٧ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

پاساوەكانی باڵانەپۆشی ئافرەتان لەزاری خۆیان؟

خوای گەورە لە پێناو پاراستنی پاكیزەی ئافرەتاندا , بۆ پاراستنی كیانیان وەك ناونیشانێك بۆ ئیمانی ئافرەت باڵا پۆشی لەسەر ئافرەتان پەیوەست كردوە , گومان لەوەشدا نیە هەر كۆمەڵگەیەك لەبەرنامەی خودا دووركەوێتەوە و واز لە ڕێگەی ڕاستی بهێنێت ئەوە كۆمەڵگەیەكی نەخۆشەو پێویستی بە چارەسەرێكە كە شیفاو خۆشنوودی پێبێت ..

لەو دیمەنە دڵ تەنگانەی كە بڵاو بوەتەوە دیمەنی سفوری و باڵا نەپۆشیە لە نیوان ئافرەتاناد, بەداخەوە ئەم سیفەتە وردە وردە كۆمەڵگە ئیسلامیەكانی گیرۆدە كردوە و خودی سفوریش یەكێكە لەو ئامڕازانەی كە دوژمنان دایان ناوە بۆ لادانی گەلانی موسوڵمان ...پاساوەكانی باڵانەپۆشی

ئەو هۆكارانە چین بونەتە هۆی بڵاوبونەوەی ئەم دیاردە ؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ڕوومان كردە دەمی چەندین كچ تا وەڵامێكی لۆجیكیمان وە دەست بێت ! بەڵام پاش پشكنین و بە دوادا چوون دە بیانووی سەرەكیمان دەست كەوت , كە بە بێ‌ دوو دڵی دەڵێن هەمووی بیانووی ناڕاست و نا لۆجیكین , ئەو بیانوانەش :

بیانووی یەكەم- من ئیستا قەناعەتم بە باڵا پۆشی نیە ...

* ئێمە دوو پرسیارمان لەو خوشكە هەیە :

أ. ئایا هەر لە بنەرتدا قەناعەت و بڕوای بە ئاینی ئیسلام هەیە ؟

لە وەڵامدا دەڵێت بەڵی بڕوام پێ‌ هەیە و شایەتوومان دەڵێم.

ب. ئایا باڵاپۆشی لە بەش و واجب و ئەركی ئافرەتانی موسوڵمانە ؟

گەر ئەو خوشكە بۆ ڕێگەی ڕاستی بگەڕێت دەڵێت : بەڵی ...

دەی خوشكم بزانە ئەو خوایەی كە تۆ شایەتومانی بۆ دەهێنیت و بڕوات بە یەكخواپەرستی ئەو هەیە , هەر ئەو لە قورئانەكەیدا فەرمانی بە باڵا پۆشی كردوە و ئەو پێغەمبەرەی تۆ بڕوات بە پەیامەكەی هەیە لە فەرموودەكانیدا فەرمانی بە باڵا پۆشی كردوە ؟.

 

بیانووی دووهەم – من قەناعەتم بە واجبی پۆشاكی شەرعی هەیە بەڵام دایك و باوكم ڕێگەم پێ‌ نادەن , بیستومە ئەگەر بەگوێشیان نەكەم دەچمە دۆزەخ !.

* خوشكی بەڕێزم پێغەمبەری نازادار بە فەرموودەیەكی پوخت و دانایانە وەڵامت دەداتەوە, ئەفەرموێت ( لا طاعة لمخلوق فی معصیة الخالق ) واتە ( بۆ سەركەشی خوا بە هیچ جۆرێك گوێڕایەڵی بەندە درووست نیە )...

خوشكم گومان لەوە دانیە كە ئیسلام پایەی دایك و باوكی زۆر گەورە ڕاگرتوە , خوای گەورە لەپاڵ پەرستشی خۆیدا ناوی هێناو , ئەفەرموێت ( واعبدوا الله ولا تشركوا بە شیئا وبالوالدین احسانا ) النسا‌ء ٣٦.

تەنها شتێكیش كە سنور بۆ گویڕایەڵی دایك و باوك دادەنێ‌ یەك شتە : ئەوەیە كە كاتێك فەرمانی سەرپێچیت لێ‌ دەكەن بەرامبەر بە فەرمانێكی خوا گوێرایەڵیان نەبیت , خوا لەم باریەوە دەفەرموێت ( وان جاهداك لتشرك بی ما لیس لك به علم فلا تطعهما ) لقمان ١٥ .

هەر چەندە ئەوەش بزانە ئەوە نابێتە ڕێگر لەوەی لەگەڵیان چاك بیت و ڕێزیان لێ‌ بگریت و دڵیان نەئێشێنیت , خوا لەم بارەیەوە دەفەرموێت ( وصاحبهما فی الدنیا معروفا ) لقمان ١٥واتە لە دوونیادا لەگەڵیان باش رەفتار بكە .

 

بیانووی سێیەم – لە وڵاتی ئێمەدا هەوا بە هاویناندا زۆر گەرمە و منیش بەرگەی ئەو گەرمایە ناگرم , هەر بۆیە ئیستا ناتوانم باڵا پۆش بم ؟!

* بەڕێزەكەم خوای گەورە دەفەرموێت ( قل نار جهنمّ اشدّ حرّا لو كانوا یفقهون) تەوبە ٨١ واتە بەراستی ئاگری دۆزەخ زۆر گەرمە ئەگەر فەهمەندە بونایە. سێ‌ بڕگەی گرنگی ئایەتەكە شەدەی لەسەر هاتوە كە لە زمانی عەرەبیدا مەبەست لێ‌ زۆر توند بوونی ئەو شتەیە.

چۆن بەراوردی گەرمای وڵات و شارەكەت بە گەرمای دۆزەخ دەكەیت, بزانە شەیتان بە داوی خۆی فریوی داویت و خەریكە لە گەرمای دونیاوە بەرو گەرمای دۆزەخ دەت بات , دەی خۆت لەو داوە ڕزگار بكە..

بیانووی چوارەم – ئەترسم گەر باڵا پوشی بكەم جارێكی تر لای بەرم چونكە زۆر كچی لەو جۆرە دەبینم ؟!

* دەی خوشكم گەر هەموان وەك تۆ بیر بكەنەوە دەبوایە بە یەكجاری وازیان لە ئیسلام بهێنایە و نوێژ نەكەن لە ترسی ئەوەی لەوانەیە وازی لێ‌ بهێنن, تۆ چوزانیت ئەمجارە شەیتان چارت دەكات ؟ ئایا زامنی ئەوەت كردوە كە دەرفەتی ئەو كارەت هەبێت تا لەدەستی دەدەیت؟

پێغەمبەر (ص) دەفەرموێت ( أحب الاعمال الی الله ادومە وان قل ) واتە چاكترین كار لای خوا ئەوەیە بەردەوام بیت لەسەری با كەمیش بێت .

بیانووی پێنجەم – ئەترسم گەر پۆشاكی شەرعی بپۆشم (باڵا پۆشی ) ئەوا بمدەنە پاڵ حزب و دەستە و گرووپ دەی من حەز دەكەم سەربەخۆ بم و نەدرێمە پاڵ هیچ كەس ؟

* خوشكە شیرینەكەم بزانە لە ئیسلامدا تەنها دوو دەستە و گروپ هەیە و هەریەكەیان خوای گەورە لە قورئاندا باسی كردوون كە ئەوانیش :

أ. دەستەی خوای گەورەیە كە بە گۆڕایەڵیان بۆ فەرمانەكانی خوا و لانەدانیان لە ڕێگەی راست خوا سەریان دەخات و دەرگای خێری خۆی لەسەریان واڵا دەكات .

ب. دەستەی دووهەم دەستەی شەیتان و دارو دەستەكەیەتی , كە لە فەرمانەكانی خوا لا دەدەن , ئیتر تۆ بزانە لە كام لەو دوو دەستە و گروپەیت ؟

 

بیانووی شەشەم – وام پێ‌ دەڵێن گەر باڵا پۆش بیت كەس بۆ هاوسەری هەڵت نابژێرێت, بۆیە باڵا پۆشیەكەم بۆ دوای هاوسەرگیری دوا خستوە ؟!!

* خوشكەكەم ئاگادار بە ! پیاوێ: تۆی بە سفوری دەوێت كە شەرم و وەفای لە ڕووی خودادا نیە و غیرەتی بۆ تۆ نیە و شیاوی تۆ نیە , گۆی لەوە نیە جێگەت بەهەشت بێت یان دۆزەخ ! بزانە چی خێرێك لە خیزانێكدا هەیە كە لە بنەرەتدا لەسەر سەركەش بوون لە فەرمانەكانی خوا دروست دەبێت و ژیان لەگەڵ ئەو جۆرە كەسانەدا ناخۆشی دونیاو پاشان ڕوو زەردی قیامەتی لێ‌ دەكەوێتەوە وەك خوا دەفەرموێت: ( ومن اعرض عن ذكری فأن له معیشة ظنكا و نحشره یوم القیامة اعمی ) گه ١٢٤.

ئەوەش باش بزانە هاوسەرگیری بەخششێكی خوایە و خوایش بە هەر بەندەیەكی خوی دەبەخشێت كە بزانێـ بۆی بەسودە , گەر نەشی بەخشێتـ بزانە ئەوەی بۆ چاكترە, هەرچەندە ئەمە جێ‌ قەناعەتی كەسانێكی كەمە , تەنها كەسانێك لەمە تێ‌ دەگەن كە لە دڵسۆزی و بەخشندەی و میهرەبانی خوا تێگەشتوون , سونەتی خواش ئەوەیە كە كەم ئافرەت هەیە هاوسەرگیری بۆ نەبێت .

لەلایەكی تریشەوە خۆ بە چاوی خۆت دەبینیت چەند ئافرەتی سفور هەن و هاوسەرگیریان نەكردوە ! خۆ ئەوان باڵا پۆش نین ؟ دەی هۆكارەكە باڵا پۆشی نیە ؟ بۆیە هۆكارێكی تر هەیە بۆ ئەمە ئەویش بیانوگری ئافرەتان یان دەردە كۆمەڵایەتیەكان یان ستەمكاری كوڕانە یان ....هتد.

بزانە هاوسەرگیری مەبەستێكی پاكی شەریعەتە و ناكرێت بە ڕێگەی ناپاكی وەك سفوری پێ‌ بگەیت .

بیانووی حەوتەم – دەزانم باڵا پۆشی واجبە , با خوا ڕێنمونیم بكات ئەو كات باڵا پۆش دەبم , واتە چاوەڕوانم رێنمونی خوام پێ‌ بگات ؟!!

* دەی خوشكم لە تۆ و هاوشێوەكانت دەپرسین : تۆ چ هەنگاوێكت ناوە تا ڕێنمونی خوا وەربگریت ؟! ئێمە ئەزانین و تۆش بزانە خوای گەورە بۆ هەر شتێك هۆكاری داناوە , دەبێت نەخۆش بۆ شیفا وەرگرتن چارەسەر بەكار بهێنێت , گەشتیار سواری ئوتۆمبیل ببێت , دەی تۆ پێناوەكەی گەشتن بە ڕێنمونیت بە كار هێناوە ؟ لە نمونەی نزای خێر و پاڕانەوە , هاوڕێیەتی لەگەڵ كەسانی چاك ؟ تا خۆای گەورە بەخششی ڕێنوێنیت بەسەردا بڕێژێت؟

بیانووی هەشتەم – هێشتا كاتی باڵا پۆشیم نیە و تەمەنم كەمە , با تەمەن بكەم و حەج بكەم ئەو كات باڵا پوچشی دەكەم ؟!

* قسەی سەیر دەكەیت خوشكەكەم ! باشە خۆ كارمەندی مەرگ هەمیشە لەگەڵتدایە و چاوەڕوانی فەرمانی خوایە و گۆی بە نیازو گوفتاری تۆ نادات , تۆش نازانیت خوا كەی فەرمانی پێ‌ دەكات , كە مەرگیش هات دواكەوتنی نیە , خوا لەم بارەیەوە دەفەرموێت ( فأذا جاء أجلهم لا یستأخرون ساعة و لا یستقدمون ) الاعراف ٣٤.

ئەی بە چاوی خۆت ئەوەت نەدیوە چەند پیر و كەنەفت چەندان ساڵ لەسەر جێگە دەمێننە وە و نامرن , چەندان لاو و تازە پێگەشتو گەنج لە پڕێكدا و لە ناكاودا دەمرن ! تۆزێك بیر و هزرت بخە كار تا كار لە كار نەترازاوە .

بیانووی نۆیەم – داهاتی دارایم هێندە نیە و خوا هێندەی پێ‌ نەبەخشیووم پۆشاكێكی شەرعی جوان بپۆشم!

* بزانە دادەكەم خوا بەرامبەر بە تۆ بێ‌ بەزەی نیە تا بڵێت بۆچی پێم نابەخشێت , بەڵكو ئەوە ئەوپەڕی سۆزی خوایە بۆ تۆ بەڵام تۆ هەستی پێ‌ ناكەیت , دەی خۆ ڕاگرە تا لەبەردەم خودادا و لە دوا ڕۆژدا سەربەرز بیت ...

بیانووی دەیەم – خوا جوانیەكی پێ‌ بەخشیووم بۆچی بیشارمەوە , خۆ خوا خۆی دەفەرموێت ( وأما بنعمت ریك فحدث) واتە بەخششی خوا باس بكەو نیشانی بدە!!!

* ئەی تۆ نازانیت ئەو خوایەی كە ئەو بەخششانەی پێ‌ بەخشیویت پێشی فەرمویت چۆن بەكاری بهێنیت و دەفەرموێت ( ولا یبدین زینتهن إلا ما ظهر منها ) النور ٣١ , واتە با ئافرەتان جگە لە دەست و دەموو چاویان جوانی خۆیان نیشان نەدەن ...

گەورەترین بەخشش بەخششی باوەڕداری و لە خوا ترسانە , دەی ئەو بەخششە نیشان بدە ؟!

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics