٧ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

كلیلە كانی دڵی ئافرەت كامانەن ..؟؟

كلیلی دڵی ئافرەت بە سانایی بریتیە لە چەند گفتوگۆیەكی ئاسایی ، كە ئافرەت ئارەزووی بیستنیان دەكات ، وە هەستیان پێ دەكات ... ئەوانیش : Klel

كلیلی یەكەم : گوێ‌ گرتن ..

گرنترین موجامەلەیەك كە لەگەڵ ئافرەت دەكرێ ... بە گوێگرتن بۆی هەستێكی وای دەدەیتێ كە تۆ گرنگی پێ دەدەیت ، گرنگی دانێكی وورد بۆ ژیانی ، چونكە ئافرەت پێی خۆشە ئەو هەڵوێستەو چالاكیانەی لە ژیانی دا هەبوون هەمووی بە ووردی باس بكات ، بە گوێ گرتنت بۆی و دانیشتن لەگەڵی هەستێكی قوڵی لا پەیدا دەبێت كە دەبێتە مایەی تێگەشتن و زیاتر نزیك بوونەوە لەیەكتر.

كلیلی دووەم : پشت گرتن یان تەئیید كردنی..

زۆر خۆشە بۆ ئافرەت كاتێ هەست دەكات كە هاوسەرەكەی لەگەڵیایەتی و یارمەت دەدات و قورساییەكانی لەسەر ئاسان دەكات ، وە لە هەموو بارودۆخێكی نائاسایی دەیپارێزێت كاتێ رووبەڕووی دەبێتەوە ، ئەمەش وای لێ دەكات كە هەستی هێز و دەسەڵاتی بۆ دروست ببێت بەرامبەر ئەو بارودۆخانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

كلیلی سێەم : ئیعجاب بوون پێی ..

ئافرەت عاشقی ئەوەیە كە هەست بكات هاوسەرەكەی موعجیبە پێی ، بە شێوازی بیركردنەوەی بۆ نمونە ، یان بە جوانی ڕیكخستنی جل و بەرگی ، خۆ ڕازاندنەوەی ، بە بۆن خۆشی و كەسایەتی ، ڕۆح سوكی و ئازایەتی و ئاستی ڕۆشنبیریی و زانستی .... ئەو هەمیشە چاوەڕێی بیستنی چرپەكانی ئیعجابی هاوسەرەكەیەتی بۆی...

كلیلیی چوارەم : گرنگی پێدانی..

هەمیشە خۆت وا دەربخە كە خێزانەكەت جێی گرنگی پێدانی تۆیە ، هەوڵ بدە ووتەی " پیاو گرنگی نادات" رەت بكەرەوە ، بە پێی توانای خۆت هەوڵ بدە گرنگی پێدانت بۆی دەربخەیت ، بە جۆرێك كە تەوەرەی ژیانی تۆ ئەوە ، ئەوە زۆر دڵخۆشی دەكات و هەستێكی گەورەی متمانە بۆ خۆ بوونی پێ دەبەخشێ ، ئەو گرنگی پێدانە باڵ دەكێشێ بۆ هەموو ئەو شتانەی كە گرنگیان پێ دەدات ، ئەوەش دەیگەیەنێتە ئەوەی كە ئەو شتانەی لەلای هەردوولا گرنگن هاوبەش دەبێت و زیاتر لێك نزیكبوونەوەو تێگەشتنی هەردوولایبەدواوەیە ... لە كۆتاییدا دەبێتە هۆی دروست بوونی هاوسەنگی دەروونی لە ژیانی دا ...

كلیلی پێنجەم : هاندانی...

هەمیشە بەدوایەوە بە ، هانی بدە كە ببێتە ئەو كەسایەتیەی كە خۆی خەونی پێوە دەبینێت ، بە مەرجێك خۆت لە سایەی دا بمێنیتەوە ، هەوڵ بدە لەسەر ئاستی سۆز و هۆش و ڕۆشنبیری ئاوێزانی بكەی ، هەمیشە سۆز و خۆشەویستی بۆ دەربخە .... ئافرەت هەرچەندە خاوەنی كەسایەتیەكی بەهێز بێت پێی خۆشە كە هاوسەرەكەی بیپارێزێت و لەگەڵی بێت .

كلیلی شەشەم : شانازی پێوە بكە ..

وای لێ بكە هەمیشە هەست بكات كە تۆ شانازی پێوە دەكەی ، جار نا جارێك ئەو هەستەی بۆ ئاشكرا بكە ، بە تایبەتی لەبەردەم منداڵەكانتان دا ، ئەوەش دەبێتە هۆی هەست كردن بە خۆشیەك لە ناخیەوە كە هەست بە بوونی خۆی دەكات ...
لە كۆتایی دا ... لە پێناو ئەوەی هەستی بە هەموو ئەوانەی باسمان كرد ، مەرجێك هەیە لە كاتی بەكارهێنانی كلیلەكانی دڵی ئافرەت دا ، ئەویش ئەوەیە كە هەستی بەو كارانە لەو پەڕی ڕاست گۆیی و نیەت پاكی یەوە ، هەتا نزیك بوونەوەت لێی نەبێتە ئەوەی كە تۆ نمایش دەكەیت یان دوو ڕوویی ...
بە هیوای بەختەوەری هەموو خێزانێك ... بیرتان نەچێت گەورەترینی كلیلەكان بریتیە لە ئیمان بە خوای گەورە ...

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics