هەینی، ٢ موحەرەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

ئایا "سيد قطب" نوێژی جومعه‌ی ده‌كرد؟!!

 

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمدلله وكفى والصلاة والسلام على نبيه المصطفى.

أما بعد:

ئایا "سيد قطب" نوێژی جومعه‌ی ده‌كرد؟!!

پێش ئه‌وه‌ی بێینه‌ سه‌ر وەڵامی ئه‌و پرسیاره‌؛ گرنگه‌ باس له ‌پێشه‌كییه‌ك بكه‌ین، خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: {وَلَا تَقْرَبُوا مَالَ الْيَتِيمِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّى يَبْلُغَ أَشُدَّهُ وَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى وَبِعَهْدِ اللَّهِ أَوْفُوا ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (152) وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (153)} [الأنعام: ١٥٢، ١٥٣]

جەنابی مامۆستا (‌أحمد کاکە محمود) لە تەفسیری ئەو ئایەتانەدا دەفەرموێت:

{ولا تقربوا مال اليتيم إلا بالتي هي أحسن} شه‌شه‌م: هه‌رگیز نزیكی ماڵ و دارایی هه‌تیوانان مه‌كه‌ونه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی چاك و جوان نه‌بێ، {حتی يبلغ أشدة} تا بۆخۆی ده‌گاته‌ حاڵه‌تی بەهێزیی و توانایی خۆی و، باڵغ و كامڵ ئه‌بێت، ئه‌وسا ئیتر ئه‌گه‌ر له‌ژێر ده‌ستی ئێوه‌شدا بوو، بیده‌نه‌وه‌ ده‌ستی خۆی. {وأوفوا الكيل والميزان بالقسط} حه‌وته‌م: با لێوانه‌ و كێشانه‌تان دادگه‌رانه‌ بێ، واته‌: مامه‌ڵه‌تان ڕێك و پێك و، دوور له‌ گزیی و خیانه‌ت بێت {لا نكلف نفسا إلا وسعها} خۆ ئێمه‌ش له‌توانا به‌ده‌ر، ته‌كلیف و داوا له‌ هیچ كه‌سێك ناكه‌ین بۆ عه‌داڵه‌ت و دادگه‌ریی. {وإذا قلتم فاعدلوا ولو كان ذاقربى} هه‌شته‌م: هه‌ركه‌ قسه‌یه‌كتان كرد، یان بڕیارێكتاندا، ده‌بێ دادگه‌ربن تێیدا، ئه‌گه‌رچی ئه‌و بڕیاره‌ دژی خزمانی نزیكی خۆشتان بێ. {وبعهد الله أوفوا}. نۆیه‌م: ده‌بێ به‌رامبه‌ر به‌په‌یمان و ئامۆژگارییه‌كانی خوا به‌ ئه‌مه‌ك و به‌وه‌فا بن، واته‌: هه‌ر مامه‌ڵه‌ و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كتان هه‌بوو، به‌جوانی جێبه‌جێی بكه‌ن و، له‌به‌ر ئه‌م و ئه‌و، قورئان و فه‌رمووده‌كان پشتگوێ مه‌خه‌ن{ذلكم وصاكم به} خوا ئه‌مانه‌ی به‌ئێوه‌ ڕاسپاردووه ‌و ئامۆژگاریی و، وه‌سیه‌تی پێكردوون، ده‌سا ئاگاتان له‌خۆتان بێت {لعلكم تذكرون} به‌ڵكو هه‌ر له‌بیرتان بن و ئامۆژگارییان پێوه‌رگرن.

هەروەها خوای پەروەردگار دەفەرموێت:

{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَى أَنْفُسِكُمْ أَوِ الْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ إِنْ يَكُنْ غَنِيًّا أَوْ فَقِيرًا فَاللَّهُ أَوْلَى بِهِمَا فَلَا تَتَّبِعُوا الْهَوَى أَنْ تَعْدِلُوا وَإِنْ تَلْوُوا أَوْ تُعْرِضُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا (135)} [النساء: 135]

{ياأيها الذين آمنوا كونوا قوامين بالقسط} ئه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هه‌یه‌! به‌دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی هه‌ڵسن بۆ ئه‌نجامدانی كاری مه‌ردم، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ كات سته‌متان لێنه‌وه‌شێته‌وه‌ {شهداء لله} هه‌میشه‌ش شایه‌دی له‌سه‌ر هه‌ق بده‌ن بۆ خوا، {و لو على أنفسكم أو الوالدين و الأقربين} ئه‌گه‌رچی ئه‌و شایه‌تییه‌ش به‌زیانی خۆتان و، دایك و باوك و خزمانیشتان بێت، ده‌بێ ئێوه‌ هه‌ر به‌ڕێكی جێبه‌جێی بكه‌ن بێ لادان {إن يكن غنيا أو فقيرا فالله أولى بهما} ئه‌گه‌ر شایه‌تی بۆدراو ده‌وڵه‌مه‌ند بێ یان هه‌ژار، دڵنیابن خوا باشتره‌ بۆیان له‌ئێوه‌، چونكه‌ ئه‌وخۆی چاك ئه‌زانێ به‌رژه‌وه‌ندییان له ‌چیدایه‌ {فلا تتبعوا الهوى أن تعدلوا} كه‌وابوو مه‌كه‌ونه‌ شوێنی هه‌واو ئاره‌زووتان تا له‌هه‌ق لابده‌ن، واته‌: خزمایه‌تی تینتان تێنه‌كات بۆ شاردنه‌وه‌ی شایه‌دییه‌كه‌ به‌هه‌ق {وإن تلووا أو تعرضوا} خۆئه‌گه‌ر زمان بڵێچن به‌یه‌كا و له‌هه‌ق مل بابده‌ن، یان خۆتانی لێ لابده‌ن و هه‌قه‌كه‌ بگۆڕن{فإن الله كان بما تعملون خبيرا} بێگومان خۆتان چاك ئه‌زانن كه‌خوا به‌وكاره‌ ده‌یكه‌ن هه‌میشه‌ ئاگایه‌.

{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (8)} [المائدة: 8].

{يا أيها الذين آمنوا كونوا قوامين لله} ئه‌ی گه‌لی خاوه‌ن باوه‌ڕ! هه‌میشه ‌و به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن كه‌ له‌به‌ر خوا دادگه‌ر و ڕاست و، پابه‌ندی گشت بڕیار و فه‌رمانه‌كانی بن {شهداء بالقسط} به‌ دادگه‌رانه‌ شایه‌تی بده‌ن....{ولا يجرمنكم شنآن قوم على ألا تعدلوا} خه‌شم و قین و دوژمنایه‌تی هیچ كه‌س و هیچ لایه‌ك، واتان لێ نه‌كات به‌عه‌داڵه‌ت ڕه‌فتار نه‌كه‌ن {إعدلوا هو أقرب للتقوی} ده‌بێ له‌گه‌ڵ مه‌ردم دادگه‌ر بن، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان ناعه‌داله‌ت و ناڕێكیش بن، چونكه‌ بێگومان ڕه‌فتاری دادگه‌ریی و یه‌كسانی به‌ ته‌قواوه‌ نزیكتره‌ و پارێزگاری سنووره‌كانی خوای پێده‌كرێت {واتقوا الله إن الله خبير بما تعملون} و هه‌ر له‌خوا بترسن، چونكه‌ به‌ڕاستی هه‌ركارێ بكه‌ن، خوا ئاگاداره‌ لێی. [ته‌فسیری ڕامان].

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان - صلى الله عليه وسلم- ده‌فه‌رموێت:

[من حالت شفاعته دون حد من حدود الله فقد ضاد الله في أمره، ومن مات وعليه دين فليس ثم دينار ولا درهم ولكنها الحسنات والسيئات، ومن خاصم في باطل وهو يعلم لم يزل في سخط الله حتى ينزع، ومن قال في مؤمن ما ليس فيه حبس في ردغة الخبال حتى يأتي بالمخرج مما قال. سلسلة الأحاديث الصحيحة وشيء من فقهها وفوائدها] (1/ 798).

قسه ‌و پاڕانه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك ببێته‌ به‌ربه‌ست له‌پێش حه‌دێك له ‌حه‌ده‌كانی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ دژی فه‌رمانی خوا وه‌ستاوه‌، وه‌ئه‌وه‌ی بمرێ و قه‌رزی له‌سه‌ربێ، ئه‌وه‌ دینار و درهه‌م ڕۆڵی نامێنێ به‌چاكه‌ و خراپه‌ قه‌رزه‌كان ده‌درێته‌وه‌، وه ‌ئه‌وه‌ی ڕكابه‌رایه‌تی له‌سه‌ر باتیل بكات ده‌شزانێ كه ‌باتیله‌ ئه‌وه‌ له‌ ژێر غه‌زه‌بی خوایه‌ تا واز دێنێ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك قسه‌یه‌ك بداته‌ پاڵ موسڵمانێك كه‌لێی نه‌بێت، به‌ند ده‌كرێ له (ردغة الخبال) كه‌ مه‌به‌ست ئه‌و ئاوه‌یه‌ له‌برینی ئه‌هلی دۆزه‌خ ده‌ڕوات.

زانایان وەڵامی یه‌كتریان داوه‌ته‌وه‌، وەڵامی ئه‌هلی بید‌عەشیان داوه‌ته‌وه،‌ خه‌ڵكیشیان هه‌ڵسه‌نگاندوه‌ دادوه‌ریانه‌ش حوكمیان به‌سه‌ر داون. ئه‌وكه‌سه‌ی شایسته‌ی ئه‌وه‌ بوبێ پێی بڵێن بیدعه‌چی پێیان گوتووه‌ بیدعه‌چی؛ بەڵام پێش ئه‌وه‌ی باسی كه‌سێكیان كردبێ پابه‌ندی ئه‌و یاسا و بڕگانه‌ بوون له‌ زانستی (الجرح والتعديل) هه‌ڵسه‌نگاندن باسی لێوه‌ كراوه‌ خۆیان بۆ خوای گه‌وره‌ یه‌كلاكردۆته‌وه‌ قسه‌كردنیشیان له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك دوور بووه‌ له‌ هه‌واو هه‌وه‌س، ئه‌وه‌شه‌ ئه‌هلی سونه‌ت و جه‌ماعه‌ت له‌باقی گروپ و تاقمه‌كانی تر جودا ده‌كاته‌وه‌.

دوای ئه‌و پێشه‌كییه‌ ده‌ڵێن: یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترینی كێشه‌كانی نێوان موسڵمانان ته‌قلیدی كوێرانه‌ و ده‌مارگیرییه‌ بۆ كه‌س و مه‌زهه‌ب و حیزب و مامۆستا و شه‌یخ، ده‌مارگیرییەك ئاڕاسته‌ی وزه ‌و تواناكان له‌گه‌ڕان به‌دوای ڕاستی و گه‌یشتن پێ بگۆڕێ بۆ بزركردنی و شێواندنی.

نمونه‌یه‌كی زیندوو له‌سه‌ر ئه‌و ده‌مارگیرییه‌ ئه‌و نوسینانه‌یه‌ کە له‌سه‌ر (سيد قطب)خاوه‌نی ته‌فسیری(في ظلال القران)ده‌نوسرێ، یا به‌واتایه‌كی تر بڵێین ئه‌و نووسینانه‌ی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ وه‌رده‌گێردرێته‌ سه‌ر زمانی كوردی، بابای وه‌رگێر به‌ویست و بێ ویست زۆرجار ده‌بێته‌ درێژه‌پێده‌ری ململانێیه‌ك مه‌به‌ست لێی خستنی "سيد قطب"ه – رحمه الله-‌ زیاتر له‌وه‌ی خستنه‌ ڕووی یا ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی بۆئه‌وه‌ی موسڵمانان وریا بن و هه‌مان هه‌ڵه‌ی ئه‌و پیاوه‌ دووباره‌ نه‌كه‌نه‌وە.

حاڵی(سيد قطب) حاڵی سه‌دان نووسه‌ر و زانا و بیرمه‌ندی ئیسلامییە به‌پێی توانا و زانستی خۆی خزمه‌تی ئه‌و ئیسلامه‌ی كردووه‌ و بێگومان مه‌عصوم نییه‌ و كه‌سیش ناتوانێ بڵێ نووسینه‌كانی سه‌ید _ ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ_ هه‌مووی ڕاستن، بەڵام كێشه‌ له‌وه‌ دایه‌ په‌نا ببردرێته‌ به‌ر هه‌موو هۆكاریك بۆ خستن و ناشرین كردنی ئه‌و پیاوه‌ _ ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ_ زانستی(الجرح والتعديل) بۆ خزمه‌تی شه‌ریعه‌ت هاتووه‌، بەڵام خه‌ڵكێك به‌ نه‌زانی به‌كاری بهێنن و بیكه‌نه‌ هۆكاری ته‌فره‌قه ‌و دووبه‌ره‌كی. ئیمام (الذهبي) ده‌رباره‌ی ئه‌و جۆره‌ كه‌سه‌ ده‌فه‌رموێت:

(ولا سبيل إلى أن يصير العارف الذي يزكى نقله الأخبار ويجرحهم جهبذا إلا بإدمان الطلب والفحص عن هذا الشأن وكثرة المذاكرة والسهر والتيقظ والفهم مع التقوى والدين المتين والإنصاف والتردد إلى مجالس العلماء والتحري والإتقان وإلا تفعل:

فدع عنك الكتابة لست منها ... ولو سودت وجهك بالمداد

قال الله تعالى عز وجل: {فَاسْأَلوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ} [النحل: 43] فإن آنست يا هذا من نفسك فهما وصدقا ودينا وورعا وإلا فلا تتعن وإن غلب عليك الهوى والعصبية لرأى والمذهب فبالله لا تتعب وإن عرفت إنك مخلط مخبط مهمل لحدود الله فأرحنا منك فبعد قليل ينكشف البهرج وينكب الزغل ولا يحيق المكر السيء إلا بأهله فقد نصحتك فعلم الحديث صلف فأين علم الحديث؟ وأين أهله؟ كدت أن لا أراهم إلا في كتاب أو تحت تراب. تذكرة الحفاظ = طبقات الحفاظ للذهبي (1/ 10)

ڕه‌حمه‌تی خوا له ‌ئیمام (الذهبي) بێت زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌ نووسینه‌كانیان له‌زیان زیاتر هیچی تر به‌ موسڵمانان ناگه‌یه‌نن.

یه‌كێك له‌و هه‌واڵه‌ بێ بنه‌مایانه‌ ئه‌وه‌یه‌ گوایه‌ (سيد قطب) نوێژی جومعه‌ی نه‌كردووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێی وابووه‌ له‌گه‌ڵ نه‌مانی خیلافه‌ت فه‌ڕزییه‌تی نوێژی جومعه‌ش نه‌ماوه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ خۆی له‌ نووسینه‌ عه‌ره‌بییه‌كان وه‌رگیراوه‌ ئه‌وانه‌ی وه‌ری ده‌گێرنه‌ سه‌ر زمانی كوردی ناگەڕێنەوە سەر سەرچاوەکان، جالێره‌دا مه‌رج نییه‌ هه‌رچی به‌عه‌ره‌بی نوسرا یا گوترا (سماحة الشيخ) فه‌رمووی ئه‌وه‌ قسه‌كانی به‌ته‌واوی وه‌ربگێرێت.

پێم گرنگبوو له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر گه‌شتێكی هێمنانه‌ بكه‌ین و بزانین ئه‌و هه‌واڵه‌‌ له‌كوێ سه‌رچاوه‌ی گرتووە. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌ ده‌ده‌نه‌ پاڵ (سيد قطب) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ سه‌رچاوه‌كه‌یان كتێبه‌كه‌ی (علي عشماوي) یه‌ کە خاوه‌نی كتێبی (التاريخ السري لجماعة الاخوان المسلمين/ مذكرات علي عشماوي) ئه‌و كه‌سه‌ له ‌لاپه‌ڕه‌ (209) ده‌ڵێت:

(...وجاء وقت صلاة الجمعة فقلت له: دعنا نقم ونصلي وكانت المفاجاة ان علمت ولآول مرة انه لايصلي الجمعة وقال انه يرى فقهيا ان صلاة الجمعة تسقط اذا سقطت الخلافة وانه لاجمعة الا بخلافة وكان هذا الراي غريبا علي ولكني قبلته لانه فيما احسب اعلم مني).

واته‌: كاتی نوێژی جومعه‌ هات پێم گوت: هه‌سته‌ با نوێژی جومعه‌ بكه‌ین ئه‌و كاته‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ژیانم زانیم كه‌ نوێژی جومعه‌ ناكات و گوتی له‌ڕووی فیقهیه‌وه‌ من وای ده‌بینم جومعه‌ نامێنێ گه‌ر خیلافه‌ت نه‌ما، ئینجا عه‌شماوی ده‌ڵێت: ئه‌و بۆچوونه‌ لای من سه‌یر بوو، بەڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من واده‌زانم ئه‌و له‌من شاره‌زایی زیاتره‌ بۆیه‌ قسه‌م نه‌كرد.

ئه‌و خه‌به‌ره‌ ته‌نها له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌موو نووسینه‌ عه‌ره‌بی و كوردییەکان كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ نه‌قڵ ده‌كه‌ن ئاماژه‌ به‌ كتێبه‌كه‌ی (علي عشماوي) ده‌كه‌ن.

جالێره‌دا كێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكانێك خۆیان بەهه‌ڵگری دروشمی (الجرح والتعديل) بێت، له‌سه‌رچاوه‌ نه‌كۆڵنه‌وه ‌و هه‌واڵه‌كه‌ نه‌قڵ بكه‌ن ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ناشرینكردنی (سيد قطب) ی تێدایە.

تا ئێستا نه‌مانزانیوه‌ هیچ سه‌رچاوه‌ی تر باسی ئه‌وه‌ی كردبێ كه (سيد قطب) نوێژی هه‌ینی نه‌كردبێت،‌ به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ‌(سيد قطب) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ كه‌ ده‌بوایه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ سه‌ره‌تا بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كتێبه‌كانی، خۆی باسی نوێژی هه‌ینی ده‌كا و ده‌فه‌رموێت: (...إن الأداء القرآني يمتاز ويتميز من الأداء البشري.. إن له سلطاناً عجيباً على القلوب ليس للأداء البشري حتى ليبلغ أحياناً أن يؤثر بتلاوته المجردة على الذين لا يعرفون من العربية حرفاً.. وهناك حوادث عجيبة لا يمكن تفسيرها بغير هذا الذي نقول- وإن لم تكن هي القاعدة- ولكن وقوعها يحتاج إلى تفسير وتعليل..).

ئینجا باسی ئه‌وه‌ ده‌كا ئه‌و كاته‌ی له‌سه‌ر كه‌شتی بوون، به‌ره‌و ئه‌مریكا کەوتبونەڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند برایه‌ك نوێژی جومعه‌یان لەسەر ئەو کەشتییە کرد و خۆی ئیمامەتی بۆکردوون دەفەرموێت: (...ولن أذكر نماذج مما وقع لغيري ولكني أذكر حادثاً وقع لي وكان عليه معي شهود ستة، وذلك منذ حوالي خمسة عشر عاماً.. كنا ستة نفر من المنتسبين إلى الإسلام على ظهر سفينة مصرية تمخر بنا عباب المحيط الأطلسي إلى نيويورك من بين عشرين ومائة راكب وراكبة أجانب ليس فيهم مسلم.. وخطر لنا أن نقيم صلاة الجمعة في المحيط على ظهر السفينة! والله يعلم- أنه لم يكن بنا أن نقيم الصلاة ذاتها أكثر مما كان بنا حماسة دينية إزاء مبشر كان يزاول عمله على ظهر السفينة وحاول أن يزاول تبشيره معنا! .. وقد يسر لنا قائد السفينة- وكان إنجليزياً- أن نقيم صلاتنا وسمح لبحارة السفينة وطهاتها وخدمها- وكلهم نوبيون مسلمون- أن يصلي منهم معنا من لا يكون في «الخدمة» وقت الصلاة! وقد فرحوا بهذا فرحاً شديداً، إذ كانت المرة الأولى التي تقام فيها صلاة الجمعة على ظهر السفينة.. وقمت بخطبة الجمعة وإمامة الصلاة والركاب الأجانب- معظمهم- متحلقون يرقبون صلاتنا! ... في ظلال القرآن (3/ 1786).

لێره‌دا (سيد قطب) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ، باس له‌وه‌ ده‌كا كه‌ ئه‌و نوێژی جومعه‌ی بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ كردووه،‌ كه‌وابوو قسه‌كانی خۆی هه‌موو ئه‌وتۆمه‌تانه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ كه ده‌ڵێن نوێژی هه‌ینی نه‌كردووه‌.

دووه‌م: (علي عشماوي) كێیه‌؟

گرنگه‌ لێرەدا‌ بزانین هه‌ڵگرانی دروشمی (الجرح والتعديل) ئه‌و هه‌واڵه‌یان له‌كێ نه‌قڵ كردووه ‌و، (علي عشماوي) كێیه‌؟

(زينب الغزالي) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له‌ كتێبی (أيام من حياتي) لاپه‌ڕه‌ (١٣٧) (الباب الرابع شموخ الايمان وذلة الباطل) باس له‌ ژیانی خۆی ده‌كا له‌زیندانه‌كانی تاغوت (جمال عبدالناصر)، ئینجا باس له‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه ‌ده‌كا كه‌ موسڵمانان چێشتیان له‌سه‌ر ده‌ستی داروده‌سته‌ی ئه‌و تاغوته‌ و ده‌فه‌رموێت:

(...اعادوني الى مكتب شمس بدران،فاشار بطرف اصبعه في حركة تمثيلية الى كرسي امام مكتبة فجلست ثم اخذ جلال الديب وحسن خليل يحاولان اقناعي بان اكتب مايريده الباشا ويكرران بان ذلك في مصلحتي قلت لهما لن اكتب شيئا لااعرفه فقال لي اننا عرفنا كل شيء واعترف الاخوان بكل شي ء اقرا لها الملفات ملف عبدالفتاح اسماعيل وملف مجدي عبدالعزيز واحمد عبدالمجيد وملف سيد قطب وملف محمد هواش وصبري عرفة وعبدالمجيد الشاذلي وفاروق المنشاوي ومرسي مصطفى مرسي على حد زعمهم).

(...منیان گێڕایه‌وه‌ لای (شمس بدران) (ئه‌و پیاوه‌ تاوانبار و خوێن ڕێژەكەی (جمال عبدالناصر)ه‌، وە به‌رپرسی لێكۆڵینه‌وه‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ موسڵمانان) ده‌ڵێت: كورسییەكیان بۆ هێنام و دانیشتم، داوایان لێكردم ئه‌وه‌ بنوسم كه‌ ئه‌وان مه‌به‌ستیانه ‌و. منیش گوتم: شتێك نانوسم نه‌یزانم.

ده‌ڵێت: (شمس بدران) گووتی ئێمه‌ هه‌موو شتێكمان زانیوه ‌و ئه‌و خه‌ڵكه‌ دانیان به ‌ڕاستییه‌كان ناوه‌.

ئه‌وه‌بوو گووتی مه‌له‌فه‌كان بهێنن مه‌له‌فی (عبدالفتاح اسماعيل وملف مجدي عبدالعزيز واحمد عبدالمجيد وملف سيد قطب وملف محمد هواش وصبري عرفة وعبدالمجيد الشاذلي وفاروق المنشاوي ومرسي مصطفى مرسي على حد زعمهم).

قسه‌كانیان خوێندە‌وه‌ ئینجا هاتنه‌ سه‌ر قسه‌ی (علي عشماوي).

(زينب الغزالي) کە قسەکانی عەشماویم بیست، واقم وڕما له‌و قسانه‌ی كردبووی. ئینجا ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت: زانیم ئه‌و قسانه‌ هه‌مووی درۆیه‌ و ئه‌وانه‌ قسه‌ی(علي عشماوي) یه‌ نه‌وه‌ك قسه‌ی ئه‌و برایانه‌.

[قلت كل ماسجل هنا لعلي عشماوي اعتقد انه هو الباطل اما بقية اخواني فهم اهل الدعوة واهل الحق والمسطر هذا مزور عليهم قال شمس علقها ياصفوت وانت يا حمزة هات علي عشماوي وحضر الكلاب وجاء علي عشماوي كان علي عشماوي يلبس [بيجامه] من الحرير المهفف نظيفة انيقة شعره ممشط لايبدو عليه اثر للتعذيب فلما رايته استعرضت في ذهني حالة الاخرين وحالتي علمت بل تيقنت ان هذا المخلوق خان امانة الله وشهد على اخوانه زورا فهوى في مهاوي الفساق، الفجار الظالمين واصبح من رجال شمس بدران وذنبا من اذناب جمال عبدالناصر الذين لايعرفون قيما ولا اخلاقا ولادينا].

(زينب الغزالي) ده‌ڵێت: (شمس بدران) فه‌رمانی ده‌ركرد و گووتی هه‌ڵیواسن و بڕۆن (علي عشماوي) بهێنن و سه‌گه‌گانیش بهێنن (واته‌ ده‌ستیان كرده‌وه‌ به ‌ئازاردانی زينب الغزالي) ئا له‌وكاته ‌(علي عشماوي) یان هێنایه‌ ژووره‌وه‌ و ئه‌وكات زانیم ئه‌و پیسه‌ ئیعترافی به‌درۆ له‌سه‌ر ئه‌و برایانه‌ كردووه ‌و خیانه‌تی له ‌ئه‌مانه‌ت كرد و، بووه‌ به‌پیاوی (شمس بدران) و كلكی (جمال عبدالناصر).

خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌وه‌ ئه‌و جاسوسه‌یه‌ له‌ كتێبه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌و بوختانه‌ی بۆ (سيد قطب) هه‌ڵبه‌ستووه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵكیش كوێرانه‌ قسه‌كه‌ی نه‌قڵ ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان ناشرین كردنی (سيد قطب)ه،‌ و هیچی ترنا.

خوای پەروەردگار دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَنْ تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ (6)} [الحجرات].

ئایا بەچ بەڵگەیەك (سید قطب) بێبەش دەکەن لەو تەبەیونە؟ ئینجا کەی کەسێکی وەکو (علی عشماوي) بەسەرچاوەی هەواڵ وەردەگیرێ، کە زۆر بەداخەوە خەڵکێك لەسەر (سید قطب) یان نووسیوە کە نوێژی جومعەی نەکردووە و بێشەرمانەش نووسیویانە سەرچاوە کتێبەکەی(علی عشماوی).

لێرەدا ئەوانەی ئەو نووسینەیان بڵاوکردۆتەوە لەسەر (سید ‌قطب) عەشماویان بەسەرچاوە وەرگرتووە لەدوو حاڵەت دەرناچن: یان ئەوەتا جاهلن بە حاڵی (علی عشماوی)!!! ئەوە ئەو کات قسەکەی ئیمام (الذهبي) دەیانگرێتەوە کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێیکرد و خۆزیا چیتر نەنوسن با موسڵمان ئەزییەت لە نوسینەکانیان نەبینێت.

یان ئەوەتا بەبێ بەڵگە لەسەر (سەید) دەنووسن و تەنها مەبەستیان تانە و تەشەرە لەو پیاوە، ئا لەو حاڵەتەش دەڵێین: گەر (سەید) مردبێت ئەوا خوای سەید زیندووە ناحەزانی باوەڵامێك بۆ ڕۆژی دوایی ئامادە بکەن.

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics