٤ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

ئەو شتانەی كە پیسن (النجاسات)

(ئەوانەی پیسن) كە پێویستە مرۆڤ خۆی لێ‌ پاك بكاتەوە ئەگەر لە لاشەی یان لە جل وبەرگی دا،

1- (پاشە ڕۆ) لە بەر فەرموودەكەی (أَبُو سعيد الخدري) (خوای لێ‌ رازی بێت) كەوا پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم ) فەرمووی : (( إِذَا جَاءَ أَحَدُكُمُ المَسْجِدَ فَلْيُقَلِّبْ نَعْلَيْهِ وَلْيَنْظُرْ فِيْهِمَا فَإِنْ رَأَى خُبْثَاً فَلْيَمْسَحْهُ بِالأَرْضِ ولْيُصَلِّ فِيْهِمَا )) واتە: هەر یەكێكتان ئەگەر هاتن بۆ مزگەوت ، ئەوە با (نَعْل)ەكانی دیواودیو بكاتەوە وتەماشای كات ، ئەگەر پیسیەكی پێوە بینی ، با بە زەویدا بیساوێت ، پاشان نوێژی بكات [رواه الإمام أحمد) (3/20) وأبوداود (2/253) مع العون وغیرهما وهو حدیث صحیح بڕوانە صحیح أبی داود (605 ).

2- (ومیزی مرۆڤە بە گشتی) لە بەر فەرموودەكەی (أَبُو هُرَیْرَة) (خوای لێ‌ رازی بێت) كەوا فەرمووی: پێاوێكی دەشتەكی لە مزگەوتدا هەستا میزی كرد ، جا خەڵكی پەلاماریان دا ، پێغەمبەری خوایش (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: (( دَعُوهُ وَهَرِيْقُوا عَلَى بَوْلِهِ سَجْلَا مِنْ مِاءِ – أَوْ ذَنُوْبَاً مِنْ مَاءٍ – فَإِنَّمَا بُعِثْتُمْ مُيَسِرِيْنَ وَلَمْ تُبْعَثَوا مُعَسِرِيْن )) واتە: وازی لێ‌ بهێنن ، پاشان سەتڵێك ئاو بكەنە سەریدا ، ئێوە نێرراون بۆ ئەوە سووك كەرەوە بن نەك توند و گران كەرەوە [رواه البخاری (1/323/220) وغیره.

بەڵام ميزی كوڕی شیرە خۆر (عَفُو)ی لێ‌ دراوە لە شەرعدا ، لە بەر فەرموودەكەیئەو شتانەی كە پیسن

)أُم قَیْس بِنْت مُحْصِن ) (خوای لێ‌ رازی بێت) ) (( أَنَّهَا أَتَتْ بِإِبْنٍ لَهَا صَغِيْرٍ لَمْ يَأْكُلِ الطَّعَامَ إِلَى رَسُوْلِ اللهِ (صلى الله عليه وسلم ) فَأَجْلَسَهُ رَسُوْلُ اللهِ (صلى الله عليه وسلم ) فِي حِجْرِهِ ، فَبَالَ عَلَى ثَوْبِهِ ، فَدَعَا بِمَاءٍ فَنَضَحَهُ وَلَمْ يَغْسِلْهُ )) واتە: كەوا كوڕێكی بچوكی هێنا بۆ لای پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم ) كە - هێشتا - خوادنی نەدەخوارد ، جا پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم ) لە باوشی خۆیدا داینا جا میزی كردە سەر جل وبەرگەكەیدا ، جا ئەویش داوای ئاوی كرد و پێ‌ی ئاو پەڕژێنی كرد ونەیشۆرد [(رواه البخاری (1/رقم/223) ومسلم (1/رقم/ 227)].

وەهەوەها لەبەر فەرموودەكەی (أبِی السَّمْح)ی خزمەت كاری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم ) كەوا: (حَسَن) یان (حُسَین) میزیان كردە سەر سینگی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم ) ، منیش هاتم بیشۆم، ئەویش فەرمووی: (( يُغَسَّلُ مِنْ بوْلِ الجَارِيَةِ ويُرَشُّ مِنْ بَوْلِ الغُلامِ )) واتە: میزی كچ دەشۆرێت بەڵام میزی كوڕ ئاو پڕژێن دەكرێت [ رواە أبوداود (2/232/376) والنسائی (1/158/304) وابن ماجە (1 / 175 / 226 ) وغیرهم وقال إبن حجر فی التخلیص (1/50) وحسنه البخاری ، وە بڕوانە صحیح النسائی (293)].

-3 (پاش میز ) بە بەڵگەی یەكڕایی (الإجْمَاع) زانایان ، بڕوانە (المَجْمُوع) للنووي (2/552 (.

-4 (مَذِی) : ئاوێكی رۆشنی سپی لیقە لەكاتی بیركردنەوە لەجووت بوون (جِمَاع) دەردەچێت بەبێ‌ ئەوەی هیچ هەستێكی پێ‌ بكرێت، ئەم ئاوەیشە پیسە لەبەر فەرموودەكەی (عَلِی) (خوای لێ‌ رازی بێت) كەپرسیاری لەپێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم ) كرد ئەویش پێ‌ی فەرموو: (( تَۆضأْ واغْسِلْ ذَكَرَكَ ))واتە: دەست نوێژ بگرەوە و (ذَكَر)ت بشۆ – واتە: تارات بكە پاشان دەست دەست نوێژ بگرە [رواه البخاری (1/230/132) ومسلم (1/247/303) وللفظ له].

5- )خوێنی حەیزو زیسانی( خوێنی حەیز پیسە، لەبەر فەرموودەكەی (أَسْمَا‌ءُ بِنْتُ أبی بَكْرٍ) (خوای لێ‌ رازی بێت) كەوا ئافرەتێك پرسیاری لەپێغەمبەری خوا كرد (صلى الله عليه وسلم ): ئایا ئەگەر یەكێكمان خوێنی حەیز دای لەجل و بەرگەكەی چی بكات؟ پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم ) فەرمووی : (( إِذَا أَصَابَ ثوْبَ إِحْدَاكُنَّ الدَّمُ مِنَ الحَیْضەِ فَلْتَقْرُصْهُ ثَّ لِتَنْضحْهُ بِمَاءٍ ثمَّ لِتُصَلِّی فِیْهِ )) واتە: ئەگەر یەكێكتان خوێنی حەیز دای لە جل وبەرگەكەی ئەوە بیوەرێنێت پاشان بیداتە دەستدا جا ئاوی پێدا بكات وپاشان نوێژی پێوە بكات [رواه البخاری (1/410/307) ومسلم (1/240/291) و اللفظ له].

وە خوێنی زەیسانیش هەر خوێنی حەیزە كۆبوەتەوە لە ماوەی سك پڕی ئافرەتدا

تێبینی : ئەگەر خوێنەكە شوێنەواری هەرمایەوە پاش شۆردن ، ئەوە هیچ زیانێكی نییە ، لە بەر فەرموودەكەی (أَبُو هُرَیْرَە) (خوای لێ‌ رازی بێت): كەوا (خَولة بِنْتُ يسَارٍ) فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خوا ، من تەنها یەك جل و بەرگم هەیە ، وە بەو جلەیشەوە تووشی حەیز دەبم ؟ پێغەمبەری خوا یش (صلى الله عليه وسلم ) فەرمووی: ((فَإِذَا طهُرْتِ فَاغْسِلِی مَوْضعَ الدَّمَ ثم صَلِّی فِیْهِ )) واتە: جا ئەگەر پاك بوویتەوە ئەوە شوێنی خووێنەكە بشۆ ، پاشان نوێژی پێوەبكە ، ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر شوێنەواری هەر مایەوە ؟ فەرمووی: (( يكْفِیْكَ المَا‌ءُ ولا يضرُّكَ أَثرُهُ )) واتە: تەنها ئاووت بەسە و شوێنەواری هیچ زیانێكت پێ‌ ناگەیەنێت [رواه أبو داود (2/26/361) والبیهقی (2/408) وهوحدیث صحیح بروانە صحیح أبی داود (351)].

6- (ئاژەڵی مردارەوە بوو) لە بەر فەرموودەكەی (إِبْنُ عَبَّاس) (خوایان لێ‌ رازی بێت)، كەوا پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: ((إِذا دُبِغَ الإِهابُ فَقَدْ طهُرَ ))واتە: ئەگەر پێست خۆشە بكرێت پاك دەبێتەوە ، كاتێك كەدای بەلای كاوڕێكی (مَیْمُونَة)دا مردار بووبووەوە ئەویش فەرمووی : (( ألآ انْتَفَعْتُمْ بِإِهَابِهَا ؟ )) واتە: ئایا بۆ سوود لە پێستەكەی وەرناگرن ؟ جا ئەم فەرموودەی فەرموو [الحدیث رواه مسلم (1/277/ 364 ،366) وغیرە]. جا ئەمەش بەڵگەیە كە مردارەوە بوو پیسە ، بۆیە پێستەكەی بەخۆشەكردن پاك دەبێتەوە

7- (لیكی سەگ) لە بەر فەرموودەكەی (أَبُو هُرَیْرُە) (خوای لێ‌ رازی بێت) كەوا پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: ((طَهُورُ إِنَاءِ أَحَدكُمْ إِذَا وَلِغَ فِيْهِ الكَلْبُ أَنْ يَغْسِلَهُ سَبَعَ مَرَاتٍ أُوْلاهُنَّ بِالتُرابِ))واتە: ئەگەر سەگ دەمی خستە ناو قاپی هەریەكێكتانەوە ، با چی تێدایە بیڕێژێت پاشان حەوت جار بیشوات جاری یەكەمیان بە خۆڵا [رواه مسلم (1/234/91) وغیره].

8- (پاشەڕۆ ومیزی ئاژەڵێ‌ گۆشتی نەخورێت ) لە بەر فەرموودەكەی (إِبْنُ مَسْعُود) (خوای لێ‌ رازی بێت) كەوا پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)چوو دەست بە ئاو بگەیەنێت ، جا فەرمانی پێ‌ كردم سێ‌ بەردی بۆ بێنم ، منیش دوو بەردم دۆزیەوە و بە داوی سێ‌یەمیاندا گەڕام نەبوو ، جا تەرسەقولێكم بۆ هێنا پێغەمبەری خوایش هەردوو بەردەكەی لێ‌ وەرگرتم و تەرسەقوولەكەیشی فڕێ‌دا و فەرمووی: (( هَذَا ڕكْسٌ )) واتە: ئەمە پیسە [رواه البخاری (1/256/156) وغیره].

8- (گۆشتی بەراز) لە بەر فەرموودەكەی خوای گەورە لە سورەتی (الأنعام آية: 145) دا كە دەفەرمێ‌:

[ أَوْ لَحْمَ خِنْـزِيْرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ] واتە: یان گۆشتی بەراز كە بەڕاستی پیسە .

9- جگە لەمانە هەمووشتێكی تر پاكە چونكە لە بنەڕەت(الأصْلُ)دا هەمووشتێك پاكە(الأصْلُ فِي الأَشْيَاءِ الطَّهَارَة) وە نابێت بە هیچ شتێك بووترێت پیسە مەگەر بە بەڵگەی شەرعی ، وە ئێمەش جگە لەوانەی كە باسمان كرد هیچ بەڵگەیەكی ڕاستمان نییە لە سەر پیسێتی هیچ شتێكیتر ، وە ئەوبەڵگانەی كە هەندێك زانا دەیهێننەوە بۆ سەلماندنی پیسێتی شتی تر – وەك : (مَنِی) وخوێن و بێ‌باوەڕ(مُشْرك) و .. – یان ڕاست نین ، یان ئەو واتایە ناگەیەنن ، بڕوانە [ الأدلة الرضية (ل23 – 25) ] ، كە بە كورتی لەوێدا باسی كردوە .

 

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics