٤ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

خوڵاصەیەك لە ژیانی عوسمانی كوری عەففان ((ڕەزای خوای لەسەر بێت))

*ناوی تەواوی :

(عوسمانی كوری عەففان كوری ئەبو عاص كوری ئومەییە كوری عبدالشمس كوری عبدالمناف كە لە(عبدالمناف)دا دەگاتەوە بە پێغەمبەر(درودی خوای لێبی).موصحەفی ئیمامی عوسمان رەزای خوای لێبێت

*كونیەكەی :

لە پێش ئیسلامدا پێیان دەوت (أبو عمرو )وە لە ئیسلامادا كاتێك كورێكی بوو لە رقیەی كچی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)، ناوی (عبدالله)ی لێنا لەوەو دوا پێیان دەوت (أبو عبدالله).

 

*نازناوی:

(ذو النَّورین)ی لێنرا كە دوو را هەیە لەسەری :

1- ئیمامی عوسمان قورئانی زۆر دەخوێندەوە و شەونوێژی زۆری دەكرد وە قورئان و شەونویژ یش نورن .بۆیە پیان دەوت "ژو النَّورین".

2- رای دووەم كە ئەمەیەن راستترە (هیچ كەس دوو كچی هیچ پێغەمبەرێكی نەهیناووە ،لە ئادەمەوە تا خاتەم (علیهم السلام ) بیجگە لە عوسمان نەبێت كە دوو كچی پێغەمبەری ئیسلامی(صلی الله علیە وسلم) هینا .

*ئیمامی عوسمان لە شاری مەككە شەش ساڵ دوای ساڵی فیل لەدایك بووە ،نزیكەی پێنج سال لە پێغەمبەر بچوكتر بووە.

*ئیمامی عوسمان پیاوێكی باڵا مامناوەند و رەنگی دەمووچاوی سپی بووە، دەمووچاوێكی رەونەقداری هەبووە ،تاڵەكانی مووی سەری زۆر بوون.

*ئیمامی عوسمان لە جاهیلییەتدا:

ئیمام لە جاهیلیەتدا باشترین كەسی ناو گەلەكەی بووە خاوەنی شەرمووشكۆیەكی لەرادەبەدەربووە ،هەر ئەم شەرم و شكۆیەی رەنگی داوەتەوە لە ووتەو كردارەكانیدا، كەسێكی نایاب گۆ و لەسەر خۆبووە ،لەهەمان كاتدا گەلەكەی بێ ئەندازە خۆشیان ئەویست ،وە یەكێك بوو لە و كەسانەی كە لە ژیانیادا كورنوشی بۆ هیچ بتێك نەبردبوو ،بەردەوامیش دوورە پەرێز بوو لە كردەوەی خراپ و ناپەسەند،وە هەرگیز مەشروبی نە خواردبوەوە ،دەی فەرموو (مەشرووب عەقل لە دەست دەبات ،لەناوبەری عەقلە).

*موسڵمان بوونی :

هەر لەسەرەتای بانگەوازی ئیسلامەوە ئیمامی عوسمان موسولمان بوونی خۆی راگەیەند ،كاتیك ئیمامی أبو بكر (رەزای خوای لێبی) بانگی كرد بۆ ئیسلام لەو كاتەدا تەمەنی لە سی سال تێپەری كردبوو . أبوبكر (رەزای خوای لێبی )پێی فەرموو : (هاوار بۆتۆ ئەی عوسمان بەراستی تۆ پیاوێكی لەسەر خۆو تێگەیشتووی ،وە شاراوە نی یە لەلات راستی و پووچی ، ئەوانەی گەلەكەت دەی پەرستن هەمووی بتن ،ئایا ئەمانە بەردێكی بێدەنگ نین،كە نابیستن ونابینن سودو زەرەریان نی یە !؟عوسمان فەرمووی بەلێ وایە سویند بە الله هەمووی راستە ,ئالەم گفتۆ گۆیەدابوون ، پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) بەلایاندا رۆیشت و فەرمووی ئەی عوسمان جوابی الله بدەرەوە ،بۆ چونە ناو بەهەشتەكەی ،ئیتر عوسمان شایەتمانی هێنا و موسولمان بوو.

*ئەورەوشتەی كە پێی ناسراوبوو :

هەڵبەتە ئیمامی عوسمان خاوەنی گەلیك رەوشتی بەرزن ،كە لە گۆشەیەكی وادا باس ناكرێت وەك(سەخاوەت و هیمەت بەرزی و دل نەرمی و لەسەر خۆی و دانای و عقلی داهێنان ......هتد) بەس ئەوەی كە ئیمامی عوسمان لە هاوەلەكانی تر جیادەكاتەوە (شەرم و لەسەر خۆی)بوو .

دایكی ئیمانداران (عائشە) رەزای خوای لێبێ دەفەرمووێ :{پێغەمبەر دانیشتبوو لە ماڵەوە بەشێك لە قاچی دەركەوتبوو ، أبوبكر داوای ئیزنی هاتنە ژورەوەی لێكرد پێغەمبەر ئیزنی دا و هاتە ژورەوە ،بەبێ ئەوەی پێغەمبەر خۆی كۆبكاتەوە و قاچی داپۆشێت ،ئەو كارەی بۆی هات بوو پێغەمبەر بۆی جێبەجێ كرد ،پاشان عمر داوای ئیزنی لێكرد ،بەهمان شێوە بەبی ئەوەی خۆی كۆبكاتەوە ،بەلام كاتێك عوسمان داوای ئیزنی هاتنە ژورەوەی لێكرد ،پێغەمبەر خێرا هستاو خۆی كۆكۆدەوە و جلەكەی دا بەسەر قاچی دا،كاتێك كە عوسمان ۆیشت پێم ووت : ئەی پێغەمبەر بۆ كاتێك أبو بكرو عمر هاتن هیچ خۆت كۆ نەكردەوە ،بەڵام كاتێك عوسمان هات خۆت كۆكردەوە ؟فەرمووی[ چۆن شەرم لە كەسێك نەكەم لە كاتێكدا فریشتەكانی خودا شەرمی لێدەكەن ] مسلم .

*ئیمامی عوسمان گرنگیەكی زۆری بە قورئان دەدا ،بەردەوام دەی خوێندەوە، و خەڵكی فێری قورئان دەكرد ،هەموو قورئانی خەتم كرد لەبەردەستی پێغەمبەر پێش وەفاتی ،وە لە ناودارترین قوتابیەكانی كە قورئانی فێر دەكردن (أبو عبدالرحمن السلمی ،مغیرە بن أبی شهاب ،أبو أسود )

*هەندێك لەو وتانەی كە فەرموویەتی لەبارەی قورئانەوە :

1- ئەگەر دڵەكانمان پاك بێت ،ئەوا هەرگیز تێرنابیت لە ووتەی پەروەردگار .

2- زۆر دڵتەگ و دڵگران ئەبم ئەگەر رۆژێك بەسەرمدا تێپەرێ و سەیری قورئانم تیا نەكردبێت.

3- چوار شت هەن كە روكەشەكەی خێرو فەزڵە بەڵام ناوەرۆكەكەی پێویست و واجبە .

أ‌- تێكەڵ بوون لەگەل پیاو چاكان خێرە ،شوێن كەوتنیان واجبە .

ب‌- خوێندنەوەی قورئان فەزڵ و چاكەیە، بەڵام كاركردن پێی پێویست و واجبە .

ت‌- سەردانی گۆرستان خێرە ،خۆ ئامادەكردن بۆ مردن پێویستە .

پ‌- سەردان كردنی نەخۆش خیرو چاكەیە، بەڵام دەست گرتن بە وەسیەتەوە واجبە .

*هەندێك لە كارە گرنگەكانی لەسەردەمی خیلافەتدا:

هەڵبەتە هەر لەو رۆژەوەی كە موسوڵمان بوو تا ئەو رۆژەی وەفاتی كرد ئیمامی عوسمان هەموو رۆژەكانی تەمەنی هەر خێر و پر لەكاری گرنگ بوون بەڵام ئەم خاڵانە،كارە زۆر دیار و گرنگەكانن لە مێژووی ژیانیدا :

1- كۆكردنەوەی هەموو قورئان لەیەك پەرتوكدا ،بە ناوی (مصحف عوسمان ) كەتائیستاش وێنەی ئەو مصحفە هەرماوە.

2- كۆمەلێك فتوحاتی گەورە رویدا لەسەردەمی خیلافەتی ئەودا : (فەتح كردنە توركیاو فراوانكرددنی دەولەتی ئیسلامی ،فەتح كردنی ئەسكەندەریە ،وفەتح كردنی ئەرمینیا و قەوقاز و خوراسان و كرمان و سجستان ....)

3- وە لە سالانی 29بۆ 30 هجری لەسەردەمی خیلافەتی عوسمان مزگەوتەكەی پێغەمبەر فراوان كرا،هەرچەندە لەسەردەمی پێغەمبەردا پارچە زەویەكی كڕی بۆ فراوان كردنی مزگەوتەكە كاتیك روبەری مزگەوتەكە تەسك ببوو، بەهۆی زیادبوونی موسولمانان .

4- یەكەم كەس بوو لە مێژووی ئیسلامیدا كە هێزی دەریاوانی دروست كرد، بۆ پاراستنی كەناراوەكان لە هێرشی بیزەنتینی یە كان .

*وەفاتی :

گۆڕی ئیمامی عوسمان لە قەبرستانی بەقیع رەزای خوای لێبێت

لە رۆژی هەینی لە 18 \12 \35 هجریدا ئیمامی عوسمان شەهید كرا لە مالەكەی خۆیدا ،لەكاتێكدا پەرەكانی قورئانی لەبەر دەستدا بوون ودەیخوێندەوە .كۆتا چركەكانی ژیانی بە خوێندنەوەی قورئانەوە بەسەر برد .

 

لێدوان زیادکە


بابەتە پەیوەندیدارەکان

هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics