٢٩ ڕه‌بیعی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

ئایا سەركەوتنی ئیسلام بە هۆی لاوازی دوژمنەكانیەوە بوو؟

سەرچاوەی سەركەوتنی یەكەم لاوازی دەوڵەتان یان هەنگاونان بۆ سامان نەبوو، بەڵكو سەرچاوەی سەركەوتنی یەكەم قووڵی چەمك و واتای ئیسلام و سەلامەتی و نزیكی بوو لە فیترەتی مرۆیی و گونجانی لەگەڵا واقیعدا لەپێناو بنیادنانی ژیارێكی نوێ‌ لە چوارچێوەی یەكخواپەرستیدا، هێزی پاڵنەر بریتی بوو لە ئیمانی قووڵی ئەو كۆمەڵەی كە بە شەهید بوونی ڕێی خوا بەرزكردنەوەی ئاڵای ئیسلامیان گەیاند بە هەموو خاكێ‌، سەبارەت بە دەسەڵات و سامان و دەستكەوت ئەوا لە پلەی یەكەمدا نەهاتووە، پێناوە جەنگیەكانی موسڵمانان لە پێوەرەكانی جەنگ و ئامادەسازی سوپادا سەرچاوەی سەركەوتنی ئیسلام نەبوون، بەڵكو لە هەموو جەنگەكانیاندا ژمارەیان چەند بەرامبەری دوژمنیان كەمتر بوو، چەند جیاوازییەكی گەورەش لە ژمارەو ئامادەسازیدا لەنێوان سوپای ئیسلام و دوژمندا هەبوون، بەڵكو تاكە سەرچاوەی حەقیقی سەركەوتن سوور بوون لەسەر مەرگ بوو، موعجیزەی فتوحاتی ئیسلامی لە سایەی پێوەرە ماددیەكانی ڕۆژئاوادا ڕاڤە ناكرێ‌، یەكێ‌ لە مێژوونووسە بیانیەكان دەڵێت: مێژوو هەرگیز سپاردەیەكی وەك ئەو دیاردەی لەپێشتردا بەخۆوە نەدیبوو،

Ftwhat

سەختە پێشبینی ئەو خێراییە بكەیت كە ئیسلام فتوحاتی پێ‌ ئەنجام داو بوو بە ئایینێ‌ كە لە دەستەیەكی ناو كۆمەڵگەی دەوری پێغەمبەرەوە بوو بە ئایینی ملیۆنەها كەس، هێشتا عەقڵی مرۆیی دەستەوسانە و نازانێ‌ چۆن ئەو هێزە نهێنیانە ئاشكرا بكات كە دەستەیەكی جەنگاوەری پێ‌ پەتی توانییان بەسەر گەلانێكی وادا سەركەون كە لە ڕووی سامان و ژیارو ئەزموون و توانای بەرپاكردنی جەنگەوە لەوان بەهێزترو لەپێشتر بوون( ئەوەی زیاتر سەرسامی دێنێ‌ ئەوەیە ئەو كەسانە چۆن توانییان ئەو هەموو ناوچانە بگرن و دوای ئەوەش بەجۆرێ‌ فتواحاتەكەیان بچەسپێنن و ڕابگرن كە سەدە دوای سەدە نەدەتوانرا دەركرێن، چۆن توانییان ئەو خەڵكە هان بدەن تا ئەو گوڕو تینە باڵایەیان هەبێ‌ و زیندوێتیەكی باڵای وا بهێڵنەوە كە ئایینەكانی تر بەخۆیانەوە نەدیوە بەجۆرێ‌ دوای دوو سەدە لە مردنی موحەممەد هەر زیندوویی پەیامەكەی ماوەتەوە، شانزە ساڵا دوای كۆچكردن ئیمپراتۆریەتی فارسی بە یەكجارەكی داڕما، لە كاتێكدا ئەو ئیمپراتۆریەتە بەرامبەر بە ئیمپراتۆریەتی بیزەنتی دەجەنگاو هەر جارەو یەكێكیان سەردەكەوت، ئیسلام دوو ژیاری نەهێشت و دوو ئایینی لەرزاندو شنەیەكی نوێی ژیانێكی باڵای سەروو ڕیشەی ئەو گەلە فرە هێزانەی هێناو لەبەرچاوی خەڵكی جیهاندا ئایینی نوێ‌ و ساكارو ئاسان بە نەرمی هەموو عەقڵا و دڵەكانی دەدواند، ئەو زێڕەی لەژێر خاكدا شاراوە بوو كەوتە دەست هەژاران و نیزامێكی ئاڵوگۆڕی ئاشتیانە جارێكی تر دەستی پێكرد.

لێرەدا هەوڵێك هەیە بۆ ڕاڤەی فتوحاتی ئیسلامی بەم پێیە دەڵێت دوو ئیمپراتۆریەتی فارس و ڕۆمانی لە بارێكی لاوازی و داڕووخاندا بوون، لە ڕاستیدا ئەم گومانە نیازی كەمكردنەوەی گرنگی فتوحاتە.

دكتۆر شوكری فەیسەڵا دەڵێت: ئەوەی دەڵێ‌ ئیمپراتۆریەتی ساسانی لە پەككەوتەییدا بووە زۆر لە هەڵەوە نزیكەو دوورە لە ڕاستی چونكە ئیمپراتۆریەتی ساسانی لاواز و بێتوانا نەبووە بە بەڵگەی ئەو بەرگریكاریە بەهێزەی توانی بەرامبەر سوپای ئیسلامی بینوێنێ‌ و لاوازو پەككەوتە نەبووە چونكە ئەنوشیروان پێش دەیەیەكی كەمدا گەنجێتی خۆی نوێكردەوەو سووربوونی خۆی نیشانداو ڕۆحی ژیان و گەنجێتی بە بەردا كرد، گونجانێكی سەرسوڕهێنەر هەیە لەنێوان لەدایك بوونی پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم و حوكمی ئەنوشیرواندا وەك ئەوەی بڵێی پەیامی پێغەمبەر لەسەر زەویدا بە ئاسنی ڕێ‌ نابڕێ‌ و بەرگریكاریش لەچاوكردنەوەی پێغەمبەرەوە صلی الله علیه وسلم لە ڕوویدا وەستاوە، بەڵام هەڵوێستی دەستەیەكی كەمی ئەو فارسانەی بەدەم بانگەوازەكەوە چوون ئەوە بوو موسڵمان بوون و بەشداربوون لە بزاڤی فتوحاتی قادسیەداو لە ڕزگاركردنی سوپای ئیسلامی لەدەست فیلەكان ڕۆڵیان بینی چونكە سەعد پرسیاری كرد لەسەر فیلەكەو ئەوانیش پێیان وت شفرەكەو لوت و چاوی كامەیەو ئەەر ئەو شفرەو چاوی نەمێنێ‌ ئیتر سوودی نابێ‌.

فارسەكان سەرسەختانە بەرگرییان كرد، ئەو سەركەوتنەی موسڵمانان بەدییان هێنا پەیوەستی باری ژیانی ناوخۆی فارس و نیازی ئیمپراتۆریەت نەبوو، بەڵكو زادەی باری ژیانی ناوخۆیی موسڵمانان بوو كە هێزی پاڵنەرو ئیمانیان بەهێز بوو و سووربوون لەسەر بەشداری كردنی خەڵك لە بەخشینی ئەو ئیمانە نوێیەو بڵاوكردنەوەی لەسەر زەویدا تا بیسەلمێنن بەندەی چاكی خوان.

مەسەلەكە سەبارەت بە ڕۆم هەروا هەستیار بوو و سەركەوتنەكە ئاسان نەبوو، ڕۆمەكان بە ئاسانی وازیان لە شام نەهێنا، بەڵكو بەوپەڕی توانای سوپاییانەوە خۆیان ئامادەكردو چی توانایان هەبوو جەنگان و چییان پێ‌ كرا كردیان و خەڵكی عەرەب و ئەرمینیاو بیزەنتی و دانیشتوانی ناوچەكانیان كردن بە سەرباز دژ بە موسڵمانان و توانییان سەد هەزار یان بەلایەنی كەمەوە پەنجا هەزار سەرباز بۆ جەنگی یەرمووك كۆبكەنەوە، هاوكات موسڵمانەكان هیچكات شێوەی بەهێزی جەنگییان نەدەزانی جگە لە باوەڕو دلێرییان و حەرامی پشت هەڵكردن جگە لە هەنگاونان بۆ جەنگ، ئیتر لەگەڵا ئەو ڕۆمانەدا جەنگان كە بەباشی و بە ئەزموون و لێزانی و پەیڕەوی چەندین سەدەوە شارەزای ئەو خاكە بوون، بەڕاستی ڕۆمەكان ئەو بارە قووڵە دەروونیەی ئایینی نوێی عەرەبیان پشتگوێ‌ خست و هۆشیاریەكی ڕوونیان نەبوو سەبارەت بە حەقیقەتی بەهێزی ئەو ئایینەی كە عەرەب باوەڕیان پێهێنابوو و ئەو ئایینەش ژیانێكی ناوخۆیی وای پێدابوون كە هەموو باری ژیانی ئەوانی گۆڕاو ئەوانیش كەوتنە بانگەواز كردنی خەڵكی تر بۆ ئەو نیزام و ئایینەو لەو پێناوەشدا كە خێری دنیاو ئاخیرەتی تیایە بۆیان تاویان دایە دەرەوە، بۆیە نەزانی ڕۆمەكان لەئاست ڕەچاوكردنی هێزی موسڵماناندا كوێری كردبوون و نەیاندەتوانی ئەو بیروباوەڕە بەهێزە لەبەرچاو بگرن، ئیتر نەیانتوانی زیاد لە كۆچی جاران كۆچێكی تر (سوپایەكی زیاتر) بهێنن و ئەو هاتنەی موسڵمانانیان بە شاڵاو دەزانی، بەڵام خێرا دەركەوتن، بۆیە بەردەوام نەوینە جەنگ و درێژەیان پێدا بەهیوای بێزاركردن و بێتوانا كردنی عەرەبەكان، بەڵام ئەمجارەیان عەرەبەكان نەدەكشانەوە چونكە ئەمجار موسڵمان و بانگخوازانی كۆچخوازبوون، نەك ئەو هۆزانە بن كە بیریان لای بەرژەوەندی بێ‌ و بە دەستكەوتێ‌ هەڵگەڕێنەوە، ئەمجار لە نیمچە دوورگەوە هاتبوون و چاویان لە دوو چاكەكە بوو، بۆیە دوژمنیشیان دەبوو یەكێ‌ لەم سێ‌ پێشنیارە هەڵبژێرن (موسڵمان بوون، یان ئازادی، یان سەرانە) ئیتر ڕۆمەكان بێئاگا بوون لەوەی پێغەمبەرێ‌ بیست و سێ‌ ساڵا سەرقاڵی پەروەردەی ئەو كەسانە بووە بۆ ئەو بانگەوازە، ئەم ئامادەسازیە بوو ڕۆمی شكاندو سوپای موسڵمانانی پێشڕەوی پێكرد، هەوڵێكی تر هەیە بۆ ڕاڤەی فتوحاتی ئیسلامی كە هەندێ‌ ڕۆژهەڵاتناس دەیڵێن و هەندێ‌ ئەدیبیش هاوڕایان دەبن، ئەویش ئەوەیە دەڵێن عەرەبەكان لە پلەیەكی بەرزی پێشكەوتندا بوون كە دەرفەتی ڕاپەڕینێكی ئەدەبی بۆ دابین كردبوون، كاتێ‌ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هات ڕایپەڕاندن و ئەوانیش ڕاپەڕین.

بەڕاستی ئەمە فێڵا و پیلانێكی سەر شێوێن و گومانێكی درۆیە و زانا موحەممەد فەرید وەجدی بەم وتەیە تێكی دەشكێنێ‌: هەندێ‌ ڕۆژهەڵاتناس كاتێ‌ سەركەوتنی پێغەمبەر لەو ئەركەدا كە خوا پێی ڕاسپاردو لەسەرسەختترین كەشدا باسی دەكەن بانگەشەی ئەوە دەكەن قوڕەیش لەپێش پەیامی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە قۆناغی ڕاپەڕینێكی كۆمەڵایەتی و ئەدەبیدا بوون و بانگەوازەكەی ئەویش هاوكاتی ئەو قۆناغە بووە بۆیە سەركەوتنێكی بێوێنەی بەدەست هێناوە، بەڵگەیەكی بەرچاو ناڕاستی ئەم قسەیە دەخاتە ڕوو كە ئەویش كۆچكردنە، چونكە گەلێ‌ كە چاكسازە كۆمەڵایەتیەكان سیانزە ساڵا لەنێویاندا بانگیان بكات بۆ ڕاوەستان لەسەر سوننەتە حەقەكان كەچی وەرینەگرن و بایەخی پێ‌ نەدەن، گەلێكی وا چەقبەستوو لەسەر باوی كۆن و پووچی تەواو هەر شیاوی ئەوەن قۆناغی ئەدەبی یان كۆمەڵایەتییان بۆ نەبێ‌، كۆمەڵگەیەك بەو ڕەقیە توندە بەرامبەر بانگخواز بوەستێ‌ و دوای بیست ساڵا بەریەككەوتن دواجار بەناچاری ملكەچی ئەو پێغەمبەرە بێ‌ چۆن دەكرێ‌ بڵێین ئامادەی بنیادنانی دەوڵەت بووە، ئەگەر وازیان لێ‌ بهێنرایە هەروەك خۆیان دەمانەوە، ئەگەر قوڕەیش لەناو عەرەبدا لە هەمووان نزیكتر بووبێ‌ لە شارستانیەت بەو جۆرە ڕەقە بەرامبەر بانگەوازەكەی موحەممەد بوەستێ‌ دەبوو قوڕەیش بە سنگ فراوانی بانگەوازەكەی قبوڵا بكردایەو نرخی پێبدایە و بۆ یەكخستنی هۆزەكان و پوچەڵكردنەوەی ئایینیان لەژێر سەركردایەتی موحەممەددا ڕاپەڕینایە ئەوكات دەكرا بوترێ‌ موحەممەد تەنها كارێكی بیناسازی كردووە، بەردی ئامادەو كەرەستەی ئامادەی بەردەست بووەو كۆشكێكی گەورەی پێ‌ دروست كردووە، بەڵام ویستی خوا وابوو بنكەی بانگەوازی موحەممەد یەسریب بێ‌ كە تیایدا ئەوس و خەزرەج هەبوون كە هەردووكیان كۆچەری یەمەن بوون و هیچ تایبەتمەندیەكی زاڵیان بەسەر عەرەبدا نەبوو و شێوەزاریان ڕێك و بەهێز نەبوو و بەرەشیان بەهێزو پتەو نەبوو، بەڵكو باریان لەوپەڕی دژایەتی و خراپەدا بوو و ڕكەبەری مانەوەیان هەبوو، خوا ویستی ئەو دوو هۆزە بكاتە پشتیوانی ئایینەكەی و شارەكەیان بكاتە پایتەختی دەوڵەتی ئیسلام دوای ئەوەی زمانپاراوترینی عەرەب پشتی پێغەمبەریان بەرداو لە دژی وەستان لە كاتێكدا دەبوو لە هەمووان لەپێشتر بن بۆ ڕاپەڕین هەموو كەسێكی بینا دەتوانێ‌ گەورەیی ڕۆحی باڵای لەبەرچاو بگرێ‌ كاتێ‌ بوو بە سەركردەی هۆزانێ‌ كە كەس هیوای هیچی پێیان نەبوو كەچی بنەڕەتێكی وای لێ‌ دروست كردن كە بۆ ئەوە دەبوو كەرەستەی گەشەو كامڵی لەسەر بنیاد دابنرێ‌ و زیندووی بكاتەوە و لەو چەقبەستووییە كۆنەی دەریبكات و كۆمەڵگەیەكی پڕ لە هێزو ژیانی وای لێدروست بكات كە بۆ ئەوە ببێ‌ بە تەنها ڕاپەڕێ‌ و گەورەترین ڕووداو لە جیهاندا بنێتەوە.

گەورەترین بەڵگە لەسەر گەورەیی موعجیزەكەو ڕاستی بەرهەمبوونی بیروباوەڕی دروست ئەوەیە قوڕەیش كە لەناو عەرەبدا پێشكەوتوترین هۆزبوون لەڕووی زمان و تێگەیشتن و پلەوپایەوە، كەچی بانگەوازەكەی پێغەمبەریان قبوڵا نەكرد، تەنها چەند ژن و پیاوێكیان نەبێ‌ كە ژمارەیان نەدەگەیشتە سەد كەس، شوێنكەوتوانی یەكەمی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم زۆر بە سەختی دەچەوسێنرانەوە تا ئەوەی بەرەو وڵاتی حەبەشە كۆچیان كرد، نەزانان گاڵتەیان دەكرد بە بانگەواز بۆ ئایین و بانگخوازانی، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەو باری چەوساندنەوەدا سیانزە ساڵا مایەوە، كاتێ‌ قوڕەیش زانییان پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نیازی كۆچی هەیە بڕیاریاندا بیكوژن و قەرەوڵیان بۆ گرت، كاتێ‌ خەڵكی مەككە زانییان دەرچووە كەوتنە شوێنی، هەموو ئەمانە ڕاشكاوانە پێمان دەڵێن قوڕەیش كە نیازی هیوای ئەو سەردەمەی عەرەبیان لێ‌ بەدی دەكرا دوای چەندین گۆڕانكاری هێشتا ئامادەی دەسەڵاتدارانی نەبوون، چونكە ئەو كۆمەڵگەی بەرامبەر بانگخوازی نوێگەری و ڕاپەڕین بەو سەختیە ڕابوەستن و بیست و سێ‌ ساڵا تەنها ڕق و ملەجیڕییان زیاد بكات، ئەوە ئەو كۆمەڵگەیە دواكەوتووە، دەی ئیتر نهێنی ئەو موعجیزەیە چیە؟ بە دڵنیاییەوە ڕاڤەی ماددی بۆ مێژوو شیاوی ئەوە نیە ڕاڤەی ئیسلام بكات و شتی وای پێ‌ ناكرێ‌.

مێژوونووس و لێكۆڵەران لەسەر ئەوە یەكدەنگن مرۆڤایەتی لەسەردەمی ئەسكەندەرەوە تا سەردەمی ناپلیۆن فتوحاتێكی فراوانترو خێراتر لە فتوحاتی ئیسلامی بەخۆوە نەدیوە بەجۆرێ‌ لە ماوەی كەمتر لە هەشتا ساڵدا لە چینەوە تا فەرەنسا سنوری بوو، تایبەتمەندیەكی تر سەرەڕای فراوانی و خێراییەكەی ئەوەیە فتوحاتەكەی هەمیشەیی بوو، نەبینراوە موسڵمانان چووبنە وڵاتێك و چۆڵیان كردبێ‌ جگە لە ئەندەلوس، هاوكات سەرەڕای مەسیحی بوون و ئیسپانی بوونی ئەندەلوس كەچی گیانی موسڵمانێتی لە ئەندەلوسدا مایەوە، چونكە موسڵمانان بە شمشێرەكانیان وڵاتیان فەتح نەدەكرد بەڵكو بە دادپەروەری و زانستیان دڵا و عەقڵەكانیان فەتح دەكردن، بنەمای گشتی هەموو فتوحاتێك ئەوەیە وڵاتانی فەتحكراو بدرێنە پاڵا خاكی داگیركەران كەچی تەنها فتوحاتی ئیسلامی لەمە بەدەربوو كە نیازی بەتەنها بڵاوكردنەوەی ئیسلام و هەوڵی بەرزڕاگرتنی هەموو پەیامی خوا بوو و زۆریشیان لەكەس نەكردووە تا موسڵمان بێ.

گەورەترین شتی فتوحاتی ئیسلامی پێدانی ژیارو بنیاد بوو بە مرۆڤایەتی و خزمەتكردنی عەقڵی مرۆیی و پێدانی پێناوی هێزو ژیان، سەرەڕای زانستی پاڵەوانێتیەكی كەم وێنە لە ڕووداوی مێژووییدا.

فتوحاتی ئیسلامی لەبواری زانست و ڕۆشنبیری دا گەورەترین ڕووداوی زانستی بوو چونكە زانستی ئاسمان و زەویشی برد بۆ وڵاتانی فەتحكراو و بە یەكخواپەرستی عەقڵی ئازاد كردن و لە بەندایەتی دارو بەردوو جادوو و قەشەو خانەدانەوە ڕزگاری كردن و قورئانی دایە دەستیان قورئانیش فەرمان دەكات تا بیربكەنەوە لە دروست كردنی ئاسمانەكان و زەوی و بكەونە لێكۆڵینەوە و بەڵگەخوازی و ڕوانین و زانستخوازی كردووە بە فەرزی سەرشانی هەموو موسڵمانێ‌ ئەگەر فتوحاتی ئیسلامی نەبووایە عەقڵی سەدەی بیستەم بوونی نەدەبوو. چونكە فتوحات گەورەترین ڕووداوی پاڵەوانێتی و بیرو هزرو بنیاد بوو. ئەم فتوحاتەش كەسی ناچار نەكردووە یان بیروباوەڕی بەسەردا نەسەپاندووە یان بەقەناعەت تێیگەیاندووە [ادعإلى سبيل ربك بالحكمة والموعظة الحسنة] ئەمەش لە سنوری بەرفراوانی [لا إكراه في الدين]دا.

ئەمە لەكوێ‌ بەرامبەر بەو ئسلوبەی ئارنۆڵدتوینبی سەبارەت بە موژدەبەری و بانگەوازی ڕۆژئاواییەكان لە دێرەكاندا باسی دەكات و دەڵێت (لە هەندێ‌ مێژووی دەستە مەسیحیەكاندا بە سروشتی حاڵا هەركەسێ‌ دڵگران دەبێ‌ بەرامبەر بەو كارەی قەشە لیودجر و قەشە ویلهاد كە زیاد لە تەعمیدی مەسیحی بتپەرستی پێوە دیارە ئەو كات شارلەمان بە زۆری شمشێر تەعمید كردنی مەسیحی سەپاندووە، دواتر بە فەرمانی ئەو گەلانی ژێردەستەی ملكەچی یاسای مەسیحی كردووە دوای ئەوە لە جەنگێكی سەختدا لەگەڵا دەسەڵاتە بەربەریەكاندا پێكیدادا و تاسەی بڵاوكردنەوەی بیروباوەڕ بەرەو ئەوەی بردووە، سەرەڕای سەركەوتنی بە مەسیحی كردنی برۆسیە بتپەرستیەكان لەلایەن قەشە جونفریدو ئوسقوف كرستیانەوە سەركەوتنەكەیان زۆر كەمتر بوو لەوانەی پێش ئەوان هاتبوون و هەوڵی بڵاوكردنەوەی بانگەوازەكەیان لەدەستەی برایانی شمشێرو خاچپەرستانی تر لەبەرچاوتر بوو، ئەوانەی بە شمشێرو ئاگر پەیامی خۆیان گەیاند، سوارچاكانی مەسیحیەت بەزۆرەملێ‌ مەسیحیەتیان سەپاند بەسەر گەلی لیفۆنیادا).

 

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics