هەینی، ٢٧ شەوال، ١٤٣٨هـ
قەبارەی نووسین

دووه‌مین كۆڕبه‌ندی‌ زانستی‌ ئیسلامیی‌ ده‌ستیپێكرد

Qoran 1

ئه‌مڕۆ 27ی‌ شوبات به‌ ئاماده‌بوونی‌ لیژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی ئه‌وقاف و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

و نوێنه‌ری پارێزگاری هه‌ولێر‌و سه‌نته‌ری ئیمامی شافعی زانستی له‌ شانشینی ئوردون به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، سه‌نته‌ری‌ ئیمامی‌ شافعی‌ زانستی‌ ئوردنی‌ به‌ هاریكاری‌ یه‌كێتی‌ زانایانی‌ ئاینی‌ ئیسلامی‌ كوردستان دوه‌مین كۆڕبه‌ندی‌ زانستی‌ ئیسلامی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر رێكخست.

له‌و كۆڕبه‌نده‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا، كه‌  ده‌بێـت ئه‌و خوێندنه‌وه‌ هه‌ڵانه‌ بگۆڕدرێن كه‌ پێشتر له‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌بوه‌، له‌ مه‌ودواش گرنگه‌ رای‌ زانستی‌ مامۆستایانی‌ ئاینی‌ كوردستان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.


باس له‌وه‌ش كرا له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ كه‌ ئێستا بونی‌ هه‌یه‌ پێویسته‌ زانایانی‌ ئیسلام وه‌لاَمی ئه‌و پرسیارو گۆڕانكاریانه‌ بده‌نه‌وه‌.

مه‌لا عه‌بدولاَ مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌ر‌ووی ئاینییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ولاَتانی جیهانی ئیسلامی ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان هه‌وڵمانداوه‌ په‌یوه‌ندی به‌هێزمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه‌ له‌بواری ئاینیه‌وه‌ له‌ ولاَتانی جیهانی ئیسلامی كار ده‌كه‌ن، له‌و روانگه‌یه‌وه‌ به‌پێویستمان زانی دووه‌مین كۆڕبه‌ندی زانستی ئیسلامی، كه‌ سه‌نته‌ری ئیمامی شافیعی له‌ ولاَتی ئوردون سه‌رپه‌رشتی ده‌كات له‌ هه‌رێمی كوردستان بێت.

راشیگه‌یاند: مه‌به‌ستی هه‌ره‌ سه‌ره‌كیمان كۆمه‌ڵێك خاڵ بوو، وه‌ك دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی ئاینی له‌گه‌ڵ ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی،  بۆئه‌وه‌ی ئه‌و تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌ ئاینیه‌ هه‌ڵانه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆیان راست بكه‌ینه‌وه‌.

دوه‌مین كۆڕبه‌ندی‌ زانستی‌ ئیسلامی‌ وابریاره‌ كاره‌كانی‌ بۆماوه‌ی‌ دوو رۆژ له‌شاری‌ هه‌ولێر به‌رده‌وام بێت له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ زانستی‌ ئیسلامی‌ و گۆڕینی‌ تێروانینه‌ جیاوازه‌كان  له‌ ئاینی‌ ئیسلام بخرێنه‌ڕوو.


لێدوان زیادکە


زۆر خوێنراوەکانی ئەمڕۆ

    ئەم هەفتەیە

      ئەم مانگە

        هاوڕێمان بە لە فەیسبوك

        

        دواین لێدوان

        دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

        joomla statistics