٢ ڕه‌بیعی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

ئـه‌م مـیـوه‌ و گـۆشـت و خـۆراكـانه‌ ئـاره‌زووی‌ سـێـكـسـی لای‌ ژنـان و پـیـاوانـیـش زیـاد ده‌كـات

پزیشكان و پسپۆڕانی‌ بواری‌ خۆراكی‌ و ته‌ندروستیی گشتی‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌زۆرینه‌ی‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ تازه‌ و ووشككراوه‌كانیش كاریگه‌رییه‌كی‌ زۆر باشیان هه‌یه‌ له‌به‌هێز و چالاككردنی‌ توانا و ئاره‌زووی‌ سێكسی لای‌ ژنان و پیاوانیش به‌و مه‌رجه‌ی‌ كه‌له‌گه‌ڵیدا وه‌رزش بكرێت و كه‌سه‌كه‌ له‌جگه‌ره‌ كێشان و شوێن و ژینگه‌ی‌ پیس و ژه‌هـراوی‌ دوور بكه‌وێته‌وه‌, كه‌ئه‌وه‌ش بۆخۆی‌ به‌وه‌ ناوبراوه‌ كه‌ئیتر ئه‌و لاشه‌یه‌ توانایه‌كی‌ ئێجگار زۆری‌ بۆ دروستده‌بێت له‌چالاكیی به‌هێز و به‌رده‌وامی‌ له‌مومـاره‌سه‌ی‌ سێكسدا .

مـیـوه‌

ڕۆژنامه‌ ئه‌وروپیه‌كان له‌پسپۆڕان و پزیشكانی‌ ئه‌و بواره‌وه‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌زۆرێك له‌و خۆراكانه‌ی‌ كه‌باسیان ده‌كه‌ین ڕۆڵێكی‌ زۆر باشیان هه‌یه‌ له‌ئارام كردنه‌وه‌ی‌ باری‌ ده‌روونیی خێزانه‌كان و به‌هێزتر كردنی‌ توانا و ئاره‌زووه‌ سێكسیه‌كانیاندا به‌تایبه‌تی‌ سه‌وزه‌كان به‌گشتی‌ و میوه‌ی‌ تازه‌ و هه‌ندێكی‌ ووشككراوه‌ش وه‌ك هه‌نجـیر و ترێی‌ سوور و ئه‌و سه‌وزه‌ و میوانه‌ی‌ كه‌مادده‌ی‌ ( astragous ) یان تێدایه‌ وه‌ك پیازی‌ سوور و سیـر, كه‌چالاككه‌رێكی‌ به‌هێز و سروشتیی توانا سێكسیه‌كانن, جگه‌ له‌و خۆراكانه‌ش كه‌ڤیتامین – A - یان تێدا هه‌یه‌ وه‌ك گوێز و هه‌نجیر, جا هه‌نجیره‌كه‌ به‌تازه‌یی به‌كاربهێنرێت, یان ووشك كرابێته‌وه‌, یان بكرێته‌ شه‌ربه‌ت, ئه‌وه‌ هه‌مان كاریگه‌ریی باشی هه‌یه‌ بۆ خانمان و پیاوانیش .

جگه‌ له‌وانه‌ش ڕۆنی‌ جگه‌ری‌ نه‌هه‌نگ و گیای‌ – جنسینگ – زۆر باشن بۆ به‌هێزتر كردنی‌ توانا سێكسیه‌كانی‌ ژنان و پیاوانیش, هه‌روه‌ك خواردنی‌ گۆشتی‌ ماسی و كۆتر و مراویش به‌یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی‌ تری‌ به‌هێزتركردنی‌ توانا و ئاره‌زووی‌ سێكسی داده‌نرێت .

جێی‌ ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ كه‌خواردنی‌ ته‌ماته‌ی‌ تازه‌ به‌كاڵی‌ ڕۆڵێكی‌ ئێجگار باشی هه‌یه‌ له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ حه‌ز و ئاره‌زووی‌ سێكسی له‌لای‌ ئافره‌تان, چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ باشتر كاركردنی‌ دڵ و هه‌ڵدانی‌ خوێن و ڕشتنی‌ هۆرمۆنی‌ – الاستروجین -, كه‌به‌رپرسه‌ له‌ووروژاندنی‌ ئاره‌زووی‌ سێكسیی ژنان .

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics