٧ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

باسەكانی ئیلاهیات

هەموو ئەم باسانەی تێدا شرۆڤە ئەكرێت:Islamnasi1

ـ باسی بوونی خوا "وجود الله".

ـ باسی ناوەكانی خوا "أسما‌ء الله".

ـ باسی سیفەتەكانی خوا "صفات الله".

ـ باسی تاك‌و تەنیایی خوا "توحید الله".

ـ باسی كارو كردەوەكانی خوا "أفعال الله".

كە ئەوانەش هەریەكەیان چەند لق‌و پۆپی تری لێ ئەبێتەوە بۆ نموونە:

• لە "توحید الله" دا پێنج باسی گەورەی لێدەبێتەوە:

1ـ توحید الذات: كە باس لە تاكوتەنیایی خوا ئەكات كە ئەمەش باسی پێنج حاڵەت ئەكرێت و لە كتێبەكانی عەقائید و كەلامدا بە "كەموماتی خەمس" ناو ئەبرێت.

2ـ توحید الأسما‌ء: كە باس لەناوە جوانەكانی خوا ئەكات بەتایبەتی "99" ناوەكە..

3ـ توحید الصفات، كە لێرەدا باس لە سیفەتەكانی خوای گەورە ئەكات كە زانایان ئەیكەنە دوو بەشی سەرەكی:

ب1: سیفەتەكانی زاتی خوا.."صفات الذات"...

ب2: سیفەتەكانی كارەكانی خوا "صفات الافعال"....

4ـ توحید الألوهیة، باس لە "حاكمیەتی خوا بەسەر مرۆڤ‌و بوونەوەرو دونیاو ئاخیرەتەوە دەكرێت".

5ـ توحید الربوبیة، باس لە خولیقێنەریی خوا ئەكرێت بۆ دونیای بینراوو نەبینراو، بۆ خولقاندنی "مولك"‌و "مەلەكوت" ‌و بڕگەكانی تریش بە هەمان شێوە.

 

ان شا‌ء الله یەك یەك ئەم بابەتانە شرۆڤە دەكەینەوە

 

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics