٢ ڕه‌بیعی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

ئەبووزەرى غیفارى

Abwzar

یەكى لە گەورە هاوەڵانى خۆشەویستى پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) ئەبووزەرى غیفارى بوو، هێندە لەخوا ترس و دنیانەویست بوو پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) دەیفەرموو كآ دەیەوآ سەیرى خاكیبوونى عیسا بكات با سەیرى ئەبووزەر بكات، ئەبووزەریش هەردەم لە خزمەت پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم)دا بوو و پشتى كردبوویە دنیا و لەوپەڕى خواپەرستیدا بوو.

ئەبوزەر لەناو هۆزى غیفاردا دەژیا، ئەو هۆزە لەناو خەڵكدا ناوبانگیان باش نەبوو و زۆربەى خەڵك لەو هۆزە بێزار بوون و بە چاوى خراپەوە سەیریان دەكردن.

هۆزى غیفار ناوبانگیان باش نەبوو، چونكە ئەو هۆزە ناسرا بوون بە ڕآ بڕ و جەردە، لەسەر ڕێدا دەوەستان و هەر كاروانێك بهاتایە ڕێیان لێدەگرت و شتێكیان لێ دەسەندن، ئەگەرنا هەرچییان پێبووایە لێیان دەبردن.

بەڵام ئەبووزەر وەك هۆزەكەى نەبوو و ئەو كاتەش لەسەر ئایینى جاران خواپەرستى دەكرد و بە تەنها دادەنیشت و سەرقاڵى بیركردنەوە بوو، هەوڵى دەدا بەدواى جیهانێكى تردا بگەڕآ، جیهانى پڕ لە ئاسایش و ئاشتى و خۆشەویستى و برایەتى، جیهانآ تیایدا خۆشیەكان جێى ئازارەكان بگرنەوە، برایەتى جێى ڕێگرى بگرێتەوە.

هێندەى نەبرد ئەبووزەر هەواڵى بیست كەسێك بە ناوى موحەممەد لە مەككە بانگەشەى پێغەمبەرایەتى دەكات، ئەبوزەریش دڵخۆش بوو و هەستى كرد ئەمە ئەو جیهانەیە كە ئەو ئاواتى بۆ دەخوازێت، خێرا ئەبوزەر براكەى خۆى نارد بۆ مەككە تا لەگەلأ پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) قسە بكات. ئەویش چوو بۆ لاى و قسەى لەگەلأ كرد و دواتر گەڕایەوە بۆ لاى ئەبوزەر.

ئەبوزەر وتى براكەم چیت بینى؟ پیاوێكى چۆن بوو؟ چى دەوت؟

براكەشى وتى بەخوا پیاوێَكى زۆر باش بوو، فەرمانى دەكرد بە خەڵك تا چاكە بكەن و خراپە نەكەن.

بەڵام ئەبوزەر بەوە دڵى نەحەسایەوە و بڕآ ئاو و گۆچانێكى گرتە دەست و بەرەو مەككە كەوتە ڕآ تا گەیشتە مەككە، لەوآ حەزى نەكرد لاى هەر كەسآ پرسیار لەبارەى پێغەمبەرەوە (صلى الله علیه وسلم) بكات.

بۆیە لە كەعبە مایەوەو لە ئاوى زەمزەمى دەخواردەوە، لەوآ مایەوە تا ئەوەى عەلى كوڕى ئەببوتالیب هات بۆ ئەوآ و ئەبوزەرى بینى، وتى ئەمە كەسێكى بێگانەیە، پرسیارى كرد وتى تۆ خەڵكى ئێرە نیت؟

وتى نا خەڵكى ئێرە نیم،

ئیمامى عەلى بردیەوە بۆ ماڵى خۆیان و خزمەتى دەكرد بآ ئەوەى پرسیارى لێبكات.

بۆ بەیانى بە هەمان شێوە چوویەوە بۆ كەعبە و پرسیاریشى لە كەس نەدەكرد، دووبارە ئیمامى عەلى داى بەلایدا، پرسیارى لێكرد بۆچى نەگەڕاویتەتەوە، ئایا لێرە ئیشت هەیە؟

ئەبوزەر وتى ئەگەر ئاشكرام نەكەیت پێت دەڵێم ئیشم چیە،

عەلى وتى باشە،

ئەبوزەریش وتى بیستوومە لێرە پێغەمبەرىَ دەركەوتووە، دەمەوآ هەواڵى بزانم،

ئیمامى عەلى وتى زۆر باش بوو لەمنت پرسى، دەى بەدواى مدا وەرە ئەگەر بینیم مەترسیەك هەیە و خەڵكآ چاوى لێمانە من دەوەستم بە بیانووى چاككردنى نەعلەكەم و تۆیش بڕۆ تا پێمان نەزانن، ئەبوزەریش وتى باشە.

پێكەوە بەدواى یەكتردا كەوتنە ڕآ تا چوونە خزمەت پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم)، ئەبوزەر وتى ئەى پێغەمبەرى خوا باسى ئیسلامم بۆ بكە، پێغەمبەریش(صلى الله علیه وسلم) بۆى باسكرد، ئەبوزەر هێندە شەیداو سەرسامى فەرموودەكانى بوو یەكسەر لەوێدا موسڵمان بوو.

پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) فەرمووى ئەى ئەبوزەر موسڵمان بوونت ئاشكرا مەكە و بگەڕێرەوە بۆ ناو هۆزەكەت هەركات بیستت ئێمە دەركەوتوین وەرە، ئەبوزەر هێندە شەیداى ئایینەكەى بوو وتى ئەى پێغەمبەرى خوا سوێند بەخوا لەناو ئەو بێباوەڕانەدا هاوار دەكەم كە موسڵمان بووم، ئەبوزەر چوویە كەعبەو لەناو هەموو بێباوەڕاندا هاوارى كرد و وتى ئەى قوڕەیشیەكان بزانن من موسڵمانم، ئەوانیش كەوتنە لێدانى و هێندە ئازاریاندا خەریك بوو بیكوژن تا ئەوەى خێرا عەباسى مامى پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) چوو فریاى كەوت و خۆى دا بەسەر ئەبوزەردا و بە قوڕەیشیەكانى وت قوڕتان بەسەر ئەتانەوآ كەسآ لە هۆزى غیفار بكوژن؟ مەگەر نازانن هەرچى كاروانى ئێوەیە بەناو هۆزى غیفاردا دێتەوە؟ ئەوانیش ئەوەیان بیست یەكسەر وازیان لێهێنا.

ئەبوزەر شەو لە مەككە مایەوە و بەیانیش دووبارە هەمان شتى كرد، بێباوەڕەكانیش كەوتنەوە لێدانى، بەڵام دووبارە عەباسى مامى پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) هاتەوەو ڕزگارى كرد.

ئەبوزەر چوو و خوێنەكەى سەر لەشى خۆى لابرد و دەست و دەموچاوى شۆرد و تێر لە ئاوى زەمزەمى خواردەوە، لەو كاتەدا پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) هات و تەوافى كەعبەى كردو نوێژى كرد، دواتر ئەبوزەر سەلامى كرد لە پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم)، پێغەمبەریش(صلى الله علیه وسلم) وەڵامى دایەوە، پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) فەرمووى چەندێكە لێرەیت؟

وتى سآ شەوو ڕۆژە لێرەم و تەنها لەم ئاوە دەخۆمەوە،

ئیمامى ئەبوبەكر وتى ئەى پێغەمبەرى خوا ڕێم بدە من ئەمشەو نانى بۆ ئامادە بكەم،

ئەوە بوو ئەبوبەكر و پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) و ئەبوزەر چوون و نانیان خوارد.

ئەبووزەر گەڕایەوە بۆ ناو هۆزەكەى و لەگەلأ براكەیدا كەوتنە بانگەوازكردن بۆ ئیسلام تا ئەوەى نیوەى هۆزەكەیان موسڵمان بوون، نیوەى تریشیان وەستان تا پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) چوو بۆ مەدینە ئەوكات هەموویان موسڵمان بوون.

ئەبوزەر بە خواپەرستى و دنیانەویستیەوە ژیا و لەگەلأ پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم)دا بەشدارى غەزاكانى بەدر و ئوحودو خەندەقى كرد.

ئەبوزەر هەمیشە لە خزمەت پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم)دا بوو و پێغەمبەرى خواش تەواو ئەبوزەرى خۆش دەویست، هەمیشە ئەبوزەرى دەچواند بە پێغەمبەر عیسا، وەسیەتى كارى چاكى دەكرد بۆ ئەبوزەر و فەرمانى پێدەكرد هەژارانى خۆشبوێت و چاوى لە كەسانى لە خۆى هەژارتر بێ و داواى هیچ لە كەس نەكات و پەیوەندى خزمایەتى هەبآو قسەى حەق بكات و لەبەر خوا گوێى لەسەركۆنەى خەڵك نەبآ.

لە غەزاى تەبووكدا پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) و هاوەڵان بە گەرماوە چوون بۆ جیهاد، بەڵام ئەبووزەر دواكەوتبوو، بە تەنها و بە پآ كەوتە ڕآ، كەسآ لە دوورەوە بینى وتى ئەى پێغەمبەرى خوا وا كەسێك بەپآ دێت، پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) فەرمووى بەڵكو ئەبوزەر بێت، كە سەیریان كرد وتیان ئەبوزەرە، پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) فەرمووى (ڕەحمەتى خوا لە ئەبوزەر بە تەنها دەچآ و بە تەنها دەمرآ و بە تەنهاش زیندوو دەبێتەوە).

كاتآ پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) وەفاتى كرد ئەبووزەر تەواو دڵگران و بێتاقەت بوو، بەڵام بەردەوام بوو لە خواپەرستى و دنیانەویستى، بەوشێوەش لە سەردەمى ئیمامى ئەبووبەكر و عومەردا ژیا.

لە سەردەمى ئیمامى عوسماندا چوو بۆ ناوچەیەك كە پێى دەوترا (رەبزە)، لەوآ بە تەنها مایەوەو سەرقاڵى خواپەرستى بوو تا ئەوەى لەوآ كۆچى دوایى كرد، لەكاتى مردنیدا تەنها ژنەكەى و منداڵەكانى لەگەڵیدا بوون.

لەو كاتەدا عەبدوڵاى كوڕى مەسعوود لە عێراقەوە لەگەلأ كۆمەڵآ هاوەڵەوە دەهاتەوە، نوێژیان لەسەر كرد و تەرمەكەیان ئەسپەردە كرد، ئیمامى عوسمانیش ژن و مناڵەكانى برد بۆ لاى خۆى و سەرپەرشتى دەكردن، ئەمەش واتاى ئەوەیە خۆشەویستی لەنێوان ئیمامى عوسمان و ئەبووزەردا زۆربووە و هەستى بەرپرسیارێتییان بەرامبەر بە یەكتر هەبووە، بەڕاستى ئەوانیش گەورەترین سەرمەشقن بۆ ئێمە تا هەردەم بەدەم یەكتریەوە بین و لە خۆشی و سەختیەكانیشدا پێكەوە بین.

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics