هەینی، ٢ موحەرەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

شۆڕشی سوریا (17) هەزار بێوەژنی خستوەتەوە

1 201263 25758

هەمو سەعاتێک لە سوریا پێنج کەس دەکوژرێت و بەپێی دواین ئاماری تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سوری، ژمارەی ئەو ژنانەی بەهۆی شۆڕشی ئەو وڵاتەوە گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە (17) هەزار کەسە، ئەمە جگە لەوەی (15) هەزار ئافرەت تائێستا چارەنوسی هاوسەرەکانیان نادیارە و ونبون.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سوری ئاماژەی بەوەشداوە: کە زیاتر لە (40) منداڵ باوکیان لەدەستداوە، ئەمە جگە لەوەی رژێمەکەی ئەسەد تائێستا زیاتر لە چوار هەزار و (237) ژنی کوشتوە و ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی نزیکەی (4) هەزار منداڵ لە ئامێزی دایکیان بێبەشبن.
مافی مرۆڤی سوری ئەوەشی خستوەتەڕو؛ کە زیاتر لە چوار هەزار و (500) ژن لەسەر دەستی هێزەکانی سەر بەرژێمەکەی ئەسەد دەستگیرکراون.
بەپێی پێوەرە جیهانییەکانیش، نابێت لە هیچ جەنگێکدا زیانە گیانییەکان لە نێوان ئافرەتان و منداڵاندا (2%) تێپەڕ بکات، بەڵام بە پێچەوانەوە لە سوریا رێژەکە گەیشتوەتە (5.2%)، کە ئەمەش بوەتە لەمپەرێکی گەورە لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا لەبەرامبەر ئەو پیشلێکارییانە.
لای خۆشییەوە، بەهیە ماردینی، کە چالاکوانێکی سورییە بە کەناڵی عەرەبیەی راگەیاندوە: ئەم ژمارانە نزیکراوەن و کارەساتێکی راستەقینە لە ناخۆی سوریدا سەریهەڵداوە و بەردەوامیش کە زیادبوندایە.
وتشی: لەدوای روخانی ئەسەد ئەو کارەساتە مرۆییە دەرەنجامەکانی دەردەکەوێت، بەڵام تاوەکو کێشە سەرەکییەکە کە روخانی ئەسەد چارەسەر نەکرێت، کێشە مرۆییەکانی وڵات چارەسەر نابێت.

لێدوان زیادکە


زۆر خوێنراوەکانی ئەمڕۆ

    ئەم هەفتەیە

      ئەم مانگە

        هاوڕێمان بە لە فەیسبوك

        

        دواین لێدوان

        دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

        joomla statistics