٢ ڕه‌بیعی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

رۆژوى عه‌رفه‌

عه‌فان شێخ صدیق سه‌رگه‌تىArafa

رۆژى نۆى زیل حه‌جه‌یه‌. زانایان كۆن له‌سه‌ ئه‌وه‌ى رۆژوى عه‌ره‌فه‌ چاكترین رۆژوى ساڵه‌،كۆمه‌ڵه‌ فه‌رموده‌یه‌كیش هه‌ن له‌سه‌ر گه‌وره‌یى رۆژوگرتن له‌و رۆژه‌دا : 

1) عَنْ أَبِي قَتَادَةَ c رَجُلٌ أَتَى النَّبِيَّ : فَقَالَ كَيْفَ تَصُومُ فَغَضِبَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم فَلَمَّا رَأَى عُمَرُ  رضي الله عنه غَضَبَهُ ، قَالَ : رَضِينَا بِاللَّهِ رَبًّا وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا وَبِمُحَمَّدٍ نَبِيًّا نَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ غَضَبِ اللَّهِ وَغَضَبِ رَسُولِهِ فَجَعَلَ عُمَرُ c يُرَدِّدُ هَذَا الْكَلَامَ حَتَّى سَكَنَ غَضَبُهُ فَقَالَ عُمَرُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ كَيْفَ بِمَنْ يَصُومُ الدَّهْرَ كُلَّهُ.... صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ ....


پیاوێك هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست صلى الله عليه وسلم و عه‌رزى كرد چۆن به‌رۆژوو ده‌بیت؟ پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست صلى الله عليه وسلم توره‌و زویر بوو ، ئیمامى عومه‌ر كه‌ ئه‌مه‌ى بینى فه‌رموى: رازین به‌وه‌ى الله په‌روه‌ردگارمان بێت و ئیسلام ئاینمان بێت و محمدیش پێغه‌مبه‌رمانh په‌نا ده‌گرین به‌ خوا له‌تورِه‌ بونى خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ، ئیمامى عومه‌ر ئه‌مه‌ى دووباره‌ ده‌كرده‌وه‌ تا پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست صلى الله عليه وسلم  هێور بویه‌وه‌و توره‌ییه‌كه‌ى نه‌ما ،پاشان ئیمامى عومه‌ر عه‌رزى كرد : ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست صلى الله عليه وسلم كه‌سێك بتوانێت هه‌مو سالڕ به‌رۆژوو بیت چۆنه‌ ... دواتر پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست صلى الله عليه وسلمفه‌رموى : ئومێدم هه‌یه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ كه‌ره‌مى خۆى رۆژوى عه‌ره‌فه‌ برێتى گوناهى ساڵى پێش خۆى ساڵى پاش خۆى بكه‌وآ...][1]


ئه‌و گوناهانه‌ى ده‌شۆرێنه‌وه‌ كامن و چین؟ 

مه‌به‌ست گوناهه‌ بچوكه‌كانه‌ ، گوناهه‌ گه‌وره‌كان له‌ خۆ ناگرێت ، هه‌روه‌ها سرِینه‌وه‌ى گوناهه‌ بچوكه‌كانیش به‌نده‌ به‌ واز هێنان و ته‌رك كردنى گوناهه‌ گه‌وره‌كان، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت :[ إِنْ تَجْتَنِبُوا كَبَائِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنْكُمْ سَیِّئَاتِكُمْ وَنُدْخِلْكُمْ مُدْخَلًا كَرِیمًا (31) ][2] 

ئه‌گه‌ر هاتوو گوناهى بچوكیشى نه‌بوو ئومێد ده‌كرێت كه‌ كۆڵى گوناهه‌ گه‌وره‌كان سووك بكات ، ئه‌گه‌ر هاتوو گوناهى گه‌وره‌شى نه‌بوو پله‌ى پآ به‌رز ده‌بێته‌وه‌[3]. وتراویشه‌ ماناى ئه‌وه‌یه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌یپارێزآ له‌ گوناهكردن و تاوان له‌ ماوه‌ى ئه‌و دوو ساڵه‌دا . 

رۆژوى عاره‌فه‌ بۆ حاجیان : 

سونه‌ت بونى رۆژوى عه‌ره‌فه‌ بۆ غه‌یرى حاجیانه‌ ،به‌ڵام حاجى سونه‌ت وایه‌ به‌رۆو نه‌بێت تا بتوانآ له‌و رۆژه‌دا به‌ گورِو تواناوه‌ عیبادات ئه‌و رۆژه‌ ئه‌نجام بدات له‌ دوعاو پارِانه‌وه‌كان و فیكرى لاى برسێتى و سكى نه‌بێت . 

به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه‌: [عَنْ أُمِّ الْفَضْلِ شَكَّ النَّاسُ يَوْمَ عَرَفَةَ فِي صَوْمِ النَّبِيِّ h فَبَعَثْتُ إِلَى النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم بِشَرَابٍ فَشَرِبَهُ ــ ئومول فه‌زلڕ ده‌فه‌رمێت خه‌ڵكى رۆژى عه‌ره‌فه‌ گومانیان هه‌بو له‌وه‌ى ئایا پێغه‌مبه‌رى خوا به‌رۆژوه‌ یانا؟ ئه‌میش خواردنه‌وه‌یه‌كى بۆ ناردو پێغه‌مبه‌ریش خواردیه‌وه‌.][4] 

كاتێ خه‌ڵكى به‌ گومان بوون له‌وه‌ى كه‌ ئایا پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست به‌رۆژوه‌ یا نا په‌رداخێك شیر بۆ هێنرا و خواردیه‌وه‌ له‌به‌ر چاو هه‌مو هاوه‌ڵانه‌وه‌ تا بزانن كه‌ به‌ رۆژوو نیه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ زانایان فه‌رمویانه‌ رۆژوو گرتن بۆ حاجیان حه‌رامه‌ چونكه‌ ئه‌و نه‌هیه‌ بۆ حه‌رامێتیه‌، 

مونزرى ده‌فه‌رمێت : راكان جیاواز له‌سه‌ر گرتنى رۆژوى عه‌ره‌فه‌ بۆ حاجیان:ئیبنو عومه‌ر ده‌فه‌رمێت نه‌ پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست و نه‌ ئیمامى ئه‌بوبه‌كر و نه‌ئیمامى عومه‌ر ونه‌ ئیمامى عوسمان له‌م رۆژه‌دا به‌ۆژوو بون و نه‌ منیش ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌ ئه‌مر ده‌كه‌م به‌ رۆژوو گرتن و نه‌ نه‌هیشى لێده‌كه‌م . 

عه‌تا ده‌فه‌رمێت : هه‌ركه‌س له‌ حاجیان رۆژى عه‌ره‌فه‌ به‌رۆژوو نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ توانا بێت له‌سه‌ر دوعاو نزاو پارِانه‌وه‌ پاداشتى رۆژوه‌كه‌ى بۆ ده‌نوسرێت. 

له‌ زانایانیش كه‌ ئه‌م رایه‌یان هه‌یه‌، واته‌ سونه‌ت نه‌بونى رۆژوى عه‌ره‌فه‌ بۆ حاجیان ، ئه‌بو حه‌نیفه‌،مالك، شافعى،سه‌ورى. 

له‌باره‌ى نیه‌ته‌وه‌ : 

1) ئیمامى شافعى و ئیمامى ئه‌حمه‌د و حه‌نبه‌لیه‌كان رایان وایه‌ پێویست نیه‌ به‌ شه‌ودا نیه‌ت بێنآ .ئه‌گه‌ر شه‌و بیرى نه‌بو ئه‌وا به‌رۆژیشدا ده‌توانێت نیه‌ت بێنآ ، به‌به‌ڵگه‌ى ، عن عائشة رضي الله تعالى عنها قالت : دخل عليّ رسول اللّه ذات يوم فقال : [ هل عندكم شيء ؟ فقلنا :لا ، فقال : فإنّي إذاً صائم ـ پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست هات بۆ لام فه‌رموى شتێ هه‌یه‌ بخۆین؟ عه‌رزم كرد: نه‌خێر ،هیچمان نیه‌، فه‌رموى : ده‌ى كه‌وابوو من به‌ رۆژوم.] 

2) به‌ڵام مالیكیه‌كان پێیان وایه‌ وه‌كو فه‌رزه‌و ده‌بێت شه‌و به‌ر له‌ نوێژى به‌یانى نیه‌تى هێنا بێت . 

بۆ دوا كاتى نیه‌ته‌كه‌ش : 

1) ئه‌و زانایانه‌ى كه‌ رایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ به‌ رۆژیشدا بۆی هه‌یه‌ نیه‌ت بێتێ جیاوازن له‌سه‌ر دیارى كردنى دوا كات :حه‌نه‌فیه‌كان پێیان وایه‌ دوا كاتى نیه‌ته‌كه‌ نیوه‌ى رۆژى شه‌رعیه‌ (مه‌به‌ست پێى ئه‌وه‌یه‌ تیشكى هه‌تاو تیشك بدات به‌ره‌و خۆر ئاوا ) ئه‌گه‌ر پاش ئه‌مه‌ نیه‌تى هێنا رۆژوه‌كه‌ى به‌تاڵه‌ و نیه‌ته‌كه‌ى بۆ نانوسرێت . 

2) شافعیه‌كان رایان وایه‌ دواین كاتى نیه‌ت ئه‌و كاته‌ى هه‌تاو لار ده‌بێته‌وه‌ به‌ره‌و خۆر ئاوابون ( كاتى نوێژى نیوه‌رِۆ) . 

3) حه‌نبه‌لیه‌كان پێیان وایه‌ تا دواى نیوه‌رِۆش بۆی هیه‌ نیه‌ته‌كه‌ بێنێت و به‌ رۆژوو بێت . 

دیارى كردنى رۆژوه‌كه‌ له‌ كاتى نیه‌ت هێنانه‌كه‌دا: 

زانایان یه‌ك ران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێویست ناكات نیه‌ته‌كه‌ى به‌و شێوه‌ بێنآ كه‌ بڵىَ نیه‌تم هه‌یه‌ به‌یانى رۆژوى سونه‌تى( شه‌شه‌ڵان یا عه‌ره‌فه‌ ،یا....هتد) ده‌گرم به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ بڵىَ نیه‌تم هه‌یه‌ به‌یانى به‌رۆژوو بم .( جێى نیه‌تیش دڵه‌و ده‌م به‌شدار نیه‌ تێیدا.) . 

كه‌سآ قه‌رزاره‌ ده‌توانی به‌ رۆژوو بێت ؟ 

زانایان رایان جیاوازه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌سی قه‌رزارى ره‌مه‌زان بێت ئایا بۆى هه‌یه‌ رۆژوى سونه‌ت بگرێت به‌ر له‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌ى گرتبێته‌وه‌؟ 

حه‌نیفه‌كان ره‌حمه‌تى خوایان لێبێت :پێى واى ئه‌و كه‌سه‌ى قه‌رزاره‌ بۆى هه‌یه‌ به‌ر له‌ گرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌ى رۆژوى سونه‌ت بگرێت ، به‌بآ كه‌راهه‌. 

مالكى و شافعه‌كان ره‌حمه‌تى خوایان لێبێت پێیان وایه‌ جائزه‌ به‌ڵام مه‌كروهه‌، 

حه‌نبه‌لیه‌كان ره‌حمه‌تى خوایان لێبێت پێیان وایه‌ رۆژوى سونه‌ت بۆ كه‌سی قه‌رزارى ره‌مه‌زان بێت حه‌رامه‌،به‌به‌ڵگه‌ى 
عن أبى هريرةcأن النبي قال :[ مَنْ صَامَ تَطَوُّعًا وَعَلَيْهِ مِنْ رَمَضَانَ شَيْءٌ لَمْ يَقْضِهِ فَإِنَّهُ لَا يُتَقَبَّلُ مِنْهُ حَتَّى يَصُومَهُ هه‌ركه‌س رۆژوى سونه‌ت بگرێت و قه‌رزێكى له‌سه‌ر بێت و نه‌یگرتبێتوه‌ ئه‌و سونه‌ته‌ى لێوه‌رناگیرێت تا قه‌رزه‌كه‌ى نه‌گرێته‌وه‌.][5] 

ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ى قه‌رزار بێت ده‌توانێت رۆژى عه‌ره‌فه‌ به‌ رۆژوو بێت و رۆژوه‌كه‌ى دروسته‌، به‌ڵام چاكتر وایه‌ رۆژوه‌ قه‌رزه‌كه‌ى بگرێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌جه‌ل نا مه‌علومه‌و كه‌س نازانێت كه‌ى ده‌مرێت ، پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمێت :[ فَدَیْنُ الڵّهِ ڕَحَقُّ بِالْقَضاءِ ــ قه‌رزى خوا له‌پێشتره‌ به‌دانه‌وه‌ .][6] 

رۆژى عه‌ره‌فه‌و رۆژى هه‌ینى : 

ئه‌گه‌ر هاتوورۆژى عه‌ره‌فه‌ یا عاشورا كه‌وته‌ رۆژى هه‌ینى ئه‌ه‌وه‌ ره‌وایه‌ ئه‌و رۆژه‌ به‌ته‌نها بگیرێت ،ئه‌و نه‌هیه‌ش كه‌ كراوه‌ له‌وه‌ى كه‌ نابێت رۆژى جومعه‌ رۆژوو بگیرێت ئه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها بگیرێت.ئه‌گه‌ر هاتوو هۆیه‌ك هه‌بوو بۆ رۆژوه‌كه‌ ئه‌و ده‌مه‌ نه‌هیه‌كه‌ نایگرێته‌وه‌. 

فه‌زڵو گه‌وره‌ییه‌كانى رۆژى عه‌ره‌فه‌: 

1) خواى گه‌وره‌زۆرترین كه‌س ئازاد ده‌كات له‌ ئاگر و شانازى به‌به‌نده‌كانیه‌وه‌ ده‌كات به‌سه‌ر فریشته‌وه‌،عن عائشه‌ رضی الله عنها ڕن رسول الله :[مِنْ يَوْمٍ أَكْثَرَ مِنْ أَنْ يُعْتِقَ اللَّهُ فِيهِ عَبْدًا مِنْ النَّارِ مِنْ يَوْمِ عَرَفَةَ وَإِنَّهُ لَيَدْنُو ثُمَّ يُبَاهِي بِهِمْ الْمَلَائِكَةَ فَيَقُولُ مَا أَرَادَ هَؤُلَاءِ ــ له‌ هیچ رۆژێكدا خواى گه‌وره‌ هێنده‌ى عه‌ره‌فه‌ به‌نده‌ى خۆى ئاوا له‌ ئاگرى دۆزه‌خ ئازاد ناكات ، وه‌ خواى گه‌وره‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ و شانازى ده‌كات به‌ به‌نده‌كانى به‌سه‌ر فریشته‌كانه‌وه‌ ، وه‌ ده‌فه‌رمێت ئائه‌وانه‌ چیان ده‌وێت.][7] 

ئیمامى نه‌وه‌وى ده‌فه‌رمێت: ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ زۆر به‌ راشكاوانه‌ باس له‌ فه‌زلڕ و گه‌وره‌یه‌ عه‌ره‌فه‌ ده‌كات. 

2) ئه‌و رۆژه‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ ئاینى تێدا ته‌واو كرد و نیعمه‌ته‌كانى ته‌واو كرد بۆ ئومه‌تى ئیسلامى: جوله‌كه‌یه‌ك هاته‌ خزمه‌ت ئیمامى عومه‌ر و عه‌رزى كرد ئایه‌تێك له‌ قوئاندا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ئێمه‌ى جوله‌كه‌ بهاتایه‌ ئه‌و رۆژه‌مان ده‌كرده‌ رۆژى جه‌ژن و شادى . ئیمامى عومه‌ر فه‌رموى كام ئایه‌ت؟ عه‌رزى كرد ئایه‌تى [ٱلْێوْمَ اكْمَلْتُ ڵكُمْ دِینَكُمْ وَڕَتْمَمْتُ عَڵیْكُمْ نِعْمَتِى وَرَضیتُ ڵكُمُ ٱلاسْلاَمَ دِیناً(2)][8] 

ئیمامى عومه‌ر فه‌رموى ئێمه‌ ئه‌و رۆژه‌ ده‌زانین كامه‌، كه‌ ئه‌م ئاه‌ته‌ى تێدا هاته‌ خواره‌وه‌، رۆژى هه‌ینى و رۆژى عه‌ره‌فه‌ بوو پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست h به‌ پێوه‌ وه‌ستا بوو.[9] 

گه‌وره‌ترین روكنى حه‌جى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت ، عن عبد الرحمن بن یعمر c قال: قال رسول الله :[ الحج عرفه‌ ـ حه‌ج عه‌ره‌فه‌یه‌.][10] ئه‌و ئاكارو كردانه‌ى موسته‌حه‌بن له‌م رۆژه‌دا : 

1) رۆژوو گرتن ، وه‌ك پێشتر باسى لێوه‌ كرا. 

2) دوعاو نزاوپارِانه‌وه‌، عن عبد الله بن عمر ڕن النبی قال : [خَیْرُ الدُّعَاءِ دُعَاءُ ێوْمِ عَرَفَه‌َ وَخَیْرُ مَا قُلْتُ أنا وَالنَّبِیُّونَ مِنْ قَبْلِی ڵا إِڵهَ إِڵّا الڵّهُ وَحْدَهُ ڵا شَرِیكَ ڵهُ ڵهُ الْمُلْكُ وَڵهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَڵى كُلِّ شَیْءٍ قَدِیرٌ ــ چاكترین نزاو پارِانه‌وه‌ نزاو پارِانه‌وه‌ى رۆژى عه‌ره‌فه‌یه‌ وه‌ چاكترین شتآ كه‌ من و پێغه‌مبه‌رانى به‌ر له‌من وتبێمانهیچ په‌رستراوێكى به‌هه‌ق نیه‌ بێجگه‌ له‌ الله ته‌نهایه‌و بێهاوه‌ڵه‌، ده‌سه‌ڵاتو سه‌روه‌رى هه‌ر بۆ ئه‌وه‌، سپاسه‌ ستایشیش شایسته‌ى خۆیه‌تى،به‌ده‌سه‌ڵات و به‌توانایه‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا. ][11] 

ئیبنو عه‌بدول به‌ر ده‌فه‌رمێت : ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ دوعاو نزاو پارِانه‌وه‌ى ئه‌و رۆژه‌ چاكتره‌و ئومێدى وه‌رگیرانى زیاتره‌ له‌ رۆژه‌كانى تر 






[1] ـ ئیمامی موسلم به‌ژماره‌ی(1162) ریوایه‌تی ئه‌كات . 

[2] ـ سوره‌تى النساء. 

[3] ــ شرح النووى على مسلم ـ لاپه‌رِه‌(720) . 

[4] ـ ئیمامى بوخارى و ئیمامى موسلم ریوایه‌تى ئه‌كه‌ن . 

[5] ـ ئیمامى ئه‌حمه‌د به‌ژماره‌ى (8606)ریوایه‌تى ئه‌كات ، فه‌رموده‌یه‌كى حه‌سه‌نه‌. 

[6] ـ ئیمامى موسلم به‌ژماره‌ى (1148 ) دا ریوایه‌تى ئه‌كات. 

[7] ـ ئیمامى موسلم به‌ژماره‌ى (1348 ) دا ریوایه‌تى ئه‌كات . 

[8] ـ سوره‌تى المائده‌ . 

[9] ـ ئیمامى بوخارى به‌ژماره‌ى (4407) ریوایه‌تى ئه‌كات . 

[10] ـ تیرمیزى به‌ژماره‌ى (814) ریوایه‌تى ئه‌كات و سه‌حیحه‌ . 

[11] ـ تیرمیزى به‌ژماره‌ى (3509) ریوایه‌تى ئه‌كات و فه‌رموده‌یه‌كى حه‌سه‌نى غه‌ریبه‌

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics