٣ ذول قەعدە، ١٤٣٨هـ
قەبارەی نووسین

روانینێك بۆ عەقڵانیەت

یەكێ‌ لە گرنگترین ئەو پرس و باسانەی لە بواری هزری نوێدا دەوروژێنێت بریتیە لە پرسی عەقڵ (عەقڵانیەت) ، لە ڕاستیدا بانگەواز كردن بۆ جڵەو بەدەستی عەقڵ و زاڵكردنی عەقڵ لەو بانگەوازانە بوون كە بیری ڕۆژائاوایی نوێ‌ گرتنیە بەر ، مەعریفەیەك كە عەقڵ و دڵ پێكەوە كۆبكاتەوە.

Aqlaneat

ئیسلام ئەو بەرنامە گشتی و گشتگیرەی پێشكەشی مرۆڤایەتی كردووە تا بەوە بنەڕەتە ڕاستەكانی مەعریفە بەدیبهێنێ‌ دوور لە كورتهێنانی مەنهەج ، عەقڵیە پەتییەكان یان ئەو بەرنامانەی پشت دەبەستن بەویژدان و دڵ. بەڵكو بیری مرۆیی لە ململانێی دوو بانگەوازدایە، یەكێكیان دەڵێت تەنها عەقڵ، ئەوی دیكەش دەڵێت ویژدان، دواتر ئیسلام هات تا ئەوە بخاتە ڕوو ڕێبازی بیرو مەعریفەی دروست و كامل بریتیە لەوەی عەقڵ و دڵ پێكەوە كۆبكرێنەوە.

ڕێبازی عەقڵ پشت دەبەستێت بەزانست و هەست پێكراو و شتەماددیەكان و هەموو ئەوانەی دەچنە بازنەی كارپێكردنەوە و بە تەواوەتیش لە ئاست جیهانی غەیبدا (میتافیزیق) چاودادەخات و بە تەواوەتی نكوڵی لێ‌ دەكات.بەمەش خۆی بێئاگا دەكات لە بەشێكی گەورەی مەعریفە كە بەبێ‌ دانپێدانانی هیچ ڕێیەك نیە بۆ تێگەیشتنی دروستی ژیان.

ویژدانەكانیش كە هەندێ‌ لە بانگەشەكەرانی سۆفیگەرایی و ئیلهام و ڕۆژهەڵاتناسی و كەسانێكی دیكە بوون هاتن وبڕیاری ئەوەیاندا تەنها و تەنها لە ڕێگەی دڵەوە دەتوانێت بگەیت بە تێگەیشتن لە ژیان و بوون. بەمە نكوڵییان كرد لە پلەوپایەو ڕۆڵی عەقڵ ، چەند مەزهەبێكی فەلسەفیش دەركەوتن و پشگیری ئەم ئاڕاستەیان دەكرد ، چەند مەزهەبێكیش پشگیری ئاڕاستەكەی دی بوون، ئەگەر بە دروستی بڕوانیت دەبینیت هەردوو ڕاو ڕێبازەكە دەستەوسانن لە گەیشتن بە بنەڕەتە دروستەكانی مەعریف.

بیری ئیسلامیش ساتێك لەگەڵ ئەم ئاڕاستە وساتێكیش لەگەڵ ئەو ئاڕاستەداڕێی بڕی، لە هەردوو ساتەكەیدا كەناری گرتبوو لە مەنهەجی بنەڕەتی و دروستە ئیسلامی و واتا و تێگەیشتنی كانڵی، چونكە دیارترین نمونەی خستنە ڕووی هزری ئیسلامی كەماڵی ڕوانین و ئەوپەڕی گشگیریەتی.

عەقڵ پێناوێكە لە پێناوەكانی مەعریفە و بوارو مەیدان و رشێگەی خۆی هەیە كە لەو ڕێگەیەوە و لە سنووری ئەو توانایەدا توانی پێشكەشكردنی زۆرری هەبێ‌، بەڵام چەند مەیدانێ‌ هەبوون كە دەستەوسان وەستاوە لەبڕینیاندا، چەند شوێن و باسێ‌ هەن تواناكانی ناتوانن بیانبڕن و بەسەریاندا زاڵبن ، ئەو لایەنەش لایەنی غەیبە كە خوای گەورە لە قورئاندا وێنای كردووە و لە ڕێگەی سروشەوە ڕاستی غەیبی پێ‌ بەخشیوین و فەرمانی پێكردوین بڕوای پێبهێنین ، جا عەقڵ غەیبی پێ‌ قبوڵ دەكرێ‌ بەڵام بە تەنها ناتوانێ‌ حوكمی پێ‌ بكات، چونكە پێناوەكانی بۆ ئەم مەبەستە لەبارنین، چونكە عەقڵ بە تەنها ناتوانێ‌ تەنگهەڵچنێ‌ بە هەموو خواست و بوارەكان و پەردەی سەر هەموو ئاڵۆزیەكان لابات و هەمووو گرێ‌ كوێرەكان بكاتەوە. لەڕاستیدا عەقڵ لە دڵدا ڕووناكیە و ئەركی ئەوەیە ڕاستی وناڕاستی بناسێ‌، چاكە و خراپە و پاك و پیس لە ژێر ڕۆشنایی سروشتدا جیابكاتەوە نەك لە ڕووناكی سروش دەرچێ‌، چونكە مەترسی بانگەوازی شكۆدار ڕاگرتن و بە خوا زانینی عەقڵ و دانانی بە تاكە ڕێ‌ و ڕێبازی بە دواداچوون یان بڕیاردان لەسەر شتەكان ئەو كات دەستی پێكرد كە لە ڕۆشنایی سروش دەرچوو، ئەمەش لەو بانگەشانەیە كە بانگخوازانی ماددیگەرایی هەڵگری ئاڵاكەبن و بەوە مەبەستیانە یەك جیهان بە تەواوەتی لەناو ببەن كە ئەویش جیهانی میتافیزیقە(غەیب).

بەڵام لە ئیسلامدا پەیوەستیەك هەیە لە نێوان عەقڵ و سروشتدا یان عەقڵ و دڵداهەیە، عەقڵ بەتەنها نەیتوانیوە بگات بەوشتانەی كە زانینی تەواوی حەقیقەت پشتیان پێ‌ دەبەستێ‌.ئەمە وایكردووە لە ڕێ‌ لایان بدات ، هاوكات هەڵی كردووە بەوانەش كە لە ڕێگەی مەزهەبە ئیشڕاقیەكان یان ڕێگەكانی دیكەوە بەدوای مەعریفەی ناخدا و عەقڵیان كەنار خستووە ، لێرەوە كامڵبوونی تێڕوانینی ئیسلامی بۆ مەعریفە دەبینین كە عەقڵ و دڵ وغەیب و بەرچاو پێكەوە كۆدەكاتەوە.

بێگومان عەقڵ لە مەیدانی زانست و ئەزموون و تاقیكردنەوە وئاسۆی كیمیاو تەكنەلۆجیاو بواری دیكەدا مەیدان و بواری خۆی هەیە و ڕۆڵی گەورەی خۆیشی بینیوە تا ئەوەی موسڵمانان بە عەقڵ توانیویانە ڕێبازی ئەزموونی زانستی بنیادبنێن كاتێ‌ ئەو قۆناغە نەزەریەیان تێپەڕاند كە لێكۆڵینەوەكانی فەیلەسوفانی پێش ئیسلام لە ئاستیاندا دەستەوسان وەستان ، تێڕوانینی مەعریفەی ئیسلامیش كە عەقڵ و دڵی پێكەوە كۆكردووەتەوە سەرچاوەی ئەو سەركەوتنە بوو كە موسڵمانان بەدەستیان هێنا تا گەیشتنە یاسایەك كە كەسانێ‌ پێش ئەوان پێی نەگەیشتیوون . ئەویش بریتیە لە (تاقیبكەرەوە و بڕیار بدە) لەبواری پزیشكی و گەردوون و ئەندازیاری و كیمیایدا.

لێرەوە لە بیری ئیسلامیدا عەقڵ و دڵ لەیەك چوارچێوەدا هەنگاویان ناوە بەبێ‌ ئەوەی ئەو پێكدادانە لە نێوانیاندا ڕووبدات كە لە بیری ڕۆژئاواییدا ڕوویدا، یان بەبێ‌ ئەوەی ئەو یەك بەرەییە بۆ دوو بەرە دابەش ببێ‌ بەو جۆرەی لە ڕۆژئاوادا بینرا ئایین و زانست لە یەك جیاكرانەوە.

زانایانی موسڵمان جەخت لە بنەمایە دەكەنەوە كە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)دایناوە كاتێ‌ دەفەرموێت (ان هذا العلم دین فانظروا عمن تاخذون منه)(1) دەی ئەمە بانگەوازێكە بۆ پوخت كردنەوە و ڕازیكردن ، ئەمە موسڵمانان گەیاند بە جێبەجێكردنی ئەزموون . موسڵمانانیش ئەزموونی عەقڵی و زانستی خۆیان لەژێر ئاڵای سروش و سێبەری واتا ومەبەستی ئیسلامدا ئەنجامداوە ، ئەو واتایەی عەقڵ و دڵ و گیان وماددە پێكەوە كۆدەكاتەوە.

لێرەوە مەنتقی (ژیربێژی) موسڵمانان بۆ پەیوەندی نێوان زانست و ئایین ڕوونە ، بنەڕت و بنەمای زانست بریتیە لە عەقڵ و ڕێبەرەكەشی ئەزموونی هەستیە ، واتە زانست بوارێكی فراوان دەگرێتە بەرو تیایدا چەندین سەركەوتنی گەورە بەدیدەهێنێ‌ ، بەڵام ناتوانێ‌ بەهەموو ڕاستیەكانی بوون بگات بە تایبەت جیهانی غەیب ، لەتێڕوانینی ئیسلامدا زانست فەرمان بە كەسەكانی دەكات ئەو سنووری ڕاستیانە تێنەپەڕێنن كە نایزانن چونكە لە پاڵ غەیبدا بەرنامەی خۆیان هەیە بۆ بڕوابوون پێی، ئەمەش لە ڕێگەی دڵێكەوە كە ڕاستیەكەی لەسروشەوەیە و عەقڵیش شاهید و بڕیاردەرە.

ئیسلام دۆست و هاودەمی زانستە ، چونكە قورئان چەندین دەقی لەخۆ گرتووە كە مرۆڤ هاندەدەن تا بەدوای زانستدا بگەڕێ‌ و پەیڕەوی بكات ، زانستی دروست نكوڵی لە ئایین ناكات و بڕیار لەسەر شتێ‌ نادات كە باسی ئەو نیە، هەروەها ناچێتە بازنەی تێڕوانینە ئەزموونیە هەستیەكانەوە زانست نابێ‌ لە ئەركی خۆی دەربچێت كە ئەویش بریتیە لە بەدواداچوون و گەڕان و تێبینی و تێڕامان بۆ دیاردە سروشتیەكان بڕیاری بەڵێ‌ و نەرێ‌ نادات بۆ ئەو ڕاستیانەی لە پشت دیاردەو بەرچاویەكانەوە مۆڵیان خواردووە، ئەوەی زانایان بڕیاری لەسەر دەدەن ئەوەیە زانست و پاشان عەقڵیش ناتوانێ‌ توانای تەنگپێهەڵچنینی تەواو یان تێگەیشتنی تەواو و سەربەخۆی هەبێ‌ بۆ بوون و ژیان.

كرلسون دەڵێت(زانست تەنها كۆمەڵێ‌ زانیاری تەواو ناڕوونمان پێ‌ دەبەخشێت، ئەمەش لە ڕێی چەند هۆكارێكی شاراوەوە كە ئەزموونەكانی پەیوەست نین پێیەوە زانایان بڕیارێكی نیمچە یەكڕایان داوە لەسەر ئەوەی زانست ناتوانێ‌ ڕاڤەی ڕوخساری شتەكان بكات یان شیكاریان بكات بەڵكو وەسفیان دەكات و دانیان پێدا دەنێ‌ ، ئەركی زانست بۆ تەقدیركردنی شتەكان تەنها بریتیە لە وەسفی ڕوخساریان و دانپێدانانیان نەك شیكاركردنیان. لەسەرەتای ڕێنیسانسیشدا گرنگییان دەدا بە (بۆچی) بەڵام بەرە بەرە وازیان هێنا لەو گرنگی پێدانە دوای ئەوەی بۆیان دەركەوت ئەو هەوڵانە سەركەوتوو نابن و ئەنجامیان پەككەوتووە ، دواتر گەڕانەوە بۆ داننان بە ڕاستیدا ، لای ئەوان زانست ڕاڤی هیچ ناكات بەڵكو پەیوەندی و گونجاندن و تێبینی مەنهەجی دەبێت ودواجاریش وەسف و دانپێدانانی هەیە ، ئەمیش تێگەیشتن بۆ شتەكان نیە بەڵكو زانیاری لەسەر زانینیەتی ، زانایانی ئێستا دەڵێن مەعریفەی زانستی تەنها لەسەر ڕوخساری سروشتە(ڕوكاری شتەكان) و كاری مرۆڤ و ئەو پەیوەندییەی نێوانیان كە دەكرێ‌ بۆ دۆزینەوەی یاساكانی ڕوانین و ئەزموون بەكاربهێنین، زانستی ئێستا دان بەوەدا دەنێت عەقڵی مرۆڤ تەنها لە ڕێگەی هەستەكانەوە دەتوانێ‌ شتێ‌ بزانێ‌ ، بۆیە هەرچیەك لە پشت هەست و عەقڵەوە بێت ئەوا زانست ناتوانێ‌ لەسەری بڕوات یان شتێكی لێ‌ بزانێ‌. هەروەها زانایان دەڵێن ڕاستیەكانی زانست ڕەهاو هەمیشەیی نین ، بەڵكو چەند ڕاستیەكی ڕێژەیین و توێژینەوەی زانستیش لە ململانێیەكی بێكۆتای نێوان مرۆڤ و سروشتدایە، هەركات مرۆڤ زانیاری لەسەر یاساكانی سروشت پەیدا بكات زیاتر بەسەریدا زاڵ دەبێت ، بەردەوامیش زانایان پرسیار دەكەن ئایا عەقڵ دەتوانێت بەڕاستی بگات؟ بەڕاستی زانست لە ماوەی سێ‌ سەد ساڵدا چەند وێستگەیەكی دووری بڕی، دەی ئایا توانی یگات بە حەقیقەت؟ ئەمە واتە زانست هەرچەندە پێشكەوێت هێشتا ناتوانێت ئەو كێشە گەورانە چارەسەر بكات كە لە بنەڕەتی بوون و كۆتایی و سوشتیە ماددیەكەی و بنەڕەتی ژیان و نەمری گیاندا خۆیان دەنوێنن، ئەمە واتە عەقڵ ئامێرێكە كە توانای سنوورداری خۆی هەیە و تواناكەشی لەبەردەرگای جیهانی غەیبدا دەوەستێ‌ ، ئەمە بڕیاری ڕوون و یەكلاكەرەوەی زانایانە، دەی ئیدی بۆچی فەیلەسوفان و هەڵگرانی ئاڵای ماددیگەرای فرەخواوەندی و دوژمنانی ئایینەكان لە بانگەوازكردنیان بۆ عەقڵ و بەرزڕاگرتنی و دانانی بە تاكە پێناوی مەعریفەی كامڵی مرۆڤ زیادە ڕەوی دەكەن؟ ڕاستیەكەی ئەوەیە ئەوانەی ئەو بانگەوازە دەگرنەبەر زانانین و ئەوەی دەیڵێن زانست نیە، بەڵكوفەلسەفەیەكە لە چوارچێوەیەكی ڕووندا كە چوارچێوەی ماددیگەراییە ، ماددیگەراییش پێشتر هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە خواو ڕۆژی دوایی و پێغەمبەرایەتی و پەیامە ئاسمانییەكان یەكلاكردووەتەوە و بە هیچ شێوەیەكیش ناتوانین قەناعەتی پێبكەین.

 

سەرچاوە: مشكلات الفكر المعاصر فی ضو‌ء الاسلام، سنة الطبع 1972

 

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics