٧ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

خۆڕاگری پێغمبەر صلی الله علیە وسلم لە بانگەوازەكەیدا

ئەحمەد لە ئەنەسەوە هێناویەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت (ئازارێكم چەشتووە كەس نەی چەشتووە، لەبەر خوا هێندە ترسێنراوم كەس وا نەترسێنراوە، سی شەو و ڕۆژم بەسەردا هاتووە من‌و بیلال شتێكمان نەبوو كە جەرگ ئاوساوێكیش بیخوات مەگەر ئەوەی لە بن باڵی بیلالدا حەشاردەدرا) .

Mohamad 3

تەبەرانی لە معجم الاوسط و معجم الكبیر لە عەقیلی كوڕی ئەبوتالیبەوە هێناویەتی دەڵێت: قورەیش هاتن بۆلای ئەبوتالیب‌و وتیان: ئەی ئەبوتالیب براكەت دێتە كۆڕ‌و كۆمەڵمان‌و هەندێ شت دەڵێت كە ئازارمان دەدات، بەڵكو ڕێی لێ بگریت، ئەویش پێی وتم ئەی عەقیل بڕۆ ئامۆزاكەتم بۆ بانگ بكە، منیش لە ماڵێكی ئەبوتالیبدا دۆزیمەوە، لەگەڵم هات‌و بە دوای فەیئەدا دەچوو، دەهات‌و دەچوو و دەستی نەكەوت تا گەیشتە لای ئەبوتالیب، ئەبوتالیب پێی وت: برازاكەم، سوێند بەخوا دەزانم تۆ گوێڕایەڵیم دەكەیت، وا هۆزەكەت هاتوون‌و بانگەشەی ئەوە دەكەن دەچیتە كۆڕ‌و كۆمەڵیان‌و قسەیەك دەكەیت كە ئازاریان دەدات، بەڵكو وازیان لێ بهێنیت، ئەویش چاوی بەرەو ئاسمان بەرزكردەوە‌و وتی (سوێند بە خوا چەند یەكێك لە ئێوە دەتوانێت لەو خۆرەوە بەشە ئاگرێك بكاتەوە هێندە منیش دەتوانم وازبهێنم لەمەی پێی نێردراوم). ئەبوتالیب وتی: سوێند بەخوا برازاكەم هەرگیز درۆ ناكات، بگەڕێنەوە بەوجۆرە. .

بەیهەقی وا هێناویەتی ئەبوتالیب پێی وت: برازاكەم وا هۆزەكەت هاتوون بۆلام‌و ئەمە‌و ئەوە دەڵێن، دەی من‌و خۆیشت بهێڵەرەوە‌و شتێكم تووش مەكە من‌و تۆیش دەرەقەتی نەیەین، واز لەو قسە بێنە كە هۆزەكەت پێی بێزار دەبن، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) وای زانی مامی وازی لێ دێنێت‌و دەیدات بە دەستەوە‌و ناتوانێت لەگەڵیدا بڕوات بۆیە فەرمووی (مامە گیان، ئەگەر خۆر بخەنە دەستی ڕاستم‌و مانگ بخەنە دەستی چەپم واز لەم كارە ناهێنم تا خوا سەری دەخات یان لە پێناویدا لەناو دەچم) پاشان پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دڵی پڕبوو و گریا‌و لایكردەوە تا بچێت، كاتێك بینی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) چی بەسەر هاتووە وتی: برازاكەم، ئەویش سەیری كرد، وتی: لەسەر كاری خۆت بڕۆ و چیت پێ خۆشە بیكە، سوێند بەخوا هەرگیز دەستت لێ بەرنادەم .

بەیهەقی لە عەبدوڵڵای كوڕی جەعفەرەوە  هێناویەتی دەڵێت: كاتێك ئەبوتالیب مرد پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەرەوڕووی گەمژەیەكی قورەیش كەوتەوە و خۆڵی كرد بەسەر پێغەمبەردا، ئەویش گەڕایەوە بۆ ماڵەوە‌و یەكێك لە كچەكانی خۆڵی سەر دەموچاوی لادەبرد‌و دەگریا، ئەویش فەرمووی (كچی شیرینم، مەگری، چونكە خوا باوكت دەپارێزێت) لە نێوان ئەمەشدا دەیوت (قورەیش هیچیان نەكرد بێزارم بكەن تا ئەبوتالیب مرد، دواتر دەستیان پێكرد) . ئەبونەعیم لە الحلیە ج8 ص308 دا هێناویەتی لە ئەبوهورەیرەوە  دەڵێت: كاتێك ئەبوتالیب مرد هێرشیان بردە سەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەویش فەرمووی (مامە گیان! چەندە زوو هەستم بە لە دەستدانت كرد).

تەبەرانی لە حارسی كوڕی حارسەوە دەڵێت بە باوكم وت: ئەو كۆمەڵە چی بوون؟ وتی: ئەوانە دژ بە هەڵخەڵەتاوێكیان كۆبووتەنەوە، دەڵێت: دابەزین دەبینین پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) خەڵك بانگ دەكات بۆ یەكتاپەرستی خوای گەورە بڕواداری‌و ئەوانیش بەرپەرچیان دەدایەوە‌و ئازاریان دەدا تا نیوەڕۆ، ئەوكات خەڵكی چوون‌و ژنێك هات‌و سەرسنگی دەركەوتبوو‌و سەتڵ‌و پەڕۆیەكی پێبوو ئاوی پێدەدا‌و ئەویش ئاوی خواردەوە‌و دەست نوێژی گرت‌و دواتر سەری بەرز كردەوە‌و وتی (یا بنیة خمری علیك نحرك ولاتخافین علی ابیك) واتە(كچی شیرینم سەرسنگت دابپۆشە‌و ترست لە باوكت نەبێت) وتمان ئەوە كێیە؟ وتیان زەینەبی كچیەتی (رچی الله عنها) .

هەروەها تەبەرانی لە منبتی ئەزدیەوە هێناویەتی دەڵێت: لە سەردەمی نەفامیدا پێغەمبەرم (صلی الله علیه وسلم)دەبینی دەیفەرموو (ئەی خەڵكینە بڵێن لا اله الا الله سەركەوتوو و براوە دەبن) هەیانبوو تفی دەكردە نێوچەوانی، هەیانبوو خۆڵی بەسەردا دەكرد، هەیانبوو قسەی پێ دەوت تا نیوەڕۆ، ئینجا ئافرەتێك سەتڵێك ئاوی هێناو دەموچاوی‌و دەستەكانی شۆرد‌و ئەویش دەیفەرموو (یا بنی لا تغشی علی ابیك غیلە ولاژلە) واتە(كچی شیرینم لەوە نەترسیت كە بڵێیت باوكم دەكوژن یان زەلیلی دەكەن). منیش وتم: ئەو ئافرەتە كێیە؟ وتیان زەینەبی كچی پێغەمبەرە (صلی الله علیه وسلم) كچێكی جوان‌و ڕەنگ درەوشاوە بوو .

بوخاری لە عوروەوە هێناویەتی دەڵێت: پرسیارم كرد لە ئیبنولعاص وتم: لەسەر سەختترین كاری بێباوەڕان بەرامبەر بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هەواڵم پێ بدە، وتی: كاتێك پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەلای كەعبە نوێژی دەكرد عوقبەی كوڕی ئەبی موعەیت هات‌و كراسەكەی خستە ملی‌و لێی توند كردەوە، ئەبوبەكر چوو و شانی گرت‌و فڕێی دایە ئەولا‌و وتی (اتقتلون رجلا ان یقول ربی الله وقد جائكم بالبینت من ربكم).

ئیبن ئەبی شەیبە لە عەمری كوڕی عاصەوە  هێناویەتی دەڵێت: نەمبینی قورەیش بیانەوێت پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بكوژن تا ئەوەی ڕۆژێك پیلانیان بۆ دانا‌و لە ژێر سایەی كەعبەدا دانیشتبوون‌و پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) لای مەقامدا نوێژی دەكرد، عوقبەی كوڕی ئەبوموقیت هات بۆی‌و عەباكەی خستە ملی‌و ڕایكێشا تا پێكانی كەوتنە زەوی ‌و هەموو خەڵك وایانزانی كوژراوە، ئەبوبەكریش هات‌و توند ژێرباڵی پێغەمبەری (صلی الله علیه وسلم) گرت‌و وتی (اتقتلون رجلا ان یقول ربی الله) پاشان لای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) چوون‌و پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) هەستا نوێژی كرد، كە لە نوێژەكەی بوویەوە دای بە پاڵیاندا‌و ئەوانیش لە سێبەری كەعبەدا دانیشتبوون، پێی فەرموون (یا معشر قریش اما والذی نفس مجمد بیده ما ارسلت الیكم الا بالذبح) واتە(ئەی كۆمەڵی قورەیش سوێند بەوكەسەی گیانی موحەمەدی بە دەستە نەنێردراوم بۆلاتان مەگەر بەسەربڕین) بەدەستی ئاماژەی بە قوڕقڕاگەی كرد، ئەبوحەهل پێ وت: تۆ بێئاگا‌و نەفام نەبوویت، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێی فەرموو تۆ لەوان بوویت .

ئەحمەد لە عروەی كوڕی زوبەیر لە عەبدوڵای كوڕی عەمرەوە هێناویەتی دەڵێت: پێم وت: كەی قورەیشت بینیوە زیاتر ئازاری پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بدەن؟ وتی: - پیاوماقوڵەكانیان لە حجردا كۆببونەوە – منیش لایان بووم، وتیان: بەرگەی بینینی ئەم كابرا ناگرین وا گەنجەكانمانی لە خشتە بردووەو قسە دەڵێت بە با‌و باپیرانمان‌و ئایینمان بە عەیبە دەزانێت‌و دووبەرەكی خستووین‌و قسە بە خواوەندەكانمان دەڵێت: بە ڕاستی لەسەر شتێكی گەورە بەرگەمان گرتووە، یان شتێكی لەو جۆرەیان وت، لەم بارەدابووین كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەركەوت‌و چوو تا نزیك بوویەوە‌و تەوافی كەعبەی كرد، كە دای بەپاڵیاندا ‌و هەندێ لە قسەكانیان وتەوە، ئەوەم لە ڕوخساریدا بەدی كرد پاشان چوو، كە جاری دووەم چوو دووبارەیان كردەوە‌و ئەوەم لێ بەدیكردەوە، كە جاری سێیەم چوو ئەوەیان كردەوە‌و ئەویش فەرمووی (ئەی كۆمەڵی قورەیش دەبیستن؟ سوێند بەوكەسەی گیانی موحەمەدی بە دەستە هاتووم بۆلاتان بەسەربڕینەوە) قسەكەی خەڵكەكەی گرت تا كامەیان زۆر پرشنگی هەبوو ئەوەی قبوڵ كرد تا دایمركێنێتەوە‌و بە جوانتر دەیدواند‌و دەیوت ئەبولقاسم وەرە بڕۆ، بڕۆ بەڕێزەوە سوێند بەخوا نەفام نیت، پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) چوو تا بۆ بەیانی كۆبوونەوە‌و منیش لەگەڵیاندا بووم، بەیەكدییان دەوت: بیرتان دێت چیتان پێ هات تا ئەوەی گاڵتەی پێ كردن‌و ئێوەش وازتان لێ هێنا، لەم كاتەدا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هات‌و هەموو بەیەكجار دایان بەسەریدا‌و چواردەوریان داو وتیان: تۆ بوویت ئەمە‌و ئەوەت دەوت؟ چونكە بە عەیبەی خواوەند‌و ئایینەكانیان دەزانین، دەڵێت: پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەیفەرموو (بەڵێ من بووم ئەوەم وت) دەمدی هەركامیان سوچێكی عەباكەی دەگرت، ئەبوبەكریش هەستا تا لایان ببات‌و دەگریا‌و دەیوت (اتقتلون رجلا ان یقول ربی الله) پاشان لێی دووركەوتنەوە ئەمە سەختترین كاری قورەیش بوو بەرامبەری كە هەرگیز نەگەیشتبووە ئەو بارە .

بەیهەقیش لە عوروەوە هێناویەتی دەڵێت: بە عەبدوڵڵای كوڕی عەمری كوڕی عاصم وت: كەی زیاتر دژایەتی قورەیشت بینیوە؟ ئەویش بە دوور‌و درێژی بەو جۆرە هێناویەتی، ئەبویەعلا لە ئەسمائی كچی ئەبوبەكرەوە (رچی الله عنها) پێیان وت: كەی بینیوتە بێباوەڕان زۆر دژایەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بكەن، وتی: بێباوەڕان لە كەعبەدا قسەیان لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)‌و قسەی بەرامبەر خواوەندەكانیان دەكرد، لەو كاتەدا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هات‌و هەستان بۆی تا هاور گەیشتەلای ئەبوبەكر وتیان: فریای هاوڕێكەت بكەوە، ئەویش لەلامان هەستاو دەیوت (قوڕتان بەسەر، كەسێك دەكوژن كەدەڵێت خوا پەروەردگارمە‌و بەڵگەی ڕوونی بۆ هێناون) ئەوانیش وازیان هێنا لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ‌و ڕوویانكردە ئەبوبەكر.

ئەبویەعلا لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە هێناویەتی دەڵێت: جارێكیان هێندەیان دا لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) تا لە هۆش خۆی چوو، ئەبوبەكر هەستاو هاواری كرد قوڕتان بەسەر كەسێك دەكوژن كە دەڵێت پەروەردگارم خوایە، وتیان ئەوە كێیە؟ وتیان ئەبوبەكرە شێتە.

بەزار لە موسنەدەكەیدا لە موحەمەدی كوڕی عقیل لە عەلیەوە هێناویەتی كە وتاری بۆ خوێندوونەتەوە‌و وتوویەتی: خەڵكینە كامتان دلێرترین كەسە؟ وتیان: تۆ ئەی ئەمیری باوەڕداران، وتی: دەی من هەركەس لە ڕووم دەركەوتایە بڕیاری خۆم لەسەر دەدا (لێی دوور دەكەوتمەوە) بەڵكو ئەوە ئەبوبەكر بوو، ئێمە كەپرێكمان كردبوو بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وتمان: كێ لەگەڵ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دا دەبێت تا هیچكام لە بێباوەڕان هەڵمەتی بۆ نەبەن؟ سوێند بەخوا كەس لێی نزیك نەبوویەوە جگە لە ئەبوبەكر كە شمشێرەكەی لەسەر سەری پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دا ڕاوەستاند‌و هەركەس بهاتایە بۆی هەڵمەتی بۆ دەبرد، ئەو دلێرترین كەس بوو، بینیم پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كەوتبوویە بەرهەڵمەتی قورەیش یەكێك تووڕە‌و لە دژی بوو، یەكێك بوو باری دەشێواند‌و دەیانەت: تۆ هەموو خواوەندەكانت كردووە بەیەك، سوێند بەخوا كەس لێی نزیك نەدەبوویەوە مەگەر ئەوەی ئەبوبەكر لێی دەدا‌و دەیوت قوڕتان بەسەر كەسێك دەكوژن كە دەڵێت پەروەردگارم خوایە؟ پاشان عەلی عەباكەی سەری بەرزكردەوە‌و گریا تا ڕیشی تەڕبوو، پاشان وتی: سوێندتان دەدەم بەخوا باوەڕداری ناو بنەماڵەی فیرعەون باشتربووە یان ئەو؟ هەموو بێدەنگ بوون، عەلی وتی: دەی سوێند بەخوا ساتێكی ئەبوبەكر لە هەموو دونیایەكی پڕ بەباوەڕداری ناو بنەماڵەی فرعەون باشترە، ئەو كەسە باوەڕی خۆی شاردەوە‌و ئەبوبەكر بەئاشكرا ئیمانی خۆی نیشاندا.

بەزار‌و تەبەرانی لە عەبدوڵڵای كوڕی مەسعودەوە هێناویەتی دەڵێت: پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە مزگەوتدا بوو و ئەبوجەهلی كوڕی هیشام‌و شەیبە‌و عوتبەی دوو كوڕی ڕەبیعە‌و عوقبەی كوڕی ئەبی موعیت‌و ئومەییەی كوڕی خەلەف‌و دوو كەسی دی كە حەوت كەس بوون لە حیجردا بوون و پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) نوێژی دەكرد، كاتێك سوجدەی برد زۆر لە سوجدەدا مایەوە، ئەبوجەهل وتی: كێ دەچێت بۆلای بەنی فڵان‌و ناو سكی ئاژەڵەكەی بهێنێت تا بیكەین بە سەری موحەمەددا، سەركەشترینیان عوقبەی كوڕی ئەبوموعەیت چوو و هێنای‌و كردی بەسەر شانی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) لەو كاتەی لە سوجدەدا بوو، ئیبن مەسعود دەڵێت: منیش وەستابووم‌و نەمدەتوانی هیچ بڵێم چونكە كەس نەبوو بمپارێزێت بۆیە چووم تا گوێم لە فاتیمەی كچی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بوو هات‌و لەسەر شانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لایبرد‌و دواتر سەیری قورەیشی كرد‌و قسەی پێ وتن، ئەوانیش هیچیان نەوت، پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) سەری بەرزكردەوە‌و وەك چۆن لە تەواوكردنی سوجدەدا سەربەرزدەكەیتەوە، كاتێك نوێژی تەواوكرد فەرمووی (اللهم علیك بالقریش) سێ جار وتیەوە (علیك بعتبة وابی جهل وشیبة) پاشان لە مزگەوت چوویە دەرێ‌و ئەبولبوختەری بینی كە قامچیەكی پێ بوو، كە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بینی دەبینێت ڕووی خۆش نیە وتی چیتە؟ ئەویش فەرمووی وازم لێ بهێنە، وتی: خوا ئەزانێت وازت لێ ناهێنم تا پێم نەڵێیت چیتە، تووشی شتێك بوویت، كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) زانی واز ناهێنێت پێی وت‌و وتی ئەبوجەهل فەرمانی كرد‌و پیسی‌و ناوسكی ئاژەڵ كرا بەسەرمدا، ئەبولبوختەری وتی وەرە بابچین بۆ مزگەوت، پێكەوە چوونە مزگەوت‌و ئەبولبوختەری سەیری ئەبوجەهلی كرد‌و وتی: ئەی ئەبولحەكەم تۆ فەرمانت كرد ئەوە بكەن؟ وتی: بەڵێ، ئەویش قامچیەكەی بەرزكردەوە‌و دای لەسەری، هەموو شڵەژان‌و ئەبوجەهل هاواری كرد ماڵوێران بن، سەیری كەن دەیەوێت موحەمەد دوژمانیەتی بخاتە نێوانمان‌و خۆی‌و هاوەڵانی دەرباز بن، لە دەقی صەحیحدا هاتووە: كاتێك ئەوەیانكرد پێكەنین تا ئەوەی لەتاو زۆری پێكەنیندا بەریەك دەكەوتن، ئەحمەد هێناویەتی عەبدوڵڵا وتی: بینیم ئەوانە لە ڕۆژی بەدردا هەموویان كوژران.

بەیهەقی لە عەبباسەوە  هێناویەتی دەڵێت: ڕۆژێكیان لە مزگەوتدا بووم كە ئەبوجەهل –نەفرینی خوای لێ بێت- هات وتی: سوێند بەخوا ئەگەر موحەمەد ببینم بە سوجدەشەوە بێت ئەدەم لە ملی، منیش چووم بۆلای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ‌و پێم وت وای وتووە، ئەویش بە توورەیی هات بەرەو كەعبە‌و لەوێ لە دەرگاوە هاتە ژوورەوە‌و پاڵی بە دەرگای هەیوانەكەوە نا، وتم ئەمڕۆ شەڕدەبینم، كەوتمە شوێنی، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) چووە ژوورەوە‌و ئەم ئایەتەی خوێندەوە (اقرا باسم ربك الذی خلق....) كە گەیشتە سەرباری ئەبوجەهل (كلا ان الانسان لیطغی ان راه استغنی) یەكێك بە ئەبوجوهلی وت: ئەبولحەكەم ئەوە موحەمەدە، ئەبوجەهل وتی: نابینن چی دەبینم؟ سوێند بەخوا ئاسۆی ئاسمانم لە ڕوودا داخراوە، پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) كە گەیشتە كۆتایی سورەتەكە سوجدەی برد .

ئیبن سەعد لە واقیدیەوە بە سەنەدێكی خۆی كە دەیباتەوە سەر برەی كچی ئەبی تجرات هێناویەتی دەڵێت: ئەبوجەهل‌و دەستەیەك لەگەڵیدا بەرەو ڕووی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بوونەوە‌و ئازاریاندا، تولەیبی كوڕی چوو بۆ ئەبوجەهل‌و لێی داو هاواری كرد‌و بردیان، ئەبولەهەب هەستا تا سەری بخات، ئەمە گەیشتەوە لای ئەروا، ئەویش وتی: چاكترین ڕۆژی ڕۆژی سەرخستنی خاڵۆزاكەی بوو، بە ئەبولەهەب وترا: ئەروا وای وتووە، ئەویش چوو بۆلای‌و سەركۆنەی كرد، ئەرواش وتی: بڕۆ بۆ جگە لە برازاكەت چونكە ئەگەر سەربكەوێت بۆ تۆ چاكەیە‌و ئەگەر نا برازاكەت بە دوور‌و پارێزراو دەبێت، ئەبولەهەب وتی: لەناو عەرەبدا توانای تەواومان هەیە، ئەو ئایینێكی داهێنراوی هێناوە .

تەبەرانی لە قەتادە بە مورسەلی هێناویەتی دەڵێت: ئوم كەلسومی كچی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هاوسەری عوتەیبەی كوڕی ئەبولەهەب بوو، ڕوقیەیش ژنی عوتبەی كوڕی ئەبولەهەبی برای بوو، بەوجۆرە بوو تا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) نێردرا، كە ئەم ئایەتە دابەزی (تبت یدا ابی لهب) ئەبولەهەب بە دوو كوڕەكەی وت: سەرم لەسەرتان حەرام بێت ئەگەر ئەو دوو كچەی موحەمەد تەڵاق نەدەن، دایكیشیان كە كچی حەربی كوڕی ئومەییە بوو (حمالة الحطب ئەو بوو) وتی: كوڕەكانم ئەم دووانە تەڵاق بدەن، ئەوانیش تەڵاقیان دان، كاتێك عوتەیبە ئوم كەلسومی تەڵاقدا هاتە لای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ‌و وتی: یان واز لە ئایینت دێنیت یان لە كچەكەت جیادەبمەوە‌و نایەیت بۆلام نایەم بۆلات، پاشان قسەی لێ هەڵگرت‌و توورەیی نواند‌و كراسەكەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)ی دڕاند، كاتێك بەرەو شام دەچوو بۆ بازرگانی، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی (اما انی اسال الله ان یسلط علیك كلبه) ئەویش چوو بۆ بازرگانی قورەیش تا لە شوێنێك كە پێی دەوترێت (زەرقا‌ء) دابەزین‌و شەو بوو، ئەو شەوە شێر بە دەوریاندا دەهات‌و دەچوو، عوتەیبە دەیوت: هاوار بۆ دایكم بەخوا ئەمە وەك موحەمەد وتی: ئەمشەو دەمخوات ئیبن ئەبی كەبشە كە لە مەككەیە‌و من لە شامم بكوژمە، شێرەكە لەناو هەموویاندا هەڵمەتی ئەمی دا‌و قەپی پیاكردوو كوشتی، زوهەیری كوڕی عەلا‌و وتی: هیشامی كوڕ عوروە لە باوكیەوە بۆی گێڕاینەوە شێرەكە كاتێك ئەو شەوە بە دەوریاندا دەسووڕایەوە چوو، ئەوانیش خەوتن‌و عوتەیبەش لە نێوانیاندا بوو، گورگ هاتە نێویان تا سەری عوتەیبەی گرت‌و قەپی پیاككرد، عوسمانی كوڕی عەففان لە دوای ڕوقیە ئوم كەلسومی هێنا .

بوخاری ج1 ص485 لە عروەوە هێناویەتی عائیشە ی ژنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێی وتم كە بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)ی وتووە هیچ ڕۆژێكت بەسەردا هاتووە لە ڕۆژی ئوحود سەختتر بووبێت؟ فەرمووی (بەدەست هۆزەكەتەوە سەختی زۆرم چەشت، سەختترین شت لە ڕۆژی عەقەبەدا بوو، پێشنیارم بۆ ئیبن عەبدیالیلی كوڕی عەبدكلال كرد‌و نەهات بەدەم خواستەكەمەوە، بە غەمباری‌و ڕوخساری خەفەتباریەوە چووم‌و چووم تا (قرن الثعالب) سەرم بەرزكردەوە، دەبینم هەورێك سێبەری بۆ كردوم، سەیرم كرد تیایدا جبریل (علیه السلام) بوو بانگی كردم‌و وتی: خوا قسەی هۆزەكەتی لە ڕوتدا بیست چۆن وەڵامیان دایتەوە، خوا فریشتەی شاخەكانی ناردووە بۆلات تا چیت پێ خۆشە فەرمانی پێ بكەیت پێیان بكات، فریشتەی شاخەكان بانگی كردم‌و سەلامی لێكردم، پاشام وتی: ئەی موحەمەد، ئەوەی وت چیت دەوێت، ئەگەر دەتەوێت با دووشاخی (ئەخشەبەین) بدەم بەسەریاندا، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی بەڵكو هیوام وایە خوای گەورە لە پشت‌و نەوەی ئەمانەوە كەسانێك بێنێت كە خوای گەورەی تاك‌و تەنها بپەرستن ‌و هیچ هاوەڵێكی بۆ دانەنێن) موسلیم‌و نەسائیش هێناویانە.

موسای كوڕی عوقبە لە المغازی لە ئیبن شابەوە باسی دەكات كاتێك ئەبوتالیب مرد پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) چوو بۆ تائیف بەڵكو پەنای بدەن، چوو بۆلای سێ كەسی سەقیف كە گەورەیان بوون، عەبدویالیل‌و حەبیب‌و مەسعود كە كوڕانی عەمر بوون، پێشنیاری بۆ كردن‌و سكاڵای لاكردن كە هۆزەكەی چی پێ دەكەن، ئەوانیش زۆر بە ناشیرینی بەرپەرچیان دایەوە.

ئەبونەعیم لە دلائل النبوە ص103 لە عروەی كوڕی زوبەریرەوە هێناویەتی دەڵێت: ئەبوتالیب مرد و سەختی سەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) زیادی كرد، بۆیە چوو بۆلای سەقیف بەو هیوایەی پەنای بدەن و سەری بخەن، سێ‌ كەسی لە گەورەكانیان بینی كە برا بوون: عەبد یالیل‌و خوبەیب و مەسعوودی كوڕی عەمر، پێشنیاری بۆكردن و سكاڵای خۆی لەسەر هۆزەكەی لا كردن، یەكێكیان وتی: ئەگەر خوا تۆی بە شتێك ناردبێت ئەوا بەرگی كەعبە دەدزم؟ ئەوی تریان وتی: لە دوای ئەمە دانیشتنەت هیچ كات قسەت لەگەڵا ناكەم ئەگەر تۆ صلی الله علیه وسلم بیت ئەوا تۆ لەوە گەورە تر و خاوەن حەق تریت تا من بتدوێنم، سێیەمیان وتی: خوا نەیتوانی كەسی جگە لە تۆ بنێرێت؟ ئەمەیان لەناو سەقیفدا بڵاو كردەوە و كەوتنە گاڵتە كردن بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و بە دوو ڕیز لە سەرە ڕێیدا بۆی دانیشتن و بەردیان لە دەستدا بوو، هەركە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێی بەرز دەكردەوە و دایدەنا بەردبارانیان دەكرد و گاڵتەشیان پێدەكرد، كاتێك دوو ڕیزەكانی تێپەڕاند و پێكانی خوێنیان لێ دەچۆڕا چوو بۆ باخێكی مێو یان، هاتە ژێر سایەی مێوێك و دانیشتن و خەمبار و دڵشكاو و خوێن لە پێكانی دەچۆڕا، ئەو مێوە هی عوتبەی كوڕی ڕەبیعە و شەیبەی كوڕی ڕەبیعە بوو، كاتێك پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەوانی بینی حەزی نەكرد بچێت بۆ لایان چونكە دەیزانی دوژمنایەتی خوا و پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و پەیامەكەی دەكەن، ئەوانیش كۆیلەی خۆیان نارد بۆ لای و بڕێك ترێیان بۆ نارد، ئەو كۆیلە مەسیحی بوو، خەڵكی نەینەوا بوو، كە ترێكەی لە بەردەستیدا دانا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی (بسم الله) عداس سەرسام بوو، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێی فەرموو: (ئەی عداس خەڵكی كوێیت؟) وتی: من خەڵكی نەینەوام، فەرمووی (لە خەڵكی شاری پیاو چاك یونسی كوڕی مەتا؟) عەداس پێی وت: تۆ چۆن ئەمە دەزانیت؟ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)یش چی لەسەر یونس دەزانی پێی فەرموو، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كەسی بە كەم نەدەزانی كە پەیامی خوای پێ گەیشتبێت، وتی: ئەی پێغەمبەری خوا لەسەر یونسی كوڕی مەتا شتم پێ‌ بڵێ‌، كاتێك پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) چی بۆ نێردرابوو لەسەر یونس بۆی وت سوجدەی برد بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و پێكانی ماچ كرد كە خوێنیان لێ دەچۆڕا، كاتێك عوتبە و شەیبەی برای بینیان ئەو كۆیلەیان چی كرد بێدەنگ بوون، كاتێك هاتەوە بۆ لایان وتیان بۆچی وات كرد كەچی بۆ هیچ كام لە ئێمە واناكەیت؟ وتی: ئەمە پیاو چاكێك بوو هەندێ شتی پێ وتم كە لەسەر پێغەمبەرێك زانیم خوای گەورە ناردبووی بۆمان پێی دەوترا یونسی كوڕی مەتا، ئینجا ئەو پێو وتم ئەوە پێغەمبەری خوا بووە، ئەوانیش پێكەنین و وتیان: لە مەسیحیەتیەكەت هەڵتنەگێڕێتەوە، ئەم كابرا هەڵخەڵەێنەرە، پاشان پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) گەڕایەوە بۆ مەككە، تەواو.

لە البدایە و النهایە ج3ص136دا لە موسای كوڕی عوقبەوە هاتووە كە خەڵكی تائیف بە دوو ڕیز لەسەر ڕێگەكەیدا وەستان، كاتێك تێپەڕی هەركە پێی بەرز دەكردەوە و دایدەنا بەرد بارانیان دەكرد تا خوێنیان لێ هێنا، كە لێیان دوور كەوتەوە پێكانی خوێنیان لێ دەچۆڕا، ئیبن ئیسحاق دەڵێت: پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لایان هەستا و لە خێری سەقیف بێ هیوا بوو، پێی وتن: ئەگەر ئەوەتان كرد دەی باسی مەكەن، چونكە حەزی نەدەكرد ئەوە بگاتەوە دەم هۆزەكەی نەوەك زیاتر پێی بوێرن، بەڵام وایان نەكرد و گەمژە و مناڵا و كۆیلەكانیان كەوتنە قسە پێ ووتن و هاوار كردن بە سەریدا تا خەڵك لێی كۆبوونەوە‌و بەرەو لای باخی عوتبەی كوڕی ڕەبیعە و شەیبەی كوڕی ڕەبیعەیان نارد، ئەو دوانە خۆیان لە باخەكە بوون، نەفامەكانی سەقیف كە كەوتبوونە شوێنی گەڕانەوە، ئەویش چوویە ژێر سایەی دار مێوێك و لەوێ‌ دانیشت و دوو كوڕانی ڕەبیعەش سەیریان دەكرد كە چیان پێ‌ كردووە، ئەو ئافرەتەی لە بەنی جومەح بوو گەیشتە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێی فەرموو: سەیركە خزمانت چیان لێ كردم؟ كە دڵنیا بوو ئەو كات فەرمووی(اللهم انی اشكو الیك ضعف قوتی و هوانی علی الناس یا ارحم الراحمین انت رب المستضعفین، و انت ربی الی من تكلنی الی بعید یتهجمنی او الی عدو ملكته امری، ان لم یكن بك غچب علی فلا ابالی، و لكن عافیتك اوسع لی، اعوذ بنور وجهك الذی اشرقت له الظلمات، وصلح علیه امر الدنیا و الاخرة من ان ینزل به غضبك او یحل سخطك، لك العتبی حتی ترضی، لا حول و لا قوە الا بك) (پێشتر وەرمان گێڕاوە) دەڵێت: كاتێك كوڕانی ڕەبیعە بینیان هەستیان جووڵا و كۆیلەیەكی خۆیان بانگ كرد كە مەسیحی بوو پێی دەوترا عداس، پێیان وت بڕێ‌ لەو ترێیە ببە و بیخە ئەو قاپە و بۆی ببە، پێی بڵێ لێی بخوات، عداسیش بۆی برد و خستیە بەردەستی و پێی وت بخۆ، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) یش كە دەستی خستە ناوی فەرمووی (بسم الله) پاشان خواردی، پاشان عداس سەیری ڕووخساری كرد و وتی: بەخوا ئەم قسە هی خەڵی ئەم شوێنە نی یە، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)یش پێی فەرموو(تۆ خەڵكی كام وڵاتیت ئەی عداس؟ ئاینت چی یە)؟) وتی: مەسیحیم و خەڵكی نەینەوام، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی(لە گوندی پاو چاك یونسی كوڕی مەتا؟) عەداس پێی وت: تۆ یونس چۆن دەناسیت؟ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)یش فەرمووی (ئەو برای منە، ئەو پێغەمبەر بوو و منیش پێغەمبەرم) عداسیش خۆی دا بەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) داو سەر ودەست و پێی ماچ كرد، دەڵێت: یەكێك لە كوڕانی ڕەبیعە بەوی دیكەی دەوت: كۆیلەكەت لێ شێوا، كاتێك عداس هاتەوە پێیان وت، قوڕت بەسەر عداس بۆچی وات كرد؟ وتی: گەورەم لەسەر زەویدا لەمە باشتر نی یە، شتێكی پێ وتم تەنها پێغەمبەر دەیزانێت، وتیان: ها عداسی داماو وریابە لە ئاینەكەت هەڵتنەگێڕێتەوە  چونكە ئاینەكەی تۆ لە هی ئەو باشترە،  سولەیمانی تەمیمی لە (السیرە) دەڵێت: بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ی وت: شایەتی دەدەم تۆ بەندە و پێغەمبەری خوایت .

ئیبن مەردەویە لە عائیشەوە هێناویەتی دەڵێت: ئەبوبەكر وتی: ئەگەر دەتدیم لەگەڵ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) چووینە ئەشكەوتەوە، پێكانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) خوێنیان لێ دەچۆڕا‌و پێكانی منیش ڕەق‌و تەق كەوتبوون، عائیشە وتی: پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بەبێ خووف‌و نەعل ڕێی دەبڕی.

بوخاری‌و موسلیم‌و ترمزی لە ئەنەسەوە هێناویانە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە ڕۆژی ئوحوددا دانی شكا و ئازاری سەری هەبوو، خوێنی لە ڕوخساری دەسڕی و دەیفەرموو (كیف یفلح قوم شجوا نبیهم وكسروا باعیته و هو یدعوهم الی الله) ئینجا ئەم ئایەتە دابەزی (لیس لك من الامر شیئ) تەبەرانی لە المعجم الكبیر لە ئەبوسەعیدەوە (صلی الله علیه وسلم) هێناویەتی دەڵێت: دەموچاوی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە ڕۆژی ئوحوددا بریندار بوو، مالیكی كوڕی سنان هات بەرەو ڕووی‌و برینەكەی بە زمان لێسیەوە‌و قووتی دا، پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی (كێ حەزدەكات سەیری كەسێك بكات كە خوێنم تێكەڵی خوێنی بووە با سەیری مالیكی كوڕی سەنان بكات) .

تەیالیسی لە عائیشەوە هێناویەتی دەڵێت: ئەبوبەكر كە باسی ڕۆژی ئوحودی دەكرد دەیوت: ئەو ڕۆژە هەمووی هی تەلحە بوو، پاشان دەیوت: من یەكەم كەس بووم لە ڕۆژی ئوحود گەڕامەوە كەسێكم بینی لە پێناو خوادا دەجەنگا‌و بینیم وتی: (حمیە) وتم: تەلحەیت كاتێك ئەوەم لە دەست چوو كە لە دەستم چوو، وتم: كەسێكە لە هۆزەكەم لام خۆشەویستترە، نێوانی من‌و بێباوەڕان كەسێكە نایناسم‌و من لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لێی نزیكتر بووم، دەمدی هەنگاوی وای دەنا من نەمدەنا، ئەویش ئەبوعوبەیدەی جەراح بوو، گەیشتینە لای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ‌و دانی شكاو دەموچاوی بریندار بوو، دوو ئەڵقە چەقیبوونە ناو سەرگۆنای.

پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی بچن بەدەم هاوڕێكەتانەوە، مەبەستی تەلحە بوو، خوێنی لێ دەچوو بۆیە گوێمان بە قسەكەی نەدا، چووم تا ئەوە لە ڕوخساری لاببەم، ئەبوعوبەیدە وتی: سوێندت دەدەم وازی لێبهێنە بۆ من، منیش وازم لێ هێنا، حەزی نەدەكرد بە دەست لایببات نەوەك پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئازار بچەژێت، بۆیە بەدەم گرتی‌و یەكێك لە دوو ئەڵقەكەی دەرهێنا، لەگەڵ ئەڵقەكەدا دانێكی پێشەوەی كەوت، منیش چووم تا وابكەم، وتی: سوێندت دەدەم وازی لێ بهێنە بۆ من، هەمان شتی جاری یەكەمی كرد‌و لەگەڵ ئەڵقەكەدا ددانێكی دیكەشی كەوت، ئەبوعوبەیدە لە هەمووان چاكتر ئەوەی دەزانی، پاش چاكبوونی باری پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) چووین بۆلای تەلحە لە چاڵاییەكدا بوو، حەفتا‌و ئەوەندە برینی هەبوو، پەنجەشی بڕابوو، فریای ئەویش كەوتین .

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics