه‌ك ئاینییان هه‌یه‌و له‌هه‌ریه‌كه‌یان بپرسه‌ بڵێ‌: خوات كێیه‌؟ ئه‌ڵێ‌ (الله)، بڵێ‌ پێغه‌مبه‌رت كێیه‌؟ ئه‌ڵێ‌ موحه‌ممه‌د ( درودى خواي له سه ربيت) بڵێ‌ دینت كامه‌یه‌ ئه‌ڵێ‌ ئیسلام، ده‌ی‌ پێغه‌مبه‌ریش ( درودى خواي له سه ربيت) فه‌رموویه‌تی‌: (من رضی بالله ربا وبالاسلام دینا وبمحمد نبیا ورسولا دخل الجنة‌)، به‌ڵام جیاوازییان له‌ زیاتر گرنگییدان به‌ لایه‌نێكی‌ ئاینه‌كه‌یان رای‌ جیاوازه‌ له‌ ته‌فسیری‌ ئایه‌تێكا یان فه‌رمووده‌یه‌كدا یان پرۆژه‌ی‌ سیاسیی جیاوازه‌ له‌ویتر بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات ‌و پیاده‌كردنی‌ ئه‌حكامه‌كانی‌ شه‌ریعه‌ت، كه‌ ئه‌مانه‌ مانای‌ جیاوازی‌ نین له‌ ئاینا، به‌ڵكو ته‌واوكاری‌ یه‌كترین ‌و تكاملین نه‌ك دژایه‌تی‌ یه‌كتری‌، ئه‌گه‌ر دژایه‌تی‌ بووبێت یان بێت ئه‌وه‌ حاڵی‌ نه‌بوونه‌ له‌ سروشتی‌ ئایینه‌كه‌و حاڵه‌تی‌ نه‌فسی ‌و شه‌خصی زیاتر ده‌وری‌ بووه‌، جا بۆیه‌ به‌رای‌ به‌نده‌ ئه‌كرێ‌ له‌ناو موسڵمانانا چه‌ن حزبێك هه‌بێت‌و هه‌ریه‌ك به‌بۆچوونی‌ دڵسۆزانه‌ی‌ خۆی‌ خزمه‌تی‌ به‌ موسڵمانان بكات‌و دژایه‌تی‌ یه‌كتری‌ نه‌كه‌ن ‌و یه‌كتر قه‌بووڵ‌ بكه‌ن‌و له‌سه‌ر موشته‌ره‌كات كۆبن‌و پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن‌و له‌و شتانه‌ش جیاوازییان هه‌یه‌ یه‌كتر قبوڵ‌ بكه‌ن به‌وه‌ قه‌ناعه‌ت بكه‌ن كه‌ ئه‌كرێ‌ راستی‌ لای‌ به‌رامبه‌ر بێت‌و ناكرێ‌ ره‌فز بكرێ‌ ‌و هه‌وڵ‌ بدرێ‌ حیوارو گفتوگۆ له‌ نێوانا هه‌بێت‌و قه‌ناعه‌تت پێكردم یه‌مه‌ سه‌ر راكه‌ت ئه‌گینا رای‌ خۆت بۆ خۆت ‌و رای‌ خۆم بۆ خۆم كه‌سمان (حوججه‌ت) نین‌و دوای‌ وه‌فاتی‌ پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواي له سه ربيت) كه‌س ناتوانی‌ خۆی‌ بكات به‌ نوێنه‌ری‌ خوا، به‌ڵكو هه‌موو یه‌كێ‌ یان لایه‌نێ‌ راوبۆچوونه‌كانی‌ ئیحتمالی‌ راست‌و ناراستی‌ هه‌یه‌و جیاوازییه‌كان له‌ قیامه‌تا یه‌كلایی ئه‌بێته‌وه‌، له‌م دونیایه‌دا ئه‌بێت ته‌نها ته‌بلیغ‌و روون كردنه‌وه‌و گه‌یاندن بكرێ‌ له‌ بواری‌ ئاینا ‌و بگره‌ پێغه‌مبه‌ریش  ده‌سه‌ڵاتی‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی‌ جیاوازییه‌كانی‌ پێنه‌دراوه‌ وه‌ك ئه‌م ئایه‌ته‌ ئه‌فه‌رموێ‌ (فَذَكِّرْ إِنَّمَا أَنْتَ مُذَكِّرٌ (٢١) لسْتَ عَلیْهِمْ بِمُسَیْطرٍ (٢٢) إِلَّا مَنْ تَوَلَّی‌ وَكَفَرَ (٢٣) فَیُعَذِبُهُ اللَّهُ الْعَذَابَ الْأَكْبَرَ (٢٤) إِنَّ إِڵیْنَا إِێابَهُمْ (٢٥) ثَّم إِنَّ عَڵیْنَا حِسَابَهُمْ (٢٦)) (الغاشیة‌ ٢١ـ ٢٦).

یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی‌ جیاوازیبیه‌كان ئه‌وه‌ ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی‌ خوای‌ گه‌وۆره‌یه‌و له‌ قیامه‌تا ئه‌نجامی‌ ئه‌دات (اللَّهُ ێحْكُمُ بَیْنَكُمْ ێوْمَ الْقِێامَه‌ِ فِیمَا كُنْتُمْ فِیهِ تَخْتَلِفُونَ (٦٩)) (الحج).

كه‌وابوو ئێمه‌ لێره‌دا پێویسته‌ بڕیاری‌ پێكه‌وه‌ ژیان بده‌ین نه‌ك ته‌نها له‌ نێوان بیروبۆچوونه‌ جیاوازه‌ ئیسلامییه‌كان‌و لایه‌ن‌و حزبه‌ ئیسلامییه‌كان به‌ڵكو له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عه‌لمانییه‌كان ‌و دینه‌ جیاوازییه‌كانیش ‌و هه‌وڵ‌ بدرێ‌ گفتوگۆو حیوار ببێت له‌ نێواناو زمانی‌ شه‌ڕو چه‌ك ره‌فزكردنی‌ یه‌كتری‌ نه‌یه‌ڵن، كه‌وابوو هۆكاری‌ بوونی‌ ئه‌م پارت‌و كۆمه‌ڵ‌‌و رێچكانه‌ وه‌ك سۆفی، سه‌له‌فی، ئیخوان‌و چه‌نده‌ها پارتی‌ تر زۆر سروشتییه‌و سروشتی‌ ئاینه‌كه‌مان ئه‌وه‌ ئه‌خوازێ‌.

به‌ڵێ‌ ئێمه‌ یه‌ك قورئان ‌و یه‌ك دینمان هه‌یه‌، به‌ڵام مرۆڤه‌كان جیاوازن له‌ تێگه‌یشتن ‌و بیروراو ئاڕاسته‌یانا، خوای‌ گه‌وره‌ خۆی‌ خه‌ڵكی‌ به‌ جیاواز دروست كردووه‌ له‌ تواناداو ئیستیعدادی‌ هه‌ریه‌كه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌ك دروست كردووه‌ ‌و خۆی‌ ویستی‌ وابووه‌ جیاوازی‌ هه‌بێت‌و فه‌رموویه‌تی‌ (..وَلا ێزَالُونَ مُخْتَلِفِینَ (١١٨) إِلَّا مَنْ رَحِمَ رَبُّكَ وَلِذَلِكَ خَڵقَهُمْ..) (سورة‌ هود) ده‌ی‌ ئه‌مه‌ ویستی‌ خوای‌ گه‌وره‌یه‌ بۆچی ئێمه‌ دژی‌ بین‌و هه‌وڵ‌ نه‌ده‌ین سوود له‌ جیاوازییه‌كان وه‌رگرین‌و با ناوی‌ بنێین (تنوع) نه‌ك (تضاد) ‌و دژایه‌تی‌، وه‌ من واحاڵیم سه‌ره‌تای‌ ئه‌م گرووپانه‌ به‌ نیازێكی‌ چاك‌و بۆ چاكسازیی حاڵه‌تێكی‌ كه‌موكوڕی‌ موسڵمانان هاتوونه‌ته‌ سه‌ر ساحه‌، بۆ نموونه‌: مامۆستا موحه‌ممه‌د عه‌بدولوه‌هاب كاتێ بینی‌ هه‌ندێ‌ له‌ موسڵمانان له‌ بواری‌ عه‌قیده‌دا خه‌ریكه‌ ئینحراف ئه‌كه‌ن‌و هه‌ندێ‌ كار ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به‌رای‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ‌ عه‌قیده‌ی‌ موسڵمانان‌و ئایه‌ته‌كانی‌ قورئانان ناگونجێ‌ هه‌ستا به‌ ئامۆژگاری‌ موسڵمانان له‌و بواره‌داو زۆر ئیهتیمامی‌ به‌و جانبه‌ ده‌داو هه‌ندێ‌ قوتابی چالاكی‌ بوو هه‌موو ئامۆژگاری‌‌و ئاراسیته‌كانی‌ ئه‌ویان كۆكرده‌وه‌و كردیانه‌ مه‌زهه‌ب‌و مه‌دره‌سه‌یه‌ك ناوزه‌د كرا به‌ مه‌دره‌سه‌ی‌ سه‌له‌فی‌ به‌ مانای‌ گه‌ڕانه‌وه‌و بۆ لای‌ عه‌قیده‌ی‌ سه‌له‌فی‌ صاڵح كه‌ ئه‌مانه‌ كارێكی‌ پیڕوَزه‌و هه‌وڵێكی‌ باش بوو سودی‌ باشی گه‌یاند ‌و ئه‌كرێ‌ هه‌موو گرووپ‌و لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان‌و موسڵمانان به‌ گشتی‌ سوودی‌ لێوه‌رگرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانین راوبۆچوونی‌ ئه‌م مامۆستایه‌ قسه‌ی‌ خواو پێغه‌مبه‌ر نییه‌و ئه‌كرێ‌ له‌ هه‌ندێ‌ ته‌فسیرو بۆچوونیا هه‌ڵه‌ی‌ كردبێت، ئه‌بێت خه‌ڵك ئازاد بكرێ‌ به‌رامبه‌ر راوبۆچوونی‌ جیاوازی‌ ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه‌و به‌زۆر نه‌سه‌پێنرێ‌ به‌سه‌ر كه‌ساو كه‌سێ قه‌بووڵی‌ نه‌بوو كافر نه‌كرێ‌.

وه‌ هه‌روه‌ها مه‌دره سه‌ی‌ (تصوف) كه‌ سه‌ره‌تا چه‌ن مامۆستایه‌كی‌ زاناو خواناس وێنه‌ی‌ شێخ عه‌بدولقادر‌و شێخ جونه‌یدو موحاسه‌بی‌و چه‌ند زانای‌ تر كاتێ‌ بینیان خه‌ڵكی‌ روویان له‌ دونیای‌ حه‌رام كردووه‌ كه‌متر روو به‌ ئایینه‌كه‌و باسه‌كانی‌ قیامه‌ت ئاراسته‌ ده‌كرێن هه‌ستان به‌ گرنگیی دان به‌م لایه‌ن‌و پڕكرنه‌وه‌ی‌ ئه‌م كه‌موكوۆڕییه‌ ‌و ته‌فسیری‌ ئه‌و ئایه‌تانه‌ی‌ باسی ته‌زكیه‌ی‌ نه‌فس ئه‌كات وه‌كو (قَدْ أَفْڵحَ مَن زَكَّاهَا * وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا ). (الشمس ٩ـ ١٠).

هه‌روه‌ها باس كردنی‌ ئه‌و ئایه‌ت‌و فه‌رمودانه‌ی‌ باس له‌ بێ نرخی‌ ژیان‌و مه‌تاعی‌ دونیا ئه‌كه‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ی‌ باڵانسی دینداری‌ خه‌ڵكه‌كه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ له‌سه‌رده‌می‌ ئه‌وانا رووبه‌ خۆشه‌ویستی‌ دونیا رۆیشتوون، كه‌ به‌ راستی‌ ئه‌و جوهدو كۆششه‌یان زۆر به‌ نرخ بوو و سوودی‌ زۆریان گه‌ییاند به‌ كۆمه‌ڵگای‌ موسڵمان‌و زۆر له‌وانه‌ی‌ كه‌ له‌ بواری‌ جیهادو بازرگانی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و بواره‌كانی‌ تری‌ ژیان كاریان ئه‌كرد سوودیان وه‌رگرت‌و په‌ڕاوو وتارو ئاراسته‌ی‌ ئه‌و مامۆستا رووحییه‌ به‌ڕێزانه‌ ئه‌مانی‌ وا لێ كرد وه‌رع‌و ته‌قوایان هه‌بێت له‌و بوارانه‌ی‌ كاری‌ تیا ئه‌كه‌ن تووشی گوناه نه‌بن، به‌ڵكو چاكترو سوودمه‌ند تر بن. ئه‌وه‌ش بووه‌ مه‌دره‌سه‌یه‌ك به‌ناوی‌ (مه‌دره‌سه‌ی‌ ته‌صه‌وف) تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.

مه‌دره‌سه‌ی‌ ئیخوان هه‌موو ئه‌زانین چۆن دروست بوو كه‌ كاتێ‌ ئیلغای‌ خیلافه‌تی‌ ئیسلامی‌ كرا ساڵی‌ ١٩٢٤ پێشه‌وا حه‌سه‌ن به‌ننا له‌گه‌ڵ چه‌ن هاوكارێكی‌ له‌ شاری‌ ئیسماعیلییه‌ی‌ میصر كۆبوونه‌وه‌و بڕیاریان دا جه‌ماعه‌تێك دروست بكه‌ن كه‌ له‌ تاكی‌ موسڵمانه‌وه‌ دروستی‌ بكه‌ن تا ئه‌كه‌نه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئیعاده‌ی‌ خیلافه‌ت ئیسلامی‌ بكه‌نه‌وه‌ و له‌ ساڵی‌ ١٩٢٨ه‌وه‌ ئیعلانی‌ ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌و ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه‌یان كردو وه‌به‌شه‌ فكری‌‌و په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌یان واداڕشت هه‌موو موسڵمانانی‌ عاله‌م سوودی‌ لێ وه‌رگرن ‌و ئه‌و هه‌وڵه‌ سوودی‌ زۆری‌ گه‌یاند به‌ موسڵمانان به‌تایبه‌تی‌ له‌و كاته‌دا كه‌ ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌كان هه‌موو وڵاته‌ ئیسلامییه‌كانیان داگیر كردبوو و موسڵمانان تووش شكستێكی‌ ده‌روونی‌ بوو بوون، له‌وكاتانه‌دا مامۆستایانی‌ ئه‌م قوتابخانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ جوان متمانه‌یان گێڕایه‌وه‌ بۆ زۆربه‌ی‌ موسڵمانان و په‌ڕاوه‌كانیان بووه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ إلهام و سوودیان لێ‌ وه‌رده‌گرتن بۆ زۆربه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ غه‌می‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ حوكمی‌ شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلامییان بوو، ئێمه‌ش له‌ كوردستان له‌ ساڵانی‌ حه‌فتاو هه‌شتاكان سوودی‌ گه‌وره‌مان لێ‌ بینی‌.

هه‌روه‌ك سوودمان بینی‌ له‌ مه‌دره‌سه‌ی‌ سه‌له‌فی‌ بۆ زیاتر به‌هێز كردن و تێگه‌یشتن له‌ بواری‌ عه‌قیده‌ و سوودمان وه‌رگرت له‌ مه‌دره‌سه‌ی‌ (تصوف) په‌ڕاوی‌ (إحیاء علوم الدین) بۆ به‌هێزكردنی‌ لایه‌نی‌ رۆحی‌ و پاكردنه‌وه‌ی‌ دڵ و ده‌روون وه‌ بۆ چوونی‌ مامۆستایان و بیریارانی‌ هه‌موو ئه‌م قوتابخانه‌ إحتمالی‌ راست و ناڕاستی‌ هه‌یه‌ و بۆیه‌ قسه‌كانی‌ ئه‌وان دینی‌ ئێمه‌ نین به‌ڵكو تعبیرن له‌ ئایین، بۆیه‌ ئه‌بێت قوتابیانی‌ هه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌ك تعصبی نه‌بێت بۆ مامۆستاكه‌ و مه‌دره‌سه‌كه‌ی‌ خۆی‌ و به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵه‌بزانێ‌، به‌ڵكو یه‌كتری‌ به‌ ته‌واوكاری‌ یه‌كتر بزانن، له‌كام بڕگه‌ش جیاوازی‌ هه‌بوو قه‌ناعه‌ت به‌ یه‌كتری‌ بكه‌ن و به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای‌ ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كان، یاخود بیخه‌نه‌ ریزی‌ ئه‌و جیاوازیانه‌ی‌ كه‌ له‌م دونیادا یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌ و له‌ قیامه‌تا خوای‌ گه‌وره‌ خۆی‌ یه‌كلایی‌ ده‌كاته‌وه‌ و ئێمه‌ لێره‌ بڕیاری‌ پێكه‌وه‌ ژیان بده‌ین وه‌ك له‌و ئایه‌ته‌دا خوای‌ گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت: "وجعلناكم شعوباً وقبائل لتعارفوا"، كه‌وا بوو هۆی‌ بوونی‌ جیاوازیی‌ نێوان پارت و كۆمه‌ڵ و رێكخراوه‌كان سروشتی‌ ده‌قی‌ ئایات و فه‌رمووده‌كانه‌وه‌ كه‌ هه‌ندێكیان ته‌فسیر و قسه‌ی‌ جیاواز هه‌ڵئه‌گرێ‌ و هه‌روه‌ها جیاوازیی‌ مرۆڤه‌كان له‌ بیر بۆچوون و ئاستی‌ زانستیان به‌لای‌ به‌نده‌وه‌ بوونی‌ ئه‌م جیاوازیانه‌ نابێت ببێته‌ مایه‌ی‌ جیاوازیی‌ و دووره‌ په‌رێزی‌ له‌ یه‌كتری‌ و تێك دانی‌ ریزی‌ موسڵمانان، به‌ڵكو پێویسته‌ به‌ ته‌واوكاری‌ كاری‌ یه‌كتری‌ بزانین و وه‌ك له‌ دروست بوونی‌ خانوویه‌كا چه‌ن وه‌ستاو كرێكارێ‌ كاری‌ تیا ئه‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێ‌ خه‌ریكی‌ دیوار و كۆمه‌ڵێ‌ ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ و كۆمه‌ڵی‌ جوانكاریی‌ و دیكۆری‌ و به‌هه‌موویانه‌وه‌ خانووه‌كه‌ ته‌واو ئه‌كه‌ن، موسڵمانانیش ئه‌كرێ‌ جیاوازی‌ گروپ و یارت و رێچكه‌كان به‌ ته‌واوكاری‌ یه‌كتری‌ بزانێ‌ و تعاون و تفاهم و تعایش له‌ نێوانیاندا هه‌بێت هه‌موو یه‌ك ئامانجیان هه‌بێت كه‌ رازی‌ كردنی‌ خوای‌ گه‌وره‌ و خزمه‌ت به‌م گه‌ل و نیشتمانه‌مان به‌ پیاده‌كردنی‌ ئه‌م ئایینه‌ پیرۆزه‌ی‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ ناردوویه‌تی‌ (ره‌حمه‌ت) بێت بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان، به‌ڵكو بۆ هه‌موو گیانله‌به‌ران و بێ‌ گیانه‌كانیش، به‌م تێڕوانینه‌ ئه‌كرێ‌ ئیختلافه‌كان كه‌ هه‌رگیز له‌م دونیادا یه‌كلایی‌ نابنه‌وه‌ بكرێنه‌ مایه‌ی‌ هاوكاری‌ و سوود وه‌رگرتن له‌ یه‌كتری‌.

وه‌ من بۆچوونم وایه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و ئیسلامییانه‌ی‌ یه‌كتری‌ قه‌بووڵ ناكه‌ن نیازو نییه‌تیان له‌ رووی‌ دینداریه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌ و به‌لای‌ خۆیه‌وه‌ له‌به‌ر خوا ره‌فزی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ ئه‌كات، به‌ڵام به‌لای‌ منه‌وه‌ عنصری‌ دووه‌می‌ راستی‌ كاره‌كه‌ی‌ نه‌ پێكاوه‌ كه‌ (صواب) و واقع بوون و موافقه‌تی‌ شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلام بێت، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌یه‌:

یه‌كه‌م: خۆی‌ كردووه‌ به‌ وه‌كیلی‌ خوای‌ گه‌وره‌و و به‌لای‌ خۆیه‌وه‌ دفاع له‌ خواو ئایینه‌كه‌ی‌ ئه‌كات و ئه‌یه‌وێ‌ ئه‌حكامه‌كانی‌ قیامه‌ت له‌م دونیادا پیاده‌ بكات، واته‌: به‌ قه‌گعی‌ حوكم دان به‌سه‌ر به‌رامبه‌ردا كه‌ هه‌ڵه‌یه‌ /كافره‌ /نه‌یپێكاوه‌/ ئه‌بێت تۆڵه‌ی‌ لێ‌ بكرێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ بواری‌ بیرو بۆچوون و جیاوازیی‌ ئایین و مه‌زهه‌ب و پڕۆژه‌ی‌ سیاسیی‌ و فیكری‌ و ئه‌و شێوانه‌، ئه‌مه‌كاری‌ (رب العالمین)ه‌ و بڕیاری‌ داوه‌ له‌ قیامه‌تا ئه‌وانه‌مان به‌ قه‌طعی‌ بۆ یه‌كلایی‌ بكاته‌وه‌، به‌ڵام منی‌ ئیسلامیی‌ ئه‌مه‌وێ‌ به‌ناوی‌ خواو ئایینه‌وه‌ بیروبۆچوونی‌ تایبه‌تی‌ خۆم و پارته‌كه‌م بیسه‌پێنم به‌سه‌ر به‌رامبه‌رو خۆم به‌ڕاست بزانم و ئه‌و به‌هه‌ڵه‌، كه‌ ئه‌مه‌ كارێكی‌ نادروسته‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلامه‌ ـ به‌ڕای‌ به‌نده‌.

دووه‌م: له‌ بیرمان نه‌چێت خوای‌ گه‌وره‌ خۆی‌ خه‌ڵكی‌ ئازادكردووه‌ له‌و شته‌ گه‌وره‌و راست و قه‌طعی‌ یه‌ دا كه‌ بوونی‌ خۆیه‌تی‌ و راستی‌ به‌رنامه‌كه‌یه‌تی‌ و فه‌رموویه‌تی‌: "فمن شا‌ء فلیؤمن و من شا‌ء فلیكفر"، ئیتر چۆن داوا له‌ موسڵمانان ئه‌كات له‌به‌ر جیاوازیی‌ ئایینی‌ و مه‌زهه‌بی‌ و سیاسیی‌ یه‌كتری‌ ره‌فزكه‌ن و دژایه‌تی‌ یه‌كتری‌ بكه‌ن، نه‌خێر ئایینه‌كه‌مان زۆر به‌ ئاشكرا و روونی‌ داوای‌ ئازادی‌ و بیروڕاو پێكه‌وه‌ ژیان ئه‌كات، ئه‌و جه‌نگانه‌ی‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر _درودی‌ خوای‌ لێبێت) ئه‌نجامی‌ دا له‌به‌ر جیاوازیی‌ ئایین و بیروبۆچوون نه‌بوو به‌ڵكو له‌به‌ر زوڵم و ده‌ست درێژی‌ و پێشێلكاری‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ بوو (أذن للذین یقاتلون بأنهم ڤلموا) زوڵم و تاوان و داگیركاری‌ روویدا به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ر و موسڵمانان ئه‌گینا خوای‌ گه‌وره‌ پێویستی‌ به‌ كه‌س نییه‌ له‌سه‌ر مافی‌ ئه‌و له‌سه‌ری‌ بكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ خۆی‌ به‌توانا و باڵاده‌سته‌و محاكه‌مه‌ی‌ به‌نده‌كانی‌ له‌سه‌ر كوفرو ئیمان و جیاوازیی‌ راوبۆچوونه‌كان له‌ قیامه‌تا یه‌كلایی‌ ئه‌كاته‌وه‌ و خۆی‌ بڕیاری‌ داوه‌ مرۆڤه‌كان له‌ بواری‌ دینا ئازادین و كه‌س زۆر نه‌كات له‌كه‌س و فه‌رموویه‌تی‌ (لاأكراه‌ فی‌ الدین) ئه‌وه‌ فه‌رمانی‌ خوای‌ گه‌وره‌ مافی‌ خوای‌ گه‌وره‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌نده‌كانی‌ خه‌ڵك ئازادكراوه‌ به‌فه‌رمانی‌ خوای‌ گه‌وره‌ خۆی‌ ئیتر ئێمه‌ ئه‌بێت له‌سه‌ر مافه‌كانی‌ خۆمان بێینه‌ جواب و به‌ره‌نگاری‌ به‌رامبه‌ر ببینه‌وه‌، كاتێ‌ ئه‌و ده‌ست درێژی‌ ئه‌كاته‌ سه‌ر من و ئازادی‌ ئایینی‌ یان مافه‌كانم زه‌وت ئه‌كات و زیانم پێئه‌گه‌یه‌نێت له‌وێدا ئێمه‌ پێویسته‌ وه‌ڵام بده‌ینه‌وه‌ ئه‌ویش به‌ یاسا و به‌نامه‌ نه‌ك به‌ (فوضوی‌)، ((لاینهاكم الله عن الذین لم یقاتلوكم فی‌ الدین ولم یخرجوكم من دیاركم أن تبروهم)) كاتێ‌ ئه‌و شه‌ڕم له‌گه‌ڵ ئه‌كات له‌سه‌ر دینداریی‌ و نایه‌ڵێ‌ به‌ ئازادیی‌ دینداریی‌ بكه‌م له‌ماڵ و خاكی‌ خۆم ئه‌یه‌وێ‌ ده‌رم بكاتن له‌م كاته‌دا نابێت لێی‌ قبوڵ بكه‌م له‌سه‌ر شه‌ڕكردنه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵم نه‌ك له‌سه‌ر جیاوازی ئایینه‌كه‌مان، ئه‌بێت ئه‌و ده‌ست درێژكار بێت، جا ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر وابوون ئه‌وه‌ ئه‌بێت چاكه‌و رێزگرتن و پێكه‌وه‌ ژیان له‌ نێوانا دروست ببێت، ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ كافر و بێبڕواكانا، ئه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌هلی‌ قیبله‌ و ناوخۆی‌ موسڵمانان ئه‌بێت حاڵمان چۆن بێت، ئه‌بێت زۆر زیاتر یه‌كتر قه‌بووڵ بكه‌ین، بۆیه‌ من پێم وایه‌ به‌م بیرو تێگه‌یشتنه‌وه‌ له‌ ئایینه‌كه‌مان ئه‌توانین پێكه‌وه‌ دینداری‌ بكه‌ین و خزمه‌ت به‌ موسڵمانان و میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین له‌گه‌ڵ بوونی‌ چه‌نده‌ها پارت و قوتابخانه‌ و بیروبرچوونی‌ جیاواز.

من پێموایه‌ ئه‌م جیاوازییانه‌ی‌ نێوان موسڵمانان جیاوازیی‌ ئایین نییه‌ به‌ڵكو هه‌موو یه‌ك ئایینمام هه‌یه‌ كه‌ ئیسلامه‌، به‌ڵام جیاوازییه‌كان ئایدۆلۆژیا و سیاسین، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش رێگه‌ی‌ پێداراوه‌ وه‌ك باسمانكرد. به‌ڵام هه‌ندێكی‌ مزاجی‌ و نه‌فسی‌ و شه‌خصیشی‌ تێده‌كه‌وێ‌، به‌ڵام دیاری‌ كردنی‌ ناڕه‌حه‌ته‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌وه‌ چاره‌سه‌ ئه‌كرێ‌ كه‌ هه‌ردوولا قه‌بووڵیان بێت ئه‌وه‌ رای‌ تۆیه‌ و من پێی‌ قایل نییم و هه‌ردوولا ئازادین (لكم دینكم ولی‌ دین) به‌م شێوه‌ تێگه‌یشتنه‌ له‌ ئایینه‌كه‌مان و یه‌كتر قبوڵكردن به‌جیاوازی‌ بیوبۆچوونه‌وه‌ موسڵمانان ئه‌توانن كۆببنه‌وه‌ پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن، هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو ببنه‌ یه‌ك حزب و یه‌ك لایه‌ن و یه‌ك مه‌دره‌سه‌ ئه‌وه‌ ئه‌سته‌مه‌ و جگه‌ له‌ په‌رته‌وازه‌یی‌ و دروست بوونی‌ حاڵه‌ت و شه‌ڕی‌ ناوخۆیی‌ و نه‌خوازراو هیچ ئه‌نجامێكی‌ نابێت.

له‌ مێژووی ئیسلامیدا بوونی‌ رای‌ جیاواز و مه‌زهه‌بی‌ جیاواز و پڕۆژه‌ی‌ سیاسی جیاواز زۆربوون و به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ‌ جار یه‌كتریان قبوڵ نه‌كردووه‌ نه‌تیجه‌ی‌ نه‌خوازراوی‌ لێ‌ كه‌وتۆته‌وه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ر سه‌رده‌م و كاتێ‌ بوونی‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ چاكخوازانێكی‌ دیار و ده‌روون فراوان و تێگه‌یشتوو له‌ سروشتی‌ ئایینه‌كه‌مان هه‌وڵی‌ باشیان داوه‌ و سوودی‌ گه‌وه‌ره‌یان گه‌یاندووه‌ ئێستاش وائه‌زانم له‌ شێوه‌ی‌ تاك یان گروپ و حزب به‌و شێوه‌ تێگه‌یشتنانه‌ی‌ ئاماژه‌م پێكرد له‌ پێشه‌وه‌ ئه‌توانرێ‌ ده‌وری‌ إیجابی‌ باش ببینرێ‌ و حاڵه‌تێكی‌ نزیك بوونه‌وه‌ یه‌كتر قه‌بووڵ كردن و تعامل له‌گه‌ڵ یه‌كتر و تفاهم و پێكه‌وه‌ كاركردن و به‌نیازی‌ یه‌كتر ته‌واوكردن به‌رپا بكه‌ین و به‌ته‌مای‌ بوون به‌یه‌ك نه‌بین به‌ڵكو هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌نگه‌ری‌ دینداری‌ خۆیه‌وه‌ خزمه‌ت بكات و هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كان دژ به‌وحاڵه‌تانه‌ بێت كه‌ زوڵم له‌ میلله‌ت ئه‌كات و ئازادییه‌كان پێشێل ئه‌كات و مافه‌كان زه‌وت ئه‌كات، به‌م شێوه‌یه‌ وا ئه‌زانم حاڵه‌تی‌ ئیسلامییه‌كان و موسڵمانان به‌رو چاكتر ئه‌ڕوات و زۆر له‌ كێشه‌نه‌خوازراوه‌كان چاره‌سه‌ر ئه‌بێت.

من ئه‌م كه‌م بوونه‌وه‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ ئیسلامییه‌كان به‌شكست ناده‌م له‌ قه‌ڵه‌م، به‌ڵكو ئه‌ڵێم (كه‌م هێنانی‌ كورسی‌) كه‌ ئه‌مه‌شكست نییه‌، به‌ڵكو هه‌ندێ‌ هۆكاری‌ هه‌یه‌ خه‌تاكه‌ی‌ له‌ ئه‌ستۆی‌ ئیسلامییه‌كانا نییه‌، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی‌ به‌ڕای‌ به‌نده‌:

یه‌كه‌م: پڕۆژه‌ی‌ رۆشنبیری‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان له‌ ئاست پڕۆژه‌ی‌ ئیسلامییه‌كانا نییه‌ و زۆربه‌ی‌ جه‌ماوه‌ر ئاستی‌ خوێنده‌وار و رۆشنبیری‌ و كزه‌ و مه‌به‌ست له‌ هه‌ڵبژاردن و ئیشی‌ په‌رله‌مان نازانێ‌. دووه‌م: هێشتا منگقی‌ هێز و قوه‌ت و شه‌ق زاڵه‌ به‌سه‌ر قوه‌تی‌ منگقدا و ناكرێ‌ ئیسلامییه‌كان نه‌هجی‌ خۆیان بگۆڕن ئه‌بێت ئاستی‌ رۆشنبیری‌ جه‌ماوه‌ر به‌رز بكرێته‌وه‌ بۆلای‌ پڕۆژه‌ی‌ ئیسلامییه‌كان.

سێیه‌م: بوونی‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ زۆر له‌به‌ر ده‌ست هێزه‌كانی‌ به‌رامبه‌ر و ناڕه‌وا به‌كارهێنانی‌ دژی‌ ئیسلامییه‌كان و پڕۆژه‌كانیان.

چواره‌م: به‌كارهێنانی‌ أسلوبی‌ نادروست و ته‌زویر و چه‌واشه‌ و چه‌ن رێگه‌ی جۆراوجۆری‌ نایاسایی‌ له‌كاتی‌ هه‌ڵبژاردندا.

پێنجه‌م: نه‌بوونی‌ بێلایه‌نی‌ له‌ ده‌زگای‌ كۆمسیۆنی‌ باڵادا.

شه‌شه‌م: كزی‌ كارایی‌ هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكخراوه‌كانیان و چاوپۆشی‌ له‌و هه‌موو خروقاته‌. ئه‌مانه‌ و هۆكاری‌ دیكه‌ی‌ ده‌ره‌كی‌ كه‌بووه‌ هۆی‌ كه‌م هێنانی‌ ژماره‌ی‌ كورسی‌ ئیسلامییه‌كان، راستر بڵێم (٤) حزبه‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ سێ‌ لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ (كوردستانی‌، گۆڕان، خزمه‌تگوزاریی‌ و چاكسازیی) كورسییه‌كانیان له‌ ئاستی‌ ته‌وه‌قوعی‌ خۆیان نه‌بوو هه‌موو كه‌میان هانی‌ بۆچی‌ ئه‌بێت ته‌نها بڵێن ئیسلامییه‌كان كه‌میان هێنا، ئیسلامییه‌كان وه‌ك ده‌نگ كه‌میان نه‌كردووه‌.

لێدوان زیادکە


بابەتە پەیوەندیدارەکان

هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics