٢ ڕه‌بیعی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

خوا .. لێكۆڵینەوەیەكە لەبەر تیشكی زانست وقورئاندا خوات پێدەناسێنێت

یەك دوو قسەی من

وای بۆدنیای بێ‌ خواناسی !!!چەند ناخۆش و بەژ موردەیە!!!ئەوەی تامی نە چێشتبێ‌ نازانێ‌ دەردی چەند گرانە و ئەرك و ئامانجی چەند سەختە!!Islamnasi28

وای بۆدنیای بێخواناسی!!!هەمووی هەر دوو دڵیەو بیر تێكەڵاوی و بێ‌ ئامانجی !!

پیاو ئەگەر بڕوای بەخوا نەبی ئەی ئەم تەمەنەی بریتیە لە پەنجاساڵ یا بڵیین سەد ساڵ یا لە بەر خاتری خاتران هەزار یا ملوێن...چ بایە خێكی هە یە؟یا چ تامێكی هەیە ئەگەر سەرەنجامەكەی بكاتە مردن؟؟

سەرمایەی ژیان چیە ئەگەر پیاو بكەوێتە سەر ئەم باوەڕەی كەدنیا ئەنجامەكەی هەر مردنە و با بۆ خۆم بەكەیفو ئارەزوی خۆم ژیان وەرچەرخێنمنچونكە لەدوای مردنا چ حیسابێك و كیتابێكم بۆناكرێ‌!!ئەگەر دوپیاونیەكێكیان نمونەی خزمەت گوزاری و پیاو چاكی و ڕەندی و مردی بێ‌نئەوی تریشیان نمونەی چەوساندنەوەو پیاو خراپی و دڕی و نامەردی بێ‌...ئەگەر هەردووك هەر بەیەك ئەنجام بگەن ئەویش كەمردنە!!ئەی كواپاداشتی پیاوە چاكەكە؟؟ئەی كوا سزاو ئازاردان و داغ كردنی پیاوە بەد عەمەلەكە؟؟

شتێكی زۆر ئاساییە پیاو ئەگەر بڕوای بەخوا نەبێ و بڕوای بەوە نەبێ‌ كە تەرازویەك هەیە كردەوە و بیرو باوەڕی پێ‌ دەكێشرێ‌ ...ئالەو عانو ساتەدا هیچ نرخو بایەخێك بەڕەوشتی بەرزو ڕێبازی ڕاست نادا،چونكە واتێدەگا ژیان هەر ئەوەندەیە كەتێدا دەژیو مردنی بەدە فەڕیش!!باسێكی كۆنە پەرستانەیەو پێویستیش ناكا پیاو خۆی بە هیچ پێڕەو و ڕیبازێكی بەرزو ناوازە ببەستێتێتەوە!!!

ئەمەی پێشو نمونەیەكی ئەدەبی بو لەهەمان كاتیشا ڕاستیەكەو تاكە بەڵگەش نیە...بەڵام ئەمەی لەمەولا كەچاوتی پێ ڕۆشن دەكەیتەوە،بەڵگەی زانستیی زەقن كەوەڵامی زۆر پرسیار دەدەنەوە...

كە لەدڵتاندا پەنگی خواردۆتەوەو خوا خواتە دكتۆرێك هەبێت بۆتی شی بكاتەوە و لەگەڵ راستی ئاشنات بكا...هۆشت والێ بێ‌ كە دەبێ‌ خوایەك هەبی َو نەخشەی ژیانی بۆ كێشابێ‌ و ئەندازەیەكی بۆ دانابێ‌...جاتۆو ئەم چەند ڕاستیەی كە هەقت لەمشت دەنێو ڕاستیت لەدور دڵدەنێ‌...گەرم بیخوێنەوە و تێی ڕابمێنە......ئەز داواشمە لەخودا كەدەرونت ڕۆشن كاتەوەو بە خواناسیەوە شادبی و ڕەنجیشت بەبا نەدرێت .

خوایە ئەوانەی كەبێ‌ باوەڕن

هیچیان نەدیوەو واهەڵوەرن

ئەگیینا سەیری باخێكی گوڵكەن

تەماشایەكی بە ئەقڵو دڵ كەن

ئەو ڕەنگە جوانەی پەڕەی (هەرجایی)

بەزەڕەبینی تیشكی بینایی

لێی ورد بنە وە كە ئەو صنعەتە

كێ‌ دەڵێ‌ زادەی خووی تەبیعەتە

گەڵای گوڵ پەسەند كام مقەست بڕی؟

پەردە عەروسی كێپەردەی دڕی؟

كێ‌ هات لاولاوی بەدارا ئاڵان؟

كام دەست گەردنی وەنەوشەی شكاند؟

پیرەمێردی شاعیر

 

 

بەناوی خوای بەخشندەی میهرە بان

سوپاس بۆ خواو سڵاویش لەو بەندانە بێت كە خوا هەڵی بژاردون هەروەها درودو سڵاویش لەپێغمبەری مزن بێت(د . خ)ئێستاكە بەوپەڕی خۆشیەوە كۆدەبینەوە بۆئەوەی لە مەسەلەیەكی فرە گرنگ بكۆ ڵینەوە ..ئەمەش مەسەلەی ئیتقات هێنانە بە خوا...ئیتقات هێنان بە خوا لەنێوان بیرێكی ڕوت و قورئانی مەزندا...پێش ئەوەش دەست بە گفتوگۆیەكە بكەم دەمەوێت قسەیەك بێژم ،ئەویش ئەمەیە:مەسەلەی ئیتقان هێنان بەخوا پێویستی بە گفتوگۆیەكی توند نیە،چونكی ئەوەی دەرونی پاكەو بنەچەی ساغ و پتەوەو هۆشێكی بێلایەنی هەیە،ئەوەیان خۆرسك ئیتقانی بەخوا هەیە...

ئەم گفتوگۆیەی ئێمەش بەشێوە یەك دەبێت كەبگونجێ و ڕێزیش لەژیری و ئەقڵی لاوی سەردەم بنێ‌ و لەگەڵ پڕۆگرامی بیرو خوێندنیان بگونجێ و كۆك بێ‌...

هەر لە گفتوگۆیە ئەقڵیە سەربەستەكە بوینەوە یەكسەر بارگەمان تێك دەنێن چاومان بە چەند ووتەیەكی قورئانی پیرۆز رۆِشن دەكەین.

ئەمەشیان بۆ ئەمە یە تا لەسەرەتاوە لەبارەی قورئانەوە گفتو گۆ لەگەل ئەو كەسانە نەكەین كەڕیز لەپایەی قورئان نانێن و دان بەوەدانانێن كە قورئان لەلایەن خواوەیە.

ئا ئێستاكەش لەسەرخۆ دەست بەگفتو گۆكە دەكەین و دەپرسین:ئایا بونەوەر كۆنە واتە سەرەتای بۆنیە-یان تازە دروست بوە؟

لەوەڵامدا پێیان گوتین كەئەم بەونەوەرە كۆنە ...بۆ ئەوەی دەرفەتی ئەوەمان نەدەنێ‌ بپرسین كەئایا كێ‌ جیهانی دروست كردوە؟ ئێمش پێمان گوتن وەرن بازانستی نوێ‌ بكەینە حەكەم.

زانایانی مێژوی جیولۆجی سەلماندویانە بەوەی كاتێ‌ زەوی لە رۆژ ترازا لەو كاتەی تەنیا لە شەش سەعاتان جاریك بە دەوری خۆیا دەسورایەوە ،پاشان خێرای سوڕانەوەكەی لەهەر سەدو بیست هەزار ساڵ جارێك بۆ ماوەی سانیەیەك لەكەمی دا.واتە لەهەر چوار سەدوسی ودوو ملیۆن ساڵدا بۆماوەی سەعاتێك لەكەمی دا،تا بەم ڕۆژەی ئێستامان گەیشت كە ئەمیش لەماوە بیست و چوار سەعات جارێكدا.ڕۆژنامەی ئەخباری قاهیرە لەژمارەی ڕۆژی ٣-یۆنایری ١٩٧٣دائەم هەواڵەی بڵاوكردۆتەوە ، زانایان بڵاویان كردۆتەوە كەوا گۆی زەوی وەكو خێرای لەمەوبەری بەدەوری خولگەی خۆی ناسوڕێتەوە ..لەبەر ئەوە هەندێك زانایان ناچار بون كەلە كۆتای ساڵی ١٩٧٣دا دوو سانیە زێدە چاوەرێی ساڵی نوێ‌ بكەن (گرینتك،نامەبەری تایبەتی بۆڕۆژنامەی ئەخبار).

جا ئەگەر بونەوەر كۆن بوایە سەرەتای نەبوایە ،زۆر لەمێژ بوو لە سوڕان دەوەستا و ئەم ڕوەی بەرامبەر بە ڕۆژ دەبوە ڕۆژێكی هەمیشەیی و ئەوە كەی تریش دەبوە شەوێكی هەمیشەی ...

بۆیە سوڕانەوەی بەردەوامی جیهان ئەوە دەسەلمێنێت كە نوێیەو سەرەتایەكی هەیە.

 

چوار تیور

پاش ئەمە دەپر سین ئاخۆ كام تیور لەم چوار تیورانەی خوارەوە عەقل دانی پێ‌ دەنێ‌؟:

١-بونەوەری بێ یاسا.

٢-یاسای ئەم بونەوەررە بەرێكەوت هاتۆتە كایەوە .

٣-سروشت خۆی یاسای بۆ خۆی خولقاندووە

٤-خوا...دروستكەری بونەوەرە.

 

لێكۆ لینەوە لەبارەی تیۆری یەكەمەوە:

بە بڕوای من هەر یەكێكی ژیڕ سەیری ئەم بونەوەرە بەر فراوانە بكاو تەماشای ڕۆژ و ئەستێرە بكا كە ئەقل َ پەی بەژمارە ناباو بەردەوامیش بەدەوری خۆیاندا دەسورێنەوە و هەر كاتێكیش هەر یەك لەمانە لەئەندازەی خولگەی خۆی دەرچوو،لەوانەیە كارەساتێكی كوشندە بەسەر جیهانا بێ‌ كە ئەوسەری نەبێ‌..

بەڵێ‌ هەر یەكێ‌ بەوردی سەیری ئەم بونەوەرە بكا هەرگیز ناڵێ‌ ئەم جیهانە بێ‌ یاساو دەستوریك بەڕێوە دەچێ‌.

لێكۆلینەوە لە بارەی تیۆری دوەمەوە:

مامۆستا محمد غەزالی لەكتێبی(عەقیدەی موسوڵمانان_عقیدە المسلیم)دا دەپرسی و دەبێژی:

مەودای نێوان زەوی و خۆر مەودایەكی دیاری كراوە،جا هەر كاتێ‌ ئەم مەودایە كەم بوەوە ئەو وەختە زەوی ئاگری تێبەر دەبێت،ئەگەریش مەودای نێوان زەوی و خۆر لە هی ئێستای زیاتر بوایە ،ئەوسا دونیا لە سەرمانا دەیبەست و ژیانیش تیایا ستەم بوو...جا توخوا شوێنی ئێستای زەوی ئەوە دەگەیەنێ‌ مەسەلەكە بێ‌ تەگبیر بووبێ‌؟

مەودای نێوان زەوی ومانگش مەودایەكی دیاری كراوە ،لەگەڵ ئاوی دەریادا هەمیشە سەرەتاتكێ‌ دەكاو ڕادەبوێرێ....ئەم سەرە تاتكێ‌ و ڕابواردنەش پێی دەڵن هەڵكشان و داكشان (المد والجزر)...جا هەر كاتێ‌ مانگ لەم ڕادەیەی ئێستای لەزەوی نزیك بوایە،ئەو وەختە شەپۆلی دەریاكان بە جارێ‌ هەڵ دەكشاو سەرجەم زەوی نوقمی ئاو دەبوو ژیانیش نەدەبوو...ئەگەریش مانگ لەم ڕادەیەی ئێستای لەزەوی دورتر بوایە ئەوسا ئۆقیانوسەكان بۆگەنی دەبوون.جاتو خوا دەوری مانگ لەزەوی هەروا بەڕێكەوت هاتۆتە كایەوە؟

هەڵمژینی هەواش بۆ ئادەمیزادو ئاژەڵ پێویستە.جادونیا چی بەسەر دەهات ئەگەر ئۆكسجین لە بەرگی جەودا (الغلاف الجوی)نەمابوایە ؟ئەوەی عەنتیكە بێ‌ ئەوەیە ڕوەكی سەوز ئەم دووەم ئۆكسیدەی كاربۆنە وەردەگرێ كە لەهەناسەدانی ئادەمیزادەوە وەدەر دەنرێ‌،چیش دەكا ؟ هەڵدەستێ‌ بەرامبەر بەو چاكی ئادەمیزاد ئۆكسجینمان دەداتێ‌..ئابەم گونجان و كۆكیەی نێوان ڕووەك و ئادەمیزادو ئاژەڵ،بەرگەی جەو خۆی دەپارێزی و هەمیشە لە هەواو گازی پێویست بێ‌ بەشیان ناكا.

جاتو خوا ئەم گونجان و كۆكیەی هەیە هەر بە ڕكەوت هاتۆتە كایەوە...من دەڵێم ڕاستە ئەم كارەساتانەی ئۆتۆمبێل دەیان خولقێنێ‌،بە ڕێكەوت ڕوو دەدەن...چونكە دبینی كاكی سایەق ئوتومبیلێكی دێتە بەرامبەر و لە دیماهیدا كارەسات و ئاستەنگ دەقەومێ‌...

بەس ئایا دەشێ‌ بڵین ئەم پڕۆگرامەی بۆ ڕیك خستن و هاتوچۆ كردنی ئوتومبێل لەشەقام و شوێنە گشتیەكانا دانراوەو سەرپەرشتی هاتو چۆ كردن دەكا هەروا بەرێكەوت هاتبێتە كایەوە!!

یان شەمەندەفەر بەپێی یاسای ڕێكەوت و بەبێ‌ دەستورێك وەگەڕ بكەوێ‌؟

هەڵبەتە مرۆڤێكی ژیر ئەم قسەیە ناكا...

وانەبێ‌ ئێمە لەژیانا دان بە كاری ڕێكەوت (مصادەفة)دا نەنێین...جاری وا هەیە ڕێكەوت كاری خۆی دەبینێ‌.بۆ نمونە لە ماڵەوە دێتە دەرەوە بۆ ئەوەی بچیتە كەركوك ،دەبینی لەڕێگەدا بەڕێكەوت توشی برادەرێك دەبێ‌ ئەویش خەریكە بچێتە ئەوێ‌ و لەڕێی هەڵت دەگێرێ‌ و وێكڕا دەچن بۆ كەركووك ...یا دەبینی حەزم لێیە تۆ دەوعەت بكەم،بەڵام لەبەر ئەوەی خواردنەكەم بە دڵ نیە لێدەگەڕێم..پاشان تۆ دەعوەتی ماڵەوەم دەكەی.دەبینم ئەو خواردنەی كەمن پێشتر بەدڵم نەبوو،وا تۆ بەم خواردنە سفرەت بۆ من ڕزاندۆتەوە....

ئەمەش ڕێكەوتە...

كاتێ‌ دەچمە كارگەی دەرمان دروست كردن و دەبینم شوشەی دەرمان واخەریكە دەڕوا هەتا دەگاتە شوێنێك كەتیایا دەوەستێ‌ ئەنجا پڕ دەرمان دەبێ‌،پاشان دەڕوا هەتا دەگاتە شوێنێكی دیكەو دەوەستێ‌ تا قەپاغی لەسەر بنری، ئەوجا دەڕوا هەتا دەگاتە شوێنێكی دیكەوەو دەوەستێ‌ تا قەباغێكی تری كانزایی لەسەر دادەنرێ‌..منیش لێرە ئەم وردەكاریەم زۆر پێ سەیرە..

كاتێ‌ لە نهێنی ئەم ئامێرە دەپێچمەوە پێم دەبێژن ئەمە بەپێی یاسای رێكەوتی میكانیكی دەڕواو هیچ پەیرەوێك نیە كەكارەكەی هەڵسورێنێ‌...ئەوجا لێم یەقین دەبێ كەخاوەنی ئەم ڕایانە ژیرو بەفام نین ...چونكە مەرج نیە ئەوكارە بەڕكەوت ڕوودەدا بەشێوەیەكی ڕێكو پێك بێ‌...ڕیكوپێكی ئەم بونەوەرەش ئەوە دەسەلمێنێ كەوا ڕێكەوت دەخڵی بە داهێنانی ئەم گەردوونە نەبێ‌.هەڵبەتە بونەوەریش زۆر ورد ترو گرنگترە لەم ئامێرەی كەلە پێشودا باسمان كرد...جا توخوا ئەم قسەیە ماقوولە كە دەڵێ‌ دونیا بە رێكەوت دروست ببوە؟

لێكۆلینەوەی تیۆری سێیەم:

لەم بڕوایەدام كەتۆ دەزانی ئەم لێكۆلینەوەی ئێمە رێز لە ئەقڵ و ژیری دەنێ و بۆشت (عەیان) بوو كە ئەم بوونەوەرە لە نەبوونەوە پەیدا نەبووە و بەپێی یاسایەك دەچەرخێ‌ كە رێكەوت هەقی بەسەرەوە هەر نیە،تۆش لەخۆت بپرسە كێ‌ ئەم یاسا ڕێك و ناوازەیەی داهێناوە.

لەوەڵامیشدا وا بزانم دوو ڕا خۆیان دێننە پێشەوە:

١-ئەوەیە كە سروشت خۆی ئەم یاسایەی بۆ خۆی دناوە.

٢-ئەوەیە هێزێكی تڕ ئەم یاسایەی داهێناوە.

ئێمەش هەر كە مەوزوعیانە لە ڕای یەكەم دەكۆلینەوە:

جارێ‌ دەپرسین و دەڵێین ئایا مادە ئەقڵی هەیە یا نا ؟

بۆئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەینەوە لەبەرزترین و ئاڵۆزترین جۆری ماددە دەكۆڵنەوە كەمێشكی ئادەمیزاد و دەشپرسین ئایا زەین و بیركردنەوە ماددەن؟ئایا مێشكی ئادەمیزاد كە ئاراستەی مرۆڤ دەكا ماددەیە؟

لەوەڵامدا دەبێژین:زانایانی پێشوو وایان دەزانی كە ئەقڵ و ژیری ڕوویەكە لە ڕووەكانی گیان و لایەنێكیەتی و،هەرگیز ماددە نیە ،بەڵكو نهێنیەكانی ژیان...بەڵام تیۆری نوێی ی ماددە وا ناڵێ‌ و هەوڵی ئەوەش دەدا كە هەموو رایەك پێشێل بكا كە خۆی ناخاتە ژێر ئیدراكی ئادەمیزادەوە،ئەم تیورە نوێ‌ یەش هەروەها بونی ئەقڵ و ژیری خستە پشت گوێ‌ و دەبێژی ئەقڵی مرۆڤ خۆی مێشكیەتی.

واشی لەقەڵەم دەدا گوایە بیركردنەوە و هاتنەوە بیرو لێكدانەوە و ئەندێشە بە گشتی لە چەند تەفاعولاتێكی كیمیاوی و كارەبای ،بەڵام بەشێوەیەكی ئاڵۆز،ئەمەش لەئامێری تۆماركەرەوە (مسجل)دەكاو هەڵدەستێ‌ بەتۆمار كردنی هەمو شتێك لەنێو سێڵەكانی (خلایا)مێشكداو پاشان مرۆڤ كەویستی وەبیرە خۆی دەهێنێتەوە ئەم ڕای دوەمەش بۆ ماوەیەك باو بوو هەروەخت بوو بەدونیای بسڵمێنێت كەماددە هەموشتێكە...بەڵام ئاسۆی نوێی زانیاری و لێكۆڵینەوە هێنا پێشەوەو با بزانین چییە؟

لێكۆڵینەوە لە تیۆری ماددی:ئەو لێكۆڵینەوە فراوانەی زانایانی ڕەوشت ناسی دەرون(علمأ النفس السلوكیون)كردیان،وای دەرخست كە ئەم قسەیە درۆیەكە دەڵێ‌ بیر كردنەوە ماددەیە.ئەمەش لەبەر دوو هۆ:

هۆی یەكەم:بەهۆی ئامێرە نایاب و ووردەكارەكان زانایان توانیان ئەم گۆڕانە كەبەسەر مێشكی ئادەمیزاد دێ‌ تۆمار بكەن،ئەمەش لەكاتی مرۆڤ پەنجەی پێ‌ دەجوڵێنێتەوە،یا كاغەزێك دەنوشتێنێتەوە یان دەیدڕێنێ‌.

ئەم جۆرە ئامێرانەش دەتوانن هەر گۆڕانێك كە لەمێشك ڕوودەدات تۆمار بكەن و ئەنجامی تفاعلی نێو مێشكیش-هەرچەندە تفاعلەكە میشك بێت- وەدەر بخەن.

بەڵام كاتێ‌ زاناكان هەوڵی ئەوەیاندا كە چالاكی بیری- النشات الفكریە-مرۆڤ لەكاتی شیكاركردنی پرسیارێكی ماتماتیكا بپێون،ئا لەو كاتەدا ئامێرەكان چیان تۆمار نەكرد...ئەمەش وای لەزۆر زاناكان كرد كە قسەی خۆیان بكێشنەوە كە دەبێژن:ئەقڵ و مێشك یەك شتن.

لەوانەشە هەندێك كەس بێژن:ئەوجا چیە ئەگەر ئامێری ئیمڕۆ كە شتێكی وەدەرە نەخستوە لەوانەیە لەدواڕۆژا زانستی ئامێری هاندا بەكار بدۆزێتەوە كەزۆر بەوردی چالاكی بیری ئادەمیزاد تۆمار بكا، ئێمەش لەوەڵامدا دەڵێن ئەگەر مەسەلەكە بۆ دواڕۆژ هەڵ گرین مانای وایە لەسنوری لێكۆلێنەوەی زانستیمان وەدەر دەنێ‌.

هۆی دوەم:پاش ئەوەی برینكاری-الجراحە- پێش كەوت و توانرا بەهۆی عەمەلیاتەوە چەند بەشێكی مێشك هەڵكەنین زانیان لێیان بەقین بوو كەئەو نەخۆشانەی ئەم عەمەلیاتەیان بۆكرا هێزی بیركردنەوەیان لەنێو نەچوو بەڵكو هەندێكیان زیاتر لەجاران شتیان وەبیر دەهاتەوە جائەگەر وەبیری هاتنوو بیریان كردەوە لەسەرچاوەیەكی مادی بن ئەی بۆ چی بەو عەمەلیاتە قریان تێ نەكەوت ئەمڕۆكەش ئەوەی دەڵێ‌ مێشكیش هەرعەقڵە ئەمە ئەو پەڕی نەزانینو لاساریو بێئەقلیە... ئەم ڕایە زانستیان بڕیاریان لەسەرداوە ئەوەیە كەمێشك مەڵبەندێكەو هەرگیز ئەقڵ ناتوانێ‌ بەبێ‌ ئەو پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی ترا ببەستێ‌ بەڵام ئەوەنەبێ مێشك فەرمان بۆ ئەندامەكانی بنێرێ‌ بەڵكو ئەوەی فەرمان دەنێری َ ئەقڵە ئەگەر هێزی وەبیر هاتن (الزاكیرة)بەئامێری تۆمار كەرەوە بشوبهێنن ئەی لەبارەی ئەندێشەوە چی دەبێژن ئەو ئەندێشەی كە شت دادەهێنێ‌ و لەتابلۆی هونەرمند و هەڵبەستی شاعیرو ئەدەبی چیرۆكدا خۆی بەئەوپەری بەرزی دەنوێنێ‌ .ئەلهەقە ئەقڵ خۆی نهێنیەكەو لەهەمان كاتیشدا تیشكێكەو لە (گیان)ەوە هەڵدەقوڵێ‌.جا ئەگەر سەلماندت كەمادە ئەقڵدارنیە،پێی ناوێ‌ ئەوەت پێ بسەلمێنم كەشتی بێ ئەقڵ ناتوانێ‌ یاسایەكی ناوازە دابنێ‌،بەڵكو هەندی قەلەندەرە هەتا ناتوانێ‌ یاسایەكی كەموكورتیش دابنێ‌...جائەگەر ماددە ئەقڵدار نەبێو سروشتیش مادەبێ‌ ..چۆن بروابكەین ئەم یاسا رێكو پێكە سروشت بَوخۆی سازی داوە .مادەم وایە بائێستاش زانین كێ ئەم یاسایەی داناوە :ئێستاكەوا خەریكە كەشتی ئەقڵ بەرەو كەنارێكی هێمن و لەسەر خۆ دەمانبا!بەس وریابە خۆت نەخەیتە دەریای نەزانین و خۆ گێل كردن بوەی بڵێی :هەر ڕێكەوتە ئەم یاسایەی بۆ بونەوەر داناوە...بۆیە دەلێم وریابە؟ هەر شتێ‌ بەرێكەوت ڕویدا مانای وانیە جارێكی تر ئابەم شێوەیە رێكو پێكە ڕوبدا...ڕكو پێكی قنجی ئەم دونیایەش ئەوەمان بۆ دەسەلمێنی كە ڕێكەوت لەگۆرێدانیە.

جاقوربان نەكەی بێژی :سروشت ئەم یاسایەی بۆ بونەوەر داناوە ...چونكە ئێستا بۆت سەلمێندرا كەسروشت مادەیەو ماددەش وەنەبێ ئەقڵ داربێ‌.

لێكۆڵینەوە لەبارەی تیۆری چوارەمەوە:

لەمەو پێش بۆمان دەركەوت كەسێ‌ تیۆرەكەی ناومان هێنان،سەرجەم بریتین لە قسەی پرو پوچو بێ بنچینە ...ئێستاكەش تاكە تیۆرێكمان ما ئەویش بریاری ئەوە دەدا كە هێزێكی ئە قڵدار پێش هاتنە كایەی ئەم بونەوەرە ،ئەم یاسا ناوازەی بۆ بونەوەر داناوە ..لێرەدامنیش :دبێژم بەڵێ‌ پێش هاتنە كایەی ئەم بونەوەرە دانراوە ..چونكی نەخشەكێشان هەمیشە لەپێش بەجێگەیاندن و تنفیزایە ئینجا ئەم هێزە ئەقڵ دارو ژیرە چیە ؟نیوتن دەبێژێ‌ هەر تەنێكی نەجوڵاو تاهێزێكی تر نەی خاتە جوڵانەوە ئەوتەنە هەر لەسەر حاڵتی خۆی دەمێنێتەوە.جا كەواتە دەبێ‌ هێزێكیش هەبێ‌ كە بو نەوەر لە نەبونەوە بۆ بون (من العدم الی الوجود)بگوێزێتەوە...هەڵبەتە هەمو مرۆڤێكی ژیر بڕوای بەمە هەیەو ناتوانێ نكوڵی لێ بكا ...بەس چیە هەریەك ناوێكی لەم هێزە ناوەو بەشێوەیەك ڕیزی لێدەنێو دەی پەرستێ‌...ئەم هێزەش خوایە...خوا

خوا

خوا دروست كەروداهێنەری هەموو شتێكە...

جابابزانین بۆچی خوا بە چاو نابینین ؟

مولحیدەكان نەیان توانی بەڵگەیەكی ماقووڵ بۆمەبەستەكەی خۆیان بێنن..لەم هەڵوێستەدا قەلەندەرانە ڕێگەی گومانیان گرتە بەر بۆئەوەی مێشكی خەڵكی پێ تێك بدەن و بەخەڵكیان فەرموو (یاخوا ساحیب فەرمو نەبن!!) ئیمە خوا نابینین ...... كەواتە خوا نیە !! ئێمەش جاری یەكەم

لەبەر تیشكی زانستی بانگەوازی ئەم مولحیدانە شی دەكەینەوە...چونكە گۆیا ئەم بەڕێزانە زۆر عیلمینەو زانست پەرستن...ئینجا لەدیماهیدا لەبەر تیشكی قورئانەوە چەند ئایەتێكی قورئانەكەمان دەخەینە ڕوو...

١-ڕای زانستی:

چاوی ئێمە لەبارێكی دیاری كراوی ڕوناكیا شت دەبینی...زاناكان بەمە دەڵێن :چەپكە ڕوناكی (الحزمە الچوئیە)یا تیشكدان (الاشعاع)ئێستاش وا وەدەر كەوتووە كە هەندێ‌ تیشك هەن نەبینراون ...وەكو تیشكی سینی و تیشكی سەر وەنەوشەیی (فوق البنفسجی)وتیشكی ژێر سوور (تحت الحمرا)...ئەم ڕواڵتەش وای كرد كە زانایان بڕوا بێنن بەوەی ئەوەی كەنابینرێ زۆر زۆر زیاترە لەوەی دەبینرێ‌.

كواتە ئەوەی دەفەرموێ‌ كە ئەوەی نەبینری بڕِوای پێ‌ ناهێنم درۆییەو زانست شەق و پەقی دەكا.

٢-بیری ڕوت:

هەر وەكو دەڵێن زانست بڕوای بەوە نیە كە هەر شتێك نەبینرێ‌ نیە،ئاواش ژیری و ئەقڵ بڕوای بەم قسەی پێشو نیە ..چونكە ئەقڵ بڕوای بە هیندە شتانە كە چاو نایان بینێ و ئەقڵیش خۆی دان بەبونیان دادەنێ،هەروەك (گیان-ڕوح)كەنابینرێ‌ بەڵام نیشانەی وا هەیە دان بە بوونی دا دەنێ‌...هەروەها كارەبا نابینرێ‌ بەڵام نیشانەی واهەیە كەوا بكا دان بە بوونی دا بنرێ‌.هەتا ئەقڵ ئێمە نایبینین كەچی دان بەبونیدا دەنێین چونكە (بیركردنەوە-التفكیر)نیشانەو بەڵگەیەكە بۆ هەبونی ئەقڵ .كەواتە ئەگەر بڵین ئەوەی نەبینرێ‌ بڕوای پێناهێنین ،ئەوەدرۆیەكی پەتیە و هیچ مرۆڤێكی ژیر قسەی ئاوا ناكا.

٣-وتەی قورئان: قورئان هۆی نەبینینی خوا دەگێرێتەوە بۆ چاوی ئادەمیزاد كە ئەمیش جگەلە ماددە و زروفێكی دیاری كراوا .چیتر نابینێ‌.ئەمەش لەم ئایەتەی خوارەوەدا دەردەكەوی(لاتدركە الابصار وهو یدرك الابصار وهو اللطیف الخبیر)...(١٠٣)الانعام...واتا چاو توانای ئەوەی نیە خوا ببینێ‌ ،بەڵكو خوا نهێنی و هێزو توانای چاوی مرۆڤ دەزانێ‌ هەر خۆشی چاكەی بەندەی خۆی دەوێ‌ و ئاگاداری بنەچەو نهێنی ئەمە .

پیاوكاتێ‌ چاو دەبڕێتە ئەم بوونەوەرە پر سەیرو سەمەرەیە وبەوردی و ئاقڵانە سەیری دەكا ...ئا ئەم تێڕوانینانەی پتر بە خوای دەبەستێتەوە پتریش گەورەیی خوای بۆ دەر دەكەوێ‌.

((وفی الارض ایات للمو قنین وفی انفسكم افلاتبصرون))(٢٠)(الزاریات)...واتە ئەم زەوی یە پڕە لەداهێنراوی سەیرە و پەندێكە بۆ ئەوانەی خواناسن ،جا بۆچی بەچاوێكی تیژ سەیری خۆتان ناكەن تا عاجباتی ئەم لەشەتان ببینن؟

قورئانیش ئەم مەسەلەیەی فرەجوان شیكار كردۆتەوە و بەشتی هەست پێكراو ئەنجامی وەدەست داوە ...ئەمەش بەشێوەیەك كەپیاوێكی ئاسای و سادە دەرك بەگەورەیی خوا دەكاو هەروەها پیاوێكی ئەتۆم زانیش پێی مل كەچ دەبێ و زیاتر دڵی دەكرێتەوە و خۆی بە بەندەی خوا دەزانێ‌.

١-ئاوی پیاو(منی)هەمو خاسیەت و سیفەتێكی پیاو لە ئامێز دەكا،كە دەتوانین بڵین لەمرۆڤێكی بچوك دەكا ،عاج بایەتیش لەوە دایە قەبارەكەی لە دەملوێن گرام ،كەمتر لەپازدە بەشی وەبەر دەكەوێ‌ ...جاتوخوا كێ‌ ئەم هەموو خەسیەت و سیفاتانەی خستۆتە نێو ئەم ئاوە...عەجایبە(افرایتم ما تمنون ...اانتم تخلقونە ام نحن الخالقون)(٥٨الواقعة)...واتە سویری ئەم مەنیەتان كردووە كە لە منداڵدانی ژنی ڕوو دەكەن ...ئایا ئێوەن ئەم مەنیە لەشێوەی مرۆڤ دایدەڕێژن.یاخود ئێمە؟؟

٢-سەیری خواردنی ڕووەك بكە چۆن لەنێو ئەم خاكە ڕەقو تەقە بۆی دێتە كایەوە؟ئایا هەروا بەسەك و سانایی؟یا بەشێوەیەكی زۆر سەیرو ئاڵۆز؟ئەی كێیە ئەو بەكتریا تایبەتیەی بۆ خولقاندووە كەوا بكا خواردن لەزەوی دروست بكا تابەزوترین كات پێشكەشی ڕوەكی بكا؟؟

(افرایتم ماتحرثون اانتم تزرعونه ام نحن الزارعون)؟(٦٣-الواقعة)واتا ئایا سەیری ئەو عەرزەتان كردوە كە دەی كێڵن،ئایا ئێوە توانای ئەوەتان داوەتێ‌ كە (تۆو)ی تیا بچێنرێ‌ و لەپاشدا وەبەرهەم بێ ،یاخود ئێمەین كە ئەم توانایەمان داوەتێ‌؟

٣-ئایا بیرت لەم پارچە گۆشتە عەجایبە كردوە ،هیچ ئامێرێك هەیە ئاوا بەردەوام كار بكا بێ‌ ئەوەی ناوی دەسكاری بكرێ‌ و ئەو شوێنەی بشكێ‌ چاك بكرێتەوە.

بەڵام ئەم دڵەی شەوو ڕۆژ خەریكە كاردەكا ،هەر جارێك نزیكەی (٦٠)سم(سێجا)خوێن وەدەر دەنێ‌ ...واتە هەر جارێك بەقەد فنجانە قاویەك بۆ دەرەوە دەنێرێ‌..ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ‌ كەلەهەر سەعاتێكدا (٣٠٠)لتر خوین وەدەر دەنێ‌...واتا لە ڕۆژێكدا (٧٢٠٠)لتر خوین وەدەر دەنێ‌ .جاتۆ قەت بیرت لم داهێنراوە عەجایبە نەكردوە؟

٤-سەر پەنجەی دەست (بصمة الاصابع):ئایا دەزانی ئەم دونیایە كاكی بەكاكی بگەرێیت ،دوكەس نیە سەری پەنجەیان وكو یەك بێ‌؟

(بلی قادرین ان نسوی بنانة)واتە لەتوانامان داهەیە لەدوای مردنا جارێكی تر ئەم وردە هێسك و گۆشتەی سەر پەنجەی لێپێك هاتوە جارێكی تروەكو خۆی لێ بكەینەوە و ،هەرگیز شتدروست كردنمان لێ عاصی نابێ‌ ...

٥-ئەم موانەی برژانگ كەژمارەیەكی زۆر كەمن و لەتەرازودا هیچ نرخێكیان بۆ دانا نرێ‌...لەگەڵ ئەمەشا نهێنیەكە لەنهێنیەكانی خوای داهێنەرمان..ئەم موانەش جوانیەكی زۆر بەچاو دەبەخشن و لە خۆڵوتۆز دەیان پارێزن و تیشكی ڕۆژ دەشكێننەوە بۆ ئەوەی زیان بەچاو نەگەیەنێ‌ و چاو بتوانێ‌ بە خاسی شت ببینێ‌...

٦-ئەوەی پێك هێنانی كیمیایی ئاوی پیاو(مەنی)بخوێنێ‌ ..دەبینێ‌ كەهەندێك ماددەی تفتی(قلوی)تیایە ...جازانایانی پزیشكی بەڕای ئیتیقاتیان وابو كە ئەم ماددە یە بێ‌ سوودە ....بەڵام مامۆستایەكی زانستگەی كشتوكاڵی لەمەڕ ئەزهەرای دەڵێ‌:ئەم هەندە مادە تفتە هێزێكی بە توانای دایناوە چونكە ئەم ئاوەی پیاو كاتێ‌ بەڕیی میزا دەڕوا توشی مەڵبەندێكی پیسی بە ترشەڵۆك دێ‌...ماددەی (تفت-قلوی)یش بۆ ئەوەی تە عادولێكی كیمیایی پەیدا بكا بۆ ئەوەی ئەم ئاژەڵە منەویە بەڕێكی بۆ شوێنی خۆی وەڕێ‌ كەوێ‌.

جا توخوا ئەم موعادەلە كیمیاییە ووردە هەروا بەڕێكەوت هاتوتە كایەوە یاخود خوایەكی زاناو دانا هێناویەتە كایەوە؟؟ئەی خوای گەورە..بەقوربان..چەند گەورەو مزنی!!!سەرجەم بونەوەر گەواهی ئەوەن كە هەر تۆ خوای و ئەوەی دەیەوێ‌ شان لەشانی پایەو پلەی ئێوەی نەمر بدا ،تەنیا ڕووڕەشی و پەشیمانی و ریسوایی بۆ دەمێنێتەوە.

جائەگەر پێنج هەستەكەی مروڤ نەیتوانی دەرك بەبونی خوا بكا ،لێرەدا ئەقڵی مرۆڤ بەسە بۆ شایەتیدان .

ئەگەریش ئەقڵ نەما ،پێویست بەمە ناكا بەڵگە بەبوونی خوابێنین و لەتوانایدا نیە چیتر لەم مەسەلە یە بكۆڵینەوە.

ڕای پێنجەم

كاتێ‌ ئەم موحازەرەیەم بۆ قوتابیانی كۆلێجی ئەندازیاری لەمەر زانكۆی قاهیرە خوێندەوە...یەكێ لەگەنجەكان هەستاو وتی ڕایەكی پێنجەمین هەیە ئەویش ئەمەیە :لەوانەیە ئەم هێزەی كە ئەم دونیایەی دروست كردوە ،لەدوای دروست كردنیا مردبێ‌،بۆیە پێویست ناكا بپەرسترێ‌.

هەرلەم كاتەدا قوتابیەكی بەشی فرَۆكەوانی كۆلێجی ئەندازیاری ڕاست بو وەوەو ووتی

بۆ ئەوەی فڕۆكە هەڵسێ‌ پێویستی بە هێزێكی پاڵ پێوەنان هەیە(لەم كاتەشا یاسایە كەی ووت)...ئەگەر هێزێ پاڵپێوەنان بەقەت سانیەك تێك بچێ‌ ،مانای ئەوەیە فرَۆكەكە بەر دەبێتەوە ..جابڵند بون و چەسپان و ڕاوەستانی ئاسمان نیشانەی ئەوەنە كەهێزێكی گەورە هەیە بەرزی دەكاتەوە و ڕای دەگرێ‌...هەردەمێكیش ئەم هێزە نەما ئەوا ئەوەی لەئاسمانا هەیە بەر دەبێتەوە ...بەر نەبونەوەی ئاسمانیش نیشانەی ئەوەیە كە خوا زیندووە و هەرگیز نامرێ‌....

لەم كاتەدا یەكسەر بەعاجباتیەكەوە ئەم ئایەتەی خوام هاتەوە بیر كەنیشانەی ئەوەیە خوا ئەم ئاسمانەی ڕاگرتووە نەوەك، بكەوێتە خوارەوە:

(ویمسك السماء ان تقع علی الارض إلا بإذنه) ...

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics