٣ ڕه‌بیعی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

ڕووداوێكی كۆن زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام

له‌ئیتالیادا شارێكی كۆن هه‌بووه‌ شانازییان به‌ ئه‌نجامدانی سێكس و ڕۆچوونی سێكسییه‌وه‌ كردووه‌.

 

له‌به‌رچاوی مناڵ و ئافره‌ت و گه‌وره‌دا تابلۆی دیمه‌نی ڕووتیان له‌سه‌ر دیواری ماڵه‌كانیان دروست كردووه‌.

 

ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی به‌ده‌ستكێشراوی ئه‌و بوركانه‌یه‌ له‌سه‌ر شاخی ڤیزۆف كه‌ شاری پۆمپه‌ی كتوپڕ وێرانكرد ودانیشتوانی شاره‌كه‌شى هه‌موو كوشت. ژماره‌شیان 20000 كه‌س بووه

 

وێنەیەكی خەیاڵی شارەكە لەكاتی وێرانبونیدا

شاری بۆمپه‌ی له‌ ئیتالیا شارێكی كۆنی ڕۆمه‌كانه‌ و ژیانێكی پڕله‌ ڕابواردنیان به‌سه‌ر بردووه‌، خاكیان به‌پیت و به‌ره‌كه‌ت بووه‌و باشترین به‌رووبوومی كشتوكاڵیان هه‌بووه‌، ئاسمانیان هه‌میشه‌ به‌باران بووه‌ و سه‌روه‌ت و سامانێكی بێشوماریان هه‌بووه‌.

خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ ڕۆژێكیان هه‌بووه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی(خوای ئاگر)ه‌وه‌ تیایدا ئاهه‌نگیان گێڕاوه‌، هه‌ر له‌وڕۆژه‌شدا بوركانێك له‌پاڵ شاره‌كه‌یاندا به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ورووژاوه‌ و به‌ردی تواوه‌ و خۆڵه‌مێشی بوركانیی كڵپه‌گرتوو ده‌ستیان به‌ورووژم هێنان كردووه‌ و له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا شاری پۆمپه‌ی بووه‌ به‌ژێر خۆڵه‌مێشه‌وه‌.

خۆڵه‌مێشی كڵپه‌گرتوو یه‌كسه‌ر هه‌موویانی كوشتووه‌ و لاشه‌یانی داپۆشیووه‌ و ئه‌و لاشانه‌ش له‌ ماوه‌ی سه‌دان ساڵدا بوونه‌ته‌ به‌ردو لاشه‌ی به‌ردین

ئه‌م شاره‌ هه‌روا تا سه‌ده‌ی 18 به‌داپۆشراوی مابووه‌وه‌. كاتێكیش شاره‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌، لاشه‌ی ڕاستی هه‌زاره‌ها خه‌ڵكی به‌به‌ردبووی تێدا بینرا، وینەی ڕاستی خەڵكەكە دوای سەدان ساڵهه‌ریه‌كه‌یان له‌وكاته‌دا خه‌ریكی هه‌رچییه‌ك بووبێت، به‌و شێوه‌یه‌ بووه‌ته‌ به‌رد.ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێت كه‌ بێئاگابوون و مردنه‌كه‌ كتوپڕ بووه‌و نه‌یانتوانیوه‌ هیچ شتێك بكه‌ن!

 

زانایانی شوێنه‌وارزانی بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌م شاره‌ سزایان بۆ چووه‌ له‌كاتێكدا خه‌ریكی به‌سه‌ر بردنی ژیانی ڕۆژانه‌یان بوون و به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی پێشتر ئاگاداری ئه‌و بوركانه‌ بووبن.

بۆیه‌ نیگای خوای گه‌وره‌ هۆشیاریمان ده‌داتێ‌ كه‌ ئه‌وجۆره‌ كارانه‌ نه‌كه‌ین و پشتی لێ‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌ و وابزانین خوای گه‌وره‌ سزای كتوپڕمان بۆ نانێرێت. خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت:

 

(أَفَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَن يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا بَيَاتاً وَهُمْ نَآئِمُونَ ، أَوَ أَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَن يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا ضُحًى وَهُمْ يَلْعَبُونَ، أَفَأَمِنُواْ مَكْرَ اللّهِ فَلاَ يَأْمَنُ مَكْرَ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ) (الأعراف/97 – 99).

 

لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌م شاره‌دا زۆرێك له‌ نه‌خش و تابلۆی بێئابڕووانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌م شاره‌دا سێكس و ڕۆچوونی جنسی زۆر به‌ربڵاوبووه‌، خه‌ڵكی شاری پۆمپه‌ی كاری سێكسیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا كردووه‌ و شه‌رمیان نه‌كردووه‌ له‌ وێنه‌كێشانی ئه‌و دیمه‌نانه‌ و له‌ماڵه‌كانیاندا هه‌ڵیانواسیون به‌ڵكو شانازیان پێوه‌ كردووه‌! هه‌روه‌ها ئه‌ڵێن بلاوبوونه‌وه‌ی خراپه‌كاری له‌و شاره‌دا زۆر له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا زیاتر بووه‌.

ئه‌م وێنه‌یه‌ش دیواری ژووره‌كانی شاری (پۆمپه‌ی)ن ئه‌و وێنانه‌ی له‌سه‌ری دروست كراون، نموونه‌ی ئه‌و خراپه‌كارییانه‌ن كه‌ شانازییان پێوه‌كردوون، وێنه‌كانیش هه‌روا ماونه‌ته‌وه‌ تا بۆ خه‌ڵكی ببێته‌ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر حیكمه‌تی تیاچوونی ئه‌م شاره‌ و دانیشتوانه‌كه‌ی به‌و شێوه‌ ناوه‌زه‌ و ترسناكه‌.

 

 

هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی خوایه‌كیان بۆ سێكس كردووه‌ و به‌به‌ڕێزو پیرۆزیان زانیوه‌ و زیاد ڕه‌وییان له‌وێنه‌ و په‌یكه‌ر كردنی بێئابڕووانه‌ و سێكسیدا كردووه‌، ئه‌و وێنانه‌ش كه‌له‌سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌م شاره‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ له‌ پیشانگایه‌كی تایبه‌تیدا دانراون

ئه‌م شاره‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێته‌ دی كه‌ ئه‌فه‌رموێت:

(فَلَمَّا نَسُواْ مَا ذُكِّرُواْ بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَرِحُواْ بِمَا أُوتُواْ أَخَذْنَاهُم بَغْتَةً فَإِذَا هُم مُّبْلِسُونَ، َقُطِعَ دَابِرُ الْقَوْمِ الَّذِينَ ظَلَمُواْ وَالْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ)الأنعام/ 44-45.

هه‌رواش بووه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌رگاكانی نیعمه‌ت، ڕابواردن، پاره‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ كردبوونه‌وه‌، هه‌تا كه‌وتنه‌ به‌ر توڕه‌ییی خوای گه‌وره‌ و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش كتوپڕ بردنییه‌وه‌ و له‌ناوی بردن

 

لاشەی خەڵكی ئەو شارە كە بووە بەبەرد

لاشەی كەسێك كە هێشتا ددانەكانی دیارن

شێوازی تەقینەوەی بركانەكە

لاشەی خەڵكی ئەو شارە كە بووە بەبەرد

15

14

18

ئێستا گەشتیاران سەیری پەیكەرەكانیان دەكەن

07

ئەو بوركانی رووداوەكەی ئەو شارە

ئێستا ئەو شارە بۆتە مۆزەخانە

وێنه‌ی شوێنی شاره‌که‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌

بۆ بینینی فیلمى شاری پۆمپه‌ی سه‌یری ئه‌م لینكانه بكه:

http://www.youtube.com/watch?v=mqp_qNNeal8&feature=related

http://www.youtube.com/watch?v=9WcGhjgr_Kg

http://www.youtube.com/watch?v=LCcz_i-ggJI&feature=related

http://www.youtube.com/watch?v=l6XHnDoMdOo

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics