٢٩ ڕه‌بیعی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

بانگخوازى زیندوو

 

2251picture1



بانگخوازى زیندوو ئه‌وه‌یه‌به‌هه‌موو لایه‌كا ده‌بزوىَ، له‌هه‌موو به‌رگێكدا بانگێشه‌كه‌ى به‌زانایانه‌ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه‌بوو باشترین خاوه‌نماڵى به‌خێوكه‌ره‌، ئه‌گه‌ر رۆیشته‌سه‌ر جاده‌و ئاوێته‌ى خه‌ڵكى بوو به‌بانگه‌كه‌ى باوه‌شیان بۆ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر سوار وه‌سیله‌یه‌كى هاتو چۆ بوو به‌ره‌كه‌تى بانگێشه‌كه‌ى به‌سه‌ر نه‌فه‌ره‌كانى ده‌ورو به‌ریا بلاَوده‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر رۆیشته‌ناو ئیداره‌یه‌كه‌وه‌بىَ ده‌ستكه‌وتێكى بانگێشه‌كه‌ى نایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، با ئامۆژگاريیه‌كى یه‌كىَ له‌كارمه‌ندانیش بىَ، یا رێنوێنیكردنى یه‌كىَ له‌و ئافره‌تانه‌بىَ كه‌بالاَپۆش نین، یا قسه‌یه‌كى خێر بۆیه‌كىَ له‌وانه‌بىَ كه‌ له‌ناو ریزو سه‌ره‌دا له‌ته‌كیا وه‌ستاون، بێگومان ئاوه‌ها كه‌سێك موباره‌ك و به‌رِێزه‌له‌هه‌ركوىَ دابنیشىَ یا بۆ هه‌ركوىَ بچىَ..
وه‌ك باران وایه‌له‌هه‌ركوىَ ببارىَ سودى ده‌بىَ، هیچ هه‌ورێك وه‌ك ئه‌و تنۆكه‌كانى نارِێژىَ، و هیچ زه‌وییه‌كیش وه‌ك ئه‌و به‌رهه‌م نادات..

دڵێكى ئاوه‌دان، ژیرییه‌كى خۆگر، پىَ خاوسێكى پارێزكار، ده‌روون به‌رزێكى پاك، وه‌نه‌بىَ سوودى ته‌نیا بۆ خۆى بىَ، به‌ڵكو خێرى بۆهه‌موانه‌، له‌هه‌رخاكێكابىَ بانگێشه‌كه‌ى ریشه‌داده‌كووتىَ، شه‌پۆلى ئامۆژگارییه‌كانی وه‌ك لافاوى به‌هار جمه‌ىدىَ، و به‌ربه‌ستی به‌هێزى سه‌ردڵى غافلاَن هه‌ڵده‌كه‌نىَ، و ئه‌گه‌ر قسه‌ى كرد ده‌چێته‌ناو دلاَنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئامۆژگارى كرد دلاَن كه‌مه‌ندكێش ده‌كا، هه‌نگاوه‌كانى له‌سه‌رخۆو به‌ردوامن، هه‌ڵسوكه‌وتى ئاشكرایه‌، ئه‌گه‌ركۆسپه‌كان هاتنه‌رێى به‌لاچاو بۆیان ده‌رِوانىَ، و ده‌ڵىَ: ئه‌ركه‌گه‌وره‌كان وه‌رنه‌پێش، یاهه‌ر نه‌بن، ره‌وشتى موحه‌ممه‌دىیانه‌، و ئیمانى ێیددیقىیانه‌، و ده‌روون به‌رزیى عومه‌رىیانه‌، و حه‌یاى عوسمانىیانه‌، و پته‌وى عه‌لىیانه‌، و گریانى فوزه‌یلیانه‌، و پێشه‌وایه‌تى حه‌نبه‌لىیانه‌، وخۆگرى ته‌یمىیانه‌یه‌.. رواڵه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌ركى هه‌میشه‌ییدا گونجاوه‌، به‌رگخاوێن وخاكى، رواڵه‌تى پارێزكارانه‌، بىَ ته‌كه‌للوف و گه‌ردنكه‌چه‌، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى بینییان خوایان بیر ده‌كه‌وێته‌وه‌..
بانگخواز له‌شتى سووك هه‌ڵناچىَ، له‌گه‌ڵ فرۆشیارا بۆ قیمه‌ت كه‌مكردنه‌وه‌هه‌ته‌رى ناكات. له‌لابردنى ئازارى سه‌ر رێگادا خۆى به‌زل نازانىَ، له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو كه‌سێكه‌وه‌لێو به‌خه‌نده‌یه‌، حیكمه‌تى خۆى له‌تیرى نه‌فامان و مرقنیى گه‌مژان ده‌پارێزىَ. له‌هه‌موو مه‌یدانێكدا ئاماده‌ى بانگێشه‌یه‌، ئه‌گه‌ر جانتاكه‌ى بپشكنى شیرینى ونامیلكه‌و دیاریى به‌سوود وكه‌م قیمه‌تى تێدایه‌، له‌ته‌ك خۆیا كاسێتى قورئانخوێنه‌ناودار، و وتارى بانگخواز، و وتاربێژه‌به‌ناوبانگه‌دڵسۆزه‌كانى تێدایه‌، و هه‌میشه‌له‌ته‌ك خۆیا عه‌ترو بۆنى خۆش هه‌ڵده‌گرىَ.. ناهه‌قیشى نیه‌ چونكه‌ئه‌مانه‌چه‌كى بانگخوازى زیندوون..

شیرینى بۆ خۆبه‌یه‌كتر ناسین به‌كاردینىَ، و نامیلكه‌كان بۆ هۆگرى و په‌ند و ئامۆژگارى، و دیارى یه‌كانیش له‌ته‌ك بانگێشه‌دا بۆ ئاماده‌بوونى وتارىَ یاخوتبه‌یه‌ك، یا كاسێت گه‌لێك كه‌ قه‌ره‌بووى ئه‌و كاسیته‌گۆرانیانه‌بىَ كه‌قه‌ناعه‌تى به‌خاوه‌نه‌كه‌ى كردبىَ وازیان لىَ بێنىَ، بۆنى خۆشیش بۆ لادانى قێز و بێزى ده‌روونه‌كان، و لابردنى گومان له‌دڵى ئه‌وانه‌ى به‌ترسه‌وه‌سه‌یرى رواڵه‌تى بانگخوازان ده‌كه‌ن..

ئه‌گه‌ر بینیت به‌روویه‌كى خه‌نده‌وه‌و دڵێكى پاكه‌وه‌رووت تێده‌كات، دڵ ده‌كه‌وێته‌داوى بانگخوازه‌كه‌وه‌و دڵه‌ئیممانداره‌كان ئاوێته‌ده‌بن و هۆگرى یه‌كتر ده‌بن،چاوه‌كان و بیلبیله‌كان پیك ده‌گه‌ن، ئه‌گه‌ر ترسى خوا چاوه‌كه‌ى كرده‌گریان خۆى ده‌ناسێنى، هه‌تا ئه‌گه‌ر بانگخوازه‌زیندووه‌كه‌وشه‌گه‌لێكى بۆ ئاشنایى و خۆشه‌ویستى خوا هه‌ڵرِشت، و له‌گه‌ڵ ویستى خوادا بۆ هیدایه‌تى یه‌كیان گرت، ده‌بینى له‌به‌رده‌م ئه‌و سێلاَوه‌هه‌ڵقولاَوه‌ى ته‌وژمى ئیمان و پارێزكاریدا، هه‌واو ئاره‌زووه‌كان له‌و مه‌یدانه‌دا له‌په‌وروو ده‌كه‌ون، و ئاره‌زووه‌كانى دڵ و غه‌ریزه‌ش ده‌كه‌ونه‌خواره‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌شه‌یتانى خۆ مه‌لاَس ده‌ر هاوارى لىَ به‌رز ببێته‌وه‌و بڵىَ: ماڵ كاول خۆی خۆ فلاَنه‌كه‌سى پیاوچاكیشیان لىَ رفاندم.

بانگخوازى زیندوو له‌خه‌یالاَ ناژى، ئه‌وه‌ى به‌كارهێنانى بلوىَ به‌كارى دێنىَ، و هه‌لى گونجاو و ره‌خساو ده‌قۆزێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى باشترین كه‌ره‌سه‌به‌كاربێنىَ له‌عنه‌ت له‌تاریكى ناكات، به‌لاَم هاوبه‌شى له‌داگیرسانى مۆمێكا ده‌كات، ئه‌وه‌ى له‌توانایداهه‌بێ كه‌مترخه‌مى ناكات، ئه‌گه‌ر به‌زمانی ته‌نیا وشه‌یه‌ك، یا به‌ده‌سته‌كانى هێماكردنێك بووه‌به‌كارى دێنىَ و پشت به‌وخوایه‌ده‌به‌ستىَ كه‌رێنوێنىده‌ره‌بۆ رێى راست.

بیگومان بانگخوازى زیندوو بۆ هه‌ل ئه‌گه‌رِىَ، وچاوه‌رِوان نابێت تا ئه‌و بىَبۆلاى به‌ڵكو ئه‌م هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌دات، خاوه‌ن هه‌ڵوێستى دیارییه‌و بوارێك بۆ ئه‌وه‌ناهێڵێته‌وه‌كه‌خه‌ڵكى پێى ده‌ڵێن: رێكه‌وت و ناكاو، به‌ڵكو به‌ئاشكرا ده‌یبینیت ئاماده‌یه‌بۆ هه‌ر هه‌ڵوێستێك كه‌بۆى بگونجىَ.

له‌نیشانه‌كانى بانگخوازى زیندوو:

بێده‌نگ كارى خۆى ده‌كات، كارى به‌رده‌وامى له‌فره‌بڵێ یىو هه‌ڵهه‌لاَ پىَباشتره‌، منه‌ت به‌سه‌ر كه‌سا ناكا، خۆپه‌سه‌ند نییه‌، پاش وه‌رگرتنی فه‌رمان دروشمى ئه‌وه‌یه‌بیزانىَ و به‌ئیزنى خوا جێبه‌جێى بكات، ئه‌گه‌ر داواى به‌جێهێنانى ئه‌ركێكى لێكرا، ئه‌ڵىَ به‌ئیزنى خوا له‌جىَبه‌جێ بووندایه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌واوى كرد به‌بێده‌نگی و به‌ئارامى ده‌ڵىَ: سوپاس بۆ خوا ئه‌نجامدراو ته‌واوبوو.

ئه‌مه‌ش جوانترین وێنه‌ى سه‌ربازیه‌تییه‌، بانگخوازى زیندوو مامۆستا بىَ یا قوتابى، دكتۆربىَ یا موهه‌ندیس، زانابىَ یا فێرخواز، جڵه‌و به‌ده‌ستبىَ یا نه‌، نیشته‌جىَبىَ یا كۆچه‌ر، فه‌رمانده‌بىَ یا فه‌رمانبه‌ر، سه‌رۆك بىَ یالىَپرسراو، زگورت بىَ یاخاوه‌نژن، هه‌ژاربىَ یا ده‌وڵه‌مه‌ند، نه‌خۆش بىَ یا له‌شساغ، چاوداربىَ یا بىَچاو، ئه‌ندام كۆك بىَ یا سه‌قه‌ت، له‌ماڵه‌وه‌بىَ یا له‌سه‌ر شه‌قام، له‌قوتابخانه‌بىَ یا له‌زانكۆ، له‌ناو ترومبێلدا بىَ یا له‌ دووكان، له‌هه‌ركوىَ و له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدابىَ به‌ده‌ست و به‌زمان،به‌ماڵ و به‌گیان بۆ ئاینه‌كه‌ى ده‌بزوىَ و پارێزگارى لىَ ده‌كات و زمانحاڵى هاوار ده‌كات وده‌ڵىَ: " إِنَّ صَلاَتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي للهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ " (1). واته‌: بڵىَ: بێگومان نوێژم عیباده‌تم، ژیان و مردنم هه‌مووى بۆ په‌روه‌ردگاری گشت جیهانه‌..
دروشمیشى ئه‌م ئایه‌ته‌یه‌: " هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ " (2) واته‌: ئه‌مه‌رێى منه‌، من و شوێنكه‌وتوانم: به‌چاوروونیه‌وه‌خه‌ڵكى بۆلاى په‌روه‌ردگارمان بانگ ده‌كه‌ین، پاكى وبىَ خه‌وشى بۆخوایه‌و ئێمه‌له‌وانه‌به‌رین كه‌هاوه‌ڵ بۆخوا داده‌نێن.
پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ به‌ئه‌بو به‌كرى فه‌رموو: " الأرواحُ جُنودٌ مجندةٌ، فَمَا تَعارفَ مِنها ائتلفَ، وَما تناكرَ منها اختلفَ (3) "،واته‌: گیانه‌كان هه‌موو سه‌ربازى كۆكراوه‌ى خوان، ئه‌وانه‌ى له‌وىَ یه‌كتریان ناسىبىَ لێره‌ش یه‌ك ده‌گرن و هۆگرى یه‌كتر ده‌بن، ئه‌وه‌ى له‌وىَ یه‌كترى نه‌ناسىبىَ لێره‌ش دووره‌په‌رێز ده‌بن. " المُؤمِن مُؤلَفٌ، وَلا خَيرَ فيمَنْ لا يَألِفُ وَلا يُؤلَفُ ".(4) واته‌: ئیماندار هۆگرده‌بىَ و هۆگرى ده‌بن، و ئه‌وه‌ش هۆگرنه‌بىَ و هۆگرى نه‌بن خێرى تێدا نییه‌.

په‌راوێزه‌كان:

1 - سورة الأنعام: 162.
2 - سورة يوسف: 108.
3 - أخرجه مسلم في كتاب البر والصلة والآداب/باب الأرواح جنود مجندة، ص: 1119. برقم:4773.
4- أخرجه أحمد في مسنده، في مسند المكثرين، برقم:

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics