٢ ڕه‌بیعی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

لە وەسیەتەكانی پێغەمەر صلی الله علیه وسلم بۆ ئەبووهورەیرە

لە وەسیەتەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)بۆ ئەبوو هورەیرە:

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)بە ئەبوهورەیرەی فەرموو ئەی ئەبووهورەیرە كاتێ دەست نوێژ دەگریت بڵێ (بسم الله و الحمد لله)، بەوە پاداشتت دەنوسرێ تا لەو دەستنوێژە دەبیتەوە، ئەی ئەبوو هورەیرە ئەگەر خواردنێكی چەورت خوارد بڵێ (بسم الله و الحمد لله) یە بەردەوامی حەسانەوەت چاكەت بۆ دەنوسرێ تا دەست هەڵدەگریت، ئەی ئەبوو هورەیرە ئەگەر چوویە لای ژنت یان كەنیزەكەت بڵێ (بسم الله و الحمد الله) فریشتەكان پاداشتت بۆ دەنووسن تا خۆت لە لەشگرانی دەشۆیت، كە خۆت شۆرد لە تاوانەكانت دەبوورێ، ئەگەر لەو چونەلایەوە منداڵەت بوو لە وەچەی ئەو منداڵەو دواتری پاداشتت بۆ دەنووسرێ تا كاتێ‌ نەوەی نەمێنێ، ئەی ئەبوهورەیرە ئەگەر سواری وڵاخێ‌ بوویت بڵێ بسم الله والحمد لله لە پەرستشكاراندا دەنووسرێیت تا لەسەری دادەبەزیت، ئەی ئەبوهورەیرە ئەگەر سواری كەشتی بوویت بڵێ (بسم الله و الحمد لله) لە پەرستشكاران دەنوسرێیت تا لێی دەردەچیت.334 367 Abuhurira

ئەی ئەبووهورەیرە كە جلێكی تازەت كردە بەر بڵێ (بسم الله و الحمد لله) دە پاداشتت بۆ دەنوسرێ بە ژمارەی هەموو تاڵەكانی، ئەی ئەبووهورەیرە دوورجێی لەگەڵ ژنت مەكە لە ماڵی خۆیدا نەبێ و لێی مەدە و قسەی پێ مەڵێ تەنها لەسەر ئایینەكەی نەبێ، ئەگەر بەو جۆرە ڕێی دنیا ببڕێ لای خوا لە دۆزەخ ڕزگار كراویت، ئەی ئەبووهورەیرە ئازاری گەورەتر لە خۆت و بچوكتر لە خۆت و چاكترو خراپتر لە خۆیشت قبوڵ بكە، ئەگەر وابوویت خوا لای فریشتەكان شانازیت پێوە دەكات، هەركەس خوا لای فریشتەكان پێوەی بنازێ لە ڕۆژی دواییدا لە هەموو خراپەیەك پارێزراو دەبێ، ئەی ئەبووهورەیرە ئەگەر ئەمیر یان وەزیری ئەمیر یان سەردانكەری ئەمیر یان ڕاوێژكاری ئەمیری لە ژیان و سوننەتم لابدات لە ڕۆژی دواییدا ئاگر لە هەموو لاوە هەڵمەتی بۆ دەبات، ئەی ئەبوو هورەیرە دادپەروەری ساتێ زۆر باشترە لە پەرستشی شەست ساڵ كە بەشەو شەو نوێژ و بە ڕۆژیش بەڕۆژوو بیت.

ئەی ئەبووهورەیرە بەو باوەڕدارانە بڵێ كە توشی تاوانی بچووك و گەورە بوون با كەسیان بە سووربوون لەسەر ئەو تاوانەیان نەمرێ، چونكە هەركەس بەو سوربونەوە بگات بە پەروەردگاری سزاكەی وەك سزای ئەو كەسە وایە لەسەر گەورە تاوانێ بێ و سور بێ لەسەری و بگاتەوە بەخوا، ئەی ئەبووهورەیرە ئەگەر لەسەر تاوانێ كە تەوبەت لێ كردبێ بگەیتەوە بەخوا بۆت باشترە لەوەی پێی بگەیتەوە و ئایەتێكی كتێبی خوا فێر بووبیت و بیرت نەچێتەوە، ئەی ئەبوو هورەیرە نەفرین لەوالیەكان مەكە چونكە خوا بەهۆی نەفرینكردن لە والیەكانیان خەڵكانێ دەخاتە دۆزەخ.

ئەی ئەبوهورەیرە قسە بە هیچ مەڵێ جگە لە شەیتان چونكە ئەگەر بمری و لەسەر ئەو بارەبیت هەموو فریشتە و پێغەمبەرەكانی خوا و باوەڕداران تەوقەت لەگەڵ دەكەن تا دەپەریتەوە بۆ بەهەشت ئەی ئەبووهورەیرە قسە مەڵێ بە كەسێ ستەمی لێ كردویت پاداشتی چەند بەرامبەر وەردەگریت.

ئەی ئەبوهورەیرە هەتیوو بێوەژن تێربكەو وەك باوكی بەسۆز بە بۆ هەتیوو بۆ بێوەژن وەك مێردی میهرەبان بە بۆ هەر هەناسەیەكی ژیانی دنیات كۆشكێكی بەهەشتت پێ دەدرێ، هەركۆشكێ لە هەموو دنیا و ئەوەی تیایدایە باشترە.

ئەی ئەبووهورەیرە لە تاریكی شەودا بڕۆ بۆ مزگەوتەكانی خوا بە كێشی هەموو شتێ كە تا زەوی حەوتەمی خواروو، ئەی ئەبوو هورەیرە با پەناگەت لە خۆشی و ناخۆشیدا تا زەوی حەوتەمی خواروو بێت، ئەی ئەبوو هورەیرە با مزگەوتەكان و حەج و عومرە و جیهادی ڕێی خوا پەناگەت بن، ئەگەر بەو جۆرە بمریت خوا لەگۆڕ و ڕۆژی دوایی و سەر پردی سیڕاتدا ئارامبەخشت دەبێ و لە بەهەشتیشدا دەتدوێنێ.

ئەی ئەبووهورەیرە بە هەژاردا هەڵمەشاخێ تا فریشتەكان لە ڕۆژی دواییدا پێتدا هەڵنەشاخێن، ئەی ئەبوو هورەیرە ئەگەر پێتا وترا لەخوا بترسە توورە مەبە، ئەگەر ویستت خراپەیەك بكەی هەنگاونانت سزاكەی دۆزەخ دەبێ.

ئەی ئەبوهورەیرە هەركەس پێی وترا لەخوا بترسە و ئەویش توورە بوو لە ڕۆژی دواییدا دەهێنرێ و لە شوێنی دەوەستێنرێ چی فریشتەیە دەدات بەلایدا و پێی دەڵێ تۆ بوویت كە پێی وترا لەخوا بترسە كەچی تووڕەبوویت ؟ ئەویش بەوە بێتاقەت دەبێ، دەی لە خراپەكانی ڕۆژی دوایی بترسە،ئەی ئەبووهورەیرە چاك بە لەوەیدا خوا ڕێی پێ دەگرێ و خۆی پێوە هەڵدەواسێ، چەند باوەڕدار لەسەر سیڕات دەگەڕێنرێتەوە بۆ تۆڵە لێ وەرگرتنەوەی ، ئەی ئەبووهورەیرە هەموو موسڵمانێ نوێژی تاریكی شەوی لەسەرە با هێندەی شیردانی مەڕێ بێ، هەركەس لە تاریكی شەودا نوێژ بكات بیەوێت پەروەرگاری ڕازی بكات خوا لێی ڕازی دەبێ و لەدنیا و دواڕۆژدا پێویستیەكەی بۆ دێنێتە دی.

ئەی ئەبوو هورەیرە ئەگەر دۆزەخت بیرهاتەوە پەنا بگرە بە خوا لێی و با دڵت ڵێی بگری و دەرونیشت وابێ ویستت لە دەستی بقڵیشێ، خوا بەوە پاداشتی دەداتەوە, ئەی ئەبووهورەیرە ئەگەر تاسەی بەهەشتت كرد داوا لەخوا بكە پشك و بەشت بۆ دابنێ و هەبێ، ئەوكات خوا پێت دەبەخشێ و بەرپەرچت ناداتەوە.

ئەی ئەبوو هورەیرە ئەگەر ویستت ڕۆژی دوایی لەگەڵم بیت تا لەگەڵ من بچیتە بەهەشت منت بەجۆرێ خۆش بوێت كە لە بیرم نەكەیت، بزانە ئەگەر منت خۆش بوێ سێ شتت لێ دوورنابێ: پێشەنگی بە ڕێنمونی من و تاسەی من و زۆر سەلاوات دان لەسەرم، بەبەشی خوا ڕازی بە چونكە هەركەس بە ڕازیبوون لە بەشی خوا لە دنیا دەرچێ خوا لێی ڕازی دەبێ، هەركەس خوا لێی ڕازی بوو سەرەنجامی بەهەشتە، ئەی ئەبووهورەیرە چاكە بكەو ڕێ لە خراپە بگرە, وتی چۆن وا بكەم؟ فەرمووی خەڵكی فێری چاكە بكەو ئەوانەیان پێدابدە، ئەگەر بینیت كەسێ تاوان دەكات لە قامچی و شمشێرەكەی مەترسە، بۆت ڕەوا نییە چاو پۆشی لێ بكەیت تا پێی دەڵێت لەخوا بترسە.

ئەی ئەبوو هورەیرە فێری قورئان بەو خوڵكی فێر بكە تا مەرگت دێ و لەو بارەدا بیت، ئەگەر وابیت فریشتەكان دێن بۆ لای گۆرەكەت و نوێژت لەسەر دەكەن و تا ڕۆژی دوایی داوای لێخۆشبوونت بۆ دەكەن، وەك چۆن باوەڕداران حەجی ماڵی خوا دەكەن.

ئەی ئەبوو هورەیرە بەرووكراوەیی بگە بە موسڵمانان و بەسەلام كردن تەوقەیان لەگەڵ بكە ئەگەر توانیت وابە لەهەركوێ بوویت،چونكە فریشتەكان جیا لەدوو فریشتەی پارێزەرت لەگەڵت داوای لێخۆشبوونت بۆ دەكەن و سەلەواتت لەسەر دەدەن، بزانە هەر كەس لە دنیادەربچێ و فریشتەكان داوای لێخۆشبوونی بۆ بكەن خوا لێی خۆش دەبێ.

ئەی ئەبوو هورەیرە ئەگەر حەزت كرد لە دنیاو دواڕۆژدا بە چاكە باست بكرێ زمانت لە غەیبەتی خەڵك بگرەوە.چونكە هەركەس غەیبەتی خەڵك نەكات خوا لە دنیاو دواڕۆژدا سەری دەخات , لە دنیادا وا سەری دەخات چی كەسێ قسەی خراپی لەسەر بكات فریشتەكان بە درۆی دەخەنەوە ,لەسەر خستنی رۆژی دواییدا خوا لە بینراوی كارەكانی خۆش دەبێ و چاكترین كارەكانی لێ وەردەگرێ.

ئەی ئەبوو هورەیرە لە پێناو خوادا ڕێ ببڕە خوا ڕۆزیت زیاد دەكات.ئەی ئەبو هورەیرە پەیوەندی خزمایەتی درێژە پێبەرە لە لایەكی چاوەڕوان نەكراوە وە رۆزیت بۆ دێ.

حەجی ماڵی خوا بكە خوا لە وتاوانانەت خۆش دەبێ كە لە (البلد الحرام) دا ئەنجامت داون.ئەی ئەبو هورەیرە كۆیلە ئازاد بكە خوای گەورە بە هەر پارچەیەكی لە سێ پارچەیەكی لەشت ئازاد دەكات و چەند بەرامبەر پلەت بۆ هەیە. ئەی ئەبو هورەیرە برسی تێر بكە وەك چاكەكانی ئەو و دواتریش پاداشتی چاكەت بۆ هەیە. لە خراپەكانیشی هیچ خراپەت بۆ نایەت.ئەی ئەبو هورەیرە كاری چاك بە كەم مەزانە با تەنانەت لەسەتڵەكەت ئاو بكەینە قاپی كەسێ كە داوای ئاو دەكات.چونكە ئەوە لە تایبەتمەندی چاكەیە و چاكە هەمووی گەورەیە و بچووكیتی پاداشتەكەی بەهەشتە.ئەی ئەبو هورەیرە فەرمان بە ماڵ و خیزانت بكە نوێژ بكەن چونكە خوا لە لایەكی چاوەڕوان نەكراوەوە رۆزیت بۆ دەنێرێ و شەیتان لە ماڵتدا دەروازەو ڕێیەكی نابێ. ئەی ئەبو هورەیرە ئەگەر برا موسڵمانەكەت پژمی وەڵامی بدەرەوە بیست چاكەت بۆ دەنوسرێ. ئەی ئەبو هورەیرە داوای لێخۆشبوونت هەبێ بۆ موسڵمانانی ژن و پیاویش.باوەڕدارانی هەردوو ڕەگەز بەوە هەمویان دەبنە شەفاعەتكار بۆت و هەمان چەشنی پاداشتی ئەوانت دەبێ بێ ئەوەی هیچ لە پاداشتی ئەوان كەم بكات.ئەی ئەبو هورەیرە ئەگەر دەتەوێ لای خوا راستگۆ بیت دەی بڕوا بە هەموو پێغەمبەرەكانی خواو كتێبەكانی خوا بكە. ئەی ئەبو هورەیرە ئەگەر ویستت جەستەت لە دۆزەخ حەرام بێ بەیانی و ئێوارە بڵێ لاالە الا اللە و حدە لاشریك لە لا الە الا اللە لە الملك و لە الحمد لا الە الا اللە و اللە اكبر لا الە الا اللە ولا حول ولا قوە الا باللە.

ئەی ئەبو هورەیرە بۆت رەوانیە بچیتە لای كەسێ كەلەسەرەمەرگدایە با پێغەمبەریش بێ تا ئەوە تەلقینی شایەتومانی (لاالەالااللە)ی بدەیت.ئەی ئەبو هورەیرە هەركەس لەسەرەمەرگدا تەلقینی شایەتومانی (لاالەالااللەوحدەلاشریك لە)دا بدات بەو كەسە و بیڵێ لە هەموو چاكەكانیدا بەشدارە ئەگەر كەسەكە نەیڵێ ئەو پاداشتی ئازاد كردنی كۆیلەیەكی هەیە بە وتنی (لاالەالااللە).ئەی ئەبو هورەیرە بە شایەتومانی (لاالەالااللەرب اغفرلی) تەلقینی كەسێ بدە.چونكە هەموو تاوانەكان تیًكدەشكێنێ و لەناو دەبات.ئوی ئەبو هورەیرە ئەگەر توانیت ئاسمان بارانی باران لەوێدا بوو بەكات نویژ بكەت بە هێندەی هەموو دڵۆپێكی داباریوی ئەو كاتە خێرت بۆ دەنوسرێ.هێندەی هەموو گەڵایەت كەلەو بارانەوە دەردێ چاكەت بۆ دەنوسرێ.ئەی ئەبو هورەیرە ئاو ببەخشە چونكە هەركەس دەستنوێژ بگرێ وەك ئەو چاكەكانیت بۆ دەنوسرێ بێ ئەوەی هیچ لە چاكەی ئەو كەم بكات.ئەی ئەبو هورەیرە ئایا نازانیت كەسێ لێبوردنی بۆ بووە كە حەشینی دەخوارد ئاژەڵی هاتووە و ئاژەڵەكەی خواردووە.ئەی ئەبو هورەیرە چاكە بە خەڵك بڵێ لە رۆژی دواییدا سەركەوتوو دەبن.ئەی ئەبو هورەیرە سەردانی هەژار بكە بێ باوەڕبێ یان موسڵمان.ئەگەر سەردانی هەژاری بێ باوەڕ بكەیت خوا رەحمت پێ دەكات. ئەگەریش سەردانی موسڵمانی هەژار بكەیت پاداشتێكت بۆ هەیە ناتوانم بە چاكی وەسفی بكەم. ئەی ئەبو هورەیرە ئەگەر لە ماڵی باوكت یان دایكت یان كوڕتدا بوویت رەوانیە خێر لە سامانی بكەیت تا مۆڵەتی لێ وەرنەگرێ.ئەی ئەبو هورەیرە بۆت رەوانیە لە ماڵی ژنەكەت شتێ ببەیت مەگەر شتێ بە بێ ئەوەی داوای لێ بكەیت پێت بدات.ئەمەش فەرمایشتی خوایە (فأن گبن لكم عن شئ منه نفساَ فكلوه هنیئاَ مریئا).

ئەی ئەبو هورەیرە بە ئافرەتان بڵێ بۆتان حەڵال نیە لە ماڵی پیاوەكانیان هیچ خێرێ بكەن مەگەر لە خوا بترس خراپ دەبێ ئەگەر پیاوەكە لە ماڵ نەبوو.ئەی ئەبو هورەیرە خەڵك فێری سوننەتی من بكە دەبێتە روناكی پرشنگدار بۆت لە رۆژی دواییدا و یەكەمین و دوایینەكان ئێوە بیت پێ دەبەن.

ئەی ئەبو هورەیرە بانگبێژ و بەرنوێژكەر بە.كاتێ دەنگت بۆ بانگ بەرز دەبێتەوە خوا دەنگت بەرز دەكاتەوە تا دەگاتە عەرش و دەنگت بە لای هەرچیدا بڕوات بە ژمارەی ئەوە دە چاكەت بۆ دەنوسرێ.كاتێ بەرنوێژیش دەكەیت بە هێندەی نوێژكەەرانی دواوەیت پاداشتت بۆ دەنوسرێ و نوێژەكەی ئەوانیش بۆ دەنوسرێ بێ ئەوەی هیچ لە نوێژەكەی ئەوان كەم بكات.مەگەر بەر نوێژكەر ەكە ناپاك بێ.ئەی ئەبو هورەیرە بۆ تەمێ كردن زیاد لە سێ لێدان بەكار مەهێنە.ئەگەر لەوە زیاتر بێت تۆڵەكەی لە رۆژی دواییدایە.ئەی ئەبو هورەیرە بچووكەكانی ماڵت بە زمانت لەسەر نویژو پاكێتی پەروەردە بكە. كە گەیشتنە دەساڵی لێدان بەكاربهێنە و لە سێ لێدان زیاتر بەكارمەهێنە. ئەی ئەبو هورەیرە وریای ڕێبوار بەو بیبەرەوە ماڵەوە یان ماڵی خۆی فریشتەكان بەرەو پردی سیرات بەرێت دەكەن.ئەی ئەبو هورەیرە لەگگەڵ هەژاران دابنیشە چونكە ڕحمەتی خوا هێندەی چاو ترەكاندنێكیش لێیان دوورنابێ.ئەی ئەبو هورەیرە موسڵمانان لە رێگەدا ئازار مەدە.چونكە هەركەس موسڵمانان لە ڕێگەیاندا ئازار بدات موسڵمانان و هەموو فریشتەكانیش سەركۆنەی دەكەن. ئەی ئەبو هورەیرە ئەگەر دات بەلای خراپەیەكی سەر ڕێدا بە خۆڵ دا یپۆشە خوا رۆژی دواییدا پەردە پۆشت دەكات.ئەی ئەبو هورەیرە ئەگەر ڕێنموونی كوێرێ بكەیت دەستی چەپی بە دەستی راستت بگرە ئەوە چاكەو خێرە. ئەی ئەبوو هورەیرە هەركەس بە شەو لەگەڵ كوێرێ بڕوا و ڕێت پێ نیشان بدات.بۆ هەر كەس باڵێ لە میلێ دە چاكەی بۆ دەنوسرێ.ئەی ئەبو هورەیرە گوێ لەو كەسە راِبگرە كە لەسەر چاكە پرسیارت لێ دەكات. لە رۆژی دواییدا هێندەی حەزبكەیت خوا گوێت لێ دەگرێ. ئەی ئەبو هورەیرە رێنمونی ڕێ لێ ون بوو بكە فریشتەكان لە رۆژی دواییدا بۆ چاكترین شوێنەكان ڕێنموونیت دەكەن جوولەكە بۆ پەرستگا ڕێنمونی مەكەو مەسیحی بۆ كڵێساكەی ڕێنموومی مەككەو سابیئی بۆ پەرستگاكەی ڕێنموونی مەكەو مەجوسی بۆ ئاگرخانەكەی ڕێنموونی مەكەو بێباوەڕ بۆ پەرستگاكەی ڕێنموونی مەكە.ئەگەر نا هێندەی تاوانەكانی ئەوت لەسەر دەنوسرێت.ئەی ئەبو هورەیرە كەس بۆ دەرەوەی سنوری خوا ڕێنموونی مەكە تاكاری بێ بكات.ئەگەر نا وەك ئەو تاوانت بۆ دەنوسرێت..ئەی ئەبو هورەیرە بەندەكانی خوا بانگ بكە بۆ مزگەوتەكانی خواو بۆ شاری حەرام (كەعبە)و بۆ گۆڕی من تا پاداشتی ئەوانت بۆ بێ و لەوانیش كەم نەكات.ئەی ئەبو هورەیرە ئەگەر توانیت هیچ ستەمكارێ دەست یان زمانی لەسەرت نەبێ ئەوا من ئەوەم پێ خۆشە.ئەی ئەبو هورەیرە با هەر ئەمیرێ لە ئەمیرەكانت دادپەروەر بێ وەك لە دادپەروەری تۆ.ئەگەر تۆ دادپەروەر بوویت و ئەو لایداوستەمی كرد تۆ هاوبەشی ئەوی لە تاواندا بەڵام لە پاداشتدا هاوبەشی نیت.ئەی ئەبو هورەیرە ئەگەر سامانێكت هەبوو زەكاتی لەسەر واجب بوو زەكاتەكەی بدە.ئەگەر تووشی ئافەتی بوو و تۆ یەك جار زەكاتت دابوو ئەوا تا رۆژی دوایی پاداشت بەخشە.ئەی ئەبو هورەیرە ئەگەر گەیشتی بە جولەكەو مەسیحیە كاتێ دەستنوێژی هەیە تەوقەیان لەگەڵ مەكە. ئەگەر واتكرد دەستنوێژ بگرەوە. ئەی ئەبو هورەیرە كونیەی جوولەكەو مەسیحی و مەجوی لە خۆمەنی.بەڵام ناوی وەرگری دەكرێ.چونكە بە خوا بەوە زەلیل دەكەی بۆت نیە زۆربكەی ئەوان بەڵێن و پەنایان هەیە سامانیان نەبرێ بە حەزی خۆیان نەبێ و بە مۆڵەتی خۆیان نەبێ نەچیتە ماڵیان و خۆیان و ژن و مناڵیان لە یەك جیانەكەیتەوە و سەبارەت بە ژنەكانیان ترسیان نەبێ.فەرمانت پێ دەكەم بەوەو بائوممەتیش ئەوە بزانن.ئەی ئەبو هورەیرە ئەگەر بە تەنها لەگەڵ جولەكەیان مەسیحی یان مەجویەك بوویت بۆت رەوانیە لێی جیاببتەوە تا بانگی نەكەیت بۆ ئیسلام.

ئەی ئەبو هورەیرە لەگەل كەسیان مشتومڕمەكە. لەوانەیە شتێ لە دابەزینت پێ بڵێ و تۆیش بە درۆی بزانی یان شتێ بێنێ و تۆش بە درۆی بزانی.بە لكو باقسەت تەنها بانگكردنی بێ بۆ ئیسلام.ئەمەش فەرمایشتی خوایە (وجادلهم بالتی هی أحسن).ئەی ئەبو هورەیرە نوێژ بكە ئیمام بوویت یان نا لەیەك جلدا نوێژ بكە ئەگەر ئەستووریش بوو.ئەی ئەبو هورەیرە ئایا دەتەوێ پاداشتت وەك پاداشتی شەهیدانی بەدربێ؟دەی سەیری كەسێكی موسڵمانی بێ جل بكەكە لە رۆژی هەینیدا نوێژی بكات جلەكەی بۆ وەرگری یان خەڵاتی بكە. ئەی ئەبو هورەیرە ئایا دەتەوێ دەنگی دۆزەخ ببینی و زیانی بەرت نەكەوێ.دەی هەركەس پەنای بۆ هێنایت بڕۆ بە دەمیەوە.سووتێنەربوو دز بوو لافاو بووە خنكێنەر بوو وێرانكەر بوو.ئەی ئەبوو هورەیرە ئاهی ئاهداران و نارەحەتان لابەلە خەفەتی رۆژی دوایی دەردەچێت.ئەی ئەبوو هورەیرە مافی خاوەن قەرزەكەت ببە فریشتەكان بەصهلەوات دای لەسەرت بەڕێت دەكەن. ئەی ئەبوو هورەیرە خوا بزانێ هەركەس دەیەوێ قەرزەكەی بداتەوە لە لایەكی چاوەڕوان نەكراوەوە ڕۆزی بۆ دەنێرێ و لە ژیانی یان دوای مردن نێتی بێ دانەوەی قەرزەكە ی بۆ لەباردەكات.

ئەی ئەبوو هورەیرە هەركەس سامانێكی حەڵاڵی دەستكەوت و زەكاتەكەی لێداو دوای خۆی بەمیرات مایەوە میراتگرەكانی چی چاكەی پێ بكەن هەمان پاداشتی بۆ هەیەبێ ئەوەی لە پاداشتی ئەوان كەم بكات.

ئەی ئەبوو هورەیرە هەركەس بوختان بۆ ئافرەت یان كوڕێكی پاك بكات لە ڕۆژی دواییدا لە دۆڵێكی خیاڵ بەند دەكرێ تا دەردەچێ یان ڕاستی و روونی ئەوە دێنێ كە وتوویەتی.ئەی ئەبوو هورەیرە هەركەس بمرێ و قەرزی لەسەر بێ و بە شی قەرزەكە جێ بێڵێ و میراتگرەكانی زیدەنەوە و بەڵگەی رونیان بۆ ئەوە نەبێ و خوا بزانێ نەیویستووە بیداتە وە ئەوە تۆڵە لە چاكەكانیەوە دەسەنرێ لە رۆژی دواییدا. ئەی ئەبوو هورەیرە كوژراوی ڕێی خوا لە هەموو تاوانەكانی دەبوردرێت جگە لە قەرزێ یان بوختان كردن بۆ كوڕ یان كچێكی داوێن پاك.ئەی ئەبوو هورەیرە هەموو تاوانێ پەژارەی رۆژی دواییەوە.لەوانەیە تاوانی چەند ئەنجامێكی خراپی هەبن هیچ تاوانێكی سەر موسڵمان لە ستەمی خوین یان سامان یان ئابروو ئەنجامی خراپی بۆ موسڵمان نیە.ئەی ئەبوو هورەیرە هەركەس تووشی شتێ لەوانەبێ و لە پێش مەرگیدا بگەڕێتەوە بۆ لای خواو بپارێتەوە و توانای دانەوەی ئەو ستەمانەی نەبێ ئەوا خوا لەسەر خۆی دادەنێ لە ڕۆژی دواییدا بەوەی لایەتی نەیارەكانی ڕازی بكات بەو جۆرەی خۆی دەیەوێت.ئەی ئەبوو هورەیرە ئەگەر كەسێ ستەمی لێ كردنی سكاڵای مەكەو لای خەڵك باسی مەكەو باری بە خەڵك مەڵێ.ئەگەر نا تۆو ئەو یەكسان دەبن.ئەی ئەبوو هورەیرە هەركەس ستەمێكی بچوك یان گەورە خۆش بێ پاداشتی لای خوایە.هەركەس پاداشتی لای خوا بوو ئەوا لەو كەسە نزیكانە یە كە دەچنە بە هەشت.ئەی ئەبوو هورەیرە هیچ دروستكراوێكی خوا مە ترسێنە ئەگەر نا لە رۆژی دواییدا فریشتەكانی خوا دەتترسێنن. ئەی ئەبوو هورەیرە ئایا دەتەوێ رەحمەتی خوات لێ بێ بە زیندوویی و مردوویی و لە ناو گۆڕ و دوای زیندوبونەوەش؟ شەو هەستەو نوێژ بكەو نیازت رەزامەتی پەروەردگارت بێ.دواتر ژن و مناڵت هەستێنە تا نویًژ بكەن.ئەگەر لێبونەوە بێدارت بكەوە.ئەگەر سێ سات لە شەوت بەسەردا تێپەڕی و لە رۆژیش سێ سات و لە ماڵی خۆتدا كەسێ پەرش بكات خوای گەورە وەك ئەو پاداشتت بۆ دەەنووسێ. ئەی ئەبوو هورەیرە لە هەموو سووچەكانی ماڵتدا نوێژ بكە تا رووناكی هەموو ماڵت لە ئاسماندا وەك رووناكی هەسارەكان لە ئاسمان لە بەر چاوی خەڵكی دنیاوە وا بێت.ئەی ئەبو هورەیرە نانی نیوەڕۆ حەوت ببە بۆ نزیكانی كەمدەستت لە هەموو خێرێكدا كە خوا لە نێوان و ەلیەكان و خۆشەویستەكانی خۆیە لە دنیاو قیامەتدا دابەشی دەكات پشكێكی باشت دەبێ.

ئەی ئەبو هورەیرە رەحم بە هەموو دروستكراوەكانی خوا بكە لە دۆزەخی رۆژی دواییدا رەحمەت پێ دەكات.ئەی ئەبو هورەیرە ئەگەر تووشی موسیبەتێك بوویت بە بەخشینی خوا ڕازی بەو با خوا ئەوەت بزانێ كە پاداشتی موسیبەتت لا ئازیزترە لە نەبونی موسیبەت خوای گەورە صهلەوات و رەحمەت و رینونیت پێ دەبەخشێ. ئەی ئەبوو هورەیرە دڵگران لە بەرچاو بگرە وە ڵنەوای بكەوە ك چۆن حەز دەكەیت دڵنەوا بكرێت.بیری پاداشتێ بە كە خوا بۆ موسیبەت دایناوە. بە هەموو هەنگاوێ رزگاركردنی كویلەیەكت بۆ دەنوسرێ. ئەی ئەبوو هورەیرە ئەگەر دات بەلای دەستەیەكی ئافرەتاندا سەلامیان لێ مەكە.ئەگەر ئەوان سەلامیان كرد وەڵامیان بدەرەوە.ئەی ئەبو هورەیرە ئەی موسڵمان سەلامی كرد لە موسڵمان و ئەویش وەڵامی دایەوە فریشتەكان حەفتا جار صهلەواتی لەسەر دەدەن. ئەی ئەبو هورەیرە فریشتەكان سەریان سور دەمێنێ لە موسڵمان بگات بە موسڵمان و سەلامی لێ نەكات. ئەی ئەبو هورەیرە سەلام دوبارە بكەوە چونكە تایبەتمەندی بە هەشتە.ئەی ئەبو هورەیرە بەیانی و ئێوارە بە یادی خوا زمانت پاراو بكە و با تاوانت ئەبێ. ئەی ئەبو هورەیرە چاكەكان خراپەكان دەسڕنەوە وەەك چۆن ئاو چڵك لا دەبات.ئەی ئەبو هورەیرە شەرمگەی براكەت داپۆشە خوا سەرت دەخات.ئەی ئەبو هورەیرە براكەت سەربخە و پێش ئەوەی لە حەددێكی خواییدا بەرز كرێتەوە بۆ لای سوڵتان پەردەپۆشی بۆ بكە.ئەگەر بەرزكرایەوە بۆ لای سوڵتان وریابە بە خۆت و سامانت بەشداری نەكەی چونكە هەركەس بۆ كاتب حەددێكی خوایی شەفاعەتی بخاتە كار ئەوە ئاواو ئاوایە.

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics