٥ ڕه‌بیعی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

بەرپرسانی یەکێتی دەکەونە شەڕە قسە

Ayubyclogo

عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان باسی وەزعی ناوخۆی یەکێتی دەکات و رایدەگەیەنێت، وه‌كو یه‌كێتی‌ هیچ بڕیارێكیان نه‌داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ببێته‌ براگه‌وره‌.

عیماد ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، كه‌ هاوكات ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیه‌ له‌ دیمانەیەکیدا لەگەڵ ڕۆژنامه‌ی‌ "هاوڵاتیی‌" روونیدەکاتەوە، هیچ كاتێك مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌ حزبه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ سلێمانی‌ دیاریناكات،به‌ڵام بۆچۆنی‌ مه‌ڵبه‌ند وه‌رده‌گیرێت و یه‌كێتیش وه‌ك براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن مافی‌  خۆیه‌تی‌ خه‌ڵك پێشنیار بكات بۆ پۆسته‌كان.

عیماد ئەحمەد ڕاشیگه‌یاندوه‌، له‌هه‌موو بودجه‌یه‌كدا باسی‌ خه‌رجی‌ دیكه‌ ده‌كرێت به‌لاَم به‌ڵێن ده‌دات ساڵێكی‌ وشه‌ی‌ "دیكه‌" له‌بودجه‌دا نه‌بێت  ناوێكیتری‌ لێ‌ بنێن.

له‌باره‌ی‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وتیشه‌وه‌، ڕایگه‌یاندوه‌: ئه‌وه‌ لاوازی‌ یه‌كێتیه‌ ئه‌گه‌ر ئاگای‌ له‌گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كان نه‌بێت،به‌لاَم به‌وته‌ی‌ ئه‌و یه‌كێتی‌ ئاگای‌ لێێه‌  و زۆرینه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كانیش له‌سه‌رده‌می‌ كابینه‌ی‌ عومه‌ر فه‌تاح كراوه‌.

دەربارەی بارودۆخی ناوخۆی یەکێتیش عیماد ئەحمەد هێما بۆ ئەوەدەکات، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ براگه‌وره‌ نیه‌ و جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سكرتیری‌ گشتیه‌، چونكه‌ به‌وته‌ی‌ ئه‌و براگه‌وره‌ له‌ كاروباری‌ حزبدا جێگه‌ی‌ نابێته‌وه‌ و هیچ بڕیارێكی‌ ڕه‌سمیان له‌وباره‌یه‌وه‌ نیه‌، "خوا ئه‌وه‌ بگرێت كه‌ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی‌ به‌كارهێنا.".

ئه‌م وته‌یه‌ی‌ عیماد ئه‌حمه‌د له‌كاتێكدایه‌، له‌پاش نه‌خۆشكه‌وتنی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیدا بڕیاردرا هه‌تا گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ برا گه‌وره‌ بێت.

لێدوان زیادکە


زۆر خوێنراوەکانی ئەمڕۆ

    ئەم هەفتەیە

      ئەم مانگە

        هاوڕێمان بە لە فەیسبوك

        

        دواین لێدوان

        دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

        joomla statistics