٣ ڕه‌بیعی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

لەكاتی داخــوازی پێویســتە كـــوڕو كــچ یەكتـری ببینــــن

ئەبو هورەیرە خوا لێی رازی بێ‌ دەڵـێ‌: لەگەڵ پێغەمبەر بوم، صلي الله عليه وسلم پیاوێك هاتە لای‌و هەواڵی پێدا، كە ئافرەتێكی ئەنصاری خوازتوە. پێغەمبەر صلي الله عليه وسلم پێی فەرمو: ئایا سەیری ئافرەتەكەت كردوە؟! پیاوەكەش گوتی: نەخێر!

پێغەمبەریش فەرموی: بڕۆ تەماشای بكە! چونكە شتێك لە چاوی ئافرەتە ئەنصاریەكان هەیە، بە واتای چاویان بچوكە))(1 ).Saerkrdn

بۆ پاساودانی ئەم مەسەلەیە فەرمودەی (صحیح) هاتوە كە دەفەرموێ‌: ((أنظر اليها، فإنه أحرى أن يؤدم بينكما))( 2)، واتە: تەماشای ئافرەتەكە بكە چونكە بەهۆی ئەم بینینەوە خۆشەویستی‌و بەزەیی لە نێوانتاندا زیاتر بەردەوام دەبێ‌.

هەروەها دەفەرموێ: ((إذا خطب أحدكم المرأة، فإن استطاع أن ينظر الى ما يدعوه الى نكاحها فليفعل))(3)، واتە: گەر داخوازی ئافرەتێكتان كردو توانیتان ئەو شوێنانە تەماشا بكەن كە بۆ مارەیی دەگونجێ تەماشا بكرێ با تەماشای بكات.

هەر لە هەمان بابەتەوە دەفەرموێ‌: ((((إذا خطب أحدكم امرأة فلا جناح عليه أن ينظر إليها إذا كان، إنما ينظر اليها لخطبته، وإن كانت لا تعلم))(4)، واتە: گەر یەكێك لە ئێوە ئافرەتێكی داخوازی كرد، گوناهی ناگا گەر تەماشای ئەو ئافرەتە بكات، چونكە تەماشا كردنەكەی بۆ داخوازی یە، با كچەكەش پێی نەزانێ‌و ئاگای لێی نەبێ‌.

یەكێك لەو كەسانەی كاری بەم فەرمودەیە كرد (محمد كوڕی مەسلەمەی ئەنصاری) بو. سەهلی كوڕی ئەبی حەپمه دەڵێ: محمدی كوڕی مەسلەمەم بینی زۆر بە وردی تەماشای بوپهینەی كچی زوحاكی دەكرد، منیش پێم گوت: ئەوە تۆ شتی ئاوا دەكەی، تۆ لە هاوەڵانی پێغەمبەری خوای؟ محمدی كوڕی مەسلەمەش گوتی: گوێم لە پێغەمبەری خوا بو دەیفەرمو: ((إذا ألقي في قلب امرئ خطبة امرأة فلا بأس أن ينظر إليها))( 5)، واتە: گەر ئافرەتێك كەوتە دڵی پیاوێك بۆ داخوازیكردنی، هیچی تێدا نیە گەر تەماشای بكات.

لەنێو شەرع ناساندا ڕاو بۆچونی جیاواز هەیە لەبارەی تەماشاكردنی داخوازی كراو. هەندێك مەزهەب دەڵێن دەبێ‌ تەنها دەم‌و چاو و هەردو دەست تەماشا بكرێ‌. ئەم پابەند (تقیید)ەش هیچ بەڵگەیەكی نیەو، لەكارخستنی تێگەیشتنی هاوەڵانە بۆی.

لێرەدا پرسیارێك بە مێشك دا دێ‌؛ گەر خوای یاسادانەری كاربەجێ‌ رێگەی دابێ‌ بە پیاو كە بەر لە گرێ‌بەست (عقد)ی هاوسەرگرتن تەماشای ئافرەت بكات، ئایا وەلی ئافرەتەكە مافی ئەوەی هەیە ئافرەتەكە بەبێ‌ حیجابی شەرعی پیشانی پیاوەكە بدات؟! بە دیدی من –خواش زاناترە- ئەمە دروستە، مادام خوای یاسادانەر ڕێگەی داوە بە خوازبێنیكەر تەماشای ئافرەتی خوازبێنیكراو بكات ئەوەی، كە دەتوانێ‌ تەماشای بكات، با ئافرەتەكەش نەزانێ‌.

ئیمام ابن القیم لە كتێبی (تهذیب السنن)دا (3/25-26) گوتویەتی:

داود گوتویەتی: دەتوانرێ تەماشای هەمو لەشی ئافرەتەكە بكرێ! ئیمام ئەحمەدیش سێ‌ ریوایەتی هەیە، كە یەكێكیان دەڵێ: دروستە تەماشای دەم‌و چاوو هەردو دەستی ئافرەتەكە بكرێ‌، ریوایەتەكەی تر دەڵێ‌: ئەو ئەندامانەی كە بەزۆری بەدیارەوەیە وەك گەردن‌و هەردو قاچ دروستە تەماشا بكرێ‌. سێ‌یەمیش دەڵێ‌: دروستە تەماشای هەمو لەشی ئافرەتەكە بكرێ‌.

ئەوەی شایانی وتنە لەبارەی بینینی داخوازیكەرو داخوازیكراو (الخاطب والمخطوبة)، سەرنج بۆ ئەوە ڕادەكێشین، كە نەریتێكی پیس‌و خراپ هەیە لەناو زۆربەی خێزانە بەناو مسوڵمانەكان بڵاوبۆتەوە، ئەویش تێكەڵ بونی كوڕو كچە پێش مارەبڕینیان، كە لە دەرەوەداو لە شوێنی چۆڵ بە یەكتری دەگەن بە بیانوی ئەوەی، لەژێر ئەزمون دان تا لە یەكتری بگەن. ئەوەش داب‌و نەریتی شارستانیەتی چەواشەو فێڵبازە، كە بونەتە كۆیلەو بەندەی ئەم شارستانەیەتە، كە دین و ڕەوشتیان لەلا نەهێشتین.

بەڵێ، ئیسلام ڕێگەی داوە بە داخوازیكاری كچ تەماشای دەست‌و ڕوخساری بكات، گەر بەڕاستی نیازی هێنانی هەبێ‌‌و ئافرەتی دڵسۆز بنێرێ‌، تا لە ڕەوشت‌و ڕەفتاری كچەكە ئاشنا بن بۆی هەیە زۆر لێی بكۆڵێتەوەو نوگفهی خۆی هەڵبژێرێ‌، بەڵام كار بگاتە ئەوەی كە حەرامی تێدا بەكار بهێنرێ؛ ئەوە ڕیسوایی‌و شەرمەزاریی یە. خەڵكیش سەرفراز نابێ‌، تا نەگەڕێنەوە سەر ڕێبازو یاسای دینەكەیان‌و كوڕو كچیان لە كاری حەرامی دور نەخەنەوە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

1. رواه مسلم والنسائي والطبراني (حديث صحيح).

2. رواه ترمذي والنسائي وابن ماجة (حديث صحيح)

3. رواه أبوداود والطحاوي وأحمد في المسند وابن ماجه (حديث صحيح).

4. رواه الطحاوي وأحمد في المسند (حديث صحيح).

5. رواه إبن ماجه والطحاوي وأحمد في المسند وغيرهم (حديث صحيح).

 

 

 

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics