٤ موحەرەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

حەسەن نەسرولڵا تووشی شێرپەنجە بووەو ئێستا لەشاری تارانە

Hezblatwswrea

دوای ئەوەی چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی بڵاویان كردەوە كەسەرۆكی حزبولڵای لوبنانی تووشی نەخۆشی بووەو ئێستا لەنەخۆشخانەیەكی ئێران خەوێندراوە، سەرچاوەیەكی ئەو حزبە رەتی دەنگۆیەكەی كردۆتەوە.


سەرچاوە هەواڵیەكان بڵاویان كردۆتەوە، (حەسەن نەسرولڵا) سەرۆكی حزبولڵای لوبنانی لەبەر دوو هۆكار سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووە، یان بەهۆی بۆردومانێكی سوپای سوریای ئازادەوە برینداركراوە، یان تووشی نەخۆشی شێرپەنجە هاتووەو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست سەردانی ئەو ووڵاتەی كردووە.


ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا بڵاویكردۆتەوە، نەسرولڵا چەند رۆژێك پێشی ئێستا تووشی نەخۆشیەك بووە، بەڵام باری تەندروستی جێگیرەو ئێستاش لەشاری تارانە.


لەلایەن خۆشیەوە سەرچاوەیەك لەحزبولڵای لوبنانی بڵاویكردۆتەوە، دوو رۆژ پێشی ئێستا نەسرولڵا لەڕێگەی فڕۆكەخانەی رەفیق حەریری نێودەوڵەتی و بەفڕۆكەیەكی تایبەتی سەرۆكایەتی ئێران بەرەو شاری تاران بەڕێككەوتووە.


ئاژانسی (بەیروت ئینتەرناشیۆناڵ) یش بڵاویكردۆتەوە، (نەسرولڵا) بەشێوەیەكی لەناكاو باری تەندروستی تێكچووەو دوای پشكنین دەركەوتووە ئەو تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.

لێدوان زیادکە


زۆر خوێنراوەکانی ئەمڕۆ

    ئەم هەفتەیە

      ئەم مانگە

        هاوڕێمان بە لە فەیسبوك

        

        دواین لێدوان

        دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

        joomla statistics