٤ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

پێناسێك لە شارستانیەتەكانی پێش ئیسلام

Aenakan

پێش بە هاتنی ئایینی ئیسلام لە جیهاندا بە گشتی‌و لە ناوچەكەیشدا بە تایبەتی دەسەڵاتگەلێكی تر هەبوون كە خاوەن شارستانیەت و كیانی خۆیان بوون.

گرنگترین ئەم دەسەڵات و شارستانیەتیانە بریتین لە:

1-شارستانێتی ڕۆمانی : ئەم شارستانیەتیە ڕیشەیەكی كۆنی مێژووی هەیەو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا مەیدانێكی زۆری داگیركردووە بۆ خۆی, سەرەتا لەم شارستانێتیەدا ئایین بریتی بوو لە فرەخودایی, بەڵام دواتر ئایینی مەسیحی دەبێتە ئایینی ڕەسمی وڵات, بەهۆی زۆربوونی ژمارەی مەسیحیەكان‌و دەركەوتنی ئایینی دەسەڵاتە دژەكەیان كە دەسەڵاتی فارسی بوو.

ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی ڕۆژهەڵات ناسرابوو بە ئیمپراتۆریەتی بیزەنتی كە فەرمانڕەوایی ئەم وڵاتانەی دەكرد (( یۆنان, بەلقان, ئاسیا و سوریا و فەلەستین و حەوزی دەریای ناوەڕاست و میسر و هەموو باكووری ئەفریقیا, پایتەختەكەیشی بریتی بوو لە قوستەنتینیە كە دواتر لەسەر دەستی محمدی فاتیح فەتح كرا.

بواری كۆمەڵایەتییان نایەكسانی و ستەمكاری لەخۆگرتبوو, جیاوازی ڕەگەزو پیشە و زمان و ... هتدی تێدا بوو, دوژمنی سەرسەختیشی دەوڵەتی ساسانی بوو.

2-شارستانیەتی ئێرانی: ئەم شارستانێتییەش ڕیشەیەكی كۆنی مێژووی هەیە هەر لە ئەخمینی یەكانەوە تا بەردەوام دێت و دەوڵەتی ساسانی كۆتایی ئەو دەوڵەتانەیە.

لێرەدا تەنها فارسەكان نەبوون, بەڵكو نەتەوە ئێرانیەكان بوون, ئایینیان زەردەشتی بوو و ئەردەشێری كوڕی پاپەكان دامەزرێنەری دەوڵەتی ساسانی بوو.

لە ئایینی زەردەشتدا دوو خودایی باو بوو, پەرستگاكان ئاگرین بوون, كۆمەڵێك زەردەشت بە پەیامبەر دادەنێن و ئایینی زەردەشتی بە ئاینێكی ئاسمانی لەقەڵەم دەدەن، بەڵام ئەگەریش ئایینەكە ئاسمانی بووبێت لە ڕۆژی خۆیدا, ئەوا ئەمڕۆ بەڵگەیەكی وا بەدەستەوە نیە كە بیسەلمێنێت ئاسمانی بووە.

دواتر لەم دەوڵەتەدا ئایینی مانی‌و مەزدەكی سەرهەڵدەدەن، ئەمە جگە لە بوونی كەمینەیەكی مەسیحی لەو وڵاتەدا كە باریان زۆر نالەباربوو.

دابەشبوونی كۆمەڵایەتی لەم دەوڵەتەدا بەڕوونی دیاربوو, ستەمكاریش خەسڵەتێكی دیاری دەسەڵاتەكەی بوو, دوژمنایەتی یەكی سەختی هەبوو لەگەڵ بێزەنتینیەكاندا, بەڵكو چەندین جار جەنگ لە نێوانیاندا درووست دەبوو .

3-شارستانیەتی هیندی : ئەم شارستانیەتە لە ناوچەكانی ئەو دیوو ڕووبارەو ناوچەی هینددا باو بوو كە پێكهاتبوو لە چەند دەوڵەتۆكەیەكی بچووك و هەریەكە و جەنگی دەكرد لەگەڵ ئەوانی تردا, زیاتر جیهانێكی ئەفسانەویستی باو بوو.

ئایینەكانیان زۆر بوون بەڵام زیاتر بوژی یەت لەوێ باوبووە و زادەی ئەوێیە.

بواری كۆمەڵایەتی لەو ناوچانەدا نالەبار بوو, دابەشبوونی كۆمەڵایەتی زۆر بە ڕوونی دەردەكەوێت, جگە لەوپەڕی چەوساندنەوەی ئافرەت.

سەبارەت بە ئایینەكانی پێش ئیسلام ئەوا گرنگترین ئایینەكان لەپێش هاتنی ئایینی ئیسلامدا بریتی بوون لەئایینی جوولەكە كە ئایینی موسا(علیه سلام) بوو, بەڵام دواتر خەسڵەتی خۆی لەدەستداو ئەوانەی دەگرتەوە كە نەوەی ئیسرائیل (علیه سلام) بن, واتە ئایینێكی داخراوە و زیاد ناكات, ئەمانەیش بەسەرسەخترین دوژمنانی ئاینی ئیسلام دادەنرێن لە دەقی قورئاندا [ لتجدنّ أشد الناس عداوة للذين ‌امنوا الیهود...)

ئاینی مەسیحیش كە بۆ عیسا(علیه سلام) دابەزی ودوای خۆی بەرفراوان بڵاوبوویەوە وهەڵگرانی لە بەردەم هەر ناڕەحەتیەكدا خۆیان دەگرت تا لەپەیمانی میلان بەدواوە بوو بە ئایینی ڕەسمی دەسەڵاتی ڕۆمانی.

ئەمانە لە دواتردا ئاینەكەیان گۆڕی بۆ چەند خودایی و عیسایان دانا بە كوڕی خودا، ئەمەش لەسەر دەستی پۆلس ناوێك ئەنجامدرا، جگە لەوەی دەبینین سەرەنجامی ئایینەكە بوونی چەند ئینجیل و چەند مەزهەبێكی مەسیحی یە.

ئایینی مەجووسی یان ئایینی زەردەشتی كە ئایینی نەتەوە ئێرانیەكان بوو, لە نێو ئەوانەیشدا نەتەوەی كورد هەبوو كە تێكەڵ بوو بەو نەتەوانە لە ناوچەكەدا.

لەم ئایینەدا ئاهورامازدا خوای چاكەو ئەهریمەن دروستكراو بووە بەڵام چووەتە ڕیزی خوداو بووە بە خوای خراپە، ئاگریش هێمای ئەو ئایینە بووە.

دواتر ئایینەكانی تر لە ناوچەكانی تردا بە تایبەت هیند وەك ئایینی بوژی كە دانراوی دەستی كەسایەتییە كە بەناوی بوژا، ئەمانە بتپەرست بوون، ئەم ئایینە تا ئەمڕۆش بەردەوامەو ژمارەیەكی زۆری شوێنكەوتەی هەن.

چەند ئایینێكی تریش هەبوون كە بچووك بوون لەچاو ئەو ئایینانەی پێشوودا, بۆیە خوێنەر دەتوانێت بۆ زانیاری لەو بارەوە بگەڕێتەوە بۆ سەرچاوەكان .

دەبینین لەو ئاینانەی پێشوودا پلەبەندی هەبووە بۆ كەسایەتیەكان واتە هەر ئایینەو چەند پلەیەكی داناوە بۆ هەڵگرانی ئایینەكە یان كاربەدەستەكانی.

جگە لەوەی ئەم ئایینانە هەندێ جار دانەری یاسای دەوڵەت بوون وەك ماوەیەك لە دەسەڵاتی مەسیحیەكان، هەندێ جار بەشێك بوون لە دەسەڵات و پلەوپایەیان هەبووە، هەندێ جاریش تەنها لە بواری كۆمەڵایەتیدا كاریان كردووە.

بەڵام بەگشتی زۆربەی جار دەسەتدارەكان هەوڵیانداوە ئایین بكەنە پێناوێك بۆ بەهێزكردن و چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆیان، بەتایبەت كە كۆمەڵگەی ئەو سەردەمە بەتەواوی واتا كۆمەڵگەیەكی ئایینی بووە، جا كاتێ دەسەڵاتدار توانیویەتی كیانی خۆی بپارێزێ كە ئایینی ئەو خەڵكە بخاتە ژێر دەستی خۆی و لەبەرژەوەندی و نەخشەكانیدا وەك پێناوێك بەكاری بهێنێت.

هاوكات ئایین ڕۆڵێكی گەورەی بینیوە لە هەڵگیرسان یان جۆش پێدانی جەنگەكاندا بەجۆرێ پشكێكی بڕیوە بۆ خۆی لە هۆكارەكانی جەنگدا، بەڵكو ئەم خەسڵەتە لە دوای هاتنی ئایینی ئیسلام زیاتر تۆخ دەبێتەوە و جەنگی ئایینی قەڵەمڕەوی مەیدانەكان دەگرێتە دەست.

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics