٢٩ سەفەر، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

مێژووی فه‌لسه‌فه ‌و زانستی كه‌لام و هه‌ڵوێستی ئیسلام (كتێب)

 

 

فه‌لسه‌فه‌ یه‌كێكه‌ له‌و بیروباوه‌ڕ و بۆچوونانه‌ی كه‌ پێش ڕووداوی شته‌كان ده‌كه‌وێته‌وه‌ و هه‌ڵوێسته‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت. بۆچوونێكیشه‌ ته‌واوی زانا و شاره‌زایان له‌ زانسته‌ شه‌رعییه‌كان وریایییان داوه‌ و له ‌خراپه‌كانی خه‌ڵكیان ئاگادار كردۆته‌وه‌.Falsafa1

 

بۆ زیاتر ئاشنابوون و به‌هره‌وه‌بوون له‌ فه‌لسه‌فه ‌و بنه‌ڕه‌ته‌كانی, زه‌رووره‌ چاوێك له‌ مێژووی فه‌لسه‌فه‌ و فه‌یله‌سووفان بكه‌ین تا زیاتر به‌ دروست و نادروستی بزانین!

 

جا حه‌زم كرد پێش ئه‌وه‌ بچمه‌ نێو ناوه‌رۆكی ئه‌م باسه‌، سه‌ره‌تا به‌رایییه‌كتان پێبده‌م له‌مه‌ڕ باسی مێژووی فه‌لسه‌فه ‌و ئه‌هلی كه‌لام، پاشان هه‌ڵوێستی ئیسلام و پێشه‌وایانی ئیسلامی سه‌باره‌ت پێیانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ له‌م بابه‌ته‌دا گه‌ره‌كمانه‌ باسی چیتان بۆ بكه‌ین:

ئێمه‌ له‌م دوو توێی ئه‌م كتێبه‌دا ئاماژه‌ به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ده‌ین:

* چاوێك به‌ مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا

* مانای فه‌لسه‌فه‌

* په‌یدابوونی وشه‌ی فه‌لسه‌فه‌

* هۆكاره‌كانی قووڵبوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ له‌ یۆنان چی بوون؟

* قۆناغه‌كانی فیكری فه‌لسه‌فی لای یۆنانییه‌كان

* فه‌یله‌سووفه‌ سرووشتییه‌ پاشینه‌كان

* فه‌لسفه‌كانی ئه‌فلاتوون

* به‌رنامه‌ فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی

* خودا و نموونه‌كان له‌لای ئه‌فلاتوون

* یه‌كه‌م: خودا لای ئه‌فلاتوون

* دووه‌م. سرووشت له‌لای ئه‌فلاتوون

* خودا له‌ دیدی ئه‌رستۆدا

* سێیه‌م: سیفه‌ته‌كانی خوا لای ئه‌رستۆ

* نه‌فس له‌ دیدی ئه‌رستۆدا

* یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندیی نه‌فس به‌ لاشه‌وه‌

* دووه‌م. نه‌فس وێنه‌یه‌كه‌ له‌ لاشه‌

* سێیه‌م. هێزی نه‌فس

* چواره‌م. حاڵه‌ته‌ نه‌فسییه‌كان

* پێنجه‌م. مانه‌وه‌ی نه‌فس

* قوتابخانه‌ی نوێی ئه‌فلاتوونی

* درووستبوونی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌

* ڕێبازی قوتابخانه‌ی نوێی "ئه‌فلاتوون"

* فه‌یله‌سووفه‌كانی ئه‌فلاتوونی نوێ‌

* چۆن فه‌له‌سه‌فه‌ خۆی گه‌یانده‌ ئه‌قڵی ئیسلامییه‌وه‌؟

* هه‌ڵوێستی زانا و پێشه‌وایانی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ فه‌لسه‌فه‌

* پشكی زانایان بۆ پێشخستنی فه‌لسه‌فه‌

* یه‌كه‌م: زانستی كه‌لام (علم الكلام)

* دووه‌م: سۆفیگه‌رێتی

* سێیه‌م: فه‌لسه‌فه‌ی پوخت

* هه‌ڵوێستی سه‌له‌ف له‌مه‌ڕ زانستی كه‌لام و كه‌لامییه‌كان

* هۆكاری زه‌مكردنی زانستی كه‌لام و خاوه‌نه‌كانیان لای سه‌له‌ف

ئه‌مه ‌و چه‌ندین خاڵ‌ و باسی تر كه‌ هه‌ر له‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌م باسه‌ به‌رچاوتان ده‌كه‌وێت.

 

داگرتن

لێدوان زیادکە


بابەتە پەیوەندیدارەکان

هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

لە کتێبخانەوە

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics