٢٩ سەفەر، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

موعجیزەی بڵاوبوونەوەی ئیسلام

لە ژمارەی ئەم جارەماندا باسی موعجیزەیەكی گرنگ وسەرسورهێنەر دەكەینكە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) پێی ڕاگەیاندوین دینی ئیسلام بەشێوەیەكی خێرا بڵاودەبێتەوە و هەموو سەر ڕووی زەوی دادەپۆشێت ،لەئەنجامی ئەو توێژینەوانەی كراون دەربارەی ژمارەی مسوڵمانان لە گشت وڵاتانی جیهاندا.Islambun

ئیسلام لەنێوان ئێستاو ڕابردودا.

ئیسلام پێش (1400) ساڵ بە یەك پیاو دەستی پێكرد ئەویش پێشەوامان محمد(صلى الله عليه وسلم) بوو، ئێستا ژمارەی مسوڵمانان زیاترێكە لە(12500000) وە هۆكاری شاراوەی ئەم بڵاوبونەوە سەرسوڕهێنەرە چییە، وە ئامارەكان چی دەڵێن دەربارەی ژمارەی ئێستای مسوڵمانان؟

ئەمڕۆ زیاتر لە (4200) دین لە جیهاندا هەن! ئامارەكان ئەوەیان دەرخستووە كە دینی ئیسلام لەهەموویان خێرا تر گەشە دەسێنێت و بڵاو دەبێتەوە، لە ساڵی 1999 دا ژمارەی مسوڵمانان گەیشتە ملیارێك و دووسەد ملیۆن مسوڵمان، بێگومان ئەمڕۆ ئیسلام بڵاو بۆتەوە بەهەموو جیهاندا بەم ڕێژەیە.

ئاسیا: 780 ملیۆن

ئەفریقا: 308 ملیۆن

ئەوروپا: 32 ملیۆن

ئەمریكا: 7 ملیۆن

ئوستورالیا: 385 هەزار

گەشەسەندنی ڕێژەی مسوڵمانان لە جیهان

لە ساڵی 1990 ژمارەی مسوڵمانان لە جیهاندا كەمتر بوو لە نیوەی ژمارەی گاورەكان، كە 12,4% بوو، بەبەراورد بە گاورەكان كە 26,9% بوو، بەڵام پێشبینی دەكرێت لەساڵی 2025 ژمارەی مسوڵمانان لە ژمارەی گاورەكان زۆرتربێت، بە 30% بە بەراورد بە ژمارەی گاورەكان كە دەبێتە 25% ، لێرەدا ئەوە بەدیدەكرێ كە ڕێژەی مسوڵمانان 2,9% زیاد دەكات، بەهۆی ئەو گەشەسەندنەی كە دینی ئیسلام پیایدا تێیدەپەڕێ‌.

پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) چۆن باسی ئەم بابەتەی كردووە؟

موعجیزەیەكی سەرسوڕهێنەرە كە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئاماژەی پێداوە كە ئایینی ئیسلام بەسەر هەموو پارچەكانی ڕووی زەویدا بڵاو دەبێتەوە، هەروەك لە فەرموودەیەكدا دەفەرموێ (سیبلغ هژا اڵامر أی الاسلام ما بلغ اللیل والنهار) واتە: "ئیسلام دەگاتە هەر شوێنێك كە شەو و ڕۆژی لێهەڵبێت" بە واتای ئەوەی هەموو ناوچەكانی سەر ڕووی زەوی شەو و ڕۆژی پێدەگات، كەواتە ئیسلامیشان پێدەگات.

بیرمان بێت كە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) كاتێك ئەم فەرموودەیەی فەرمووە كە مسوڵمانان لە قۆناغی لاوازیدا بوون، و ژمارەشیان كەمبووە، وە كەسیش پێشبینی ئەوەی نەدەكرد كە ئیسلام بەهەموو ناوچەكانی سەر ڕووی زەوی بگات، وە ئەم فەرموودەیە بۆ دڵنەوایی مسوڵمانان وتراوە لەبەرئەوەی لاواز و ژمارەیان كەمبووە، ئەمەش بەڵگەیە بۆ پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم)

بەڵام خوای پەروەردگار شتە نادیارەكان دەزانێت و پێغەمبەریشی(صلى الله عليه وسلم) لێ ئاگادار كردووە لەو ڕاستیەی كە ڕوو دەدات، پێش 1400ساڵ بۆ ئەوەی ببێتە مژدەیەكی سەركەوتن بۆیان.

وە یەكێك لە بەڵگەكانی ئەم موعجیزەیە ئەوەی كە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) بەراوردی كردووە لە نێوان بڵاو بوونەوەی ئیسلام و شەو ڕۆژ، ئەم بەراوردە زۆر ڕاستە، چونكە شەو و ڕۆژ بە هەموو خاڵێكی سەر ڕووی زەوی دەگات هەروەها ئیسلامیش، ئەمە شتێكە نكوڵی لێناكرێ.

 

 

قورئانی پیرۆز چۆن باس لەم دیاردەیە دەكات؟

خوای پەروەردگار دەفەرموێ [يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ، هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ]الصف 8 - 9 ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە دینی ئیسلام دەبێتە یەكەم دین لەهەموو جیهاندا، ئەمەش بەم زووانە ڕوودەدات انشا‌والله .

وە ئامارەكان پێمان دەڵێن كە ساڵی 2025 دینی ئیسلام دەبێتە یەكەم دین لە جیهاندا، ئەم قسانەش زیادە ڕەوی تیا نییە، هەموو ئەو ژمارانەی كە لەئامارەكانەوە هاتوون لەلایەن كەسانێكەوە هاتوون كە مسوڵمان نین.

 

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics