٧ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

باسەكانی نبوات

هەموو ئەو باسو خواستانەن كە پەیوەندن بە پێغەمبەرایەتییەوە وەك:

ـ باسی بنەماكانی پێغەمبەرایەتی .Islamnasi13

ـ باسی بەڵگەكانی بە پێغەمبەربوونی كەسێك.

ـ باسی گومانەكانی خەڵكی بێباوەڕ و وەڵامەكانیان لەسەر دیاردەی پێغەمبەرایەتی.

ـ باسی ئەو سیفەتانە ئەكرێت كە :

1ـ پێویستە لە پێغەمبەراندا هەبن، كە چوار سیفەتی پێویستن:

أ.راستگۆیی

ب.دەستپاكی.

ج.وریایی.

د.گەیاندنی پەیامی خوا..

2ـ محالە لە پێغەمبەراندا هەبن، كە بریتییە لە دژەكانی ئەو چوار سیفەتەی سەرەوە:

أ.درۆكردن.

ب.ناپاكی.

ج.گێلی.

د.شاردنەوەی دینی خوا یان هەندێ لە دینی خوا.

3ـ مومكینە لە پێغەمبەراندا هەبن، وەك:

أ.نەخۆشكەوتن و تا لێهاتن و وڕێنەكردن.

ب. برینداربوون و كوشتن ومردن.

ج.جادوولێكردن.

د.تووڕەبوون و ڕازیبوون و عادزبوون..

هەریەك لەمانەش چەند بڕگەو بابەتی (گۆڕاو)‌و (نەگۆڕ)ی تێدایەو قورئان و حەدیس دەستی بۆ بردوون و باسی لێوە كردوون.

لە باسی (نبوات)دا چەند باسی تر بووەتە بڕگەو بابەتی ئەم بەشە وەك:

1- ژمارە و ژیانی پێغەمبەران و پەیامەكانیان و هەڵوێستی قەومەكانیان لێیان

2-ژمارەی پەیامە ئاسمانیەكان و ئەوانەی كەماونەتەوە و ئەوانەی كە نەماون..

3-باسی پێغەمبەری ئیسلام و قورئان و ناوەڕۆك و بابەتەكانی قورئان..

4- باسی عوجیزات و كەرامات و ئیستیدراج و خەواریقی عادەت و پێغەمبەرانی درۆیی ئەكرێ و پێوەر دائەنرێت بۆ جیاكردنەوەی ئەو شتانە لە یەكتری..

5-باسی ئیمامەت و خیلافەت و لق و بەشەكانیان ئەكرێت و پێوەر بۆ جیاكردنەوەی هەر بەشەیان لەوی تر دا ئەنرێت..

6-بەراوردكاری لە نێوان قورئان و كتێبە ئاسمانیەكانی تردا و سەلماندنی ئەوەی كە قورئان تاكە كتێبی ئاسمانیە كە پارێزراوە و دەستی لادانی پێنەگەیشتووە..

ان شا‌ء الله یەك یەك ئەم بابەتانە شرۆڤە دەكەینەوە

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics