٢ ڕه‌بیعی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

منداڵی لولەیی لە رێبازی فیقهی ئیسلامیدا

هەروەك ئاشكرایە چی زیندەوەرو گیانلەبەرە- خوای گەورە وای دروستكردووە پێی خۆشەو هەوڵ ئەدا بۆ بینینی وەچەی خۆی ، وەلە دێرینی زەمانەوە لەسەرەتای دروست بوونی ئادەم وحەواوە ڕەگەزی نێر و مێ بەپێی یاسا ئاسمانیەكان وئەرزیەكان پابەندی گرێدانی هاوسەریەتی خۆیان كردووە وە لەپیناوی دروست كردنی ژیانی خیزانی و لێكەوتنەوەی

منداڵی لولەیی

وەچە,ڕەگەزی نێرو مێ چی لەتوانایان بوەو هەیانە خستویانەتە گەڕ بۆ پاراستنی ئەوشیرازەیە ,وەبۆ ئەم بەرهەمەی كەچاوەڕێن بێنە دونیاوە ,هەروەك ئاشكرایە ئەم ئاوات و خوازە بۆ هەندێك كەس نایەتە دی ,جائەم پیاوو ژنانەی من

 

داڵیان نابێت هانا دەبەنە بەر زۆر شت بۆ گەیشتن بەمنداڵ .

وەلەگەڵ پێشكەوتنی زانستی تەندروستی و تاقیگەكان بواری باش ڕەخساوە بۆ یارمەتی دانی ئەو خێزانانەی كەمنداڵیان نە بووە ,چ لە ڕوی نەشتەرگەری چ لە ڕوی دەرمان و تەكنەلۆجیای نوێ‌ ,توانراوە تائەندازەیەكی بەرچاو منداڵ بهێنرێتە بەرهەم بەچەند شێوەیەك كە لە مەو دوا بەخاڵ بەند باسی دە كەین بەڵام دەبێ‌ بزانین ئێمەی موسڵمان تا چ ئەندازەیەك دروستە مامەلە بكەین لەگەڵ ئەم جۆرە كارە پزیشكیانە لەڕوی شەرعی و ئیسلامیەوە بۆ بەرهەم هێنانی منداڵ كە خۆشە ویسترین شتە لە ژیاندا پاشان خوێنەری بەڕێز ئەوەی لێرە دەیخوێنیتەوە پێك هاتووە لەم ڕون كردنەوەی كەدەرچووە لە كۆڕی ئەنجومەنی فیقهی ئیسلامی جیهانی كەسەر بەڕێكخراوی كۆنگرە ئیسلامی گشتیە لەمەكەی پیرۆز وەسەر بە هیچ دامو دەزگایەكی فەرمی نیە تەنها بۆ خزمەت كردنی ئیسلامە ئەمەی كە ئەیخوێنیتەوە لەكتێبی ( الفقە الاسلامی وادلتە ) دانراوی پڕۆفیسۆر دكتۆر وهبە الزحیلیە لە جوزئی (7) لاپەڕە (5099) وەرگیراوە دەركوت بۆ كوڕبەندی فیقهی ئیسلامی كەڕێكانی گەیاندنی تۆوی نێر بەهێلكەی مێینە لەبەرواری 1986 بۆ بەدیهێنانی منداڵە لولەییەكان ( الاطفال الانانبیب ) كەخۆی لەم حەوت خاڵەی خوارەوە دەبینێتەوە

-1 تێكەڵ كردن لەنێوان تۆوی وەرگیراو لەپیاو (زوج )و هێلكەی وەرگیراو لەئافرەتێك كەخیزانی كابرا نییە كەپیاوو ژنی شەرعی یەكتر نین ,دوای ئەم پیكهاتەیە (اللقیحة) ئەچێنرێت لەمنداڵدانی ئافرەتەكە (الزوجة)

-2 سازدانی پێكهاتەكە (التلقیح) لەنیوان تۆوی پیاوێك كەمێردی شەرعی نییەو هێلكەی ژنێك ئەنجامی ئەم پێكهاتەیە ئەچێنرێت دوای لە منداڵ دانی ئافرتەكە

-3 یاپێكهاتەكە هی ژنو پیاوێكی شەرعی یەكترن , بەڵام دوای ئەم پێك هاتەیە ئەجێنرێت لەمنداڵدانی ئافرتێكی بێگانە خۆبەخش بۆهەڵگرتنی ئەم سكە.

-4 یاپیكهاتەی دەرەكی ساز بدرێت لەنێوان تۆوی پیاوێكی بێگانەو هێلكەی ئافرەتێكی بێگانە دوای تەواو بونی (التخصیب ) ئەچێنرێت لەمنداڵ دانی ژنەكە

-5 یاپیكهاتەی دەرەكی ساز ئەدرێت لەنێوان پیاو ژنی شەرعی دوایی ئەم پێكهاتەیە بچێنرێت لەمنداڵدانی ژنی دوهەمی كابرای شەرعی .

-6 تۆوی پیاو هێلكەی ژن كەزەواجی شەرعیان هەیە بەڵام لەبەر هەرهۆیەك بێت پێكهاتەی دەرەكی ساز ئەدرێ‌ وەك لولەی تایبەت (الانبوب) پاش تەواو بونی (التخصیب) ئەچێنرێ لەمنداڵدانی خێزانی شەرعی

-7 تۆوی پیاوەكە وەربگیرێ‌ دوای لەجێگای شیاو دابنرێت لەبۆریچی منداڵدان (مهبل الرحم ) كەخێزانی شەرعی یەك ترن .ئەنجا لەدوای هەژمار كردنی ئەم جۆرانەی سەرەوە كەباسمان كرد كۆڕبەنی فیقهی ئیسلامی گەیشتە ئەم ئەنجامانەی خوارەوە

یەكەم : هەرپێنج ڕێگاكانی پێشو قەدەغەیە لەڕوی شەرعی ئیسلامەوە بەهیچ شێوەیەك نابێت ئەنجام بدرێت دروست نیە لەبەر تێكەڵاو بونی بنەو بنەماڵە ( النسب ) وەبەفیڕۆ چونی دایكایەتی و شتی تری ناشەرعی .منداڵی لولەیی

دووەم : ڕێگەی شەشەم و حەوتەم كۆڕبەندی فیقهی ئیسلامی وا ئەبینێ‌ كەگوناح نیە پەنا ببرێتە بەریان لەكاتی پێویستی لەگەڵ دڵنیا بوون لەسەر گرتنە بەری هەموو جۆرە ئاگاداری و وەرگرتنی (الاحطیاط) ی پێویست

سێیەم : وە بەنسبەت چاندنی تۆوی زاوزێ‌ (الغدد التناسلی ) وەك گون – هێلكەدان لەبەر ئەوەی بەردەوام دەبن لەهەڵ گرتن و دەردانی خەسڵەتی بۆماوەیی ( الشفرە الوراثیة ) لەو كەسەی كەلێی گوازراوەتەوە هەتا دوای چاندنیان و گواستنەووەیان بۆ كەسی لێچێنراو جابۆیە چاندنی گون و هێلكەدان تاوان و گوناحە لەشەریعەتی ئیسلامدا بڕیاری ژمارە (6/8/59 ) لەكۆبەندی فیقهی ئیسلامی لە جددە بەسراوە لە 14-20/3/1990 .

جابۆیە داوا لە براو خوشكانی موسلمانی خێزاندار دەكەین كەپەنا نەبەنە لای پزیشكانی تایبەت بەمنداڵبون كاری ناشەرعی باسكراو لەخاڵانی ڕابردوو ئەنجام نەدەن بەهیچ شێوەیەك لەبەر ئەوەی تاوانی گەورەن و دورن لەنەریتی هەموو ئاینە ئاسمانیەكان , خوا هەموو لایەك بپارێزێت.

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics