هەینی، ٥ ذول قەعدە، ١٤٣٨هـ
قەبارەی نووسین

هاشمی‌: تاڵه‌بانی‌ به‌ته‌نها جێی هێشتم و چووه‌ پاڵ مالیكی‌

Hasmyeyy

تاریق هاشمی‌ جێگری‌ پێشووی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق كه‌ به‌ غیابی‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌ ره‌خنه‌ی‌ ئاڕاسته‌ی‌ جه‌لال تاله‌بانی‌ سه‌رۆك كۆمار كرد سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كه‌ی‌.

هاشمی‌ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ "فه‌یس بوك" نوسیویه‌تی‌ "تاڵه‌بانی‌ پشتگوێی خستم و به‌ته‌نها جێیهێشتم و چووه‌ پاڵ مالیكی‌، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ دڵنیابوو له‌وه‌ی‌ من بێ تاوانم و مالیكی‌ تاوانباره‌".

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی‌ باشبووه‌ له‌ساڵانی‌ رابردوودا به‌ڵام به‌باشی‌ كۆتایی به‌په‌یوه‌ندیه‌كانیان نه‌هاتووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان رایگه‌یاندبوو هاشمی‌ به‌پێی یاسا جێگری‌ سه‌رۆك كۆمار نییه‌.

لێدوان زیادکە


زۆر خوێنراوەکانی ئەمڕۆ

    ئەم هەفتەیە

      ئەم مانگە

        هاوڕێمان بە لە فەیسبوك

        

        دواین لێدوان

        دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

        joomla statistics