٣ ذول قەعدە، ١٤٣٨هـ
قەبارەی نووسین

بۆچی حەلاج كوژرا؟

هەندێ‌ لە نووسەران هەوڵ دەدەن بیری ئیسلامیش تۆمەتبار بكەن بەهەمان ئەو چەوساندنەوەی بیریاران و بار بەرتەسككردنەوەی سەر ئازادی بیرو هزر كە لە رۆژئاوادا هەبووە، ئەمەش بە نموونە هێنانەوەی كوشتنی حەلاج و ئیبن روشد بەرامبەر بە گالیلۆ و زانایانی تر لە رۆژئاوادا.

بەڵام بەراستی بەراوردەكە پووچ و بێمانایە، چونكە ئیسلام دەروازەیەكی فراوانی كردوەتەوە بۆ ئازادی بیرو هزر، halajتا ئەوەی رێی داوە بە بیستنی رای كەسانێ لە جوولەكە و مەسیحی و مەجووسیەكان كە نەیاری ئیسلام بوون، كەچی لە كۆڕی خەلیفەكاندا مشتومڕیان كردووە و رای خۆیان وتووە تا لەو كۆڕەدا حەقیقەت دەربكەوێ‌.

ئیسلام رێی ئازادی داوە بە بیر و بەرامبەر هیچ كەسێ نەوەستاوە كە بیەوێ‌ رای خۆی دەربڕێ چ لەناو بازنەی ئیسلامدا بێت یان لە دەرەوەی ئەو بازنەدا بێ، تەواو بڕوای هەیە بە بنەمای راشكاوانەی خۆی(ادع إلی سبیل ربك بالحكمة والموعظة الحسنة).

ئەی ئەگەر وایە ئەی بۆچی حەلاج و سەهرەوەردی كوژران و ئیبن روشد چەوسێنرایەوە؟ ئەم مەسەلە تەواو لەو بەراوردكاریە جیاوازە.

سەبارەت بە حەلاج ئەوا راو بۆچوونەكەی نەبوونە هۆی كوشتنی، بەڵكو ناپاكی و پەیوەندی بە دەرچوان لە دەوڵەتی ئیسلامی و هەوڵدەرانی لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسلامی هۆكاری كوشتنی بوو.

چەندین نووسینی راشكاو سەبارەت بەو بانگەوازەی لەسەری چەسپان و جەختیان لەوە كردەوە ئەو پەیوەندیەی هەبووە، ئیتر بیرە لارێبووەكەی هۆكاری كوژرانی نەبوو، ئیبن عەرەبی خوێندكاری زۆر زیاتر لە حەلاج قسەی لاڕێبوو و نەگونجاو لەگەڵ بیری ئیسلامی وت بەڵام لە سنووری بیرو هزر دەرنەچوو و لە بازنەی فیكردا كاری كرد، سەبارەت بە سەهروەردیش هەمان شتی لەسەر چەسپا.

زۆرێك لە بانگخوازانی رۆژئاواگەری زۆر هەوڵدەدەن شانازی بكەن بە حەلاجی كوژراو و سەهرەوەردی كوژراوەوە، ئەمەش بۆ گومان نانەوە لەسەر ئیسلام و هەڵوێستی ئیسلام بەرامبەر بە ئازادی رادەربڕین.

لەراستیدا ئەوەی حەلاج و سەهرەوەردی وتیان لە بیری ئیسلامیدا بوون و بنەرەتی نەبوو، هەروەها لە مونتەلیقی روونی یەكخواپەرستیدا نەبوو، بەڵكو وەرگیراو بوو لە بڕێ رۆشنبیری كۆنی هیندی و مەجووسی كە باس لە وەحدەتولوجود و حلول و هەنگاو و رێبازی تری وا دەكات كە ئیسلام قبووڵیان ناكات و دانیان پێدانانێت.

بەڵام كەسانی وا لەلایەن موسڵمانانەوە بەرەو رووی كوژران نەبوونەتوە، بەڵكو بەرەخنەو ئاشكراكردنی ئامانج و ئارەزووەكانیان بەرنگاریان بوونەتەوە، تەنها حەلاج و سەهرەوەردیش لەو مەیدانەدا كاریان نەكردووە بەڵكو چەندین كەس لەو بوارەدا بون و كاریان كردووە تا بانگەوازەكەیان مردووە، تەنها ئەوانەیان تووشی كوشتن بون كە پەیوەندییان كردووە بە سیاسەتەوەو لەگەڵ باتینیەكاندا دەستیان تێكەڵ كردووە، ئەو باتینیانەی دەیانویست دەوڵەتی ئیسلامی لەناوبەرن.

سەبارەت بە ئیبن روشدیش مەسەلەكەی تەواو جیاوازە، ئیبن روشد هاوڕێی خەلیفە بوو وچەندین كۆڕ و دانیشتنیان پێكەوە هەبووە‌و خەلیفە زۆر پێی سەرسام بووە، ئەو پەیوەندیە گەیشتە ئاستێ خەلیفە رێی دەدا ئیبن روشد بە براكەم خەلیفە بانگ بكات، كاتێ نەیارانی ئیبن روشد هەستیان كرد بەو پلەوپایە بەرزەی كەوتنە گومان نانەوە لەسەری و پیلان گێڕان لە دژی، یەكێ لەو شتانەی ورووژاندیان ئەوەبوو دەیانوت ئیبن روشد وشەی شیاو بە خەلیفە لە ئاست خەلیفەدا بەكارناهێنێ، مەسەلەكە شتی تری بۆ زیاد كرا، لەوانە وا گەیەنرایە لای خەلیفە گوایە بە خەلیفەی وتووە ئەو ئەمیری بەربەرەكانە، بەمە لە پایەی ئەمیری باوەرداران دایدەماڵی، هەموو ئەمانە هۆكار بوون تا خەلیفە بەو توندیە دژایەتی ئیبن روشد بكات، دووری بخاتەوە بۆ شوێنێكی دوور و كتێبەكانی بسووتێنێ و قەدەغەیان بكات، بەڵام ئەو بارە زۆر درێژەی نەكێشا و ئیبن روشد توانی زۆر لەو بارانە راست بكاتەوە‌و لای خەلیفە بیانوو بهێنێتەوە بۆ دەستەواژەی ئەمیری بەربەر و وتی ئەوە دەستكاری كراوە و ئەصلەكەی ئەمیری بەررەین بووە، ئیتر بارەكە لەوەدا وەستا.

هەموو ئەمانە واتای ئەوەیە چی بانگەشەی بانگخوازانی رۆژئاواگەری هەیە و چی شاڵاوی رۆشنبیرییان هەیە لە بنەرەتی مێژووییدا لارێكراوو دەستكاری كراوە بە نیازی تۆمەتبار كردنی بیری ئیسلامی.

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics