٤ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

حوكمی ڕۆژووگرتنی عەرەفە لە ڕۆژی شەممە

تەنیاخستنی شەممە بەڕۆژووگرتن مەكرووهە ، بە هۆی ئەو فەرموودەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لە الترمذی (744)وابوداود (2421) وابن ماجە (1726) لە (عبدالله بن بسر) لە ڕێگەی خوشكەكەیەوە لە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم كە فەرموویەتی: :( لا تَصُومُوا يَوْمَ السَّبْتِ إِلا فِيمَا افْتَرَضَ اللَّهُ عَلَيْكُمْ ، فَإِنْ لَمْ يَجِدْ أَحَدُكُمْ إِلا لِحَاءَ عِنَبَةٍ ، أَوْ عُودَ شَجَرَةٍ فَلْيَمْضُغْهُ صححه الألباني في "الإرواء"960 وقَالَ أَبُو عِيسَى الترمذي : هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ.

Arafa

واتە: ڕۆژی شەممە بە ڕۆژوو مەبن مەگەر ڕۆژووی فەرز بێت ،ئەگەر كەسێكیش لە ئێوە هیچی دەست نەكەوت توێكڵی دەنكە ترێیەك نەبێت یان چڵی دارێك نەبێت با بیجوێت.

 

(ابن قدامە) ڕەحمەتی خوای لێبێت لە (المغنی 52/3) لە زانایان دەگێڕێتەوە كە تەنیاخستنی شەممەیان بە ڕۆژووگرتن بە مەكروه زانیوە، بەڵام ئەگەر لەگەڵ ڕۆژی تر بیگرێت مەكروه نییه ، بە بۆنەی فەرموودەكەی( أبو هریرە) و(جویریە) وان وافق صوما لانسان لم یكره).واتە:ئەگەر لەگەڵ ڕۆژووی كەسێكدا ڕێككەوت مەكروه نییه.

مەبەستیشی لە فەرموودەی (ابوهریرە) ئەوەیە كە بوخاری (1985) و موسلیم(1144) لێیەوە گێڕاویانەتەوە كە فەرموویەتی گوێم لە پێغەمبەر بوو صلی الله علیه وسلم كە دەیفەرموو: :( لا يَصُومَنَّ أَحَدُكُمْ يَوْمَ الْجُمُعَةِ إِلا يَوْمًا قَبْلَهُ أَوْ بَعْدَه) واتە :كەس ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو نەبێت ، مەگەر ڕۆژێك لە پێشی ، یان ڕۆژێك لە پاشییەوە بگرێت.

فەرموودەكەی جویرییەش ڕەزای خوای لێبێت ئەوەیە كە پێشەوا بوخاری ڕەحمەتی خوای لێبێت دەیگێڕێتەە(1986) كە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لە ڕۆژی هەینی دا چووەتە لای جوەیرییە بەڕۆژوو بووە ، پێی فەرمووە:( أَصُمْتِ أَمْسِ ؟ قَالَتْ : لا . قَالَ : تُرِيدِينَ أَنْ تَصُومِي غَدًا ؟ قَالَتْ : لا . قَالَ : فَأَفْطِرِي).

واتە:ئایا دوێنێ‌ بە ڕۆژوو بوویت؟ وتی: نەخێر.وتی دەتەوێت سبەی بە ڕۆژوو بیت؟ وتی: نەخێر. جا پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم پێی فەرموو: كەواتە بیشكێنە.

ئەم دوو فەرموودە بەڵگەی ئاشكرایان تێدایە لەسەر ئەوەی بە ڕۆژوو بوون لە شەممەدا جائیزە لە غەیری ڕەمەزاندا ، بۆ كەسێك كە جومعەی لەگەڵیدا گرتبێت.

هەروەها لە صەحیحەیندا جێگیر بووە كە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: ( أَحَبُّ الصِّێامِ إِڵی اللَّهِ صِێامُ دَاوُدَ كان َێصُومُ ێوْمًا ۆیُفْطرُ يوْمًا).

واتە: چاكترین ڕۆژوو لەلای خوای گەورە ڕۆژووگرتنی داوودە ڕۆژ نە ڕۆژۆێك بە ڕۆژوو دەبوو، بێگومان لەو حاڵەتەشدا شەممەی بەتەنها تێدەكەوێت، كەواتە بە هەمان شێوە ئەگەر ڕۆژی عەرەفە ی تێكەوت جائیزە .

(الحافڤ ابن حجر) لە (فتح الباری)باسی ئەوەی كردووە كە نەهی كردن لە ڕۆژوو گرتنی هەینی ئەو كەسە ناگرێتەوە كە خووی گرتووە بە ڕۆژووگرتنی دیاریكراو وەكو عەرەفە و عاشوورا شەممەش بە هەمان شێوە.

(ابن عپیمین) بە ڕەحمەت بێت لەم بارەوە فەرموویەتی:

پێویستە بزانرێت كە بە ڕۆژوو بوون لە ڕۆژی شەممە چەند حاڵەتێكی هەیە:

حاڵەتی یەكەم: لە ڕەمەزاندا بێت ، یان لە گێڕانەوەی ڕەمەزان ، یان ڕۆژووی كەففارەت ، یان لە جیاتی قوربانی حەج و شتی لەو شێوە، لەم حاڵەتانە جائیزە مەگەر تایبەتی بكات و وابزانێت واچاكترە.

حاڵەتی دووەم: ڕۆژی جومعەی لەگەڵ بگرێت ئەوەش جائیزە ، بە بەڵگەی فەرموودەكەی جوەیرییە لە بوخاری.

حاڵەتی سێیەم: بكەوێتە ناو هەندێ‌ ڕۆژ كە سوننەتە تێیاندا بە ڕۆژوو بین وەكو ڕۆژی عەرەفە و عاشوورا و شەشەڵان و نۆ ڕۆژی (ژی الحجە)، ئەم حاڵەتەش جائیزە چونكە ئەو كەسە لەبەر ئەوە تێیدا بەڕۆژوو نابێت كە شەممەیە ، بەڵكو لەبەر ئەوەی كە سوننەتە.

حاڵەتی چوارەم: لە گەڵ ڕۆژووگرتنی كەسێكدا ڕێككەوێت كە ڕۆژ نە ڕۆژێك بە ڕۆژوو دەبێت ئەمەش جائیزە ، وەكو پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی:(الا رجلا كان یصوم صوما فلیصمه) . ئەمەش وەكو ئەوەیە و جائیزە.

حاڵەتی پێنجەم: بە تایبەت تەنها شەممە بە ڕۆژوو بێت لە ڕۆژووی (تگوع) ئەمەیە كە لە فەرموودەكاندا نكۆڵی لێكراوە.(بڕوانە:مجموع فتاوی ورسائل الشیخ ابن عپیمین 57/20). والله اعلم.

احسان برهان الدین

سەرچاوە: سایتی(الاسلام سۆال وجواب/محمد صالح المنجد)

 

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics