هەینی، ٢٨ سەفەر، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

تیرۆری باتینی

خشته‌ی‌ ناوی‌ ئه‌و سه‌ركرده‌ و زانایانه‌ی‌ كه‌ به‌ ده‌ستی‌ باتینیه‌كان تیرۆر كراون( ).

ناوی‌ تیرۆر كراو ساڵه‌كه‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ ڕودانی‌ ڕاوی‌ تیرۆركردنه‌كه   ‌

287 270 3aenjalut

١ خه‌لیفه‌ موسته‌رشیدبیللای‌ عه‌بباسی ٥٢٩ك زیاتر له‌ ١٣ كه‌سی باتینی‌ هێرشیان كرده‌سه‌ر و به‌ خنجه‌ر لێیاندا و دواتر ته‌رمه‌كه‌یان شیچواند به‌ ناپاكی له‌ ئه‌سبه‌هان تیرۆركرا.

٢ خه‌لیفه‌ ڕاشیدی عه‌بباسی ٥٣٢ك به‌ ناپاكی‌ له‌ ئه‌سبه‌هان تیرۆركرا

٣ وه‌زیر نیزامولمولكی‌ سه‌لجوقی ٥٨٥ك باتینیه‌كان له‌ئێوه‌ی‌ په‌نابه‌رێكدا چووبه‌ره‌و ڕووی‌، كاتێ لێی‌ نزیك بوویه‌وه‌ به‌ چه‌قۆیه‌ك لێیدا و كوشتی‌

٤ وه‌زیر نیزامولمولك (ئه‌بو نه‌سر) ٥٠٣ك كۆمه‌ڵێ له‌ باتینیه‌كان دایان به‌سه‌ریدا كاتیچ له‌ مزگه‌وتدا نوێژی‌ ده‌كرد، چه‌ند برینێكیان تووش كرد.

٥ وه‌زیر ئه‌بولنه‌حاسین عه‌بدولجه‌لیلی‌ دهستانی‌ ٤٥٩ك گه‌نجێكی‌ باتینی‌ هێرشیی‌ كرده‌ سه‌ر و چه‌ند برینێكی‌ تووش كرد و دوای‌ ئه‌وه‌ مرد

٦ وه‌زیر كه‌مال ئه‌بوتالیبی سومه‌یرمی ٥١٦ كاتێ به‌ ڕێگه‌یه‌كی‌ ته‌نگه‌ به‌ردا ده‌چوو باتینیه‌كان دایان به‌سه‌ریدا و كوشتیان

٧ وه‌زیر موعینولمولك(ئه‌بو نه‌سر) ٥٢١ك كاتێ بێ ئاگا و دڵئارام بوو باتینیه‌ك دای‌ به‌سه‌ریدا و كوشتی‌، ئه‌و باتینیه‌ وه‌ك سیاسی بۆ سواری‌ موعینولمولك كاری‌ ده‌كرد تا بگاته‌ ئامانجه‌كه‌ی‌

٨ وه‌زیر عه‌زدودیی‌ ئه‌بولفه‌ره‌جی كوڕی‌ سه‌رۆكی‌ سه‌رۆكان ٥٧٣ك كۆمه‌ڵێ له‌ باتینیه‌كان له‌ شێوه‌ی‌ چه‌ند هه‌ژارێكدا چوون بۆ لای‌ و چه‌ند نوسینیچكیان پێبو، ئه‌و به‌ره‌و حه‌ج ده‌چوو یه‌كێكیان چوو بۆی‌ و به‌چه‌قۆیه‌ك لێیدا و به‌دوایدا دووه‌م و سێیه‌م هاتن هه‌تاكو كوشتیان.

٩ وه‌زیر نیزامولمولك مه‌سعودی‌ كوڕی‌ عه‌لی ٥٩٦ك باتینیه‌كان به‌ ناپاكی‌ كوشتیان

١٠ وه‌زیر غه‌خرولمولك ئه‌بولموزه‌فه‌ر عه‌لی كوڕی‌ نیزامولمولك ٥٠٠ك گه‌نجێكی‌ باتینی‌ كه‌ خۆی‌ به‌ سته‌ملێكراو ده‌زانی‌ نوسینێكی‌ پێبوو چوو بۆی‌ و كاتێ وه‌زیر ده‌یخوێنده‌وه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ خه‌نجه‌رێ كه‌ پێی‌ بوو لێیدا و كوشتی‌.

١١ ئه‌میر بلكلبك سرمز ٤٩٣ك باتینیه‌كان به‌ ناپاكی‌ به‌ چه‌قۆكانیان لێیاندا و كوشتیان

١٢ ئه‌میر مه‌ودود ٥٠٧ پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ نوێژی‌ هه‌ینی‌ له‌ مزگه‌وتی‌ دیمه‌شق ته‌واو بوو، باتینیه‌كان دایان به‌سه‌ریدا و كوشتیان

١٣ ئه‌میر ئه‌حمه‌دی‌ كوڕی‌ ئیبراهیمی روادی‌ ٥٠١ك پیاوێكی‌ باتینی‌ كه‌ خۆی‌ به‌ سته‌ملێكراو ده‌زانی‌ ده‌گریا و نوسینێكی‌ پێبوو، داوای‌ لێكرد تا بۆی‌ بگه‌یه‌نێته‌ ده‌ست سوڵتان كاتێ لێی‌ وه‌رگرت ئه‌و پیاوه‌ یه‌كسه‌ر به‌ چه‌قۆكه‌ی‌ لێیدا و كوشتی‌

١٤ ئه‌میر قسیموده‌وله‌ ئاقسنقری برسقس ٥٢٠ك زیاتر له‌ سیانزه‌ كه‌سی باتینی‌ له‌ مزگه‌وتدا دایان به‌سه‌ریدا كاتێ نوێژی‌ هه‌ینی‌ ده‌كرد و كوشتیان.

١٥ ئه‌میر تاجولمولك بوری‌ كوڕی‌ تغتكین ٥٢٥ك دوو باتینی‌ هێرشیان كرده‌سه‌ر و هه‌وڵیاندا بیكوژن، به‌ڵام دواتر له‌ برینه‌كه‌ی‌ ڕزگاری‌ بووبه‌ڵام له‌ ساڵی‌ دواتر به‌كاریگه‌ری‌ برینێكی‌ گیانی‌ سپارد

١٦ ئه‌میر ئاقسنقری‌ ئه‌حمه‌دیلی ٥٢٧ك باتینیه‌كان به‌ ناپاكی‌ كوشتیان

١٧ ئه‌میر ئوغلمش ٦١٤ك باتینیه‌كان به‌ ناپاكی‌ كوشتیان

١٨ ئه‌میر شه‌هابه‌دینی‌ غوری‌ ٦٠٢ك باتینیه‌كان به‌ ناپاكی‌ و له‌ ترسی توندی‌ و ڕه‌قیدی‌ كوشتیان

١٩ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ جه‌لاله‌دین كوڕی‌ خوارزمشاه‌ ٤٦٤ك باتینیكان به‌ ناپاكی‌ ككوشتیان

٢٠ ئه‌میر جه‌ناحوده‌وله‌ خوسه‌ین ٤٥٩ك سێ باتینی‌ له‌ مزگه‌وتدا و له‌ دوای‌ ته‌واو بوونی‌ نوێژی‌ هه‌ینی‌ دایان به‌سه‌ریدا و كوشتیان.

٢١ ئه‌میر خه‌له‌فی كوڕی‌ مولاعیب ٤٩٩ك باتینیه‌كان به‌ ناپاكی‌ كوشتیان

٢٢ ئه‌میر شه‌مسولمولموك ئیسماعیلی كوڕی‌ بووری‌ ٥٢٩ك باتینیه‌كان به‌ ناپاكی‌ كوشتیان

٢٣ ئه‌میر برسی گه‌وره‌ ٤٩٠ك باتینیه‌كان به‌ ناپاكی‌ كوشتیان

٢٤ ئه‌میر سه‌یفه‌دین برای‌ عه‌لائه‌دین غوری‌ ٥٤٧ك باتینیه‌كان به‌ ناپاكی‌ كوشتیان

٢٥ سه‌ڵتان داودی‌ كوڕی‌ سوڵتان مه‌حمود ٥٣٨ك باتینیه‌كان به‌ ناپاكی‌ كوشتیان

٢٦ سوڵتان به‌كتمر ٥٨٩ك ده‌سته‌سه‌یه‌ك له‌ باتینیه‌كان به‌ پۆشاكی سۆفیانه‌ چوون بۆ لای‌ و یه‌كێكیان چیرۆكێكی‌ دایه‌ ده‌ستی‌ و ئه‌ویش لێی‌ وه‌رگرت،ئینجا به‌ په‌له‌ به‌ چه‌قۆ لێیدا و كوشتی‌

٢٧ سوڵتـان سه‌ڵاحه‌ددینی‌ ئه‌یوبی ٥٧٠ك هه‌وڵیاندا له‌ناو سه‌ربازگه‌كه‌یدا بیكوژن به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون

٢٨ سوڵتـان سه‌ڵاحه‌ددینی‌ ئه‌یوبی ٥٧١ك كاتێ گه‌مارۆی‌ حه‌له‌بی دا هه‌وڵیاندا بیكوژن به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون

٢٩ نائیب نه‌سرخانی‌ كوڕی‌ ئه‌رسه‌لان خانی‌ موحه‌مه‌د ٥٢٤ك باتینیه‌كان به‌ ناپاكی‌ كوشتیان

٣٠ موه‌رب جه‌وهه‌ر ٥٦٧ كۆمه‌ڵێ باتینی‌ له‌ جلی ئافره‌تان چوون به‌ره‌و ڕووی‌ و په‌نایان بۆ برد ئه‌ویش وه‌ستا و گوێی‌ لێده‌گرتن، ئه‌وانیش دایان به‌سه‌ریدا و كوشتیان

٣١ ئه‌بو ساڵ‌َحی‌ كوڕێ‌ عه‌جه‌می‌ ٥٧٣ك كۆمه‌مه‌ڵێ باتینی‌ له‌ مزگه‌وتدا دایان به‌سه‌ریدا و كوشتیان

٣٢ برای‌ ئه‌میر ه‌تاده‌ی‌ ئه‌میری‌ مه‌ككه‌ ٦٠٨ له‌(مونا)له‌ ڕۆژانی‌ حه‌ج دایان به‌سه‌ریدا و كوشتیان

٣٣ برای‌ قاسمی‌ كوڕی‌ ئیمامی‌ حه‌ڕه‌مه‌ین ٤٩٢ك باتینیه‌كان به‌ ناپاكی‌ كوشتیان

٣٤ فیقهناس ئه‌حمه‌دی‌ كوڕی‌ حوسه‌ینی‌ به‌لخی ٤٩٤ك باتینیه‌كان به‌ ناپاكی‌ كوشتیان

٣٥ فیقهناس عه‌بدولله‌تیفی كوڕی‌ خجندی‌ ٥٢٣ك باتینیه‌كان به‌ ناپاكی‌ كوشتیان

٣٦ فیقهناس ئه‌بولمه‌حاسنی‌ ڕویانی‌ ٥٠٢ك باتینیه‌كان به‌ ناپاكی‌ كوشتیان

٣٧ دادوه‌ر ئه‌بولعه‌لائی‌ یاریده‌ده‌ری‌ نه‌یسابووری‌ ٤٩٩ك باتینیه‌كان له‌ مزگه‌وتی‌ ئه‌سبه‌هان كوشتیان

٣٨ دادوه‌ر عه‌بویدوڵڵای‌ كوڕی‌ عه‌لی خه‌تیبی ٥٠٢ك كاتێ له‌ مزگه‌وت نوێژی‌ هه‌ینی‌ ده‌كرد، باتینیه‌كان كوشتیان.

٣٩ دادوه‌ر ساعیدی‌ كوڕی‌ عه‌بدوڵڕه‌حمان ئه‌بوعه‌لك ٥٠٢ك باتینیه‌كان له‌ نه‌یسابوور له‌ ڕۆژی‌ جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زاندا كوشتیان

٤٠ دادوه‌ر ئه‌بو سه‌عد موحه‌مه‌دی‌ كوڕی‌ نه‌سری هوره‌ور ٥١٨ك ده‌سته‌یه‌كی‌ باتینی‌ له‌ مزكه‌وتی‌ هه‌مه‌دان دایان به‌سه‌ریدا و كوشتیان

٤١ واعیز ئه‌بو جه‌عفه‌ری‌ كوڕی‌ مشات ٤٩٨ك له‌ مزگه‌وتدا وانه‌ی‌ به‌ خه‌ڵك ده‌وته‌وه‌ كاتێ له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی‌ دابه‌زی‌ باتینیه‌ك دای‌ به‌سه‌ریدا و كوشتی‌

٤٢ واعیز ئه‌بواموزه‌فه‌ری‌ خجندی‌ ٤٩٦ك له‌ مزگه‌وتدا وانه‌ی‌ به‌ خه‌ڵك ده‌وته‌وه‌ كاتێ له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی‌ دابه‌زی‌ باتینیه‌ك دای‌ به‌سه‌ریدا و كوشتی‌

پاش ده‌ستكه‌وتنی‌ ئه‌م خشته‌یه‌ی‌ پێوو گه‌وره‌یی ڕۆڵ‌َی‌ دڕندانه‌ی‌ ئه‌و بزووتنه‌وانه‌مكان له‌ له‌ناوبردنی‌ چالاكی و زیندووێتی‌ ئوممه‌تدا بۆ ده‌رده‌كه‌وێت له‌و ململانێدا كه‌ له‌ هه‌بوو له‌ نێوان موسڵمانه‌كان و جه‌نگاوه‌ره‌ خاچپه‌رسته‌كاندا.

له‌ زنجیره‌ تیرۆركردنه‌كان و كات و جۆری‌ كه‌سه‌كانیه‌وه‌ چه‌ند تێبینیه‌كمان له‌ ڕووی‌ گرنگیه‌وه‌ بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وانه‌:

١-ئه‌وانه‌ی‌ به‌ ده‌ستی‌ باتینیه‌كان كوژران مه‌ڵبه‌ندی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و ئاڕاسته‌یان له‌ مه‌یدانه‌كانی‌ سیاسه‌ت و هزر و جیهادی ڕێی‌ خوادا ده‌نواند

٢-پاكتاوكردنی‌ ئه‌وانه‌، له‌ لایه‌كه‌وه‌ مه‌به‌ستی‌ خزمه‌تی‌ خاچپه‌رسته‌كان و له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ خزمه‌تی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ مه‌زهه‌بی نلهوڕی‌ پیس و چه‌په‌ڵ بووه‌.

٣-زۆربه‌ی‌ وربانیه‌كانی‌ تیرۆركردنه‌كان ئه‌وانه‌ بوون كه‌ به‌ ڕۆژووه‌وانی‌ یان له‌ كاتی‌ به‌جێگه‌یاندنی‌ نوێژی‌ هه‌ینی‌ یان له‌ ماوه‌ی‌ كۆڕی‌ ئامۆژگاری‌ ئایینی‌ و ه‌توادان له‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خوادا كورژراون

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics