٢٩ ڕه‌بیعی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

سوڵتان عادل سەیفەدینی ئەییووبی

*سوڵتان عادل سەیفەدینی ئەییووبی(596ــ615ك / 1199ــ1218ك):

Aub 002

كۆچی دوایی سەلاحەدین لە سالێ‌(589ك ـ 1193ز)دابوو بە هۆی ڕوودانی چەند ناكۆكیەكانی لە نێوان منداڵانی خێزانی ئەییوبیدا ئەمەیش بە رنگاربوونەوەی ئیسلامی بەشێوەیەكی لاوازكرد، پاشای قوبرس عموری لوزجنان ئەو دەرفەتەی قۆستەوەو بە كەشتیگەل سەربازەكانیەوە هێرشی بردە سەر شاری بەیرووت و لەسالێ‌(593ك ـ 1197ز)دا دەستی بەسەرداگرت.

ئەمە دوای ئەوەی عیزەدین سامەی بەر پرسی شارەكە بەبێ‌ هێچ جەنگ و بەرگریكاریەك چۆلێ‌ كرد، ئەو كارە زۆر كەسی تووڕەو بێزاركرد، لەگەڵ ئەوەی مەلیك عادل لە یافا قەرەبووی بەیرووتی كردەوە چونكە لە هەمان ساڵدا(1197ز)یافای گرت، بەڵام لەراستیدا دەوڵەت ئەییووبی بەهۆی ناكۆكیە ناخۆییەكانەوە تووشی لێكهەڵوەشان بوو بوو.

ڕووداوەكانی ناكۆكی و دووبەرەكی ناوخۆیی نێوان كوڕانی خێزانی ئەییووبی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڕیبازی بەمیراتدانانی دەسەڵات پەێرەو دەركرا، بە تایبەتی بەپشكی یەكسانی و نایەكسانی لە نێوان، كوڕانی بنەمالێ‌ دەسەڵاتدارادا، دابەشدەكرا، ئەمەیش نەریتی ناو دەوڵەتی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بوو لە سەرەتاكانی سەدەكانی ناوەڕستدا هەروەك دەیشگە ڕێتەوە بۆ سوور بوونی سەلاحەدین لەسەر ئەوەی گرنگترین هەرێمەكانی ناوچەكەی بۆ كوڕەكانی خۆی بێت دوور لە كەسانی تری وەك براكەی لێهاتووە ترین كەس بوو تا دوای خۆی دەسەڵات بگرێتە دەست كە ئەویش عادل بوو، سەلاحەدین لەسەر چەند ناوچەیەكی دوورو كەناری وەك كەرك و شەو بەك دایناوبوو، یان كەسانی تری لێهاتووی وەك كوڕانی عادل.

هۆكارەكانی دابەشبوون لە نێوی خودی كوڕەكانی سەلاحەدیندا سەرقالێ‌ كردن، ئەمە دەروازەیەكی سادە و ئاسانی بە عادل دا نێوایاندا، حەوت ساڵ بەسەر مەرگی سەلاحەدیندا تێنەپەڕی تا عادل زۆربەی ئەو كوڕانەی پێچایەوە و لە دەوڵەتێكی یەكبووندا شوێنی هەموویانی گرتەوە، سیاسەتی میكیاڤیلی ئەو كەسە لە دەربرێنەی یدا بە ڕوونی بۆمان دەردەكەوێت كە لە دەربرێنەمەترسیدارەیدا كە بۆ سەركردەكانی دەوڵەتەكەی لە میسر كە لە دەوربەرەبوون پێشكەشی كردو لابردنی مەلیك مەنسووری كوڕی عەزیزی كوڕی سەلاحەدینی بەمە پەردە پۆشكرد: بۆمن ناشیرینیە ئەتابەگی منداڵێك بم لە كاتێكدا من بەتەمەن و لە پێشترم و دەسەڵاتیش بەمیراتگری نیە بەڵكوو بۆ ئەوەیە كە زاڵ و سەركەوتووبێت.

دەستەو تاقمەكانی مەمالیكە سەلاحی و ئەسەدیەكانی لەو ڕووداوانەدا ڕۆڵێكی گەورەیان بینی، سەلاحیەكان پاڵپشتی عەزیزی كوڕی سەلاحەدین و مەلیك مەنسووری كوڕی بوون و دژبە عادل و خواستەكانی دە جەنگا.

میر فەخردین جەهاركس ناسری پێشڕەوی سەلاحی و مەملووكی ناسر سەلاحەدین بوو، ئەسەدیەكانیش سەیفەدین یاز كوخی لە بنەڕەتدا مەملووكی شێركۆ گەورەیان بوو، چونكە عادل ڕق و ڕكەبەری نێوان ئەوان و نێوان سەلاحیەكانی قۆستەوەو بە فێڵ و لێزانی و بەڵێنی خەیاڵاوی توانی بەلای خۆیاندا ڕاكێشیان بكات جگە لە میر بەهائەدین قراقرشی ئەسەدی كە وەك جێگیرێكی دڵسۆزی مەلیك عەزیز لە قاهیرە دامایەوە. ناكۆكی نێوان ئەو دوو تاقمەتامانەوەی ناكۆكی نێوان پاشا ئەییوبیەكانی مایەوە تا ئەوەی عادل سەركەوت و ئەییوبیەكانی سەكخست و ئەسەدیەكان سەركەوتن و مەلیك عادل بەرگی كردەبەریان و زەوی بۆ بڕینەوە، دەستەی مەمالیكە سەلاحیەكانیش تووشی ئەو لاوازی یەبوون كە تووشی كوڕونەكانی سەلاحەدین بوو، بەمردنی چەند سەركردەیەكیشیان وەك جهاركس( ) لە(20)ڕەجەبی سالێ‌(608ك)(دیسەمبری سالێ‌1121ز)و عیزەدپین سامە ویڕایی چەوساندنەوەی عادل بۆ ئەو سەركردانەی تر كە مابوونەوە بە شێوەی دەستگرتن بەسەر قەڵاو زەویەكانیاندا هێندەی تر لاوازیەكەیان زیاتری كرد.

بەمجۆرە عادل توانی سەر لە نوێ‌ دەوڵەتی ئەییووبی لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا یەكبخاتەوە، سوڵتان عادل لە قایمو قۆڵكردنی سەرسنوورەكانی ناوچەكەیدا پێشەنگی بە سەلاحەدینی برایەوە كرد، بە تایبەتی سەرسنوورەكانی(دمیاط)كە لای خاچپەرستان جێی گرنگی و گەورەیی بوو، بۆیە لە سالێ‌(1217ز). دا شاری عادلیەی لە باشووری دمیاط لەسەربەرەی ڕۆژهەڵاتی نیل دامەزراندو پیری لە كرد لە سەربازو ئامێرە جەنگیەكان تا لەو كاتەوە بوو بە ناوچەیەكی جیهادی بۆ پاراستنی دمیاگ و ڕێگرتن لە خاچپەرستان بۆ هاتنە ناوی، وێڕای ئەمەیش لە دەروازەی لقی دمیاطه وە بورجێكی بەرزو باڵای لە نێوەندی نیلدابنیاد نابوو و پڕبوو لە جەنگاوەر بە بورجی(السلسلە)ناسرابوو چونكە دوو زنجیرەی لێوە درێژدەبوویەوە: یەكێكیان لە نیلەوە بەرەو دمیاگ لەسەر بەرەی ڕۆژهەڵاتی و ئەوی تریش بەرەو ناوچەی دمیاط دەچوو كە بەرەی ڕۆژئاوای بەرامبەر بە دمیاط بپەڕنەوە، بۆیە ئەو بورجە كلیلی دمیاط یان قافلێ‌ شارە میسركان بوو هەروەك مێژوو نووسە هاو چەرخەكان. و لە بەجێماوەكانی ئیستایشی ئەو ناوەیەتی كە لە گوندی باشووری دمیاط لەبەرە ڕۆژهەڵاتیەوە نراوەكە(عزبە البرج)ەو لە بەرامبەریدا لە بەرەی ڕۆژئاواوە هاوینە هاواری(رأس البر)هەیە.

ئەو توندو تۆڵیەی دمیاط و سەرسنوورە میسریەكان تر پێی تایبەتمەندبوون سووربوونی خاچپەرستانی بۆ هێرشبردنی سەر میسر نەگۆڕی، بە تایبەتی دوای ئەوە بۆیان دەركەوت زۆربەی ئەو بەر گریكاریەی سەلاحەدین و عادلی برای نیشانی دەدەن سەرچاوەكەی میسرە.

لەسەر ئەو بنەڕەتە خاچپەرستان كەوتنە پەیڕەوی نیازەیان بۆ هێرشبردنی سەر دمیاط لە سالێ‌(615ك ـ 1218ز). دا ئەم شاڵاوە لە كتێبەكانی مێژوودا بە شاوەڵاوی پێنجەمی خاچپەرستی ناسراوە كە لە عەككا كۆبوونەوەو دواتر بە كەشتیگەلێكی گەورەوە بەر سەركردایەتی جان دی بریینی پاشای میرنشنی بەیتولمەقدس بەرەو دمیاط چوون، ئەم پاشایە تەنها سەرسنوورەكانی عەككای لە دەستدا دابوو، نوێنەرێكی پاپا بە ناوی كاردینال بلاجیوس لە سەركردایەتی دابەشداری كرد، لەو كاتەدا مەلیك كامیل موحەممەدی ئەییووبی لە جیاتی سوڵتان عادلی باوكی فەرمانڕەوایی دەكرد، بایوكی لە شامدا دژ بە خاچپەرستان جەنگی دەكرد.

پاشان خاچپەرستان لەوشكانی ڕۆژئاوای شاری دمیاط(ناوچەی دمیاط)دابەزین و كەوتنە هێرش بردنە سەر ڕێكبخات و فێڵ و داوی فرەنجەكان بشكێنێ‌ و بورجی(سلسلە)یش بەردەوام بەماوەی چوار مانگ بەرگریكاری دژ بەهەڵمەتە خاچپەرستیەكان دەكرد، لە كۆتاییدا فرەنجەكان دوای ئەوەی لەسەر كەشتیەكی گەورە بورجێكی گەورەیان دروستكرد توانییان بیگرن و زاڵبوون بەسەر بەرگریكاری میسرییان بۆ ئاسان بوو.

ئەو هەواڵە خەفەت و پەژارەی لە دەروونی موسڵماناندانایەوە كاتێك مەلێك عادل كە لە(مرج صفر)لە نزیك دیمەشق بوو بەستنی هەواڵەكەتەواود ڵگران بوو و بەدەستی دای بەسەرسنگیدا وەك دەبڕینی خەفەت و پەژارە و هەرلەو كاتەوە نەخۆش كەوت و پاش چەند ڕۆژێك كۆچی دوایی كرد.

 

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics