٤ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

كچێك داوا له‌ دايكى ده‌كات زينا بكات ئه‌ويش ڕێگه‌ى ده‌دات به‌ڵام به‌مه‌رجێك..!!

سه‌يرى ئه‌و دايكه‌ بكه‌ن چۆن ڕێگه‌ به‌ كچه‌كه‌ى ده‌دات زينا بكات!!! ‏‎

‎ دايكه‌كه‌ هه‌رچه‌ند پێى ده‌ڵێت ئه‌و كاره‌ له‌ڕووى كۆمه‌ڵايه‌تى يه‌وه‌ ئابڕووب274 277 Sac Kraft Vers 5ه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ ‏ئه‌وه‌شدا له‌ ڕووى شه‌رعيه‌وه‌ حه‌رامه‌ و گوناهێكى گه‌وره‌يه‌ …..به‌ڵام كچه‌ هه‌ر سوور ‏ده‌بێت له‌سه‌ر داواكه‌ى و زۆر له‌ دايكى ده‌كات، ئه‌ويش ڕازى ده‌بێت به‌ڵام به‌ مه‌رجێك….‏ چه‌ند تاقى كردنه‌وه‌يه‌كى ئه‌خاته‌ به‌رده‌م كه‌ ئه‌بێ تا كۆتايى به‌رده‌وام بێت ,,, كچه‌ش ‏ڕازى ده‌بێت و ده‌ڵێت ئه‌و تاقى كردنه‌وه‌يه‌ چى يه‌؟ ‏‎

‎ دايكه‌كه‌ ده‌ڵێت: به‌يانى كه‌ ڕۆژ بوه‌وه‌ بچۆره‌ به‌رده‌م ماڵى سوڵتانى ئه‌و ووڵاته‌ى ئه‌وان ‏تێيدا ده‌ژين….. كاتێ كه‌ سوڵتان به‌و شوێنه‌يا تێپه‌ڕى خۆت ببورێنه‌ره‌وه‌…… ‏‎

‎ كچه‌ش كه‌ ڕۆژ بوه‌وه‌ ئه‌و ئامۆژگاريه‌ى دايكى پێي ووت به‌جێى هێنا كاتێ كه‌ گه‌شته‌ ‏به‌رده‌م سوڵتان بوورايه‌وه‌ …سوڵتانيش يه‌كسه‌ر كچه‌ى هه‌ستان و گرنگى پێدا تا ‏هاته‌وه‌ سه‌ر خۆى كچه‌ش زۆر سوپاسى كرد. ‏‎

‎ كه‌ چووه‌وه‌ لاى دايكى ووتى ئه‌ى تاقى كردنه‌وه‌ى دووه‌م چي يه‌ ؟؟ ‏‎

‎ ووتى : هه‌مان ئيش ئه‌مڕۆ كردت بڕۆ دووباره‌ى بكه‌ره‌وه‌ كاتێ كه‌ سوڵتانت بينى…. ‏‎

‎ كچه‌ش بۆ ڕۆژى دوايى هه‌مان كارى كرده‌وه‌ بۆ جارى دووه‌م به‌ڵام ئه‌م جاره‌ جياواز بوو ‏سوڵتان لاى بۆ نه‌كرده‌وه‌ ته‌نها وه‌زيره‌كه‌ى نه‌بێت….. كه‌ بۆ دايكى گێڕايه‌وه‌ ئه‌ويش پێى ‏ووت ئه‌بێ بۆ جارێكى تر ئه‌و كاره‌ بكه‌يته‌وه‌ له‌ هه‌مان شوێن و هه‌مان كات، كچه‌كه‌ش ‏هه‌رچه‌نده‌ پێى باش نه‌بوو به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندى نواند… بۆ جارى سێهه‌م كاره‌كه‌ى سێ باره‌ ‏كرده‌وه‌ ئه‌مجاره‌ش وه‌زير نه‌چوو به‌لايا به‌ڵكو به‌رده‌سه‌كانى وه‌زير له‌سه‌ر ڕێگه‌كه‌ لايان برد ‏هه‌ندێكيشيان زۆر به‌بێ موبالات به‌لايدا تێپه‌ڕين و بێ نرخانه‌ سه‌يريان كرد ته‌نانه‌ت ‏هه‌ندێكى گاڵته‌يان پێكرد و قسه‌ى ناشرينيان پێ ووت و كاتێ كه‌كه‌وتبوو شه‌قيان لێدا !!!‏ ئه‌م ديمه‌نه‌ زۆر ئازارى به‌ كچه‌كه‌ گه‌ياند بۆيه‌ كه‌گه‌ڕايه‌وه‌ زۆر گريا و ديمه‌نه‌كه‌ى بۆ دايكى ‏گێڕايه‌وه‌ دايكيشى پێى ووت : ‏‎

‎ كچى شيرينم زينا كردنيش هه‌روه‌ك ئه‌و ديمه‌نه‌ وايه‌ كه‌ تۆ بينيوته‌… كاتێ ئه‌و كاره‌ ‏ده‌كه‌يت يه‌كه‌م جار و سه‌ره‌تا كه‌سانى ده‌وڵه‌مه‌ند يان خاوه‌ن پله‌ و پايه‌ به‌و شێوه‌يه‌ ‏هه‌وڵت بۆ ئه‌يا پاشان ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌پله‌ى ئه‌وان كه‌مترن…….تا ئه‌و ڕاده‌يه‌ بێ نرخ ‏ده‌بيت كه‌ كه‌سانى هه‌ژار و بێ پله‌ و پايه‌كانيش نرخت بۆ دانانێن و به‌و شێوه‌يه‌ ڕه‌فتارت ‏له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن…….بۆيه‌ له‌وه‌ تێ بگه‌ ڕاسته‌ بۆ يه‌كه‌م جار هه‌ندێ كه‌س چه‌ند گرنگ و ‏گه‌وره‌ش بن گرنگيت پێ ده‌ده‌ن وه‌ك نێچيرێك تا ڕاوت ده‌كه‌ن،كه‌ ڕاويان كرديت زۆر بێ ‏نرخانه‌ ته‌ماشات ده‌كه‌ن…… ‏‎

‎ ئايا ئێسته‌ ده‌ته‌وێ زينا بكه‌ى؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ‏‎

‎ له‌و كاته‌يا كچه‌ هه‌ستى به‌هه‌ڵه‌ى خۆى كرد و په‌شيمان بوه‌وه‌ و زۆر گريا و زۆر سوپاسى ‏دايكى كرد وو پێى ووت هه‌رگيز كارى واناكه‌م هه‌رچۆنێك بێت چونكه‌ كارێكى زۆر بێزراو و ‏ناشرين و ئابڕووبه‌ره‌ و تاوانێكى گه‌وره‌يه‌. ‏‎

‎ تاوانى زينا وه‌ك شووشه‌ وايه‌ ئه‌گه‌ر شكا چاك بوونه‌وه‌ى مه‌حاڵه‌…. ‏‎

‎ سه‌ره‌ڕاى بێزاوى و بێ نرخى ئه‌م كاره‌ له‌ دونيا سزايه‌كى سه‌ختيشى هه‌يه‌ له‌ ‏قيامه‌تدا………بۆيه‌ ئاگاداربن نه‌كه‌ونه‌ ئه‌م تاوانه‌وه‌… چونكه‌ په‌شيمانى دادت نايات ..بۆ ‏ئه‌وانه‌ش كه‌وتوونه‌ته‌ ئه‌م تاوانه‌وه‌ هه‌تا له‌ دنيادان بير له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ بۆلاى ‏خواو ته‌وبه‌يه‌كى ڕاست بكه‌ن چونكه‌ خواى گه‌وره‌ خاوه‌نى ڕه‌حمه‌تێكى فراوان و ‏لێبوورده‌يه‌كى گشتى يه‌ بێ هيوا نه‌بن هه‌تا له‌ دنيادا ماون و كار له‌كار ‏نه‌ترازاوه‌…..به‌هيواى دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ر تاوانێك كه‌ خواى گه‌وره‌ توڕه‌ بكات………

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics