٧ جەمادی یەکەم، ١٤٣٩هـ
قەبارەی نووسین

شەڕی الفجار لە ژیانی پێغەمبەردا - ئەڵقەی سیانزە

(ابن هشام ) دەفەرموێت: ( كاتێ‌ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم )تەمەنی لە ( ١٤ ) یان ( ١٥ ) ساڵیدا بوو شەڕی فوجار لە نێوان قوڕەیش و كینانەی هاوپەیمانی لەلایەك و قەیسی كوڕی عەیلان لەلایەكی ترەوە ڕوویدا وە Fujarئەوەی بەرپاشی كرد ( عەروەی ڕەحاڵا ) بوو كاتێ‌ ووشترێكی باربەری ( نوعمانی كوڕی مونذیر ) ی گرتبووە خۆ و داڵدەی دابوو ، ( بەڕاسی كوڕی قەیس ) ووتی: تۆ ئەتوانیت بەهەمان شێوە ووشترێكی كاروانبەری كینانەی قوڕەیشی بەو شێوەیە داڵدە و پەنا بدەی ؟ ووتی: بەڵێ‌ سوێند بە خوا هەمان شێوەشم لە دەست دێت ، پاشان ( بەڕاس ) ڕقی ئەمەی لێ‌ هەڵگرت و چوو بە دوایدا و پەلاماریدا و كوشتی ، ( لە مانگە حەرام كراوەكاندا ئەمە ڕویدا ) بۆیە ناوبرا بە جەنگی ( فیجار ) )) (٤١)، لێرەدا ئاماژە بەشەڕی فیجاری یەكەم دەكات. وە سەبارەت بە جەنگی فیجاری دووەم (ابن إسحاق ) دەفەرموێت: (( جەنگی فیجار بەرپا بوو كاتێ‌ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم ) تەمەنی ( ٢٠ ) ساڵا بوو ( واتە:پێنج ساڵا دوای جەنگی فیجاری یەكەم ) ، بۆیە ناوبراوە بە ( جەنگی فیجار ) چونكە هەردوولا كینانە و قوڕەیش لەلایەك و قەیسی كوڕی عەیلان لەلایەك هەرچی سەروەری و شكۆمەندی شاری مەككە كە بەهۆی كەعبەوە هەیبوو، پێشێلیان كرد ، سەرۆكی قوڕەیش لەو كاتەدا ( حەربی كوڕی ئومەیە ) بوو ، بەیانی تا نیوەڕۆ قەیسی كوڕی عەیلان سەركەوتنی بەدەست هێنا بەسەر قوڕەیشدا و لە نیوەڕۆ بە دواوە قوڕەیش سەركەوتنی بەدەست هێنا دژ بە (قەیسی كوڕی عەیلان ))(٤٢)

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(٤٢) انظر : سيرة لابن هشام ( ١/٢٣٠).

لێدوان زیادکە


هاوڕێمان بە لە فەیسبوك



دواین لێدوان

دیزاینکراوە لەلایەن گروپی ٢٤

joomla statistics