٢٩ سەفەر، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

زنجیرە فیلمی حەسەن و حوسەین و موعاویە دوای ناڕەزاییەكان تائیستا پەخش دەكرێت

 

هەردوو كەسایەتی حەسەن و حوسەین لە فلیمەكەدا

زنجیرە فیلمی حەسەن و حوسەین و موعاویە درودی خوایان لەسەر بێت دوای ئەوەی كە هەرایەكی زۆرری لەسەر دروست كرا  لە ماوەی ئەم مانگی ڕەمەزانە لە هەندێك لە كەناڵە عەرەبییەكانەوە پەخشكراو تا ئیستاش بەردەوامە.

ئەم فیلمە باس لە سەردەمی خیلافەی ئیسلامی و دروست بوونی سەردەمی پاشایاتی دەكات لە مێژووی ئیسلامیدا لە دوو توێی ئەم فیلمە باس لە شەهید كردنی ئیمامی عوسمان تا شەهید كردنی ئیمامی حوسەین دەكات لە كەربەلا كە بە چەندان باسی و ڕووداوی تریشتدا تێدەپەڕێ لەوانە وەرگرتنی خلافەت لەلایەن عەلی كوڕی ئەبی تالیبەوە تا سازش كردنی ئیمامی حەسە ن بۆ موعاویە رەزای خوایان لەسەر بێـت ، هەروەها باس بە دروست بوونی نیزامی پاشایەتی دەكات و باسەكانی جەنگی صەفین و جەمەل ڕۆشن دەكاتەوە

ئەوەی جێگەی باسە لە سەرەتای پەخشكردنی فیلمەكەوە ڕوو بەڕووی چەندان دژیاتی كردن بۆیەوە لە وانە كۆمەڵەی لێكۆلینەوەی ئیسلامی لە ئەزهەر و زۆرێك لە مەرجەعە شیعییەكان بە دروستیان نەزانی كە پەخش بكرێت ئەویش بە هۆی ئەوەی كە كەسایەتی ئیمامی حەسەن وحوسەین و هەندێك لە هاوەڵان بەرجەستە دەكرێت  هەروەها سیستانی  لە عێراق و ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق بڕیاری قەدەغە كردنی ئەم درامایەی دا لە عێراق كە بۆ هیچ كەناڵێكی عێراقی نیە پەخشی بكات .

كەسایەتی موعاویەی كوڕی ئەبو سوفیان لە فلیمەكەدا

شایەنی باسە ئەم فیلمە لەلایەن زۆرێك لە زانایانی سوننە و شیعەوە ڕێگەی پێدراوە و سەرپەرشتی كراوە و چەندان زانای ئسلامیش بەسەر دەقە مێژووییەكاندا چونەتەوە.

خوێنەری خۆشەویست تۆش دەتوانیی بۆچونی خۆت دەر ببڕیت ئایا پێت باشە ئەم جۆرە درامایانە هەبن یاخود نا ، بۆچی؟

لێدوان زیادکە


زۆر خوێنراوەکانی ئەمڕۆ

    بابەتە پەیوەندیدارەکان

    ئەم هەفتەیە

      ئەم مانگە

        هاوڕێمان بە لە فەیسبوك

        

        دواین لێدوان

        دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

        joomla statistics