٢ ڕه‌بیعی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

چۆن دەبیتە خۆشەویستی خوا؟

ڕامانێك لە خۆشەویستی

 

موسڵمانی ڕاستەقینە بەردەوام ڕەوشتی خۆی بە خۆشەویستی خوا و پەیامبەرو هەموو خەڵكی دەڕازێنێتەوە، پرشنگی خۆشەویستیش پڕ ڕەونەقتر دەبێت ئەگەر بۆ خوا‌و لەبەر خوابێت ، بەپێچەوانەشەوە ئەگەرمرۆڤ خۆشەویستیەكەی لەبەر شوێنكەوتنی هەواو ئارەزوەكانی بێت‌و دواڕۆژی بە دونیا بفرۆشێ ئەوا ئەم چەمكە گەورەیی و جوانی خۆی لەدەست دەدات و دەبێتە خەسڵەتێكی بێزراو و قێزەون ، خوای كردگار دەفەرموێت :وَلَكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الإِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ : بەڵام خوا ئیمان و باوەڕی لاخۆشەویست كردون و، لەدڵ و دەرونتاندا 393 393 Islamnasi1ڕازاندویەتیەوە .الحجرات : 7 ، هەروەها دەفەرموێت : وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَنْدَاداً يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ:

لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگە ئاشكرایانەدا هەندێ كەس هەیە لە جیاتی ئەوەی خواپەرست بێت ، شتیتر دادەتاشێ بۆ خۆی و شوێن ڕێنمونییەكانی خوا ناكەوێ وخۆشەویستی و سۆزی دەدا بەو بت و بەرنامۆلكەو تولە ڕێگایانەو خۆشیدەوێن وەك چۆن ئیمانداران خوایان خۆشدەوێت ، بەڵام ئەوانەی ئیمان وباوەڕیان هێناوە خوایان زۆر زیاتر خۆشدەوێت .البقرة 165

خۆشەویستی چەمكێكە كە جێگەیەكی زۆر فراوان و گەورەی لەژیانی مرۆڤەكان‌و تەنانەت دواڕۆژیشیاندا داگیركردووە، چونكە بەڕاستی ئەم چەمكە هۆكارێكە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خواو گەیشتن بە دڵی هەموو خەڵكی. خۆشەویستی خۆشەویستان پەیامبەری ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم ) گەورەیی ئەم چەمكەمان بۆ ڕوندەكاتەوە و دەفەرموێت: « لاَ تَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّى تُؤْمِنُوا ، وَلاَ تُؤْمِنُوا حَتَّى تَحَابُّوا ، أَوَلاَ أَدُلُّكُمْ عَلَى شَىْءٍ إِذَا فَعَلْتُمُوهُ تَحَابَبْتُمْ ؟ أَفْشُوا السَّلاَمَ بَيْنَكُمْ: : ناچنە بەهەشتەوە هەتا ئیمان نەهێنن، ئیمانیشتان تەواونابێت، هەتا یەكتریتان خۆشنەوێت، ئایا شتێكتان پێبڵێم ئەگەر ئەنجامی بدەن یەكتریتان خۆشبوێت؟ سەلام كردن لەنێو خۆتاندا بڵاوبكەنەوە » (مسلم).

هەروەها ئازیزمان لەجێگایەكی تردا دەفەرموێت: « مَنْ أَحَبَّ لِلَّهِ وَأَبْغَضَ لِلَّهِ وَأَعْطَى لِلَّهِ وَمَنَعَ لِلَّهِ فَقَدِ اسْتَكْمَلَ الإِيمَانَ: هەركەسێك خۆشویستنی لەبەر خوابێت ، رق لێبوونەوەی لەبەر خوابێت ، بەخشین و نەبەخشینی لەبەر خوابێت ئەوە بەڕاستی ئەو كەسە ئیمانێكی دامەزراو و كامڵی هەیە». ابوداود) .

 

 

خۆشەویست بە

چەند جوانە مرۆڤ سەرتاپا خۆی بەخۆشەویستی بڕازێنێتەوە ، خۆشەویستی لەگەڵ خوا بەسەرپێچی نەكردنی، خۆشەویستی لەگەڵ پەیامبەر (صلى الله عليه وسلم) بە زیندوكردنەوەی سوننەتەكانی ، خۆشەویستی لەگەڵ خەڵكی بەوەی كە هیچ ناخۆشیەكیان لەلایەن تۆوە پێنەگات و ببیتە چەترێك بۆ خۆشیەكانیان. بەڵێ وێنەی ئەو خۆشەویستیەی داوا لە كەسی مسوڵمان دەكرێت خۆی پێبڕازێنێتەوە خۆی لەم چەند جۆرەدا دەبینێتەوە:

• خۆشەویستی خوا.

• خۆشەویستی ئازیزمان پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)

• خۆشەویستی هەموو خەڵكی.

 

ببە بە خۆشەویستی خوا

 

بە ڕاستی گەیشتن بە لوتكەی خۆشەویستی و بەڕێزترینیان خۆشەویستی مرۆڤە بۆ پەروەردگاری، ئەو پەروەردگارەی كە لە نەبوونەوە هیناوینیەتە بوون و ڕۆزی بۆداناوین، بەڵام ئەوەی كە پێویستە ئێمە لێی تێبگەین ئەوەیە كە دەبێ بزانین خۆشویستنی ئەو پەروەردگارە كاربەجێیە تەنها لەڕێگەی جێبەجێكردنی فەرمانەكانیەوە‌و دوركەوتنەوە لەقەدەغەكراوەكانیەوە دەبێت. پەیامبەری خۆشەویستمان (صلى الله عليه وسلم) لەفەرمودەیەكی قودسیدا بۆمان دەگێڕێتەوە كە خوای باڵادەست دەفەرموێت: « مَنْ عَادَى لِى وَلِيًّا فَقَدْ آذَنْتُهُ بِالْحَرْبِ ، وَمَا تَقَرَّبَ إِلَىَّ عَبْدِى بِشَىْءٍ أَحَبَّ إِلَىَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ : هەركەسێك دژایەتی خۆشەویستێكی من بكات ئەوا جەنگم لە دژی ئەوكەسە ڕاگەیاندووە هیچ شتێك نیە بەندەكەم پێی نزیك بێتەوە لێم ،خۆشەویستر بێت لام هێندەی نزیك بوونەوەی لەڕێی ئەو شتانەی كە لەسەریم فەرز كردووە» البخاری) .

 

خۆشەویستی لە بەر خوا: بە ڕاستی ئەو كەسانەی لەبەر خوا یەكتریان خۆشئەوێت ، ئەوانەن كەدڵەكانیان پڕ بووە لەنوری ئیمان بەخوای پەروەردگاریان، ئەوانە كۆكن لەسەر خۆشەویستی ئەوەی كە خوا خۆشیدەوێت، رقیان لەوشتانە دەبێتەوە كە خوا ڕقی لێیدەبێتەوە، هەروەك لە فەرمودەیەكیتردا هاتووە كە خوای باڵادەست دەفەرموێت: (وجبت محبتی للمتحابین فیَّ والمتجالسین فیَّ والمتزاورین فیَّ والمتباذلین فیَّ) خۆشەویستیم لەسەر خۆم پێویست و واجب كردوە بۆ ئەو كەسانەی كە لەبەر من یەكتریان خۆشئەوێت، و دانیشتن و سەردان كردن و بەخشینیشیان هەر لەبەر منە) الموطأ.

خۆشەویستی خوا بۆ بەندە: بەڕاستی بوونی خۆشەویستی خوا بۆ بەندە ئەوپەڕی ئامانج و مەبەستی هەموو ئیماندارێكە كە بەهۆیەوە ڕەگی دڵنیایی لە دڵی ئیمانداردا دادەكوتێ‌و دەبێتە گوێڕایەڵێكی بێسنور بۆ فەرمانەكانی خوا و پەیامبەرەكەی (صلى الله عليه وسلم) ، دەگێڕنەوە كەپەیامبەر ئیبراهیم (علیە السلام) كاتێك فریشتەی گیانكێشان هات بۆلای تا بەفەرمانی خوا ڕوحی بكێشێ، ئیبراهیم پێی ووت: بینیوتە خۆشەویست فەرمانی مردنی خۆشەویستەكەی بدات؟ خوای گەورە وەحی بۆدابەزاند و پێی فەرموو: بینیوتە خۆشەویستێ حەز بەگەیشتنی خۆشەویستەكەی نەكات؟ پاشان ئیبراهیم فەرمووی ئەی فریشتەی گیان كێشان هەرئێستا وەرەو گیانم بكێشە.

 

 

شكۆمەندی خۆشەویستی

كاتێك مرۆڤ خۆی بۆ خۆشەویستی خوا یەكلایی دەكاتەوە نیاز پاك ودڵسۆز دەبێت هەموو ئارەزوەكان و هەست و نەست وهۆشی بۆ ئەو خۆشەویستیە ئیلاهیە ملكەچ دەبێت، بەمەش دەبێتە كەسێك كە ڕێژنە بارانی خۆشەویستی هەموو خەڵكی و دروستكراوەكانی خوای پەروەردگاری بەسەردا دەبارێت. ئیبن تەیمیە رەحمەتی خوای لێبێت دەفەرموێت: هەركاتێك خۆشەویستی خوا لەدڵدا پەرەی سەند، ئەوا عیبادەتیش پەرەدەسێنێت، هەركاتێكیش عیبادەت پەرەیسەند خۆشەویستی پەرەدەسێنێت و زیاد دەكات، دڵی ئیماندار چێژ وخۆشی وەرناگرێ وئاسودەو دڵنیاو ئۆقرەناگرێ تەنها بە پەرستشی خوا و خۆشەویستی وگەڕانەوە بۆلای ئەو نەبێت، چونكە ئەو پێویستیەكی حەتمی خودیی بە پەروەردگار هەیە، لەو ڕووەوە كە پەرستراو خۆشەویستیەتی، بەهۆی ئەمەشەوە ئیماندار ئاسودەیی و دڵخۆشی و ئارامی و ئۆقرەیی بەدەست دێنێت و هەست بە گەورەیی نیعمەتەكان دەكات ،ئەگەرچی لە بارێكی ناخۆشیشدا ژیان بگوزەرێنێت .

 

خۆشەویستی خوا

ڕێگەكانی گەشتن بەخۆشەویستی خوا :

1- لەڕێگەی جێبەجێكردنی واجیبەكانەوە: خۆشەویستی بەندە بۆ پەروەرگاری لەڕێی جێبەجێكردنی ئەو فەرمانانە دەردەكەوێت و ڕەنگ دەداتەوە كە خوای پەروەردگار لەسەری فەرزكردووە، ئەمەش كاتێك دێتە جێ كە جێبەجێكرنەكە تەنها لەبەر خاتری خوا و ڕەزامەندی ئەو بێت، زۆرجار پەیامبەری ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) لەنزاكانیدا دەیفەرموو: ( اللهم إنی أسألك حبك وحب من یحبك والعمل الذی یبلغنی حبك اللهم اجعل حبك أحب إلی من نفسی وأهلی ومن الما‌ء البارد: خوایە گیان داوات لێدەكەم خۆشەویستی خۆتم پێببەخشی، خۆشەویستی ئەوكەسەی تۆ خۆشتدەوێت و ئەو كردەوەی كە خۆشەویستیتم بۆ فەراهم دێنێت، خوایە گیان خۆشەویستی خۆتم لەلا والێبكەی كەلە خۆم وخاو خێزانم و ئاوی سارد زیاتر بێت). (الترمذی).

2- لەرێگەی جێبەجێكردنی سونەتەكانەوە: بەندەی خۆشەویستی خوا بەردەوام لەهەوڵدایە بۆ نزیك بوونەوە لەپەروەرگاری بەهۆی ئەنجامدانی سوننەتەكان لەپاڵ فەرزەكاندا تاوەكو بگاتە لقە بەرزەكانی خۆشەویستی خوا، پەیامبەری خۆشویستمان (صلى الله عليه وسلم) لەفەرموودەیەكی قودسیدا بۆمان دەگێڕێتەوە كەخوای پەروەرگار فەرموویەتی (بەردەوام بەندەكەم بەهۆی ئەنجامدانی سوننەتەكانەوە لێم نزیك دەبێتەوە تاوەكو خۆشمدەوێت)

 

3- ئارەزووی گەیشتن بە دیداری خوا: كاتێك خۆشەویستی خوا لە دڵی باوەڕداردا ئۆقرە دەگرێ ‌و جێگیردەبێت، ئەوكات ئارەزووی گەیشتن بەلیقای پەروەردگاردەكات، ئەمەش بەوە دێتەجێ كە كردەوەی چاك ئەنجامبدات و بەپەڕی ڕازیبوونەوە ڕووبكاتە خوای پەروەردگار ئەویش لێیی ڕازی بێت، ئەبو هوریرە دەفەرموێت گوێم لە پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) بوو دەیفەرموو: هەركەسێك ئارەزووی گەیشتن بە دیداری خوا بكات خواش ئارەزووی گەیشتن بەدیداری ئەو دەكات، ‌و هەركەسێك رقی لەگەیشتن بێت بەخوای پەروەردگار، خواش ڕقی لە دیداریەتی) (أحمد) .

 

4- درۆنەكردن : ئەوكەسەی خۆی بەخۆشەویستی خوای پەروەردگار بزانێت نابێت بەهیچ شێوەیەك درۆزن بێت، چونكە درۆ كلیلی هەموو تاوانەكانە و كەخوای پەروەردگار توڕە دەكات، دایكی ئیمانداران عائیشە رەزای خوای لێبێت دەفەرموێت: هیچ ڕەوشتێك لای هاوەڵانی پەیامبەر ئەوەندەی درۆ ناشیرین وبێزراو نەبووە، كەس هەبوە تەنها یەك درۆی لەلای پەیامبەر(صلى الله عليه وسلم) كردوە، بەردەوام ئەو درۆیەی لەدڵیدا ماوەتەوە لەبەرامبەر كەسەكە تا زانیویەتی و تەوبەی لێكردوە.

 

5- خۆبەگەورە نەزانین : گەورەیی تایبەتمەندی خوایە و هیچ كەس ناتوانێت ململانێ لەگەڵ خوا بكات تیایدا، هەركەسێك خۆی بەگەورە زانی و ملكەچی فەرمانەكانی خوای پەروەردگار نەبوو، ئەوە خوا زەلیل و سەرشۆڕی دەكات، بۆیە یەكێك لەهۆكارەكانی دوركەوتنەوە لەخۆشەویستی خواو ڕقلێبوونەوەی خۆبە گەورە زانینە بەرامبەر بەفەرمانەكانی، جابر رەزای خوای لێبێت دەفەرموێت پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: وإن أبغضكم إلی وأبعدكم منی مجلسا یوم القیامة الثرثارون و المتشدقون والمتفیهقون»، قالوا یا رسول الله قد علمنا الثرثارون والمتشدقون فما المتفیهقون قال« المتكبرون»: بێزراوترین كەستان لەلای من و دورترین كەستان لێم لەڕۆژی دواییدا ئەوانەن كە زۆربڵێن ودرێژ دادڕن دەم پانكەرەوەن لەقسەكردندا، ئەوانەش كە (المتفیهقون) ووتیان ئەی پەیامبەری خوا (المتفیهقون ) كێن؟ فەرمووی ئەوانەن كەخۆ بەگەورە دەزانن» (الترمذی) .

 

6- بەردەوامبوون لەیادو نزای پەروەردگار: كاتێك خۆشەویستی خوا ئالودەی دڵی تاكی مسوڵمان بوو، بەردوام لەهەموو شتەكاندا زكر و یادی ئەودەكات، چونكە ئەوكات بەیادو موناجاتی ئەو دڵی ئارام دەگرێت ئاسودە دەبێ و ئەندامەكانی لاشەی سوكنایی پیادێ، پەروەردگاریش دەفەرموێت: اذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُوا لِي وَلا تَكْفُرُونِ: ئەی ئیمانداران یادی من بكەن منیش یادی ئێوە دەكەم ﮄ البقرە: ١٥٢.

هەروەها دەفەرموێت : الا بذكر الله تطمئن القلوب : ئاگادار بن كە: هەر بەیادی خواو پابەندبوون بەئاینەكەیەوە دڵەكان خۆشنوود دەبن و دەحەوێنەوە ﮄ الرعد: ٢٨، پەیامبەری خوا سەبارەت بەنزاو كاتەكانی دەفەرموێت : ینزل ربنا تبارك وتعالی كل لیلة إلی السما‌ء الدنیا حین یبقی ثلث اللیل الأخر فیقول من یدعونی فأستجیب له ومن یسألنی فأعطیه ومن یستغفرنی فأغفر له : خوای پەروەردگار لە سێیەكی كۆتایی هەموو شەوێكدا دادەبێزێتە ئاسمانی دونیا وبانگ دەكات و دەفەرموێت: كێ هەیە داوایەكی هەبێت لێم تا بۆی جێبەجێبكەم، كێ هەیە داوای بەخشینم لێبكات تا پێی ببەخشم ، كێ هەیە داوای لێخۆشبوونم لێ بكات تاكو لێیخۆشبم ) (مسلم).

 

 

بەروبوومی خۆشەویستی خوا

 

1-لێخۆشبوونی تاوانەكان: خوای پەروەردگار بەردەوام لێبووردەیی خۆی دەڕژێنێ بەسەر بەندە خۆشەویستەكانیدا و لەتاوانەكانیان خۆش دەبێت، چونكە بەهۆی ئەوخۆشەویستیە ئیلاهیەوە دڵەكانیان دەشۆرێتەوە لەهەموو ئەو تاوانانەی دەبنە مایەی توڕەبوونی پەروەردگار وەك خۆی دەفەرموێت: قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللّهُ غَفُورٌرحيم: ئەی پەیامبەر (صلى الله عليه وسلم) بڵێ‌: ئەگەر ئێوە خواتان خۆشئەوێت شوێنی من بكەون و لەفەرمانی من دەرمەچن، ئەوكاتە خواش ئێوەی خۆشئەوێت و لەگوناه‌و هەڵەكانیشتان خۆشدەبێت چونكە ئەو خوایە لێخۆشبوو و میهرەبانە ال عمران : 31

2- چێژی شیرینی ئیمان : هەركەسێك بەتەواوەتی سوربێت لەسەر خۆشەویستی خوا ئەوكات هەست بە شیرینی و چێژی ئیمان دەكات، ئەوكات دڵی ئاوەڵادەبێت و پڕدەبێت لەنوری پەروەردگاری، پەیامبەری خۆشەویست (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (ثلاث من كن فیه وجد بهن حلاوة الإیمان من كان الله ورسوله أحب إلیه مما سواهما وأن یحب المرء لا یحبه إلا لله وأن یكره أن یعود فی الكفر بعد أن أنقذه الله منه كما یكره أن یقذف فی النار: سێ شت هەن هەركەس لەدڵیدا هەبێت، بەهۆیانەوە هەست بەچێژ وشیرینی ئیمان دەكات: خوا و پەیامبەری لاخۆشەویستر بێت لەهەموو شتێكی دیكە، وە هەركەسێكیشی خۆش ویست تەنها لەبەر خوا خۆشی بوێت، وە چۆن پێیناخۆشە فڕێدرێتە ناو ئاگر لەدوای ئەوەی ڕزگاری دەبێت، ئاواش پێیناخۆش بێت لەدوای باوەڕهێنانی بگەڕێتەوە بۆ كوفر وبێباوەڕی ) (متفق علیه) .

3- بەدەستهێنانی سێبەری خوا: یەكێك لەو ناز و بەخششە گەورانەی كە خۆشەویستانی خوا لەڕۆژی دوایدا بەدەستی دەهێنن ئەوەیە كە ئەوان توشی هیچ ئێش و ئازاری ئەو ڕۆژە ناخۆشە نابن و ناكەونە بەر تیشكی گەرمی خۆری سوتێنەر، بەپێچەوانەوە ئەوان ئەوكات خۆشترین كاتەكانیان لەژێر سێبەری عەرشی پەروەردگاریان دەگوزەرێنن، پەیامبەری ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت :( سبعە یظلهم الله فی ظله یوم لا ظل إلا ظله الإمام العادل وشاب نشأ بعبادة الله ورجل قلبه معلق فی المساجد ورجلان تحابا فی الله اجتمعا علیه وتفرقا علیه ورجل دعته امرأة ژات منصب وجمال فقال إنی أخاف الله ورجل تصدق بصدقە فأخفاها حتی لا تعلم یمینه ما تنفق شماله ورجل ژكر الله خالیا ففاضت عیناه: حەوت جۆرە كەس هەن كەخوا دەیانخاتە ژێر سایە وسێبەری خۆیەوە لەو ڕۆژەدا كەهیچ سایە وسێبەرێك نیە جگەلەسایەو سێبەری ئەو زاتە: پێشەوایەكی دادپەروەر، لاوێك كەلەسەر خواپەرستی گەورە بوبێت، كەسێك كەدڵی پەیوەست بێت بە مزگەوتەوە، دووكەس كە لەبەر خوایەكتریان خۆشبوێت و لەسەر ئەوبنچینەیە بەیەك گەیشتبن، دوای دوركەوتنەوەیان و جیابونەوەشیان لەیەكتر خۆشەویستیان بەردەوام بێت ، كەسێك كە ئافرەتێكی جوان و ناودار بانگی بكات ، ئەویش بڵێت ، بەڕاستی من لەخوا دەترسم، كەسێك كەخێر دەكات و دەیشارێتەوە، هەتا دەستی چەپی نازانێ دەستی ڕاستی چی بەخشیوە، كەسێك بەتەنیا یادی خوا بكات و چاوەكانی ئەسرینیان لێ ببارێت) (متفق علیه).

4- بەدەستهێنانی خۆشەویستی هەموو ئەوەی لەئاسمانەكاندایە: پەیامبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت : إذا أحب الله العبد نادی جبریل إن الله قد أحب فلانا فأحبوه فیحبه جبریل ثم ینادی جبریل فی أهل السما‌ء إن الله قد أحب فلانا فأحبوه فیحبه أهل السما‌ء :كاتێك خوای پەروەردگار بەندەیەكی خۆشویست، بانگی جوبرائیل دەكات و دەفەرمێت : ئەی جوبرائیل فڵانە كەسم خۆشئەوێت، تۆش خۆشتبوێت، پاشان جوبرائیلش بانگی ئەهلی ئاسمان دەكات و دەڵێت خوای پەروەردگار فڵان كەسی خۆشئەوێت ئێوەش خۆشتانبوێت) (أحمد).

5- بەدەستهێنانی یارمەتی خوا لە دونیادا: پەیامبەر ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) سەبارەت بەو كۆمەكی و یارمەتیدانەی خوای پەروەردگار بۆ بەندە خۆشەویستەكەی دەفەرموێت : فإذا أحببته كنت سمعه الذی یسمع به، وبصره الذی یبصر به، ویده التی یبطش بها، ورجله التی یمشی بها. ولئن سألنی لأعطینَّه، ولئن استعاذنی لأعیذنه : ئەگەر بەندەیەكم خۆشویست دەبمە ئەو گوێیەیی كەپێی دەبیستێت و ئەو چاوەش كەپێی دەبینێ و ئەو دەستەی كەدرێژی دەكات، ئەو قاچەی كە پێی دەڕوات، وە ئەگەر داوام لێبكات پێیی دەبەخشم، ئەگەر پەنام بۆ بێنێت لەهەرشتێك پەنای دەدەم و دەیپارێزم ) (البخاری)

 

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics