٢ ڕه‌بیعی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

گەورە ی و سودو ئادابی ڕۆژوو.

زانا قەرەداغیRozhu1

ڕەمەزان گەورەترین مانگی ساڵە ئەو مانگەیە كە قورئانی تێدا دابەزی و یەكەم سەركەوتنی موسڵمانانی كە شەڕی بەدرو هەر لەم مانگە پیرۆزەدا بوو جگە لەوەی 10 ڕۆژی كۆتای یەكەی كە بە شەوانی قەدر ناسراوە ئاوەدان كردنەوەی ئەو شەوە خێری لە 1000 مانگ زیاترە 
خوای گەورە باسی میقداری هەموو چاكە كانی كردووە تەنها بۆ ڕۆژ نەبێت كە فەرموویەتی ڕۆژو بۆ منەو من پاداشتی ئەدەمەوە 
مانگێك دەرگای دۆزەخی تێدا دائەخرێت و عەزابی مردوانی تێدا هەڵدەگیری ئەو مانگەی ئێمە ئەبین بە میوانی ئەو چونكە ئەگەر ئێمە میوانداری ئەو بكەین ئەبێت ئێمە خزمەتی ئەو بكەین كەچی ئەو ئەو هەمووچاكە لە گەڵ خۆی دا دەهێنێت هەق وایە ڕێزی بیگیرین.میوانێك كە دەستی پڕە بە پاداشت هەقە ڕێزی میوانداری بگرین بزانین لەو ماڵە گەورەدا چی ئەكەین و چۆن بەڕێ‌ ی ئەكەین

سوودەكانی ڕۆژوو
1- جڵەوی نەفس ئەگرێ‌ وئارەزوو كەم ئەكاتەوە . ئەو ئارەزوو نەفسەی ئەگەر ئینسانەكان ئاگاداری نەبن ئەوا خوا پەنامان بدات بەرەو زەلكاوی تاوان ڕای ئەكێشێت بۆیە پێغەمبەر صلی اللە علی وسلم ئەفەرمێت ئەی گرۆهی لاوان ئەوەی توانای هەیە با ژن بێ نێـت ئەوەی توانای ژن هێنانی نی یە با بە ڕۆژوو بێت چونكە ئەو ڕۆژووە ئەی پارێزێت) ڕۆژوو ئەبێتە سەربازگەیەكی گەورە كە ئینسانەكان لەوسەربازگەدا خۆیان ڕا ئەهێنن لە سەر ئارام گرتن و خۆ ڕاهێنان لەسەر ناڕەحەتی جگە لەوەی ڕۆژو ئینسان ڕادێنێت لەسەر سوپاس گوزاری نیعمەتەكانی خوای گەورە
2- ڕۆژو وا لە مرۆڤ ئەكات دڵ ئاوا بێت و بەزەی و سۆزی بجوڵێت بەرامبەر بە هەژاران . كاتێك مرۆڤ بەڕۆژو ئەبێت وبرسی و تینوی ئەبێت هەست بە حاڵی هەژاران دەكات و وای لێ‌ دێـت كە هاوكاری هەژاران بكات
3- ڕۆژو مرۆڤ فێری خۆڕاگری ئەكات كاتێك بە ڕۆژو ئەبێت نەفست وا پەروەردە ئەبێـت كە بتوانیت خۆڕاگری بكەیت بۆ ماوەیەكی زۆر نان نەخۆێت و خۆت تینو بكەیت بەم هۆیەشەوە مرۆڤ ئەتوانێت ببێتە كەسێك كە جڵەوی نەفسی خۆی بكات
4- ڕۆژوو دوورت ئەخاتەوە لە نەخۆشی . ڕۆژو گرتن و خۆگرتنەوە لە خواردن وخواردنەوە بەرەكەتی ئەم ڕۆژوە لە زۆرێك نەخۆشی یەكان دوور ئەخاتەوە 
5- ڕۆژو گرتن دڵ و بیری مرۆڤ خاڵی ئەكات . بەم هۆیەوە یە كاتێك كەبە ڕۆژوو ئەبێت كە گوێ‌ لە قورئان دەگریت زوو لەبەری ئەكەیت ئەم كاری گەری یە بەس لە ڕەمەزان دا هەیە لە مانگە كانی تردا نی یە و ئەمەش بەرەكەت و سودی ڕۆژو گرتنە
6- ڕۆژو گرتن ئەبێتە هۆی پاك بوونەوەی نەفسی مرۆڤ. یەكێكی تر لە سودەكانی ڕۆژو خۆبە دوور گرتنی مرۆڤی ڕۆژوەوان لە كارو كردەوە ی خراپ وخوی بەدو ناپەسەند بەم خۆ بەدوورگرتنە لەم كارە خراپانە زاتی خۆت پاك ئەكەیتەوە
7- ڕۆژو تەقوا زیاد ئەكات. یەكێكی تر لە سودەكانی ڕۆژو كە خوای گەورە واجبی كردووە لەسەرمان بۆ زیاد كرنی تەقواو یە چونكە مرۆڤی ڕۆژووەوان خۆی بەدوور ئەگرێت لە شتە حەڵاڵەكان وەكوو سەرجێ‌ ی كردن ئەنجا جچای شتی حەرام هەر بەم هۆیەوە یە كە مرۆڤی موسڵمان لە مانگی ڕەمەزان دا تەقوای زیاد ئەكات 
8- ڕۆژوو خواردن كەم ئەكاتەوە . یەكێكی تر لە سودەكانی ڕۆژو كەم كردنەوەی خواردن و خواردنەوەیە چونكە ئێمە 11 مانگ سكی خۆمان تێر ئەكەین تەنها لە ڕەمەزان دا خۆمان لە خواردن ئەگیرینەوە بە هۆی ڕۆژەوە ئەتوانین بەرنامە ڕێژی بكەین بۆ كەم كردنەوەی خواردن و خواردنەوە بەم هۆیەوە لە تەمەڵی دوور ئەكەویتەوە

گەورەیی ڕۆژوو
1- لە مانگی ڕەمەزان دا پاداشتەكان نا ئاسایی ئەبن و خوای گەورە میقداری بۆ دانەناوە لە فەرمودەیەكی قودسی دا خوای گەورە ئەفەرمێت ( ڕۆژو بۆ منەو من پاداشتی ڕۆژ گر ئەدەمەوە) مەگەر تەنها لە حسابی خوای گەورەدا بێت پاداشتی ڕۆژوو چونكە ڕۆژو تەنها لە نێوان خۆت و خوای گەورە دا یە ئەتوانیت لە ماڵەوە تێر بخۆیت و بێتە ناو خەڵكی بڵێت بەڕۆژووم خۆ كەس نا زانێت جگە لە خوای گەورە یاخود مرۆڤی ڕۆژ و گر خۆی لە هەموو حەڵا ڵە كان ئەگرێتەوە بۆیە بەوچەشنە پاداشتی بێ‌ شوماری هەیە لای خوای گەورە
2- لەمانگی ڕەمەزان دوعا وەڵام ئەدرێتەوە. پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەفەرمێت كەسی ڕۆژگر لەكاتی شكاندنی ڕۆژوە كەی دا هەر دوعایەك بكەیت وەڵام ئەدرێتەوە
3- ڕۆژ و لابەری گوناهە . لەفەرمودەیكی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەفەرمێت ( نێوانی نوێژەكان و ئەم هەینی یە بۆ هەینی یەكەی تر ئەم ڕەمەزان بۆ ئەو ڕەمەزان ئەبێتە كەفارەتی گوناه ئەگەر گوناهی گەورەی نەبێت )هەروەها لە پێغەمبەریان پرسی بۆ ڕۆژی ڕۆژی عەرەفە فەرمووی كەفارەتی ساڵێك پێش خۆی و ساڵێك دوای خۆی لا ئەبات
4- ڕۆژو شەفاعەت بۆ خاوەنەكەی ئەكات .پێغەمبە صلی اللە علیە وسلم ئەفەرمێت لە ڕۆژی قیامەت دا قورئان و ڕۆژو شەفاعەت بۆ خاوەنەكەی ئەكات 
5- بۆ كەسی ڕۆژو گر دوو خۆشی هەیە . پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەفەرمێت بۆ كەسی ڕۆژو گر دوو خۆشی هەیە یەكەمیان كاتێك ڕۆژو كەی ئەشكێ نێـت چونكە ئەو ڕۆژە بەڕۆژوو بوەو سەركەوت وە بەسەر نەفسی خۆی دا 
دووەم خۆشی لە ڕۆژی قیامەت دا كە پاداشتی زۆری ڕۆژوەكانی وەر ئەگرێـت
6-یەكێكە لە دەرگاكانی بەهەشت بۆ ڕۆژوە وانە . لە فەرموودەیەك دا هاتووە كە یەكێك لە دەرگاكانی بەهەشت ناوی ڕەیانە بۆ ئەوانەیە كە ڕۆژ و گرن 
7-بۆنی دەمی ڕۆژو گر. لە فەرموودەیەك دا هاتووە كە بۆنی دەمی ڕۆژوو گر لە قیامەت كە ئەچێتە وە خزمەت خوای گەورە لە بۆنی میسك خۆشترە لای خوای گەورە
8- ڕۆژوو ئەتپارێزی لە ئاگر. لە فەرمودەیەك دا هاتووە هەر كەسێك لە بەر خوا یەك ڕۆژ بە ڕۆژو بێت خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دووری ئەخات لە ئاگری دۆزەخ بە دووری 70 پاییز
9- پاداشتی ڕۆژو بێ‌ ئەندازەیە .هەموو كردارێكی چاك خێرو پاداشتی خۆی هەیە لە ڕۆژی قیامەت دا بەڵام صەبر و ئارم گرتن لە سەر ناڕەحەتی ڕۆژو گرتن پاداشتە كەی بێ‌ سنورە هەروەكو خوای گەورە ئەفەرمێت (انما یوفی الصابرون اجرهم بغیر حساب ) الزمر


9- ڕۆِژوو ئەبێتە قەڵغان مرۆڤی ڕۆژوو گر خۆی ئەپارێزێت لە كارو كردەوی بەد گوفیتاری خراپ و ناشیرین هەروەك پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەفەرمێت(ڕۆژوو قەڵغانە هەركەس لە ئێوە بەڕۆژوو بووبا خۆی بپارێزێت لە قسەو ووتەی خراپ . هەركەسێك قسەی ناشیرینی بەرامبەر كرد یاخود شەڕی لە گەڵ دا كرد با بڵێت من بە ڕۆژووم من بەڕۆژووم

ئادابی ڕۆژو گرتن
1- پێویستە مرۆڤی ڕۆژوو گر لە ماوەی دیاری كراو بێ‌ كەم و زیاد بەڕۆژو بێت هەروەك پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەفەرمێت (مانگتان بینی بەڕۆژو بن وە بەبینینی بیشكێنن) بۆیە هیچ پێویست ناكات ڕۆژێك كە شكی تیا بێت بە ڕۆژو بیت لەبری چاكە گوناهبار ئەبیت
2- پارشێو كردن پێویستە مرۆڤی ڕۆژوو گر پارشێ و تا درەنگ گانێك نان بخوات تا ئەو كاتەی خەتی ڕەش و سپی لە ئاسمان دەر ئەكەوێت پێعەمبەر صلی اللە علیەوسلم ئەفەرمێت (خەڵكی لە چاكەدا ماون تا ئەو كاتەی پەلە نەكەن لە كاتی پارشێ و دا و زوو ڕۆژو بشكێَنن) 
3- پەلە كردن لە ڕۆژو شكاندن . یەكێكی ترە لە ئادابی ڕۆژو هەر كاتێك بۆت مەعلوم بووە كە كاتی بانگە زوو بكەیت لە شكاندنی ڕۆژوەكەت
4- شكاندنی ڕۆژو بە خورما . یەكێكی تر لە ئادابەكانی ڕۆژو شكاندنی ڕۆژو بە خورمایە لە فەرمودەیەك دا هاتووە ئەگەر بە ڕۆژو بون و ڕۆژوەكەتان شكاند بە خورما بشكێنن ئەگەر خورماتان دەست نەكەوت بە ئاو بیشكێنن

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics