٩ موحەرەم، ١٤٣٦هـ
قەبارەی نووسین

شه‌هیدێكى فه‌ڵه‌ستینى دواى 19 ساڵ له‌ شه‌هید بوونى جه‌سته‌كه‌ى وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌ .

Version4   340 309

شه‌هیدێكى فه‌ڵه‌ستینى پاش ئه‌وه‌ى 19 ساڵ له‌مه‌و به‌ر له‌ 24 ئه‌بریلى ساڵى 1993 دا و له‌ كرده‌وه‌یه‌كى ئیستیشهادیدا له‌ ته‌ل ئه‌بیبى داگیر كراو له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ شه‌هید ده‌بێت و له‌و كاته‌شه‌وه‌ له‌ناو تابوتێكدا نیژراوه‌ له‌ لایه‌ن ئیسرائیلیه‌كانه‌وه‌ .

به‌م دوایانه‌ و پاش ئه‌وه‌ى له‌ رێكه‌وتننامه‌یه‌كدا كه‌ تیدا بزووتنه‌وى حه‌ماس سه‌ربازى دیلكراوى ئیسرائیلى "جیلعاد شالیتى " ئازاد كرد به‌رامبه‌ر به‌ ئازادكردنى 1027 زیندانى فه‌ڵستینى و راده‌ستكردنه‌وه‌ى ته‌رمى هه‌موو ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ى كه‌ له‌ ئیسرائیل دان ، ئه‌و ته‌رمانه‌ به‌ریكرانه‌وه‌ بۆ غه‌زه‌  . یه‌كێك له‌وانه‌ ئه‌م شه‌هیده‌ بوه‌ كه‌ ناوى "شاهب ڕحمد محمد" كه‌ پاش هه‌ڵدانه‌وه‌ى تابوته‌كه‌ى وه‌ك موعجیزه‌یه‌ك جه‌سته‌كه‌ى هه‌ر وه‌ك خۆى مابویه‌وه‌ و وه‌ك ئه‌وه‌ وا بوو چه‌ند كاتژمێرێك بێت شه‌هید بو بێت .

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى شه‌رعى شێخ یوسف ئه‌دعیس له‌م باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند : ئه‌م رووداوه‌ ، رووداوێكى ته‌واو سروشتیه‌ ، چونكه‌ یه‌كێك له‌ كه‌رامه‌ته‌كانى هه‌ندێك شه‌هید ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جه‌سته‌یان تێك ناچێت و نیشانه‌ى به‌رزى پله‌و كارو كرده‌وه‌یانه‌ .

 

لێدوان زیادکە


زۆر خوێنراوەکانی ئەمڕۆ

    ئەم هەفتەیە

      ئەم مانگە

        دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

        joomla statistics