هەینی، ٢٨ سەفەر، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

بزوتنەوەكەی موختاری سەقەفی

Moxtar Saqafe

پاش مردنی یەزیدی كوڕی موعاویە لە ساڵی 64ك.د موختاری كوڕی ئەبو عوبەیدەی كوڕی مەسعودی پەقەفی لەسەر شانۆی ڕووداوەكان دەركەوت، ئەم كەسە بوو یەكێك بوو لە كەسە دیارەكانی ناو سەردەمی ئومەوی كە بۆ ڕۆڵی خۆی تێدەكۆشاو هەوڵیدەدا بە هەر بەهایەك بێت دەسەلات پەیدا بكات بۆیە لە دوژمنایەتی توندیەوە بۆ ئال و بەیت هەڵگەڕایەوەو بانگەشەی ئەوە دەكرد خۆشی دەوێت و داوای تۆڵەی حوسەین دەكات، پێشتر وتمان ئەو ئاماژەی بەسەعدی كوڕی مەسعودی سەقەفی مامی كرد تا حەسەنی كوڕی عەلی بگرێت و بیداتە دەست موعاویە تا بەو پلەو پایەی لە لای بەرز بێتەوە،

پاشان هەوڵی دا پەیوەندی بكات بە عەبدوڵای كوڕی زوبەیرەوە و چەند مەرجێكی لەسەر دانا، لەوانە: یەكەم كەس بێت بچێت بۆلای و بەبێ ئەو هیچ نەكات و ئەگەر سەركەوت چاكترین كارەكانیدا پشتی پێ ببەستێت، بە كورتی ویستی قسەی دەوڵەتەكەی هەمووی بۆ خۆی بێت بەڵام ئیبن زوبەیر وەڵامی نەدایەوە، بۆیە موختار چوو بۆ كوفە، لەوێ‌ بارەكە نائارام بوو، بۆیە ویستی لەوێ‌ ڕاوی خۆی بكات، تیایدا هی وەرەقێكی بەدی نەكرد تا بیكاتە كارتی فشار جگە لە دوای خوێنی حوسیەن و ئال و بەیت، دەیوت لەمەوە موحەممەدی كوڕی عەلی كوڕی ئەبو تالیبی ناسراو بە ئیبنولحەنەفیە ئەمەی پێ ڕاسپاردووە، بەڵام ڕاستی نەدەوت، بەڵكو بڕیاری دا بەڕەوتی شیعەگەری خۆی بگەیەنەتە ئامانجەكەی كەئەویش ئامانجەكەی گەیشتن بە دەسەڵات بوو، خۆی لە گفتوگۆیەگدا لەگەڵ یەكێك لەدڵسۆزانیدا ئەمەی دەربڕی، ئەو پیاوە ناوی سائیبی كوڕی مالیكی ئەشعەری بوو وایدەزانی موختار لە بانگەشەی بۆئال وبەیتدا ڕاست دەكات، كاتێك موسعەبی كوڕی زوبەیر پەتی ملی موختاری توند كردەوەو كۆتاییەكەی نزیك بوویەوەو موختار پێی وت چی دەبینیت؟سائیب پێی وت: ڕای تۆ چیە وایە، تۆ چۆن دەبینیت؟ وتی(من بزانم چۆنە یان خوا بزانێت؟ وتی:با قسەی خوا بێت؟ وتی:قوڕت بەسەر تۆ زۆر گەمژەیت، من كەسێكی عەرەب بووم سەیرم كرد ئیبن زوبەیر دەستی گرتووە بەسەرحیجازدا و نەنجەو یەمامەی بردووەو مەڕوانیش شامی بردوو، منیش لەوان كەمتر نەبووم، بۆیە ئێرەم هەڵبژارد بۆ خۆم و هەركام لەوان بووم، بەڵام داوای تۆڵەی ئال و بەیتی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)م كرد چونكە عەرەب خۆیان لێی بێئاگاكردبوو، كەوتە دژایەتی وتن لەسەر ئەوەی دەستی لە خوێنیاندا هەبووەو تا ئەمڕۆیش قسەم لەسەر كرد، بۆیە ئەگەر هیچ نیازێك نیە لەسەر ئەوەش بێ بجەنگە، سائیب وتی:( انا لله وانا الیه راجعون) سائیب كاتێك زانی موختار لە پێناو تەنهاو تەنها دەسەڵاتدا چی كردووە ئەمەی وت، بۆیە زەهەبی وا وەسفی موختار دەكات كە درۆزنەو ئایینداری كەمە.

موختار سەر لەنوێ لە كوفە دەركەوتەوە لەو كاتەی سولەیمانی كوڕی سەردی خوزاعی سەركردەی تەوبەكاران خۆی بۆ چوون بۆ شام ئامادەكرد تا لەگەڵ ئیبن زیاد دا بجەنگێت، موختاریش هەوڵی دا خەڵكی لێ داتەكێنێت و پێی وت( سولەیمان بەر چاو ڕوونی شەڕ و ئەزموونی بە كارو بار نییە، تەنها دەیەوێت بتانبات و خۆی و ئێوەش بە كوشتن بدات، من وەك بەرامبەرم دەبم و دوژمنتان دەكوژم و شیفای دڵەكانتان دەدەم، گوێم لێ برگن و گوێڕایەڵم بن) بانگەشەی سەری گرت و نزیكەی دوو هەزار شیعە لە دەوری كۆ بونەوە و زۆربەشیان لە دەوری سولەیمان مانەوە، ئەویش بردنی ات لەعەینولوەردە لەگەڵ ئیبن شەڕ بەسەر هاتن و خۆی وزۆربەی هاوەڵانی كوژران-وەك پێشتر باسمان كرد-.

ئەنجامی شەڕی عەیندولەوەردە لە بەرژەوەندی موختاردا بوو، چونكە پێشبینیەكانی سەریان گرت، هەروەك بەتەەنها مایەوە تا بَتە ڕێبەری شیعەو ئەوانەی لە شەڕەكەدا ڕایانكردبووو پەنایان بردە بەر ئەم، بەمە بزوتنەوەكەی بە هێزوو شوێنكەوتونای زۆر بوون، پاشان بەهێز بوو تا كاتێك ئیبراهیمی كوڕی ئەشتەری نەخەعی دایە پاڵی، ئەم كەسە یەكێك بوو لەسەركردەكانی كوفە، بەمە ڕاپەڕی لە دژی عەبدوڵڵای كوڕی موتیعی عدوی ئەمیر كوفە لەلایەن ئیبن زوبەیرەوە ودەری كردو دەسەڵاتی خۆی بەسەردا سەپاند، بۆ چەسپاندنی ڕاستی داوای تۆڵەی حوسەینیش كەوتە كوشتن و شوێنكەوتنی بكوژانی و زۆربەیان كە لە كوفەدا بوون كوشتنی، پاشان سوپایەكی بەسەركردایەتی ئیبراهیمی كوڕی ئەشتەر ئامادەكردو ناردی بۆ شەڕی دژ بە ئیبن زوبەیرو لەلای ڕووباری خازر لە نزیك موصل پێك گەیشتن و سوپای ئیبن زیاد شكاو خودی ئیبن زیاد لە مەیدانی شەڕەكەدا لە ساڵی 67ك.دا كوژرا.

پاش سەركەوتنی سوپاكەی بەسەر سوپای ئیبن زیاددا قەڵەمڕەوی موختار زیادی كردو دەستیگرت بەسەر عێراق و جەزیرەداو كەوتە دانانی والی بۆ سەر ویلایەتەكان لەلایەن خۆیەوە و كۆكردنەوەی خەراج، ژمارەیەكی زۆری مەوالیەكانیش دایانە پاڵی چونكە ڕقیان لە ئومەویەكان بوو لەلایەكی دیكەشەوە چونكە موختار پارەیەكی زۆری بەسەریاندا ڕژاند ، خەریك بوو وا دەركەوێت لە عێراق و لە نێوان دەوڵەتەكەی ئیبن زوبەیر لە حیجازو دەوڵەتەكەی عەبدولمەلیك لە شامدا دەوڵەتێك بۆ خۆی دابمەزرێنێت، بەڵام زۆر نەمایەوە، چونكە خێرا دواتر لەناو برا، چاوەڕوان دەكرا لەناوچوونی موختار لەدەستی عەبدولمەلیك بێت لەبەر توڕە بو لەدەست كوژرانی ئیبن زیادی دیارترین یارمەتی دەری، بەڵام ئەو ژیرو لێزان بوو.

زانی هەرچەندە ئیبن زوبەیر لەسەرەتاوە حەزی دەكرد موختار دەركەوێت و سوپای عەبدولمەلیك بشكێنێت، بەڵام هەرگیز دەرفەتی نەدەدا قەڵەمڕەوی فراوان بێت و هەڕەشە لە دەوڵەتەكەی بكات و دەبێت هەوڵی لەناو بردنی بدات، بۆیە عەبدولمەلیك پێی باش بو چاوەڕوان بێَت تا ئیبن زوبەیر بەرەو ڕووی موختار بێتەوە، چونكە ئەنجامەكەی لە بەرژەوەندی ئەمدا دەبێت و دوای یەكێكیان ئەوی دیكە لەناو دەبات، ئەوەشیان دەمێنێتەوە لاواز دەبێت ودەكرێت بە ئاسانی لەناو ببرێت، پێشینەكەشی ڕاست بوو، چونكە موختار بەسەركەوتنی بەسەر سوپای عەبدولمەلیكدا نەوەستاو قەڵەمڕەوی خۆی بەسەر باكوری عێراق و جەزیرەدا بڵاو كردەوەو كەوتە ئامادەسازی بۆ چوون بۆ بەسرە تا لە دەست موسعەبی كوڕی زوبەیری بسێنێت، موسعەب پاش بەیعەت دان بە عەبدوڵڵای برای وەك والی بەسرە لەلایەن براكەیەوە دانرابوو، لێرەدا پێكدادانای نێوان موختارو بنەماڵەی زوبەیر بوو بە دڵنیایی، موسعەب خۆی چوو تا پێش ئەوەی موختار بێتە بەسرە ئەم لێی بدات و لە حەرەورا پێی گەیشت و شكست ڕوویكردە موختارو ناچار خێرا بەرەو كوفە ڕایكردەوە و لە كۆشكی دەسەڵاتدا سەنگەری گرت، بەڵام موسعەب گەمارۆی دا تا شكاو لە ساڵی 67ك.دا كوژرا.

بەو جۆرە بزوتنەوەكەی ئەو سەركێشە كە هەموو نیازی گەیشتن بوو بە دەسەڵات بەهەر پێناوێك بێت كۆتای پێهات و بانگەشەكانی بۆ خۆشەویستی ئال وبەیت و داوای تۆڵە سەندنەوەیان سودی پێ نەدەگەیاند، فێڵ و تەڵەكەكانی ئاشكرابوون و خەڵكی عێراق وازیان لێهێناو دایانە دەست ئەو سەرەنجامی.

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics