٧ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

باس كردنی نهێنى یەكانی جوتبون بۆ خەڵكی حەرامە

خوای گەورە دەفەرموێ: [ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللّهُ ] النساء:34.

واتە: ئەو ئافرەتانەی صاڵحەن بەڕاستی ئەوانە گوێڕایەڵی فەرمانی خوان، ئەوانە ئەو نهێنى یانەی لەكاتی جوتبونی ژن و مێردا ڕو دەدات دەیپارێزن و لای كەس نایدركێنن، باس ناكەن كە چۆن لەگەڵ هاوسەرەكانیان جوت دەبن.Nheni

لە ئەسمای كچی زەیدەوە، كە خۆی لەلای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دانیشتوەو پیاوان و ئافرەتانیش دانیشتون، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموی: ((لەوانەیە پیاو هەبێ چی لەگەڵ خێزانەكەیدا دەكات باسی بكات! لەوانەشە ئافرەتی وا هەبێ چی لەگەڵ پیاوەكەی دەكات لای ئافرەتان باسی بكات! ئەوانەی لەوێ بون بێ دەنگ بون و وەڵامیان نەدایەوە، ئەسما دەڵێ منیش وتم: بەخوا ڕاستە ئەی پێغەمبەری خوا، ئافرەت و پیاو باسی ئەوە دەكەن.

پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموی: ئەم كردەوەیە نەكەن! ئەمە وەك ئەوە وایە شەیتانی نێرە لە ڕێگادا بە شەیتانی مێ بگات و لەگەڵی جوت ببێ و خەڵك سەیری بكەن)). رواه أحمد في المسند وله شواهد أخرى(حديث حسن).

بابزانرێ ئەو جۆرە كەسانەی باسی سەرجێیی لەلای خەڵك دەكەن، پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم بە خراپترین خەڵك(شرّ الناس)ى داناوە.

ئەوەی جێگەی داخە هەندێك پیاو بۆتە نەریتیان لای هاوڕێكانیان باسی جوانی ژنەكانیان دەكەن، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو كەسانەی باسی جوانی ژنەكەیان لە لا دەكرێ حەز لەژنی باس كەرەكە بكەن، ئافرەتیش هەیە باسی چۆنیەتی سەرجێیی كردنی لەگەڵ مێردەكەی بۆ ئافرەتانی تر باس دەكات. بەڕاستی ئەوە كارێكی دور لە ڕەوشتی ئیسلامى یەو مایەى خەشم و توڕەیی خوایە.

لە كتێبی: (المدخل للإمام أبي عبدالله محمد الشهير بابن الحاج) بەناوی ((آداب الرجل في الاجتماع بأهله))دا هاتوەو دەڵێ: گەر پیاو بیەوێ لەگەڵ ژنەكەی جوت ببێ، نابێ لە ماڵەوە یان لە ژورەكەدا كەسی ترى جگە لە ژنەكەی لێبێ. باس كراوە عبدالله ی كوڕی عومەر ڕەزای خوایان لێ بێ گەر بیویستایە لەگەڵ ژنەكەی جوت ببێ، ئەو ئافرەتەی شیری دەدا بە منداڵەكەی پێی دەگوت بچێتە دەرەوە.

ئەو كەسەی دەیەوێ لەگەڵ ژنەكەى جوت ببێ، بە ئارەزوی خۆیەتی چ كاتێك هەڵدەبژێرێ، لە سەرەتای شەو بێ یان كۆتایی شەو، بەڵام بۆ جوتبون سەرەتای شەو باشترە، لەبەر ئەوەى لەوكاتەدا ماوەی خۆشتن زۆرە، بە پێچەوانەی كۆتایی شەو كە كاتەكەی كەم دەمێنێ بۆ ئەنجام دانی نوێژی بەیانی بەكۆمەڵ، یان دواكەوتن یان لەدەست چونى نوێژی بەیانی.

لە ڕویەكی ترەوە لەمەڕ باش نەبونی جوتبون لە كۆتایی شەو، لەبەر ئەوەیە كە دوای خەوتن هەردوكیان دەمیان بۆن دەكاو ئەم بۆن كردنەش دەبێتە هۆی لێك دوركەوتنەوەیان لە یەكتری.

ئایا نەت بیستوە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نەهی كردوە كە پیاو لە ناكاو بچێتەوە لای ژنەكەی پێش ئەوەی ژنەكەی خۆی بۆ ئامادە بكات. لەبەر ئەوە نەهی كردوە تا ژنەكەی خۆی بۆن خۆش كات و قژی شانە بكات و ئامادە ببێ، تا خۆشەویستى و بەزەیی لەنێوان یەكتری بەردەوام بێ. پێغەمبەر كاتێك كە لە سەرفەر دەگەڕایەوە ڕاستەوخۆ دەچو بۆ مزگەوت و نوێژی تێدا دەكرد، ئەوەش لەبەر چەند هۆیەكی بەسود لەوانە:

1- سەردانی كەعبەی پیرۆز كە ماڵی خوایە تا مل كەچی بنوێنێ بە روكعەو سوجدە بردن بۆ خوای گەورە.

2- تا هاوەڵە بەڕێزەكانی بەشیان هەبێ لە بینینی پێغەمبەرو سەلام كردنیان لێی.

3- تا ئەوەی چاك و گونجاوە بۆ خواى دابنێ بۆ ئەوەی ئاگاداری ئوممەتەكەی بكات ئەوەى پەیوەستە بە خوا پێش هەمو شتێك بخرێ.

4- بۆ ئەوەی خێزانەكانی ئامادەیی خۆیان وەرگرن بۆ پێشوازی كردنی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم.

5- زۆر جار بەهۆی ئەوەی كە یەكێك لە سەفەردا بوبێ یان لێی دور بكەوێتەوەو پاشان لەناكاو بچێتەوە ماڵەوە لەوانەیە لە خۆشى و شادیان ژنەكەی لەهۆش خۆی بچێ و ببورێتەوە یان لە خۆشیا بمرێ.

لەبەر ئەوە پێویستە ئەو كەسەی دەیەوێ لەگەڵ خێزانەكەی جوت ببێ دەبێ خۆی لەو شتانە بپارێزێ كە خەڵكی ڕەشۆكى(عەوام) دەیكەن لە كاتێكدا نەهی لێ كراوە، ئەویش جوتبون لەگەڵ خێزانە كە هێستا خۆی ئامادە نەكردوە. بەڵكو دەبێ گەمەو گاڵتەی لەگەڵ بكات و ماچی بكات، هەر كە بینی ژنەكەی ئامادەیی جوتبونی هەیە ئەو كاتە جوت ببێ. حیكمەتی شەرعی خوا گەورەش لەوەدا دیارە، ئەویش ئەوەیە كە پیاو چی لە ئافرەت پێ خۆشە، ئافرەتیش بەهەمان شێوە حەز بەهەمان شتی پیاوەكەی دەكات. كاتێك پیاو بەبێ هیچ پێشەكى یەك دەچێتە لای ژنەكەی وەك ماچ و لاواندنەوەو قسەی خۆش، ئەو كاتە پیاوەكە جنسی خۆی تێر دەكات و ئافرەتەكەشی بە جنس تێر نەبویی دەمێنێتەوەو بە (معلق)ی ئەمێنێتەوەو ناتوانێ ئایینەكەی بەچاكی بپارێزێ و لەوانەیە سەر بۆ خراپە بكێشێ.

پێویست(واجب)ـە گەر پیاو كاری جنسی خۆی بەجێ هێنا پەلە لەوە نەكات كە لەسەرى هەڵسێ و بەجێی بهێڵێ. چونكە ئەم هەڵسانە سەر لە ئافرەتەكە تێك دەدات و دڵەڕاوكێی توش دەكات. بەڵكو دەبێ پیاوەكە هەڵنەستێ تا ئەو كاتەی كە دڵنیا دەبێ ژنەكەی پێویستی جنسی تێر بوەو گەیشتۆتە چێژ و خۆشى. لەبەر ئەوە هەر كەسێك لەم مەسەلەیە كەمتەرخەمی بكات ئەوا لەلای خوای گەورە بەرپرسیار(مسؤول) دەبێ و تاوانبار دەبێ.

لەكاتی جوتبوندا پێویستە مسوڵمان نیازو مەبەستی پێ ئەوەبێ كە منداڵیان ببێ بۆ زیاد كردنی مسوڵمانان و ببێتە یەكێ لە زانا چاكەكان. ئەو كەسەش دەیەوێ جوتبونەكەی دوبارە بكاتەوەو خۆشی نەشۆردبێ با (زەكەری) بشوات بەر لەوەی دوبارە جوت ببێتەوە.

قاضى عياض رەحمەتی خوای لێ بێ دەڵێ: (بۆیە باشترە پیاوەكە زەكەری بشوات چونكە شتنی زەكەر ئەو ئەندامە بەهێزو چالاك دەكات...). ص 2/33-35 باختصار.

وای بەباش دەزانم كاتی جوتبون بە كەمێك پاش نوێژی بەیانی ئەنجام بدرێ، چونكە لەو كاتەدا ژن و مێرد هەردوكیان لەش وفكریان حەساوەیە، گەر پاش جوتبونەكەیان چی تێدا نیە گەر كەمێكیش بخەونەوە، چونكە خۆشیەكی زۆری تێدایە!

لێدوان زیادکە


بابەتە پەیوەندیدارەکان

هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics