٦ موحەرەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

واقع یان سه‌رده‌م باشترین وه‌ڵامه‌ بۆ بێده‌نگكردنی بێدینه‌كان

زنجیره‌ی وه‌ڵامه‌كان

ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باسی ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ن ئیاینی ئیسلام دانراوی پێغه‌مبه‌ره و قورئانیش له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ نوسراوه‌وه‌ ئه‌م قسانه‌یان ته‌نها له‌ ڕق و كینه‌وه‌یه‌و هیچی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌قڵ و مه‌تنتیق نییه‌..280 211 Clock

ئه‌وانه‌ش ئه‌ڵێن ئیسلام ئاینێكه‌ كه‌ به‌درێژایی سه‌رده‌م ده‌رئه‌ه‌وێت ئاینی خودا نییه‌ ته‌نها خۆیان له‌ ڕاستی گێل ئه‌كه‌ن. به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ژماره‌ی ئه‌و زانا و بیرمه‌ند و كه‌سه‌ زیره‌كانه‌ی موسڵمان ئه‌بن له‌ زیادبووندایه‌.

ئه‌گه‌ر ئیسلام یه‌كانگیری زانست نه‌بووایه‌ چۆن ئه‌م هه‌موو زانایه‌ ئه‌بوون به‌ موسڵمان؟؟؟بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌كانمان بێبه‌ڵگه‌ نه‌بێت لێره‌یا ناوی كۆمه‌ڵێك له‌و زانیان ئه‌هێنم كه‌ پاش دیراسات بوونه‌ موسڵمان و په‌ڕاویان له‌باره‌ی موسڵمانبوونه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئێستاش به‌ گیان و ماڵ وا پشتگیسریی له‌ ئیسلام ئه‌كه‌ن..

وه‌هه‌ر كه‌سیش ئه‌یه‌وێت به‌چاوه‌ خۆیی بیبینێت با له‌یوتوب بنوسێت(إسلام العلماء) بزانێ به‌سه‌دان بابه‌تی ده‌نگ و ڕه‌نگی پیشان ئه‌دات یان نا.

 

له‌و زانایانه‌ش زۆر به‌كورتی:-

1-پڕۆفیسۆر (مۆریس بۆكای)گه‌وره‌ جه‌ڕاحی فه‌ڕه‌نسی كه‌ په‌ڕاوی (ته‌ورات و ئینجیل و قورئان له‌ ژێر ڕۆشنایی زانستی سه‌رده‌مدا)ی نوسی.موسوڵمان بوو وه‌ سه‌لماندی قورئان دژایه‌تی تیانییه‌ له‌گه‌ڵ زانستی سه‌رده‌مدا.

2-پڕۆفیسۆر(كیث مۆر)ی كه‌نه‌دی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دوازده‌ پڕۆفیسۆره‌كه‌ی جیهان بۆ هه‌موو شتێكی كۆرپه‌له‌زانیی پرس به‌وان ده‌كرێت،كتێبێكی به‌ناوبانگیشیی هه‌یه‌ له‌باره‌ی كۆرپه‌له‌زانییه‌وه‌ بۆزیاتر له‌ (30)زمان وه‌رگێڕدراوه‌ و له‌ زانكۆكانی جیهان ده‌خوێنرێت.

ئه‌م زانایه‌ دوای موسوڵمانبوونی ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی تایبه‌تی به‌ بواری زانستی كۆرپه‌له‌زانی زیادكرد بۆ په‌ڕاوه‌كه‌.

3-دكتۆر(موڕاد هۆفمان)سه‌فیریی ئه‌ڵمانی كه‌ به‌قه‌ناعه‌تی ته‌واوه‌وه‌ موسڵمان بوو وه‌ نوسینیشی زۆره‌ له‌سه‌ر ئیسلام.

4-(هیرال غاندی)كه‌ یاساناسێكی هیندییه‌ و كوڕی سه‌ركرده‌ی هیندی(غاندیی)ه‌ له‌ هیندۆسییه‌وه‌ موسوڵمان بوو.

5-دكتۆر(جفری لانگ) كه‌ له‌زانكۆكانی ئه‌مریكادا پسپۆڕه‌ له‌ بواری ماتماتیك و چه‌ند په‌ڕأوێكی نوسیوه‌ له‌یه‌ر ئیسلام له‌وانه‌(الدفاع عن الاسلام) و حتی الملائكه‌ تسأل)كه‌ له‌زمانی ئینگلیزییه‌وه‌ كراون به‌عه‌ره‌بی.

6-گۆرانی بێژی به‌ریتانی(كات ستیڤنس)وه‌ گۆرانی بێژی ئه‌مریكی(لۆن) و (سیله‌رز) و چه‌ندین كه‌سی تر له‌و بواره‌دا.

7-له‌بواری وه‌رزشیشدا(تایسۆن و محمد علی كلای و تیری هینری و ڕیبیری و ده‌یانی تر).

8-پسپۆڕ(ئارسه‌ر ئه‌لیسۆن)كه‌ ناودارترین زانای ئه‌لیكترۆنیی و ئه‌ندازه‌ی كاره‌بایی به‌ریتانیایه‌.

9-پڕۆفیسۆر(لۆرنس براون)كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ جه‌ڕاحه‌كانی چاو له‌ جیهاندا و خه‌ڵكی ئه‌مریكایه‌،وه‌هه‌روه‌ها لیهه‌ هێزی ئاسمانی ئه‌مریكادا كاری ردووه‌ و به‌پله‌ی مه‌یجه‌ر خانه‌نشین كراوه‌ وه‌ ئێستاش خه‌سته‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چاوی هه‌یه‌ له‌ ئه‌مریكا.

10-(حه‌مزه‌ یوسف) كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌ كۆشكی سپی ئه‌مریكا ڕاوێژكاربووه‌.

11-(سیلما ئیهرام )كه‌ به‌كالۆریۆسی هه‌یه‌ له (بایۆلۆجیای ده‌ریایی) خه‌ریكی مژده‌دان بوو له‌ساڵی 1976دا موسوڵمانبوو،له‌ساڵی 2007دا وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌تی موسوڵمان هه‌ڵبژێردرا بۆ په‌رله‌مانی ئوستورالیا.

12دكتۆره‌ (ئینگرید ماتسۆن)له‌ ئه‌مریكا،له‌ ساڵی 2006دا بوو به‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی له‌ ئه‌مریكای باكور كه‌ سه‌د هه‌زار ئه‌ندامی چالاكی هه‌یه‌.

13-سیاسه‌تمه‌داری سویسری(دانیل ستریتش)كه‌ یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی دژایه‌تی مناره‌ و مزگه‌وتی ده‌كرد له‌ سویسرا و سه‌ره‌نجام موسوڵمان بوو.

14-(میلیسیا كۆكینس)كه‌ ئافره‌تێكی موژده‌ده‌ری چالاك بوو له‌ ساڵی 2002دا موسوڵمان بووبه‌كالۆریۆسی هه‌یه‌ له‌ (تمريض)دا و زمانی فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیزی و یۆنانی و عه‌ره‌بیی ده‌زانێ ئێستاش ده‌یه‌وێت بنكه‌یه‌ك بكاته‌وه‌ تا زانیاری له‌سه‌ر ئیسلام پێشكه‌ش بكات.

15-بانگخواز(پێی فۆگڵی)كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 3000ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر ده‌ستی موسڵمان بوونه‌ (ده‌توانی له‌ یوتوب به‌ده‌نگ و ڕه‌نگ بیبینیت).

16-پڕۆفیسۆر (عه‌لی بلۆسین) كه‌ "له‌لوتكه‌ی ماركسیه‌ته‌وه‌"هات به‌ره‌و ئیسلام كه‌ ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان یش بوو.

17-ڕاهێنه‌ری كاراتی جیهانیی(ئه‌حمه‌د كه‌مال ئۆكاماتۆ).

18-قه‌شه‌(ئیدریس تۆفیق)كه‌ له‌ ڤاتیكان ه‌وه‌ هاتبۆ ئه‌زهه‌ر و موسڵمان بوو.

19-ژنه‌ نوسه‌ر و شاعیری ئینگلیزیی (ئیلفین كۆبد)خاوه‌نی په‌ڕاوی(البحث عن الله) و (الاخلاق) موسوڵمان بوو.

20-(كریستۆڤه‌ر شامۆنت)كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئابووریی ناسه‌ جیهانیه‌كان موسوڵمان بوو.

21-ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی یابانیی(میسته‌ر جسوانا غالی)موسوڵمان بوو.

22-دیبلۆماتی فه‌ڕه‌نسیی(ئه‌لیكس)له‌ ساڵی 2010دا موسوڵمان بوو.

23-پڕۆقیسۆر(رۆلاند داردینیز)مامۆستای زانكۆی پاریس دیكات موسوڵمان بوو وه‌له‌م دواییه‌شدا ناوی خۆی كرد به‌ (شریف داردینیز).كه‌ وتیی له‌به‌ر ئه‌و شه‌ره‌فه‌ گه‌وره‌یه‌ی خودا پێی دام و موسوڵمان بووم.

24-موسوڵمانبوونی ڕۆژهه‌ڵاتناسی بولغاری(دكتۆر تۆفیان تیوفا نوفا)مامۆستای زانكۆی صۆفیا و ئه‌ندامی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌ ئه‌مریكییه‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌ ئه‌وروپیه‌كان.

25-گه‌وره‌ پارێزه‌رو ملیۆنه‌ری ئه‌مریكی(مارك شیفه‌ر)موسوڵمان بوو.

26-عه‌قیدی به‌ریتانی (ڕیچار فیرلی)كه‌ پسپۆڕی بواری جیۆلجییه‌ به‌ هۆی ئایه‌تی(والجبال أوتادا)موسوه‌ڵمان بوو.

27-ئارته‌ركین فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی له‌ ساڵی 1961له‌ نیویۆرك موسوڵمانبوونی خۆی ڕاگه‌یاند.

28-عیسا عه‌بدو ئابوریناسێكی مه‌سیحیی بوو كه‌ له‌دوای توێژینه‌وه‌ موسوڵمان بوو.

29-ئیبراهیمی خه‌لیل فیلوبوس قه‌شه‌یه‌كی موژده‌ده‌ر مه‌سیحیی هه‌ڵگری به‌رزترین بڕوانامه‌ی زانستی لاهوت له‌ كۆلێژی لاهوتی میسریی و زانكۆی برنستۆنی ئه‌مریكییكه‌ ته‌نها كاری شێواندنی ئیسلام بوو به‌ڵام سه‌ره‌نجام موسوڵمان بوو و ناوی خۆی نا(جاجی ئیبراهیم خلیل أحمد) و كۆمه‌ڵێك كتێبی نوسی ده‌رباره‌ی ڕاستیه‌كانی ئیسلام و شێوازی كاركردنی موژده‌ده‌ران بۆ تێكدانی ئیلام.

30-سیاسیی و توێژه‌ر و موژده‌ده‌ری ئه‌ڵمانی(هوبوهم)كه‌ دوای موسوه‌ڵمانبوونی ناوی خۆی نا(محمد ئه‌مان هوبوهم)....

ئه‌مانه‌ ناوی كومێك له‌و كه‌سه‌ناودار و زانایانه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاستی جیهانییا حیسابیان بۆ ئه‌كرێت.

 

من نازانم كه‌سێك ته‌نها یه‌ك دوو سه‌عات به‌ ئینته‌رنێت دا بگه‌ڕێ ئه‌توانێ ڕاستییه‌كان به‌چاوی خۆی ببینێت كه‌ی باوی ئه‌وه‌ ماوه‌ كورد وته‌نی(وه‌ك پیرێژن هه‌ر له‌به‌روه‌ بۆڵه‌بۆڵ بكه‌ین).ئێستا دونیا دونیایه‌كی تره‌ و هه‌ركه‌س بیه‌وێت له‌ڕێی كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كان و ئینته‌ر نێت و په‌ڕاوه‌كانه‌وه‌ هه‌روه‌ڵامێكی بیه‌وێت ده‌ستی ده‌كه‌وێت ئیتر تاكه‌ی خۆمان له‌ ڕاستیه‌كان بشارینه‌وه‌.

 

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics