٢ ڕه‌بیعی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

شۆڕشەكانی شیعە دژ بە دەوڵەتی ئومەوی

نووسنی:پرۆفیسۆر دكتۆر عبدالشافی موحەممەد عەبدولەتیف

وەرگێڕانی : نهاد جلال حبیب الله

شۆڕشی حوسەینی كوڕی عەلی(ڕەزای خوای لێ بێت ):

شیعە بەدرێژایی خیلافەتی موعاویەی كوڕی ئەبوسوفیان (41-60ك) هیچ شۆڕشێكی چەكدارییان ئەنجام نەدا، تەنها شتێك لەو ماوەدا ڕوویدا هەندێ شیعە ڕەخنەیان لەMezhw1 موعاویە یان هەندێ والیەكی دەگرت وەك ڕووداوەكەی حیجری كوڕی عدی كاتێك بەتوندی ڕەخنەی گرت لە زیادی كوڕی ئەبوسوفیان لە كووفە، ، حوسەینی كوڕی عەلیش كەشیعە بە پێشەواو سەركردەی خۆیانی دەزانن دژ بە موعاویە هیچی نەكردو لەدەسەڵاتی دەرنەچوو، نەچوو بەدەم داوای خەڵكی عێراقەوە، كاتێك بانگیان كرد تا لە دەسەڵاتی موعاویە دەرچێت(1)، بەڵكولەو بەیعەتەی لەگەڵ حەسەنی برایدا دەیبینین، موعاویەش بەرامبەر بە حوسەین و هەموو ئال و بەیت چاكەكار بوو و ڕێزی زۆری دەگرتن، كاتێك لە ساڵی 60 ك.دا موعاویە مرد بارەكە گۆڕا ودواتر شۆڕشی حوسەین دژ بە یەزیدی كوڕی موعاویە تەقیەوە.

حوسەین لەكاتی مردنی موعاویەدا لە مەدینە بوو، یەزید هەواڵی بۆ وەلیدی كوڕی عوتبەی كوڕی ئەبوسوفیان ناردو هەواڵی مەرگی موعاویەی پێداو فەرمانی پێكرد تا لە حوسەینی كوڕی عەلی و عەبدوڵڵای كوڕی زوبەیر بەیعەتی بۆ وەربگرێت، وەلیدیش بانگی كردن و هەواڵی مەرگی موعاویەی پێ وتن و داوای لێكرد بەیعەت بدەن بە یەزید، ئەوانیش وتیان مۆڵەتمان بدەو بەیعەتیان نەدا(2)، شەولە مەدینەوە چون بۆ مەككە، ئیبن عەبباس وئیبن عومەر كە لە مەككەوە دەهاتن پێیان گەیشتن، لێیان پرسین چی بووە؟وتیان مەرگی موعاویەو بەیعەتی یەزید، ئیبن عومەر پێی وتن:لە خوا بترسن و لە كۆمەڵی موسڵمانان جیا مەبنەوە(3).

بەڵام حوسەین كە گەیشتە مەككە چەند نامەونوێنەرێكی خەڵكی كوفەیش پێگەیشت و گڕو تینی سۆزیان پێدەداو پێیان وت( ئێمە خۆمان بۆ تۆ بەند كردووەو ئامادەنین بچینە نوێژی هەینی لەگەڵیدا، بۆیە وەرە بۆ لامان) (4) ، لە ژێر داخوازی زۆری ئەواندا حوسەین بڕیاریدا موسلیمی ئامۆزای بنێرێت بۆ كوفە تا هەواڵی بارەكە بزانێت، پێی وت (بڕۆ بۆلای خەڵكی كوفە ئەگەر ئەوەی پێیان وتوم ڕاست بوو پێم بڵێ تا منیش بێم) موسلیمیش لە نیوەی ڕەمەزاندا لە مەككەوە كەوتە ڕێ تا لە پێنجی شەوالی ساڵی 60 ك.دا گەیشتە كوفە(5).

خەڵكی كوفە كە زانیان موسلیم هاتووە لە دەوری خڕبوونەوەو دوانزە هەزاریان بەیعەتیان پێدا، دەیشڵێن هەشت هەزار بوون(6)، موسلیم بەم گڕو تینەی خەڵكی كوفە هەڵخەڵەتاو خۆ بێئاگاكردنی نوعمانی كوڕی بەشیری ئەنساری(والی كوفە لەلایەن یەزیدەوە) لەو بەرەو ڕوونەبوونەوەی هانیدا(7)، بۆیە هەواڵی بەیعەتی خەڵكی كوفەی بۆ حسین نارد وتی بارەكەوایە، داوای لێكرد بێت، بەڵام قەدەری خوا شتێكی دیكە بوو، چونكە یەكێك لە پشتیوانانی یەزید لە كوفە كاتێك كەمتەرخەمی نوعمانی لە ڕێگری موسلیم وبەیعەت كۆكردنەوەی خەڵكی كوفە بۆ حوسەین بەدی كرد نامەی نوسی بۆ یەزید، ئەویش نوعمانی لابردو خێرا عوبەیدوڵڵای لەسەر كوفە دانا، عوبەیدوڵڵا والی بەسرە كە كوفەی درایە دەست فەرمانی كوشتنی موسلیمی پێدرابوو، خێرا هات بۆ كوفەو گەڕِا بەدوایداو داوای لە هەواڵگرەكانی كرد هەواڵی پێبدەن، ئەوانیش وتیان لە ماڵی یەكێك لە سەركردەكانی كوفەدا (هانیئی كوڕی عروەی مورادی) خۆی حەشارداوە، عوبەیدوڵڵای كوڕی زیادیش هانیئو موسلیمی گرت و هەردوكیانی كوشت(8).

لێرەدا ناپاكی وسەرشۆڕی خەڵكی كوفە دەركەوت كاتێك لەبەرچاویاندا ئەو دوانە كوژران و ئەوانیش هیچیان نەكرد و خۆیان لە بەڵێنەكانیان بەدوور گرتن، ئیبن زیاد بە پارە هەموویانی كڕی، موسلیمیش بوو بە قوربانی پەلەكردنی و نەوەستانی لەسەر سووربوون و ڕاستگۆیی خەڵكی كوفە، هەروەك نوعمانیش لەوەدا پشكی خۆی هەبوو، چونكە ئەگەر سووربوایە لەسەر ئەوەی موسلیم پەیوەندی بە خەڵكی كوفەوەنەكات- وەك ئەركی والی ئەوێ‌ كە دەبوئاسایشی كوفە بپارێزێت- ئەوا بارەكە دەگۆڕاو موسلیم بیری لێ دەكردەوەو پەلەی نەدەكرد لە بانگكردنی حوسەین، ئەو كات پێدەچوو ڕووداوی كەربەلا ڕووینەدایە، بێگومان نوعمان- ئەگەر لە نیاز پاكی خۆیشیەوە بێت-هۆكارێكی هەموو ئەو چەرمەسەریانە بوو.

حوسەین بەرەو كوفە دەچێت و ئیبن عەبباس ئامۆژگاری دەكات نەچێت:

كاتێك حوسەین نامەكانی موسلیمی كوڕی عوقەیلی لەسەر بەیعەت و گوێڕایەڵی درۆزنانەی خەڵكی كووفەی پێگەیشت و بڕیاریدا بچێت بۆ كوفە، عەبدوڵڵای كوڕی عەبباس3wmar4هات بۆ لای و پێی وت (ئامۆزای شیرینم، خەڵكی واباس دەكات بەرەو عێراق دەچیت، بۆم ڕوون بكەرەوە بۆ دەچیت؟ وتی: من خۆم كۆكردووەتەوە تا پشت بە خوا لەم دووڕۆژەدا بەڕێ بكەوم، ئیبن عەبباس پێی وت: پەنا دەگرم بەخوا بۆت شتی وا مەكە، ڕەحمەتی خوات لێبێت پێم بڵێ دەچیت بۆلای گەلێك كە ئەمرەكەی خۆیان كوشت و وڵاتیان ڕێكخست و دوژمنیان دوورخستەوە؟ ئەگەر ئەمەیان كردووە بڕۆ بۆلایان، ئەگەریش تۆیان بانگ كردووەوهێشتا سەركردەكەیان لەسەریانە و كاربەدەستەكانی پارەی وڵات كۆدەكەنەوە، ئەوە بۆ شەڕ بانگ دەكەن و هیچ متمانەیەك نییە درۆت لەگەڵ نەكەن و هەڵت نەخەڵەتێن ولەدژت نەوەستن و لێت نەدەن، ئەگەر داوایان لێكردوویت بچیت بۆلایان ئەوا دوایی دەبنە سەرسەخت ترین دوژمنت، حوسەین پێی وت: منیش نوێژی ئیستخارە دەكەم وبزانم چی دەبێت) (9) .قسەكەی ئیبن عەبباس زۆر ژیرانەودروست بوو، ئەمەی هەر لە خۆیەوە نەوت بەڵكولە ئەنجامی ئەزموونی بوو بەرامبەر خەڵكی كوفەو ناڕاستگۆیی و هەڵگەڕانەوەیان، ئەو بە وانی خۆی بینی- وەك چۆن حوسەینیش بینی-چییان لەگەڵ عەلی و حەسەندا(ڕەزای خوایان لێبێت ) ئەنجامدا لەسەر سووربوونی لەسەر بەرژەوەندی وسەلامەتی حوسەین ئەوەی وت.

لە ڕاستیدا تەنها عەبباس ئەو ئامۆژگاریە دروستەی حوسەینی نەكرد، بەڵكوچەندینی دیكەی جگە لەهاشمیەكان سووربوون لەسەر سەلامەتی حوسەین و هەستیان دەكرد دەرچوونی خراپەی تێدا بێت، لەوانە عەبدوڕەحمانی كوڕی حارپی كوڕی هیشامی مەخزومی كە زۆر بە گەرم و گوڕی داوایان لە حوسەین كرد نەچێت و خۆی و كەس و كاری دوچاری لەناو چوون نەكات(10)، بەلام بە داخەوە حوسەین(ڕەحمەتی خوای لێبێت) گوێی لەو ئامۆژگاریانە نەگرت و بە كەس و كاریەوە و بە ژمارەیەكی كەمی هاوەڵانیەوە كە نزیكەی حەفتا كەس بوون چوو، كاتێك گەیشتە قادسیە حوری كوڕی یەزیدی تەمیمی پێگەشت، پێی وت( ئەی كوڕی پێغەمبەری خوا بۆ كوێ دەچیت؟ وتی بۆ ئەو شارە، ئەویش وتی: كە موسلیم كوژراوەو چی ڕویداوە، پاشان پێی وت:بگەڕێڕەوەو هیچ خێرێك بۆ چوونە ئەوێت بەدی ناكەم، ئەویش وتی بگەڕێتەوەو تا براكانی موسلیم پێیان وت: سوێند بەخوا ناگەڕینەوە تا تۆڵەمان نەسینەنەوە یان هەموومان بكوژرێین، حوسەینیش وتی: (دوای ئێوە ژیان هیچ خێرێكی تێدا نییە) (11).

لە ڕاستیدا مرۆڤ سەری سوڕدەمێنێت لەو هەڵوێست و مەنتیقەی برایانی موسلیم بۆ تۆڵەسەندنەوەی براكەیان، ئەوان دەیانزانی دەوڵەت براكەیانی كوشتووە، مەگەر ئەوان دەتوانن بەو ژمارە كەمەی بەرامبەر دەوڵەت بوەستن تا تۆڵەی خۆیان بكەنەوە؟ لەڕاستیدا جێی سەرسوڕمانە خۆیان و ئامۆزاكەشیان بەوجۆرە بەرەو لەناو چوون برد- ڕەحمەتی خوا لە هەموویان-.

 

(تەوبەكاران)

ئەمانەكۆمەڵێكی شیعەكان بوون كە زۆرێكیان نامەیان بۆ حوسەین نوسیبوو (كاتێك لە مەككە بوولەدوای مردنی موعاویە) تا بچێت بۆلایان بۆ كوفە، كاتێك چوو بۆلایان چورادەوریان چۆڵ كردو دایانە دەست ئەو سەرەنجامە دڵگرانەی كە توشی بوو، بەڵام دوای شەیهیدبوونی شڵەژان و ڕاچڵەكان و پەنجەی پەشیمانیان لەسەر كەمتەرخەمی نواندن لەبەرامبەریاندا نواند، هیچ چارەسەرێكیان بۆ سڕینەوەی ئەو كەمتەرخەمییە گەورەو گەڕانەوەیان بۆ لای خوا لەسەر ئەو تاوانە بەدینەكرد جگە لە تۆڵەسەندنەوەی حوسەین، ئەویش بە كوشتنی بكوژانەوەی حوسەین، بۆیە ناوی تەوبە كارانیان لێنرا(12)، سولەیمانی كوڕی صەدری خوزاعی ڕێبەریان بوو كە پێیان دەوت ئەمیری تەوبەكاران، سولەیمان یەكێك بوو لە هاوەڵان وگەروە هەوادارانی عەلی و لە (13) هەموو كاتەكاندا لەگەڵیدابوو، یەكێك بوو لەوانەی نامەی بۆ حوسەین نارد بێت بۆ كوفە.

لەگەڵ ئەوەی بزوتنەوەكەیان ڕاستەوخۆ دوای شەهیدبوونی حوسەین دەستیپێكرد بەڵام نەیتوانی لە ژیانی یەزیددا نەخشەكەیان جێبەجێبكەن، ئەمەش لەبەر توندی عوبەیدوڵڵای كوڕی زیاد لە ڕوویاندا و بەهێزی دەسەڵاتی بەسەر كوفەداو چاودێری كردنی جموجۆڵیان، كاتێك یەزید مردو باری ئومەویەكان شڵەژا، ئەوان چالاك بوون وخێرا هەنگاویان نا بۆ جێبەجێكردنی نەخشەكەیان، ئەمەش لە رەبیعولئاخری ساڵی 65ك.دا بوو(14).

لەو كاتەدا كوفە بەیعەتی بە عەبدوڵڵای كوڕی زوبەیردابوو، ئەویش عەبدوڵڵای كوڕی یەزیدی خەتمی لەسەر دانابوو، ئەم كەسە تەوبەكارانەی هاندا تا بچن بۆ شەڕ چونكە ئومەویەكان دوژمنی هەردووكیانن، عەبدوڵڵا پێشنیاری بۆ سولەیمانی صەرد كرد تا چاوەڕێی بكات تا سوپایەكی بۆ ئامادەبكات و لەگەڵیدا بەڕیی بخات تابزوتنەوەكەی بەهێز بێت و توانای شەڕی دژ بە دوژمن و بەدیهێنانی ئامانجیان زیاتر بێت، بەڵام سولەیمان بەرپەرچی ئەو پێشنیارەی دایەوە(15)، ئەمەش تەنها ڕوخساركاریەكی والی زوبەیر بوو بۆ یارمەتی دان و هاو هەڵوێستی نواندن لەگەڵیاندا، ئەگەر نا ئەوحەزی دەكرد لە كوفە دەرچن تا لەدەستیان ڕزگاریان بێت(16).

سولەیمان بڕیاری دا بچێت بۆ شام تا لەگەڵ عوبەیدوڵڵای كوڕی زیاد بەشەڕ بێت، بەو پێیەی ئیبن زەید بڕیاری كوشتنی ئیمام حوسەینی داوە،بەڵام هاوەڵانی پێیان وت زۆربەی بكوژانی حوسەین هێشتا لە كوفەدان، لەوانە عەمری كوڕی سەعد، بەڵام سولەیمان بەرپەرچی ئەو ڕایەی دایەوەو بڕیاری دا بچێت بەرەو شام(17)، كاتێك هاوەڵانی بانگ كرد تا بچن چوار هەزار كەس هاتن، ئەویش سەیری ئەو دیوانەی كرد كە ناوی ئەو كەسانەی تۆماركردبوو بەڵێنیان دابوو تۆڵەی حوسەین بكەنەوە ژمارەیان شانزە هەزار كەس بوو، ئەو كات وتی(سبحان الله)، لە شانزە هەزار تا چواردەهەزار وەفایان بۆ بەڵێنەكەیان هەبوو) (18) هەندێ لە هاوەڵانی پێیان وت (موختار خەڵكت لێ دادەرنێت، من لای ئەو بووم كوێم لە دەستەیەك لە هاوەڵانی بوو دەیانوت: ژمارەمان بووە بەدو هەزار كەس)، ئەویش وتی با بڵێین واش بوو، خۆ دەهەزاریان دەمێننەوە، مەگەر ئەوانە باوەڕدارنین؟ مەگەر لە خوا ناترسن؟ چەندین بەڵێن و بەیعەتیان پێداین تا جیهاد بكەن وسەرمان بخەن؟)(19) بەڵام ئەمە سروشتی هەمیشەیی خەڵكی كوفەیە، لەسەرەتاوە كەف و كۆڵ دەنوێنن و بەڵێن و پەیمان دەدەن، كاتێك سەرەی ئیش هات واز دەهێنن و كەمتەرخەمی دەنوێنن و واز لە پەیمانەكانیان دێنن، تەنانەت ئەوچوار هەزارەی لە دەوری كۆ بوونەوە هەزاری كەیان وازیان هێناو تەنها سێ هەزاریان مانەوە(20)، لەگەڵ ئەمەشدا بڕیاری دا لەگەڵ ئەوانەدا بەرەو شام بچێت، پێش چوونی سەردانی گۆڕەكەی حوسەین كردو لەوێ‌ شەوو ڕۆژێك مانەوەو نوێژیان دەكردو دەگریان و بەیەك دەنگ هاواریان دەكرد(خوایە ئێمە پشتی كچەزاكەی پێغەمبەرمان بەردا، لە ڕابردوومان خۆش بە چونكە تۆ وەرگری تەوبەو میهرەبانی، بۆ حوسەین و هاوەڵە شەهیدی ڕاستگۆكانیشی ڕەحمیان پێ بكە، خوایە ئێمەشایەتی دەدەین وەك ئەوانەین كە لەسەری بەشەڕ هاتن، ئەگەر لێمان خۆش نەبیت ولێمان خۆش نەبیت و ڕەحممان پێ نەكەیت خەسارەتمەند دەبین) (21).

لە هەمان كاتدا كە سولەیمان بە سوپای تەوبەكارانەوە بەرەو شام چوو، سوپایەكی گەورە كە دەڵێن شەست هەزار كەس بوو بەسەركردایەتی عوبەیدوڵڵاَی كوڕی زیاد لەوێ‌ بوو، مەڕوانی كوڕی حەكەم ناردبوی تا عێراق بگێڕێتەوە بۆ ناو دەسەڵاتی ئومەویەكان(22). پاش ئەوەی دەسەڵاتی بەسەر شامدا بڵاوكردەوە لە (عین الوردە) لەگەڵ تەوبەكاراندا لەخاكی جزیرە پێكگەیشتن و شەڕێكی ناهاوتا ڕوویداو تیایدا زۆربەی تەوبەكاران كوژران و سەركردەكەشیان سولەیمان كوژرا، ئەمەش لەرەبیعولئاخری ساڵی 65ك.دا بوو(23)، ئەوانەی مانەوە ڕایان كردەوە بۆ كوفە و دایانە پاڵ موختاری سهقەفی.

بەو جۆرە بزوتنەوەی تەوبەكاران كۆتایی پێهات، لە ڕاستیدا یەكێكبوو لەو بزوتنەوانەی پاڵنەری گڕوو تین بوو هیچ ژیری و بەرچاو ڕوونیەكی تێدا نەبوو، نازانین چۆن سولەیمان خۆی قەناعەت پێهێناوە لەنێوەندی دەسەڵاتی دەوڵەت و بە ژمارەیەكی كەمەوە بەسەر دەوڵەتدا زاڵ بێت و بیشكێنێت، ئەم بزوتنەوەیە جگە لە خوێن ڕشتنی زیاتروقوڵ بوونەوەی ڕقی نێوان خەڵكی عێراق و دەوڵەتی ئومەوی هیچ بەرهەمێكی دیكەی نەبوو(24)، ئەمەش لە حسابی مێژووی ئوممەتی ئیسلامیدا ئەنجامێكی سلبی بوو.

(بزوتنەوەكەی موختاری سەقەفی) (25)

پاش مردنی یەزیدی كوڕی موعاویە لە ساڵی 64ك.دا موختاری كوڕی ئەبو عوبەیدەی كوڕی مەسعودی سەقەفی لەسەر شانۆی ڕووداوەكان دەركەوت، ئەم كەسە بوو یەكێك بوو لە كەسە دیارەكانی ناو سەردەمی ئومەوی كە بۆ ڕۆڵی خۆی تێدەكۆشاو هەوڵیدەدا بە هەر بەهایەك بێت دەسەڵات پەیدا بكات بۆیە لە دوژمنایەتی توندیەوە بۆ ئال و بەیت هەڵگەڕایەوەو بانگەشەی ئەوە دەكرد خۆشی دەوێت و داوای تۆڵەی حوسەین دەكات(26)، پێشتر وتمان ئەوئاماژەی بەسەعدی كوڕی مەسعودی سەقەفی مامی كرد تا حەسەنی كوڕی عەلی بگرێت و بیداتە دەست موعاویە تا بەو پلەو پایەی لە لای بەرز بێتەوە(27)،

پاشان هەوڵی دا پەیوەندی بكات بە عەبدوڵای كوڕی زوبەیرەوە و چەند مەرجێكی لەسەر دانا، لەوانە: یەكەم كەس بێت بچێت بۆلای و بەبێ ئەو هیچ نەكات و ئەگەر سەركەوت چاكترین كارەكانیدا پشتی پێ ببەستێت(28)، بە كورتی ویستی قسەی دەوڵەتەكەی هەمووی بۆ خۆی بێت بەڵام ئیبن زوبەیر وەڵامی نەدایەوە، بۆیە موختار چوو بۆ كوفە(29)، لەوێ‌ بارەكە نا ئارام بوو، بۆیە ویستی لەوێ‌ ڕاوی خۆی بكات، تیایدا هیچ وەرەقێكی بەدی نەكرد تا بیكاتە كارتی فشار جگە لە داوای خوێنی حوسیەن و ئال و بەیت، دەیوت لەمەوە موحەممەدی كوڕی عەلی كوڕی ئەبو تالیبی ناسراو بە ئیبنولحەنەفیە ئەمەی پێ ڕاسپاردووە، بەڵام ڕاستی نەدەوت، بەڵكو بڕیاری دا بەڕەوتی شیعەگەری خۆی بگەیەنەتە ئامانجەكەی كەئەویش ئامانجەكەی گەیشتن بە دەسەڵات بوو، خۆی لە گفتوگۆیەگدا لەگەڵ یەكێك لەدڵسۆزانیدا ئەمەی دەربڕی، ئەو پیاوە ناوی سائیبی كوڕی مالیكی ئەشعەری بوو وایدەزانی موختار لە بانگەشەی بۆئال وبەیتدا ڕاست دەكات، كاتێك موسعەبی كوڕی زوبەیر پەتی ملی موختاری توند كردەوەو كۆتاییەكەی نزیك بوویەوەو موختار پێی وت چی دەبینیت؟سائیب پێی وت: ڕای تۆ چیە وایە، تۆ چۆن دەبینیت؟ وتی(من بزانم چۆنە یان خوا بزانێت؟ وتی:با قسەی خوا بێت؟ وتی:قوڕت بەسەر تۆ زۆر گەمژەیت، من كەسێكی عەرەب بووم سەیرم كرد ئیبن زوبەیر دەستی گرتووە بەسەرحیجازدا و نەنجەو یەمامەی بردووەو مەڕوانیش شامی بردوو، منیش لەوان كەمتر نەبووم، بۆیە ئێرەم هەڵبژارد بۆ خۆم و هەركام لەوان بووم، بەڵام داوای تۆڵەی ئال و بەیتی پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت )م كرد چونكە عەرەب خۆیان لێی بێئاگاكردبوو، كەوتە دژایەتی وتن لەسەر ئەوەی دەستی لە خوێنیاندا هەبووەو تا ئەمڕۆیش قسەم لەسەر كرد، بۆیە ئەگەر هیچ نیازێك نیە لەسەر ئەوەش بێ بجەنگە، سائیب وتی:( انا لله وانا الیه راجعون) (30) سائیب كاتێك زانی موختار لە پێناو تەنهاو تەنها دەسەڵاتدا چی كردووە ئەمەی وت، بۆیە زەهەبی وا وەسفی موختار دەكات كە درۆزنەو ئایینداری كەمە(31).

موختار سەر لەنوێ لە كوفە دەركەوتەوە(32) لەو كاتەی سولەیمانی كوڕی سەردی خوزاعی سەركردەی تەوبەكاران خۆی بۆ چوون بۆ شام ئامادەكرد تا لەگەڵ ئیبن زیاد دا بجەنگێت، موختاریش هەوڵی دا خەڵكی لێ داتەكێنێت و پێی وت( سولەیمان بەر چاو ڕوونی شەڕ و ئەزموونی بە كارو بار نییە، تەنها دەیەوێت بتانبات و خۆی و ئێوەش بە كوشتن بدات، من وەك بەرامبەرم دەبم و دوژمنتان دەكوژم و شیفای دڵەكانتان دەدەم، گوێم لێ برگن و گوێڕایەڵم بن) (33) بانگەشەی سەری گرت و نزیكەی دوو هەزار شیعە لە دەوری كۆ بونەوە و زۆربەشیان لە دەوری سولەیمان مانەوە، ئەویش بردنی تا لەعەینولوەردە لەگەڵ ئیبن شەڕ بەسەر هاتن و خۆی وزۆربەی هاوەڵانی كوژران-وەك پێشتر باسمان كرد-.

ئەنجامی شەڕی عەیندولەوەردە لە بەرژەوەندی موختاردا بوو، چونكە پێشبینیەكانی سەریان گرت، هەروەك بەتەنها مایەوە تا ببَتە ڕێبەری شیعەو ئەوانەی لە شەڕەكەدا ڕایانكردبوو و پەنایان بردە بەر ئەم، بەمە بزوتنەوەكەی بە هێزوو شوێنكەوتونای زۆر بوون، پاشان بەهێز بوو تا كاتێك ئیبراهیمی كوڕی ئەشتەری نەخەعی دایە پاڵی، ئەم كەسە یەكێك بوو لەسەركردەكانی كوفە، بەمە ڕاپەڕی لە دژی عەبدوڵڵای كوڕی موتیعی عدوی ئەمیر كوفە لەلایەن ئیبن زوبەیرەوە ودەری كردو دەسەڵاتی خۆی بەسەردا سەپاند، بۆ چەسپاندنی ڕاستی دوای تۆڵەی حوسەینیش كەوتە كوشتن و شوێنكەوتنی بكوژانی و زۆربەیان كە لە كوفەدا بوون كوشتنی(34)، پاشان سوپایەكی بەسەركردایەتی ئیبراهیمی كوڕی ئەشتەر ئامادەكردو ناردی بۆ شەڕی دژ بە ئیبن زوبەیرو لەلای ڕووباری خازر لە نزیك موصل پێك گەیشتن و سوپای ئیبن زیاد شكاو خودی ئیبن زیاد لە مەیدانی شەڕەكەدا لە ساڵی 67ك.دا كوژرا(35).

پاش سەركەوتنی سوپاكەی بەسەر سوپای ئیبن زیاددا قەڵەمڕەوی موختار زیادی كردو دەستیگرت بەسەر عێراق و جەزیرەداو كەوتە دانانی والی بۆ سەر ویلایەتەكان لەلایەن خۆیەوە(36) و كۆكردنەوەی خەراج، ژمارەیەكی زۆری مەوالیەكانیش دایانە پاڵی چونكە ڕقیان لە ئومەویەكان بوو(37) لەلایەكی دیكەشەوە چونكە موختار پارەیەكی زۆری بەسەریاندا ڕژاند(38) ، خەریك بوو وا دەركەوێت لە عێراق و لە نێوان دەوڵەتەكەی ئیبن زوبەیر لە حیجازو دەوڵەتەكەی عەبدولمەلیك لە شامدا دەوڵەتێك بۆ خۆی دابمەزرێنێت، بەڵام زۆر نەمایەوە، چونكە خێرا دواتر لەناو برا، چاوەڕوان دەكرا لەناوچوونی موختار لەدەستی عەبدولمەلیك بێت لەبەر توڕە بو لەدەست كوژرانی ئیبن زیادی دیارترین یارمەتی دەری، بەڵام ئەو ژیرو لێزان بوو.

زانی هەرچەندە ئیبن زوبەیر لەسەرەتاوە حەزی دەكرد موختار دەركەوێت و سوپای عەبدولمەلیك بشكێنێت(39)، بەڵام هەرگیز دەرفەتی نەدەدا قەڵەمڕەوی فراوان بێت و هەڕەشە لە دەوڵەتەكەی بكات و دەبێت هەوڵی لەناو بردنی بدات، بۆیە عەبدولمەلیك پێی باش بو چاوەڕوان بێَت تا ئیبن زوبەیر بەرەو ڕووی موختار بێتەوە، چونكە ئەنجامەكەی لە بەرژەوەندی ئەمدا دەبێت و دوای یەكێكیان ئەوی دیكە لەناو دەبات، ئەوەشیان دەمێنێتەوە لاواز دەبێت ودەكرێت بە ئاسانی لەناو ببرێت، پێشینەكەشی ڕاست بوو، چونكە موختار بەسەركەوتنی بەسەر سوپای عەبدولمەلیكدا نەوەستاو قەڵەمڕەوی خۆی بەسەر باكوری عێراق و جەزیرەدا بڵاو كردەوەو كەوتە ئامادەسازی بۆ چوون بۆ بەسرە تا لە دەست موسعەبی كوڕی زوبەیری بسێنێت، موسعەب پاش بەیعەت دان بە عەبدوڵڵای برای وەك والی بەسرە لەلایەن براكەیەوە دانرابوو، لێرەدا پێكدادانای نێوان موختارو بنەماڵەی زوبەیر بوو بە دڵنیایی(40)، موسعەب خۆی چوو تا پێش ئەوەی موختار بێتە بەسرە ئەم لێی بدات و لە حەرەورا پێی گەیشت و شكست ڕوویكردە موختارو ناچار خێرا بەرەو كوفە ڕایكردەوە و لە كۆشكی دەسەڵاتدا سەنگەری گرت، بەڵام موسعەب گەمارۆی دا تا شكاو لە ساڵی 67ك.دا كوژرا(41).

بەو جۆرە بزوتنەوەكەی ئەو سەركێشە كە هەموو نیازی گەیشتن بوو بە دەسەڵات بەهەر پێناوێك بێت كۆتای پێهات و بانگەشەكانی بۆ خۆشەویستی ئال وبەیت و داوای تۆڵە سەندنەوەیان سودی پێ نەدەگەیاند، فێڵ و تەڵەكەكانی ئاشكرابوون و خەڵكی عێراق وازیان لێهێناو دایانە دەست ئەو سەرەنجامی.

 

شۆڕشی كوڕی یەزیدی كوڕی عەلی كوڕی حوسەین ساڵی(121ك)3wmar5

پاش لە ناوبردنی شۆڕشەكەی موختاری سەقەفی لە كوفە لە ساڵی 67ك.دا ماوەیەكی زۆری نزیكەی نیو سەدە تێپەڕی و شیعە تیایدا دژ بە دەوڵەتی ئومەوی شۆڕشیان نەكرد، هۆكاری ئەمانەش ئەو شكستە یەكلەدوای یەكانە بوون كەتوشیان ببون لەلایەكەوە، لەلایەكی دیكەشەوە نەبوونی سەركردەیەكی بەهێز تا لەدەوری كۆ ببنەوە، هەروەك عێراق نشینگەی بزوتنەوەكەیان چەند والیەكی بەهێزی توندی دژ بە لە دەسەڵات دەرچوانی وەك حەجاج كوڕی یوسفی بەخۆیەوە دی، هەموو ئەمانە وای كرد بۆ ماوەیەك ئارام بگرن، ئەگەر نا پشكۆی شۆڕش و هەڵگەڕانەوە لە ئومەویەكان هەرگیز لەبیریان نەدەچوو، هەر دەرفەتێكیان بەدی بكرایە دەیانقۆستەوە، بەڵام ئەو كەموكورتیەی پێی ناسرابوون ئەو گوڕو تینە زۆرە بوو كە لەسەرەتاوە هەیانبوو كەچی دوایی پێش بەدیهێنانی ئامانجەكەیان وازیان دەهێنا، ئەمە باریان بوو لەگەڵ سەركردەی ئەو شۆڕشە نوێیەی لە ڕووی هیشامی كوڕی عەبدولمەلیك لە ساڵی 121ك.دا ئەنجامدرا. ئەو سەركردەش زەیدی كوڕی عەلی كوڕی حوسەینی كوڕی عەلی كوڕی ئەبوتالیب بوو(42).

زەید یەكێك بو لەو گەورە زانایانی ئال وبەیت و داوای خیلافەتی بۆ خۆی دەكردو پێی وابوە ئەو شیاویەتی، هیشامی كوڕی عەبدولمەلیكیش لەبەر گەورەیی و زانست و ڕەوانبێژی وپلەوپایەی لە نێو خەڵكدا زۆر لێی دەترسا، لەیەكتر بینینێكدا هیشام پێی وت( زەید بیستوومە باسی خیلافەت دەكەیت و ئاواتی پێ دەخوازیت، مەگەر من لێرە نیم تا تۆی كوڕی ژنە عەرەبێك بێیت) (43) زەیدی توڕە بوو و بەتوندی وتوڕەییەوە وەڵامی دایەوەو وتی (گرفت نییە كوڕی ئەوژنە بم، لە كاتێكدا پێغەمبەری خوا(درودی خوای لەسەر بێت ) باپیرمە) (44) هیشامیش بەو قسە بێتاقەت بو پێی وت(بڕۆ) ئەویش وتی( دەچم و نامبینیت لە شوێنێكدا نەبێت كە تۆ پێت ناخۆشە) (45).

یەزید بەو توڕەیی و هەڕەشەكردنەوە لای هیشام چوویە دەرەوە و هاتە كوفەو شیعەش لەوێ‌ هانیان دەدا بۆ شۆڕش و پێیان وت( هیوامان وایە تۆ سەركەویت و ئەمە ئەو سەردەمە بێت كە تیایدا ئومەویەكان لە ناو دەچن) (46).

ئاسایی بوو زەید پاش ئەو یەكتر بینینە وروژێنەرە بێتە جێ ئامانجی هیشام و بونی لە كوفەدا جێی ڕارایی ئەو بێت، بۆیە كاربەدەستی عێراق یوسفی كوڕی عومەری سەقەفی ڕاسپارد تا لە كوفە دەری بكات(47)، یوسفیش وازی نەهێنا تا دەری كرد، بەڵام شیعەكان لەگەڵیدا چون و پێیان وت( بۆ كوێ بە جێمان دەهێڵیت لە كاتێكدا سەد هەزار كەسی كوفەت لەگەڵدایە سبەینێ بە شمشێرەكانیان لە نەیارت دەدەن؟)(48) هەمان ئەو ئاوازە كۆنەی خەڵكی عیراق بەردەوام ئالوبەیتیان پێ هەڵتەخەڵەتاند، سەرەڕای ئەوەی یەزد گومانی خۆی لە ڕوویاندا نیشان دا تەنانەت دوای ئەوەی بەڵێنیان پێدا پێی وتن (دەترسم بمشكێنن چیتان كرد بە باوك و باپیرم وامنیش بدەن بە دەستەوە) (49) یەكێك لە ئامۆزاكانی پێی وت( ئامۆزاگیان ئەمانە هەڵتدەخەڵەتێنن، مەگەر چییان كرد بە كەسی لە تۆ بەعیززەتتر عەلی كوڕی ئەبی تالیبی باپیرت تا كوشتیان ؟ دواتر بەیعەتیان بەحەسەن داودوایی لێی هەستان و عەباكەیان لەسەر شانی لابردو كەوتنە تاڵان كردنی چادرەكەی و برینداریشیان كرد، پاشان حوسەینی باپیریان بانگ كردو كردو سوێندیان بۆخوارد، دوایی دایان بە دەستەوە، پاشان بەوە ڕازی نەبوون تا كوشتیان؟ تۆش وا مەكەو لەگەڵیان مەگەڕێرەوە، من دەترسم ئەگەر لەگەڵیان بگەڕێیتەوە لەهەموو كەس زیاتر لەدژت بن) (50). سەرەڕای هەموو ئەمانە كەچی زەید (ڕەحمەتی خوای لێبێت) هەڵەی گەورەی خۆی ئەنجامداو بە خەڵكی كوفە هەڵخەڵەتاو لەگەڵیاندا گەڕایەوەو چییان بە حوسەینی باپیریان كرد توشی ئەمیشیان كرد.

زەید پاش گەڕانەوەی بۆ كوفە بینی خەڵكی بەیعەتی پێدەدەن، لەو بەیعەتەدا كە بانگەوازی بۆ دەكرد دەیوت( ئێمە بانگتان دەكەین بۆ قورئان و سوننەتی پێغەمبەری خوا(درودی خوای لەسەر بێت ) وجیهادی ستەمكاران و گێڕانەوەی مافی ستەم لێكراوان و بەخشش بۆ بێبەشان ودابەشكردنی ئەوفەیئە بەسەر خەڵكەكەیدا بەیەكسانی و بەرپەرچدانەوەی ستەمكاران و سەرخستنی ئال وبەیت بەسەر ئەوەی داویەتی بەسەرماندا و مافی ئێمەی لەبیر كردووە) (51). زەید بەهێز بوو و بانگەوازەكەی گەیشتە بەسرەو واست و موصل و مەدائین و خوراسان و ڕەی و هەواڵیشی گەیشتە لای یوسفی كوڕی عومەری سەقەفی كە ئەو كات لە حیرە بوو، یەكسەر هەستی بە مەترسیەكەی كرد، زەیدیش بە هاوەڵانی وتبوو شەوی چوارشەممە یەكەم شەوی صەفەری ساڵی 122ك.داد ەردەچێت، یوسیش بڕیاریدا ڕێی لێ بگرێت، بۆیە فەرمانی كرد بە حەكەمی كوڕی صەلت- نوێنەری لەسەر كوفە- تا خەڵك بانگ بكات بۆ كۆبوونەوە لە مزگەوتی گەورەداو هەڕەشەی كرد هەركەس دوا بكەوێت سزا دەدرێت، ئەمەش یەك ڕۆژ پێش مۆڵەتی دەرچوونی زەید بوو، خەڵكی كوفە چوونە مزگەوت و یوسفی كوڕی عومەر تیایدا گەمارۆی دان، ئیبن زەید لە پانزەهەزار كەسی بەیعەت دەردا تەنها دووسەدو هەژدە كەسی لا مایەوە(52)، كە بینی خەڵك وایان كرد بەیەكێك لە پشتیوانەكانی (نەسری كوڕی خوزەیمە) وت(دەترسیت كردبێتیان بە حوسەینیە؟) (53)

مەبەستی ڕووداوی حوسەینی باپیری بوو، واشبوو كردیان بە حوسەینیە و وازیان لێهێنا بەو ژمارە كەمەوە بەرەو ڕووی یوسفی كوڕی عومەری پەقەفی ببێتەوە، وەك چۆن پێشینەكانیان ئەمەیان بەرامبەر بە حوسەین كرد تا بەتەنها بەرەنگاری هێزەكانی ئیبن زیاد بێتەوە، جێی سەرسوڕمانە كە هەردوو ڕووداوەكە لە زۆر شتدا لەیەك دەچن، یوسف لە ئیبن زیاد توندڕەو تر و دڵڕەقتر بوو، سوپای یەكەمی زەید لەگەڵا سوپای یوسفدا بەشەڕ هاتن، زەید شەڕی كرد تا تیرێك بەر سەری كەوت و چەند ڕۆژێك دوای ئەوە بە كاریگەری ئەو تیرە مرد، یوسف بە كوشتنی دەستبەردار نەبوو، بەڵكوو فەرمانی كرد تەرمی لەناو ئەو گۆڕەدا دەربهێنن كە بەنهێنی بەخاكیان سپاردبوو تیایدا، فەرمانی كرد سەری لێ بكەنەوە و جەستەیشی لە كوفەدا لەخاچدا،(54) بەو جۆرە زەیدی كوڕی عەلی بەو سەرەنجامە دڵگرانەدا چوو، بێگومان بەرپرسیارێتی یەكەم لەسەر شانی خەڵكی كوفەیە كە هانیان دا تا دەرچێت و بەیعەتیان پێدا كەچی لە سەختترین كاتدا دەوریان چۆڵكرد، پاش كوژرانی زەید یەحیای كوڕی ڕایكرد بۆ خوراسان (55)، بەڵام لەوێ‌ لەبەسر دەستی نەسری كوڕی سەیاری والی خوراسان هەمان سەرەنجامی باوكی هاتە ڕێ‌.

ئەگەر كۆتا شۆڕشی شیعەی عەلەوی لەسەردەمی ئومەویدا سەرینەگرت، ئەوا بانگەوازێكی ڕێكخراوی نهێنی هەبوو كە بانگەوازی بۆ ڕەزامەندی ئالوبەیتی پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت)دەكرد، ئەویش بانگەوازی عەبباسی بوون، ئەم شۆڕشە جێی سەرسامیە ، نازانین هۆكاری ڕازیكەری و ئامانجی ڕوونی چی بێت، هەندێ‌ لێكۆڵەر پێیان وایە پەرچە كرداری شەهید كردنی حوسەینی كوڕی عەلی بووە(56)، ئەمە ڕاست نییە، چونكە سەركردە هاشمیەكان و ئالوبەیتی وەك ئیبن عەبباس و ئیبنولحەنەفیە و عەلی كوڕی حوسەین بەشدارییان تێدا نەكرد و پێی ڕازینەبوون، هەروەك گەورە هاوەڵانی ئەوكات وەك عەبدوڵڵای كوڕی عومەر لەدژی بوون.

چیرۆكی ئەم شۆڕشە(57) لەو كاتەوە دەستپێدەكات كە یەزیدی كوڕی موعاویە وەلیدی كوڕی عوقبەی كوڕی ئەبو سوفیانی ئامۆزای لە ویلایەتی مەدینە لابرد، ئەمەش لەسەر داوای نەجدەی كوڕی عامری حەنەفی –یەكێك لە سەركردەكانی خەواریج-كە وەلیدی بە تێنەگەیشتوو تۆمەتبار كرد وداوای كرد لەجیاتیدا والیەكی سادە و چاك بنێرێت، بەڵكوو بارەكە چاك بكات و یەكدەنگی بگێرێَتەوە، یەزیدیش لەبەرئەوە وەلیدی لابرد و لەجیاتیدا عوسمانی كوڕی موحەممەدی كوڕی ئەبو سوفیانی دانا(58) كە لەسەرەتاوە لەگەڵا خەڵكی مەدینەدا چاك بوو، پاشان وەفدێكی خەڵكی دیمەشقی نارد بۆ لای یەزید لەدیمەشق، لەوانە عەبدوڵای كوڕی حەنزەلەی ئەنساری و هەشت كوڕەكەی ومونزری كوڕی زوبەیری كوڕی عەوانو چەندخانەدانی مەدینەی تێدا بوون، یەزید رێزی گرتن و چەند خەڵاتی گەورەی پێشكەشكردن و سەد هەزار درهەمی دا بە عەبدوڵڵای كوڕی حەنزەلەو بۆ هەر منداڵێكیشی یانزە هەزار درهەم و بۆ مونزریش سەد هەزار درهەمی پێدان(59).

كاتێ گەڕانەوە شۆڕشی دژ بە یەزیدیان ڕاگەیاند(60)، كاتێك خەڵكی وتیان بۆچی لە كاتێكدا زەید ڕێزی گرتن و پارەیەكی زۆری پێدان بۆچی شۆڕشتان بەرپاكرد، وتی: چونكە مەی دەخواتەوەو گوێ لە گۆرانی دەگرێ و نوێژ دەفەوتێنێ و سنوری حوكمی قورئان دەبەزێنێت(61)، كەسێكی دادپەروەو كە هیچ تۆمەتێك نییە بڵێیت یەزید خۆشی ویستووە بەرپەرچی ئەو تۆمەتانەی دایەوە، ئەویش موحەممەدی كوڕی حەنەفیە بوو، كاتێك چوون بۆلای تا بداتە پاڵ شۆڕشەكەیان پێی وتن( ئەوەی ئێوە دەیڵێن من لێم نەبینیوە، من لەلای ماومەتەوەو بینیومە ئاگای لە نوێژەكانی بووە، بەدوای چاكەدا گەڕاوە، پرسیای لە فیقه كردووە، هاودەمی سوننەت و فەرمودە بووە) وتیان دەی لەبەر تۆ ئەوەی كردووە، وتی: بۆچی ئەو چ ترس و ویستێكی بەمن هەیە تا ئەوام بۆ بكات؟ پێتان بڵێم لەسەر ئەوەی دەڵێن مەی خواردووەتەوە، ئەگەر وابووە ئێوەش تیایدا بەشداربوون، ئەگەر نادروست نییە شایەتی بدەن لەسەر شتێك كە نایزانن، وتیان: ئێمە دەزانین ئەوە ڕاستە با خۆشمان نەمانبیستبێت، ئەویش وتی: خوای گەورە شایەتی وای ناوێت(الا من شهد بالحق وهم یعلمون)(الزخرف:86)، بۆیە كارەكەتان بێ بەڵگەیە، وتیان: پێدەچێت حەز نەكەیت جگە لە خۆت كەس دەسەڵات بگرێتە دەست، بۆیە وا دەڵێیت، دەی ئێمە تۆ دەكەینە دەسەڵاتدارمان، وتی: ئەو شەڕەی ئەو لە منی دەوێت بە ڕەوای نازانم، چ شوێنكەوتە بم، یان خەڵك شوێنم كەون، ئەوان وتیان: خۆت لەگەڵ باوكت دا شەڕت كرد-دژ بە ئومەویەكان- ئەویش وتی: كەسێكی وەك باوكم بهێنن تا لەسەر شتێك كە باوكم شەڕی لەسەر كرد بجەنگێت ئەو كات منیش ڕازیم، ئەوانیش وتیان: دەی ئەبولقاسم و قاسمی كوڕت لەگەڵمان بنێرە با لەگەڵمان شەڕ بكات، ئەویش وتی:ئەگەر بەئەوان بڵێم ئەو كات خۆیشم شەڕ دەكەم، وتیان دەی وەرە تەنها خەڵك هان بدە لەسەر شەڕ، وتی: سبحان الله! فەرمان بە خەڵك بدەم شتێك بكەن كە خۆم نایكەم و پێی ڕازی نیم، وتیان: دەی ئێمە ڕقمان لێت دەبێت، منیش فەرمان بە خەڵك دەكەم لە خوا بترسن و لەبەر بەندەكانی خوا لە خوا یاخی نەبن، ئینجا چوو بەرەو مەككە) (62) .

ئەم گفتوگۆ دوورو درێژەی نێوان موحەممەدی كوڕی عەلی كوڕی ئەبو تالیب و سەركردەكانی مەدینەمان هێنا تا ئەوە ڕوون بكاتەوە ئەوان سوور بوون لەسەر شۆڕش تەنانەت دوای ئەوەی زانییان حەقیان نیە، پاشان ڕێی خۆیان گرتەبەر، جێی سەرسورمانە كە دووئەمیریشیان دانا، ئەمە واتە ئامانجییان ڕوون نییەو یەك دەنگ نین، بەسەر پشتیوانان عەبدوڵڵای كوڕی حەنزەلەی ئەنساری و لەسەر قورەیشی عەبدوڵڵای كوڕی موتیعی عەدەیان دانا(63)،

كاتێك ڕون بوویەوە و مەبەستیان شۆڕش و تێكدانی یەكدەنگی ئوممەتە، گەورە هاوەڵانی مەدینە لەو ئەنجامەدا بێزار بوو، چونكە ئوممەت هێشتا بەدەست ئاشوبەوە دەناڵێنێت و بڕینی كارەساتی حوسەین لە كەربەلا سارێژ نەبووە بۆیە عەبدوڵای كوڕی عومەر چوو بۆ لای عەبدوڵای كوڕی موتیع، كاتێك چوو بۆلای، وتی: مەرحەبا لە ئەبو عەبدوڕەحمان، ڕاخەرێكی بۆ ڕاخەن و پشتییەكی بۆ دانێن، ئیبن عومەریش وتی نەهاتوم بۆ لات تا دابنیشم، هاتووم تا فەرمودەیەكی پێغەمبەری خوات(درودی خوای لەسەر بێت ) بۆ بگێڕمەوە كە گوێم لێی بوو دەیفەرموو(من خلع یدا من طاعت لقی الله یوم القیامة لا حجة له، ومن مات ولیس فی عنقه بیعت مات میتة جاهلیة) (64) عومەر بەوە نەوەستا كە هۆشیاری بدات بەسەركردەكانی شۆڕش لەسەر دەرچوون لە خەلیفەی شەرعی و لەت كردنی یەكدەنگی ئوممەت، بەڵكو هەوڵیدا ڕێی لێبگرێت و خەڵكی هان دا تا بەشداری تێدا نەكەن، هەروەها نەیهێشت كەس و كار و منداڵەكانی بەشداری بكەن.

بوخاری بە مەرفوعی لە نافعەوە دەگێڕێتەوە( كاتێك خەڵكی مەدینە دەسەڵاتی یەزیدی كوڕی موعاویە دەرچوو، ئیبن عومەرخێزان و منداڵەكانی خۆی كۆكردەوەو پێی وتن: من گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو(درودی خوای لەسەر بێت ) كەدەیفەرموو(ینصب لكم غادر لوا‌ء یوم القیامة) ئێمەش بەیعەتی خواوپێغەمبەری خوامان داوە بەو پیاوە، وا نازانم ناپاكی لەوەگەورەتر هەبێت بەیعەتی خواو پێغەمبەری خوا بدەیت بە كەسێك، دوایی لە دژی بەشەڕبێیت، پێتان دەڵێم هەركامتان لە دەسەڵاتی دەردەچێت و بەیعەت بەمانە بدات ئەوا لە من جیا بوەتەوەو لە یەك جیاین) (65)

ئەمە هەڵوێستی عەبدوڵڵای كوڕی عومەرە لەسەر شۆڕشی خەڵكی مەدینە پێی وایە یەزید خەلیفەی شەرعیەو بەیعەتی لەگەردنیانایە، ئەمەش بەشداری چەندین پیاوی ناو هاشمییەكانی تێدا بوو و ئەوانیش هاوڕای بوون(66)، ژیریش وای دەخواست شۆڕش گێڕە لەسایەی نەیاری ئەو كەسە گەورانەو ناڕەزاییان لە شۆڕشەكەیان چاو بەهەڵوێستیاندا بخشێننەوە، بەڵام ئەوەیان نەكردو بڕیاریان دا لەو شتەی بڕیاریان لەسەرداوە پێشڕەوی خۆیان بكەن، ئەم هەواڵانە گەیشتنە یەزید لە دیمەشق، ئەویش وتی:

لقد بدلوا العلم الذی فی سجیدی فبدلت قومی غلظة بلیان.

پاشان پێی باش بوو بە ژیرانە چارەسەری بارەكە بكات، بۆیە نومانی كوڕی بەشیری ئەنساری نارد بۆ لای خەڵكی مەدینە تا بانگیان بكات بۆ گوێڕایەڵەی ودووركەوتنەوە بۆ دووبەرەكی ناو ئوممەت، نوعمانیش چوو و چی پێ وترابوو وتی و ترساندنی ئەگەر بێت و ئەوە بكەن مەترسیدار دەبێت، بەڵام ئەوان بە گوێیان نەكرد،(67)

بەڵكو چوون بۆ والی مەدینەو هەموو ئومەویەكان و لەوێ‌ دەریان كردن، بەوە بارەكە مەترسیدار بوو و ناچار یەزید دەبوو بەسەختی لە ڕووی ئەو شۆڕشەدا بوەستێت، بۆیە سوپایەكی گەروەی بەسەركردایەتی موسلیمی كوڕی عوقبەی موڕی ناردو پێی وت:( سێ جار بانگیان بكە، ئەگەر ڕازیی بوون باشە، ئەگەر نا لەگەڵیان بەشەڕ بێ) (68)

خەڵَكی مەدینە دڵنیا بوون خەلیفە لێیان بێدەنگ نابێت وسوپایان بۆ دەنێرێت، بۆیە هەنگاوێكی مەترسیداریان گرتە بەرو پەنایان بردە بەر ئەو ئاوەی لە نێوان مەدینەو شامدا بوو و پیسیان كردو پڕیان كرد لە قەتران تا بۆ خواردنەوە نەشێت و سوپای یەزید لە تینوادا بمرێت( خوای گەورەش بارانی دەباراند بۆ سەر سوپای شام و تینوێتیان شكاو چوون تا گەیشتنە مەدینە) (69) پاشان خەڵكی مەدینە خەندەقێكیان هەڵكەند تا ڕێ نەدەن سوپا بێتە ناو شارەكە.

موسلیم بە سوپاكەیەوە گەیشتنە مەدینەو سێ جار ئاگاداری كردنەوە، بەڵام ئەوان ڕازی نەبوون، بۆیە شەڕ دەستیپێكردو لەو شەڕەی ناونرا شەڕی( الحرە) خەڵكی مەدینە توشی شكست بوون، شەڕەكە لەبیست و هەشتی زیلحەجەی ساڵی(63ك) دا ڕوویدا(70)، عەبدوڵڵای كوڕی حەنزەلەی سەركردەیان و چەندین كەسی دیكە كوژران ، موسلیم سێ ڕۆژ كوشت وبڕو تاڵانی ڕەوا كرد، ئەمە هەڵەی گەورەی ئەوە، ئەگەریش یەزید پێی وتبێت ئەوە هەڵەی گەورەی یەزیدە، چونكە ڕێگری و سەركوتكردنی شۆڕش بۆ خەلیفە دروستەو(71) كەس ناتوانێت نكوڵی لێبكات، بەتایبەت پاش ئەوەی چەند جارێك هۆشیاری پێدان بەڵام ڕەوا كردنی شاری پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت ) و سنورشكێنی تیایدا هیچ موسڵمانێك قبوڵی ناكات و هیچ بیانویەكیشی بۆ نیە دوای ئەوەی شۆڕشەكە دامركێنرایەوە، موسڵمانانیش لە شەڕەكانیاندا هیچ كات شتی وایان بە هیچ شارێكی دوژمنانیش نەكردبوو، بێگومان موسلیمی كوڕی عوقبە ئەوكەسە لارو نەفامە بەو كارەی ڕقێكی زۆری لێكۆبوویەوەو ئەو كارەی لە پاڵ باسی كوژرانی حوسەین و گەمارۆی كەعبەدا بوون بە خاڵی ڕەشی ناو مێژووی یەزید، بەڵكو خاڵی ڕەشی ناو مێژووی هەموو دەوڵەتی ئومەوی، ئەگەر وا بەو شارە نەكرتایە كەس سەركۆنەی نەدەكردن لەسەر شەڕەكە.

ئێستا بەرپرسیارێتی ڕووداوەكە لەسەر كێیە؟لە ڕاستیدا بەرپرسیارێتیەكە لەسەر شانی خەڵكی مەدینەو عەبدوڵڵای كوڕی حەنزەلەو عەبدوڵڵای كوڕی موتیعە بە شێوەیەكی تایبەت، مامۆستا خچری بەگ لەسەر ئەو شۆڕشە دەڵێت( مرۆڤ سەری لەو كارە نامۆیە سوڕ دەمێنێت، چ دیمەنێك لە مەدینەدا بووە كە بەتەنها خۆیان بڕیاری لابردنی خەلیفەیەك بدەن كەبتوانێت سوپایەكیان بنێرێتە سەر نەتوانن لە ڕویدا بوەستن، نازانین بە لابردنی یەزید چییان ویست، ئایا لە ناوچەی ئیسلامییەكانی دیكە سەربەخۆ بن و خەلیفەی جیای خۆیان هەبێت؟ یان ناوچەكانی دیكەش وا لێ بكەن بێنە ژێر دەسەڵاتیان؟ ئەمە چۆن دەكرێت لە كاتێكدا لە ناوچەكانی دیكە داپچڕوان و هیچ سەربازی ئیسلامییان لەگەڵدا نییە، ئەوانە دەرچوون و تاوانێكیان ئەنجامدا و بەشێكی گەورەی سنورشكێنی بەرامبەر مەدینە لە ئەستۆی ئەوانە) (72) منیش پێم وایە تەنها شتێك هاندەری ئەمە بووە ڕقبوونیان لەدەسەڵاتی ئومەوی بووە، بەڵام ئایا تەنها ڕق بەسە تا بێتە هۆكاری شۆڕش، ئەگەر وابوایە هەر كەسێك ڕقی لە حكوومەتێك بێت لێی ڕاپەڕێت ئیدی هیچ حكوومەت و دەوڵەتێك نەدەما؟ مەگەر دوای حكوومەتەكەی پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت ) وئەبوبەكرو عومەر هیچ حكوومەتێك هەبوو جێی ڕەزامەندی هەموو كەس بێت؟.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

1. الراوي،ص(193).

2. ابن خياط(ص233)، الطبرى (5/343).

3. الطبرى (5/343).

4. الطبرى (5/347)، مروج الزهب(6/64).

5. الطبرى (5/347)، مروج الزهب(6/64).

6. الطبرى (5/348)، مروج الززهب(6/64).

7. الطبرى (5/348).

8. مروج الزهب(3/67-69).

9. الطبرى (5/383)، الكامل فى التاريخ (4/37).

10. الطبرى (5/382) عەبدوڵلای كوڕی جەعفەری كوڕی ئەبوتالیبیش نامەی بۆ حوسەین نوسی و هۆشیاری پێدا تانەچێت بۆ كوفە ،الطبرى (5/387).

11. المسعودى(3/70).

12. الطبرى (5/583-609).ال (4/175-189).

13. اسد الغابة(2/449).

14. الطبرى (5/583).

15. الكامل فى التاريخ (4/177).

16. د.علي الحسنى الخربوطلي: تاريخ العراق في ظل الحكم الاموي(ص135).

17. الطبرى (5/586)، الكامل فى التاريخ (4/176).

18. الطبرى (5/584)، الكامل فى التاريخ (4/175).

19. الطبرى (5/584)، الكامل فى التاريخ (4/1759.

20. الطبرى (5/589).

21. الطبرى (5/589)، الكامل فى التاريخ (4/178).

22. الراوي،ص(198).

23. الطبرى (5/609)، الكامل فى التاريخ (4/189).

24. الراوي،ص(198-199).

25. بۆ ژیانەكەی برِوانة: المعارف(ص400)، الطبرى (5/569)، اسد الغابة(5/122)، الكامل فى التاريخ (4/211)، سير اعلام النبلاء (3/583)، البداية والنهاية(8/290).

26. البداية والنهاية(8/290).

27. الطبرى (5/159).

28. الكامل فى التاريخ (4/170).

29. البداية والنهاية(8/290).

30. الطبرى (6/107).

31. سير اعلام النبلاء (3/538-539).

32. الطبرى (5/569-570).

33. الكامل فى التاريخ (4/1782).

34. الراوي(ص250-251).

35. الطبرى (6/68)، الكامل فى التاريخ (4/261).

36. الطبرى (6/92).

37. النجار(ص143).

38. الراوي(ص250)، الخربوطلي(ص 146).

39. الخربولي(ص147).

40. الخربوطلي،ص(147).

41. ابن خياط،ص(264)، الطبرى (6/107).

42. ابن سعد (5/325)، سير اعلام النبلاء (5/389).

43. الطبرى (7/165).

44. الطبرى (7/166).

45. الطبرى (7/166).

46. الطبرى (6/166).

47. الطبرى (7/169).

48. الطبرى (7/166).

49. الطبرى (7/168).

50. الطبرى (7/168).

51. الطبرى (7/172).

52. الطبرى (7/182).

53. الطبرى (7/184).

54. الكامل فى التاريخ (4/246).

55. الطبرى(7/189)

56. -د. عبد المنعم ماجد: التاريخ السياسي للدولة العربية(2/82)

57. - ابن خياط،ص(236).

58. االبداية وانهاية(8/217).

59. البداية والنهاية(8/216).

60. ابن خياط(ص237).

61. البداية والنهاية(8/233).

62. هەمان سەرچاوە (8/233).

63. ابن خياط(ص237).

64. صحيح ممسلم بشرح النووي(12/240).

65. البخارى(4/230).

66. االبداية وانهاية (8/218).

67. ابن تيمية:منهاج السنة النبوية (2/253).

68. الطبرى (5/484).

69. االبداية وانهاية (8/222).

70. الطبرى (5/487).

71. االبداية وانهاية (8/232).

72. تاريخ الامم الاسلامية، ص(2/132).

لێدوان زیادکە


بابەتە پەیوەندیدارەکان

هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics