٣ ڕه‌بیعی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

قورئان باس له‌ چنراوى گه‌ردوونیی ده‌كات

لە هەزاران ساڵەوە مرۆڤ بەو شێوەیە سەیری گەردوونی كردووە، كە جێگیرە، بڕوایان وابوو كە زەوی چەقی گەردوونەو خۆرو ئەستێرەو هەسارەكانی دیكە بە دەوریدا دەخولێنەوە.

لە سەرەتاكانی سەدەی بیستەمدا ئەوە ئاشكرابوو، كە زۆربەی ئەو ئەستێرانەی ئێمە بەچاو دەیانبینین، تەنها بەشێكی زۆر بچووكن لە مەجەرەكەمان "درب التبانە"، ئەم مەجەرەیە زیاتر لە سەدهەزار ملیۆن ئەستێرە لەخۆدەگرێت، خۆرەكەمان یەكێك لە ئەستێرەكانی ئەم مەجەرەیەیە، بەڵام مەجەرەكەی ئێمە تەنها مەجەرە نییە لە گەردووندا، زانایان دواتر ئەوەیان بۆ دەركەوت، كە گەردوون پڕە لە مەجەرەو ئەستێرە.

زاناكان لەم گەردوونە و ئەستێرە‌و مەجەرەكان و تەپوتۆزی گەردوونیی ڕامان و پێیان وابوو، كە ئەم مەخلوقاتانە پەرشو بڵاون و هیچ یاسایەك نییە، كە دەست بە سەر دابەشبوونیایاندا بگرێت، بەڵام دواتر ئەوەیان بۆ ڕوونبووەوە، كە یاسایەكی تۆكمە هەیەو كۆنترۆڵی دابەشبوونی ماددە لە گەردووندا دەكات.

وێنەی چندراوی گەردوون

هەروەها ئەوە ئاشكرابوو ، كە هیچ بۆشاییەك لە گەردووندا نییە، بەڵكو بینایەكی تۆكمەیە‌و زۆرینەی لە ماددەیەكی تاریك و وزەیەكی تاریك، كە نابینرێت، پێكهاتووە، بەڵام ماددە بینراوەكەی تەنها لە 4%ی گەردوون پێكدەهێنێت

لەبەرئەوەو پێش چەند ساڵێكی كەم گرنگیپێدانی زانایان بۆ لێكۆڵینەوە لە دابەشبوونی ماددە لە گەردووندا دەستیپێكردو ئەو پرسیارەیان دەكرد " شێوەی ئەم گەردوونە چۆنە ئەگەر لە دەرەوە تەماشامانكرد؟ بە گوزارشتێكی تر : چۆن مەجەرەو ئەستێرەكان لەم گەردوونە فراوانەدا دابەشبوون؟

وەڵامی ئەم پرسیارە پێویستی بە دروستكردنی كۆمپیوتەرێكی زەبەلاح دەكرد، كە كێشەكەی زیاتر لە سەد هەزاركیلۆ غرام بوو، ئەو كردانەی ئەم كۆمپیوتەرە لە چركەیەكدا ئەنجامی دەدان، ژمێریارە (حاسبە) ئاساییەكان بۆ ئەنجامدانی پێویستیان بە دە ملیۆن ساڵ هەیە . ئەم كۆمپیوتەرە هەڵدەستێت بە كێشانی وێنەیەكی بچووككراوەی گەردوون.

وێنەی كۆمپیوتەری ناسا

دواتر  زیاتر لە دە هەزار ملیۆن زانیاری داخڵكران، زانیارییەكان لەبارەی فراوانبوونی گەردوون و ڕەفتاری ئەستێرەو مەجەرەكان و ماددە تاریكەكەو گازو تەپوتۆزی گەردوونییەوە و زانیاریی  لەبارەی زیاتر لە بیست ملیۆن مەجەرەوە بوو!! ئەم ئامێرە گەورەترین كردەی كۆمپیوتەریی و ژمێریاریی ئەنجامدا، كە ئامانجی كێشانی  وێنەیەكی بچووككراوەی گەردوون بوو، هەرچەندە ئەم ئامێرە خێراییەكی گەورەی هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا بیست و هەشت ڕۆژ كاریكرد بۆ  چاككردنی داتاكان!!!.

 

 وێنەیەكی چنراوی گەردوونیی

بۆیە زاناكان زاراوەیكی نوێیان داهێنا، كە زاراوەی (( چنراوی گەردوونیی))یە، لەم وێنەیەدا چنراوی گەردوونیی بە ڕوونیی دەردەكەوێت و خاڵە ڕۆشنەكانی شوێنی كۆبوونەوەی مەجەرەكان دەنوێنێت ، كە وەك تاڵەكانی چنراوێك دەردەكەون.
كاتێك زاناكان ئەم وێنەیەیان بینی بە خێرایی ئەوەیان بۆ دەركەوت، كە مەجەرەكان بەشێوەیەكی بێسەروبەر (عشوائی) دابەشنەبوون، بەڵكو لەسەر تاڵی ڕێك و درێژ ڕیزیانبەستووە، ئەم تاڵانە بەملوانكەیی بەیەكەوە بەستراونەتەوە‌و چنراوێكی گەردوونیی جوانیان پێكهێناوە، ئەوەشیان زانی، كە هەر تاڵێك  لە  تاڵەكانی ئەم چنراوە، بە ڕێگایەكی  تۆكمە بە مەجەرەكانەوە چنراوە. واتا ئەم چنراوە تۆكمەییەكی توندی هەیە.

ئەو وێنەیە یە كە خوای پەرەردگار باس لێوەدەكات

ەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە، كە قورئانی پیرۆز بە ڕوونییەكی تەواو ئیشارەتی كردووە بۆ ئەو چنراوە تۆكمەیەو ئەو تاڵانەی لە خۆیدەگرێت، كە زۆربە بەشارەزایی و تێروتەسەلیی چنراون.

خوای گەورە دەفەرموێت (والسَّمَا‌ءذاتِ الْحُبُكِ) [الذاریات: 7] وشەی (الحُبُك ) گوزارشتێكی ورد لە ڕاستیی ئەم چنراوە گەردوونییە دەكات، زانایانی تەفسیرو زمان جەخت لەسەر ئەم ڕاستییە دەكەنەوە.

ئیمامی القرطبی لە تەفسیر كردنی وشەی ( الحبك)دا دەفەرمووێت : (( ئایا ئەو كەسەت نەبینیوە، كە كاری چنینە، كاتێك بەرگێك دەچنێت زۆر تێیدا شارەزایە، پێی دەوترێت چۆن چنینیك چنیویەتی، واتا زۆر شارەزایە لە چنینەكەدا))

ئیمامی الزمخشری لە وشەی (الحبك) ڕاماوەو دەڵێت ((ئەگەر ئەو كەسەی كاری چنینە، شارەزای كارەكەی بوو، پێی دەڵین چنینەكەی چەند چاكە))

زانایانی زمان جەخت لەسەر ئەم واتایە دەكەنەوەو دەڵێن ((چنین توندیی و تۆكمەییە، و چاكیی كاریگەریی دروستكردنە لە بەرگەكەدا))

لێرەوە ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت، كە زانایانی تەفسیرو زمان ، پێش چەندین سەدە ئاماژەیان بۆ چنین و تۆكمەیی و توندوتۆڵیی كردووە، هەر ئەمەشە، كە زانایان لە سەدەی بیست و یەكدا بەئامێرە پێشكەوتووەكانیان بینیان ، سبحان الله

شتێكی تر هەیە، كە جێی سەرنجە ئەوەیە كە زانایانی گەردوون دەڵێن بۆ جاری یەكەمە، كە چنراوی گەردوونی دەناسن و دەركی پێدەكەن، پرۆفیسۆر "كارلوس فرنك" یەكێك لە دۆزەرەوەكانی ئەم چنراوە دەڵێت" ڕەنگە ئەم دۆزینەوەیە گەورەترین شت بێت، كە پێی هەڵساوین لە فیزیای كۆمپیوتەریدا (الفیزیا‌ء الحاسوبیە)، ئێمە بۆ یەكەمجار وێنەیەكی پڕاوپڕی گەردوونمان هەیە، كە بەتەواوی لە گەردوونی ڕاستەقینە دەچێت"

ئەم گوتەیە بەڵگەیە بۆ ئەوەی، كە بیرۆكەی چنراوی گەردونیی لە سەردەمی هاتنە خوارەوەی قورئانی پیرۆزدا زانراو نەبووە، واتا قورئان پێش زانایان ئیشارەتی بۆ پێكهاتەی چنراوی گەردوون كردووە. با ئەم موعجیزەیە بەڵگەیەكی ڕوون بێت بۆ هەر كەسێك، كە گومانێكی هەیە بەرامبەر ئەم كتێبە گەورە‌و پیرۆزە ، هەروەها هۆكارێكە بۆ زیادبوونی ئیمان بە خوای گەورە و مصداقەیتی ئەم فەرمودەیەی خوای گەورە سنريهم آياتنا في الآفاق وفي أنفسهم حتى يتبين لهم أنه الحق أولم يكف بربك أنه على كل شيء شهيد

---------------------

نوسینی: عبد الدائم الكحیل

www.kaheel7.com/ur

[1] E Papantonopoulos, The Physics of the Early Universe, Springer,2005.

[2] Volker Springel, Professor Carlos Frenk, Professor Simon White, Millennium Simulation – the largest ever model of the Universe, University of Durham, 2005.

[3] Matts Roos, Introduction to Cosmology, John Wiley and Sons, 2003.

[4] Robert Sanders, "Dark matter" forms dense clumps in ghost universe, University of California, 05 November 2003.

[5] Michael Rowan-Robinson, Cosmology, Oxford University Press, 1996.

[6] Malcolm S. Longair, The Cosmic Century, Cambridge University Press, 2006.

[7] Klapdor-Kleingrothaus, Dark Matter in Astro- And Particle Physics, Springer, 2003.

[8] Neil J C Spooner, Vitaly Kudryavtsev, The Identification of Dark Matter, World Scientific, 2001.

[9] The Age of the Universe, Dark Matter, and Structure Formation, Colloquium on the Age of the Universe St, National Academies Press, 1998.

[10] N Katherine Hayles, Cosmic Web, Cornell University Press, 1984.

[11] Robert A. Simcoe, The Cosmic Web, Americanscientist, Volume: 92 Number: 1 Page: 30, 1.30. 2004.

[12] Maggie McKee, Washington DC, Mini-galaxies may reveal dark matter stream, New Scientist, 12 January 2006.

[13] David Wands, A brief history of cosmology, www-history.mcs.st-andrews.ac.uk, March 1997.

[14] Our own Galaxy - the Milky Way, University of Cambridge, www.cam.ac.uk.

[15] BBC News Onlin, Supercomputer to simulate bomb tests, news.bbc.co.uk, 30 June, 2000.

[16] Palle Møller, Johan Fynbo, Bjarne Thomsen, A Glimpse of the Very Early Universal Web, European Southern Observatory, 18 May 2001.

[17] Tim Radford, A duplicate universe, trapped in a computer, www.guardian.co.uk, June 2, 2005.

[18] Biggest ever cosmos simulation, news.bbc.co.uk, 1 June, 2005.

[19] Heather Hasan, How Mathematical Models, Computer Simulations and Exploration Can Be Used To Study The Universe, p134, The Rosen Publishing Group, 2005.

[20] Manolis Plionis, Spiros Cotsakis, Modern Theoretical and Observational Cosmology, Springer, 2002.

[21] J. Richard Bond, Lev Kofman & Dmitry Pogosyan, How filaments of galaxies are woven into the cosmic web, Nature 380, 603 - 606 ,18 April 1996.

[22] Gemini, Subaru & Keck, Discover large-scale funneling of matter onto a massive distant galaxy cluster, www.gemini.edu, 30 June 2004.

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics