هەینی، ٢٨ سەفەر، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

پەیمانی فزوول ( حلف الفضول ) پێش پێغەمبەرایەتی- ئەڵقەی دوانزە

(ابن إسحاق ) دەفەرموێت: ( هۆزەكانی قوڕەیش هەمووی بانگكران بۆ خانووەكەی عەبدوڵای كوڕی جەدعان چونكە ئەو لەو ڕۆژەدا بەتەمەن ترین كەس بووە ، سەروەری دانیشتوانی مەككە بوو، لەوێ‌ كوڕانی بەنی هاشم و بەنی مگلب و كوڕانی بەنی ئەسەدی كوڕی عەبد عوزا و زوهرەی كوڕی كیلاب و تەیمی كوڕی مورڕە كۆبوونەوە و پەیمانیان دا هەر ستەم لێكراوێك ببینن لە شاری مەككە و لە دەرەوەی شاری مەككە لایەنگری بكەن تا مافی خۆی بۆ بگێڕنەوە و ئەو پەیمانەشیان ناونا بە پەیمانی فضول )(٣٥).

Sera12

پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئاماژە بۆ ئەوپەیمانە دەكات كە ڕازی بووە پێ‌ی و پێ‌ی خۆش بووە كە لە ئیسلامیشدا پەیمانێكی وەها هەبێت ، بۆیە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە یەكێك لە فەرموودەكانیدا ئاماژە بۆ ئەو پەیمان نامەیەدەكات و ناوی پەیمان نامەی (مطیبین) ی لێ‌ دەنێت و سەبارەت بە (مطیبین) ئەهلی سیرە هەموو كۆن لەسەر ئەوەی كە پێش پەیمانەكەی عبد المطلب نی یە ، بەڵكو پەیمانی (فطول)ە، كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەشداری تیادا كردووە ، وە مەبەستیشی لە (مطیبین) هەر ئاماژەكردن بووە بۆ (حلف الفضول)، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە چەند فەرموودەیەكدا باسی ئەم پەیماننامەیەی كردووە بەم جۆرە:

١- (عبدالرحمانی كوڕی عەوف (رضى الله عنه) گێڕاویەتەوە لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) كە فەرموویەتی: (( شهدت مع عمومتی حلف المطیبین) (و أنا غلام) فما أحب أن لی حمر النعم وانی انكثه )).واتە: ( لەگەڵ ئامۆزاكانمدا ئامادەی پەیمانی (مطیبین) بووم من ئەو كات منداڵا بووم ، پێم خۆش نی یە هەموو ووشترێكی قەڵەو و سەروەت و سامانێكی گەورەم بدەنێ‌ بەوەی كە ئەو پەیمانە بشكێنم و نەیهێنمەدی )(٣٦) .

٢- (جوبەیری كوڕی مطعم)(رضى الله عنه) گێڕاویەتەوە لە پێغەمبەری خواوە(صلى الله عليه وسلم) كە فەرموویەتی: (( ….ما یسرّنی ان لی حمر النعم وإنی نقضت الحلف الذی كان فی دار الندوة )) واتە: ( پێم خۆش نی یە ئەگەر مێگەلێك ووشتری قەڵەوی سوورم پێ‌ ببەخشرێت لەسەر ئەوەی پەیمان نامەكەی ناو (دار الندوة) هەڵا بوەشێنمەوە)(٣٧)

٣- لە ڕیوایەتێكی تردا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (( لقد شهدت فی دار عبدالله بن جدعان حلفا ما أحب أن لی حمر النعم ولو ادعی به فی الاسلام لأجبت)) واتە: ( لە خانووەكەی (عەبدوڵای كوڕی جودعان ) دا ئامادەی پەیمانێك بووم لە ووشترە سوورە قەڵەوەكانم پێ‌ خۆشترە و ئەگەر لە ئیسلامدا هەمان پەیمانم لێ‌ داوا بكرێت بۆ جێ‌ بەجێ‌ كردنی دەچم)(٣٨) .

پەیمانی (مطیبین) كە پێغەمبەری ئازیز (صلى الله عليه وسلم) باسی كردووە هەمان پەیمانی (الفضول)ە چونكەپەیمانی (مطیبین) پێش لە دایك بوونی پێغەمبەری خوایە (صلى الله عليه وسلم) وەك ( ابن حبان ) دەفەرموێت: ( ئەو پەیمانی (مطیبین)ەی كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوی دەبات لە فەرموودەی (صحیح) دا پەیمانی (فضول)ە نەك پەیمانی (مطیبین) ی پێش لە دایك بوونی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وە ئەوانەی كە (حلف الفضول) یان بەرپا كرد هەر ئەوانە بوون كە (حلف المطیبین ) یان بەرپا كرد، بۆیە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دووەمیش هەر ناو دەبات بە (حلف المطیبین )) (٣٩).

پەیمانی (فضول) هەر لەناو موسوڵماناندا مابووەوە تا دوای پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كاتێ‌ كە پێشەوا (حوسەینی كوڕی عەلی ) (رضى الله عنه)دەمە قاڵەی بوو لەگەڵا ئەمیری مەدینەدا هەمان شتی دووبارە كردەوە ، (ابن إسحاق ) دەفەرموێت: ( یەزیدی كوڕی عەبدوڵا بۆی گێڕامەوە كە حوسەینی كوڕی عەلی (رضى الله عنه) لەگەڵ (وەلیدی كوڕی عوتبەی كوڕی ئەبو سوفیان ) دا دەمە قاڵەیان بوو ، وەلید ئەو ڕۆژە ئەمیر بوو لەسەر شاری مەدینە، دەمەقاڵەكەیان سەبارەت بەماڵێك بو لە ( ذی المروة ) وەلید توند و تیژ بوو بەرامبەر حوسێن چونكە خۆی بە ئەمیر دەزانی بەسەر شاری مەدینەوە ، وە مافی حوسێنی نەئەدایەوە بە حوسێن ، حوسەینیش (رضى الله عنه) فەرمووی: سوێند بە خوا یان مافی خۆم بۆ دەگێڕیتەوە یان شمشێرەكەم دەگرم بەدەستەوە و دەچمە مزگەوتی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) جاڕ دەدەم بۆ بەرپا كردنی ( حلف الفضول ) ، عەبدوڵای كوڕی زوبێر لەوێ‌ ئامادە بوو كاتێ‌ كە گوێ‌ی لەو قسەیە بووە ووتی: منیش سوێند دەخۆم بە خوای گەورە ئەگەر ئەو جاڕ بدات بۆ بەرپا كردنی ( حلف الفضول ) منیش شمشێرەكەم دەگرم بە دەستمەوە و دەچم لەگەڵیدا دەبم تا مافی بۆ وەردەگرمەوە یاخود لەگەڵی دا دەمرم ، ئەو هەواڵەش گەیشتەوە بە ( مەسوەرەی كوڕی مەخرەمی كوڕی نوفەلی زوهری ) و ئەویش هەمان شێوەی وەڵام دایەوە، وە گەیشت بە (عبدالرحمانی كوڕی عپمانی تەمیمی ) ئەویش هەمان هەڵوێستی هەبوو ، ئەم هەڵوێستانە گەیشتەوە بە (وەلید) ئەو یش ناچار لەبەر بەرپا نەكردنی ئەو جۆرە كارە مافی حوسەینی بۆ گێڕایەوە و كۆتایی بە كێشەكە هێنا ) (٤٠).

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(٣٥) أنظر: سيرة ابن هشام (١/١٨٢)، و ابن كثير في (البداية)(٢/٣٥٥)، والبيهقي في (دلائل النبوة)( ٢/٣٨) .

(٣٦) أخرجه : أحمد (١/١٩٣ ، ١٦٥٥) وقال محققه : اسناده صحيح ، و البخاري في (الأدب المفرد) ( ٥٦٧) ، و الحاكم ( ٢/٢٢٠) و صححه ووافقه الذهبـي ، و أبو يعلى ( ٨٤٤)، والبزار(١٩١٤) كشف الأستار، و الطبري في ( التفسير) ( ٥/٣٦) ، و البيهقي في ( السنن الكبرى) (٦/٣٦٦) ، وفي ( دلائل النبوة) ( ٢/٣٧) ، و ابن حبان (٤٣٧٣) و قال محققه إسناده صحيح، و صحح اسناده الشيخ الألباني في (فقه السيرة) ( ٧٥) ، و في ( صحيح الأدب المفرد)( ٤٤١) و في (السلسلة الصحيحة ) ( ١٩٠٠).

(٣٧) أخرجه: الطبري (٩٢٩٠)، و صحح إسناده الشيخ شعيب الارناؤوط في تخريجه لـ ( ابن حبان )(١٠/٢١٤).

(٣٨) أخرجه: ابن هشام في( السيرة ) ( ١/١٨٢) و قال محققاه: مرسل حسن الإسناد، والبيهقي في ( السنن الكبرى ) (٦/٣٦٧)، و ابن سعد في ( الطبقات )( ١/١٠٣).

(٣٩) أنظر : صحيح ابن حبان (٤٣٧٤) .

(٤٠) أخرجه : ابن هشام في ( السيرة ) ( ١/١٨٣) و قال محققاه : إسناده حسن .

لێدوان زیادکە


بابەتە پەیوەندیدارەکان

هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics